图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,032
图片 106,461
书籍 19,313
相关文件 97,294
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
حەسەن سەباح، مێژوویەک لەتیرۆر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 3
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەسەن سەباح، مێژوویەک لەتیرۆر

حەسەن سەباح، مێژوویەک لەتیرۆر
ناونیشانی بابەت: #حەسەن سەباح#، مێژوویەک لەتیرۆر

پەڕتووکی ( حەسەن سەباح ) سەرچاوەیەکی مێژوییە بەشێوازی ڕۆمانێک نووسراوە، کاتێ خوێنەر دەستپێدەکات بەخوێندنەوەی زۆر لای گرنگە تاکۆتایی چیرۆکەکان بەردەوام بێت، خوێندنەوەی شارەزا بوونە لەڕووداوو بەسەرهاتە شاراوەکانی سەدەی دوانزەهەم، ناوەرۆکی پەڕتووکەکە بریتییە لەجووڵانەوەی حەسەن سەباحی سەرکردەی ئیسماعیلییەکان، لەلایەن نووسەری بەناوبانگی فەرەنسی ( پول ئامیر ) نووسراوە ، بە زمانی ئینگلیزی و فەرە نسی چاپکراوە ، وەرگێڕی ناسراوی کورد ( زەبیحوڵای مەنسووری ) کەشیعە مەزهەبی شاری سنەیە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی ، دەقە فارسیەکەی زیاتر لە چل جار چاپکراوە ، نووسەری کورد حەمەی حەمە سەعید بەئەدەبیاتێکی کوردی جوان وەریگێراوە‌تە سەرزمانی کوردی ، بەدووبەرگ چاپکراوە کۆی لاپەڕەکانی هەردوو بەرگەکە ( 833) لاپەڕەیە ئەوەی بەردەستمان چاپی سێیەمیەتی، لە ناو باسەکاندا ڕۆڵی فەرماندەکان و ئازایەتی ڕاستگۆی سوپای کورد دەخاتە ڕوو له و چەرخەدا ، کە زیاتر لەگەڵ سەلجوقیەکان دژی باتنیەکان جەنگاون ، هەندێ کاتیش سەربەخۆ بوون ، ئەم بەرهەمە یەکێکە لە پەڕتووکە گرنگەکانی سەدەکانی ناوەڕاست بەچلوپێنج تەوەردابەشکراوە .
مێژوو ئەوزانستەیە کە ڕابووردومان بە تێڕوانینێکی ژیرانە بۆ دەگێڕێتەوە ، مێژونووس هەرچەند بێلایەن بێت لەکاتی لێکۆڵینەوەی مێژویدا ، ناتوانێت ڕای خۆی تێکەڵ بەتێڕوانینەکانی نەکات ، بەڵام وەرگێڕباسەکان وەک خۆی دەگێڕێتەوە سەرزمانی دایک .
ئەم بەرهەمە مێژویەکە لە ( تیرۆری ئیسلامی ) کەتائێستەش ڕۆژانەلە سەرتاسەری جیهان بەگشتی وڵاتانی عەرەبی ئیسلامی و ئێراق بەتایبەتیی ڕودەدات ، سەدان و هەزاران هاووڵاتی بێتاوان دەبنە قوربانی ، گەلی کوردیش زیانێکی زۆری بەرکەوت لەقەڵاچۆکردنی کوردانی یەزیدی و ڕۆژاوای کوردستان ، ئەم ڕووداوە قێزەونە بەئایین ڕوپۆشکراوە مێژویەکی دێرین وخوێناوی هەیە ، ( حەسەن سەباح ) لێردا دەبێتە ئەو کەسایەتییە ناوەرۆکی ئەم بەرهەمە ڕێک دەخات ، ساڵی ( 1124ز ) ی بانگەشەی بۆ دەسەڵاتی سیاسی ئایینی کردووە لە قەڵای ئالەموت ، ڕێبازی ئیسماعیلیە شیعە ئایدۆلۆژیای بووە ، لەناو ئەو ڕێبازەشدا پەیرەوی ( نزارییە ) ی شیعەی هەڵبژاردوە ، ئەو باڵە توندڕەوەی لە ڕێبازێکی توندڕەوی شیعه بەکاربردووە، واتە چ پەیرەوی نزاریە سەرچاوەکەی کە ( ئیسماعیلییە ) له و توندڕەوە ئایینیە شیعە گەرایە بوون ، کە کوشتن وقەڵاچۆکردن و تۆقاندنی مرۆڤایەتی لێ کەوتەوە ، مەبەستیان بڵاو کردنەوەی ڕێبازەکەیان و فراوان کردنی دەسەڵاتی سیاسیان بووە لە جیهانی ئیسلامی سونە مەزهەبدا ، له و سەردەمەدا کە ( نزارییە _ ئیسماعیلیەکان ) بانگەوازیان بۆ ئەو دەسەڵاتە و ڕەوایەتی پێدانی بۆ کوشتارگەکان ئەکرد ، خەلافەتی دەوڵەتی ( عەباسی ئیسلامی ) کەوتبوە ژێر ئەژمونی بنەماڵەی ( سەلجوقی و تورکە سونەکانە ) وە ، واتەململانێکە لەنێوان سێ گەلی ( عەرەب وفارس و تورک دا ) بووە ، بەهەمان شێوەی ئەمڕۆ باجەکەی خەڵکی بێتاوان و نەتەوەکانی وەک ( کورد و ئازەرو بلوج ) داویانە .
_ ئەوتیرۆر و تۆقاندنەی ئەمڕۆ هەمان مێژوی سەردەمی ( حەسەن سەباح ) دووبارە ئەکرێتەوە ، کەلەساڵەکانی ( 1124_1256 ز) واتە 166 ساڵ دەوڵەتی عەباسی عەرەبی و دەوڵەتی سەلجوقی تورکەکان ، بەشەڕی چەکداری و بەرەیی بۆ لێدانی نەیارەکانیان بۆیان نەکرا ، ( حەسەن سەباح ) بە تیرۆر کردنی ئەو کە ( ئەمیری ) ئەو دەسەڵاتە بەناو ئیسلامییە بووە ڕەوایەتی بە هەموو کوشتن تۆقاندنێک دا ، بۆ ئەو مەبەستە دەیان زانا و پیاوی ئایینیان لە ناو مزگەوتەکاندا تیرۆر کرد چەندین کاری کۆمەڵکوژیی تریان ئەنجامداوە ، پشت بەستو بوون بەچەندین دەقی قورئانی و فەرمودەکانی پەیامبەری ئیسلام ( د..خ ) لەگەڵ وتەکانی ( ئیسماعیل ) کەخۆیان ڕاڤەیان بۆ کردوه و پەسەندیان کردووە ، ئەو بەرنامەیە بێ ئامانج نەبووە بۆ لێدانی دەسەڵات و مێژووی ئیسلام بووە ، پێیان وابوە گوایە ئەوان خۆیان سەپاندوە بەسەر دونیای ئیسلامدا ، تێڕوانینی ( حەسەن سەباح ) لەناوەرۆکدا بۆ مەرامێکی سیاسی و گەیشتن بەدەسەڵات بوو ، بەڵام لەشێوازدا بەئایین کراوە فاکتەر بوو بۆ گەشتن بەئامانجەکان واتە ( ئایین ) کارەکتەر و ( دەسەڵات ) ئامانج بووە ، لەکۆتایدا ( 166) ساڵ خەلافەتی عەباسی گۆڕی و ماوەیەک گیرۆدەی دەستی تورکی سونە مەزبی توندڕە بوو .
ئەم بەرهەمە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ تێ گەشتن لە قۆناغێکی مێژویی ناوەڕاست و دەسەڵاتدارێتی ئایینی بەسەر کۆمەڵگەکانی جیهان بەگشتی و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی، ئەوەی لەم پەڕتووکەدا باس کراوە لەسەر جووڵانەوەی ( حەسەن سەباح ) جیاوازە لەوەی کە ئەمڕۆ لە پەڕتووکەکانی تردا سەبارەت بەم ڕێبازە نووسراوە ، تەنیا بزووتنەوەیەکی مەزهەبی بووە ویستویەتی ئێران لەژێر سوڵتەی خەلیفەکانی عەباسی و سوڵتان و ئەمیرەکانیان ڕزگارکات .
هێرشی سوپای سەلجوقیەکان بۆ سەر ئەلەموت
ئەلەموت وڵاتێکە شوێنی نیشتەجێ بوونی (حەسەن سەباح ) ە قەڵایەکی بەرزی تۆکمەی بەرزی درووستکردووە جێگەی چەند هەزار کەسێکی لێ دەبێتەوە ، بەدیواری ئەستوور چوار دەوری گێرا ، ڕێگەیەکی زۆر عاسی و ناڕحەتی هەیە ، چەندین عەمەمباری ئاو و ئازوقەی درووستکردووە بۆ ئەوەی بتوانێ بۆ ماوەیەکی زۆر لێی بمینێتەوە ، دیارە چاوەڕێی ئەوەی کردووە کە ڕۆژێک هێرش بکرێتە سەریان ، بەڵێ سوپای ( خواجە ) پاش ماوەیەکی زۆر ڕێگابڕین بۆ هێرش کردنە سەریان ، کاتێ تێپەردەبێت لە چیای تاڵەقان دەگەنە قەراخ ڕوباری ئەلەموت ، سوپا بریتییە لە 30هەزار سەرباز کە پێنج هەزاریان سوارچاکن ، بەسەرکردایەتی ئەرسەلان شازادەیەکی تەمەن 30 ساڵەی خۆپەرست و لەخۆڕازی ، بەحەدێک لوت بەرزە زۆربەی ئەفسەر و چەکدارەکانی لێی بێزاربوون ، ئەوە هۆکارە کراوە بەفەرماندەی ئەوهێزە ، لەبەر ئەوەی گەر شاری ئەلەموت داگیرکات قەتڵوعامیان دەکات زۆر بێ بەزیە ، ئاگاداری هێزە 30هەزارکەسیەکەی کرد کەبۆ جیهاد هاتون پێویستە هەمووان زۆرئازایانە بجەنگن ، حەسەن سەباح لە ڕێگەی جاسوسە باتنیەکانییەوە کەدانیشتوی ئەوبەری ڕوباری ئەلەموت بوون ، هەواڵی پێگەشت کەهێرش دەکرێتە سەریان ، زۆربەی باتینەکانی کۆکردەوە قسەی بۆ کردن پێویستە بجەنگ لەپێناومانەوەیان ، بۆ پەڕینەوەی دوژمن لەڕوبارەکە پردێک هەبوو بڕیاری دا بیڕوخێنن ، هەندێ پیاوی نارد نیوەی پردەکەیان ڕوخاند شیوێکی زۆر قوڵە ، لاپاڵەکانی زۆر سەخت بوو کەس نەی دەتوانی لێی بپەڕێتەوە ، هێزی سەلجوقیەکان کاتێ گەشتنە پردەکە بینیان ڕوخاوە نەیان توانی بپەڕنەوە ، هەرچەندە هەوڵێکی زۆریان دا بی کەڵک بوو ، چەند کەسێکیان له و پێناوەدا کوژراو بریندار بوون ، لەکۆتایدا سەرکەتونەبوون گەڕانەوە .
سوپای کوردەکان بۆ گرتنی ئەلەموت کەوتنە ڕێ
بەفەرماندەیی نوورەدین کەلهوڕ: خەڵکی کرماشانە لەگەڵهورکانی ئەوناچەیە خاوەنی سوپایەک بوو کەهەموویان کورد بوون ، لەسەر بڕیاری تورکان خاتون سوپای کوردەکان بە فەرماندەی نوورەدین کەلهوری دەیەوێت هێرش بکاتە سەر وڵاتی ئەلەموت ، لەبەر ئەوەی حەسەن سەباح چەند تیرۆرستێکی ناردبوو تیرۆری کەن بیکوژن ، خاتون پاداشتێکی زۆر دابوو بەفەرماندە کوردە ، هەرچەندە پەشیمان بوو لەبەر ئەوەی خاتون لەسەر مەرگدا بوو نەخۆشی کوشندەی هەبوو ، بیری کردووە پێ دەچێت هێرش نەکەنە سەر دوژمن بگەڕێنەوە بۆ کرماشان چەندین ساڵ بژین به و پارەیە کەوەریان گرتووە ، پێی وابو فەرمانەدە ئەڵی تورکان خاتون لەسەرە مەرگ دایە بۆچی من خۆم خەڵکەکەم بدەم بەکوشت ، بەواتای ئەوەی خیانەتی لێ دەکات ، له و ساتەدا فەرمانەدەی عەرەبەکان ناوی ( واعز ) دەبێت لە بەغدا نیشتەجێن ، بیردەکاتەوە بۆ چی سەردانی تورکان خاتون نەکات بۆدابین کردنی مووچەی سەربازەکان ، دەیزانی نەخۆشە بەوزوانە دەمرێت ویستی لەگەڵ چەند کەسێک بڕوات بڕیارەکەی گۆری سوپاکەی خستە ڕێ بەروە و ( ئەولەم ) ، لای گران بوو خاتون ببینێ هەرچۆن بێ سەردانی کرد ، کاتێ خاتونی شازادەی زۆرجوانی بینی چی بەسەرهاتووە دڵگران بوو ، دەموچاوی تێک چووە لاوازو لوت باریک بووە زانی کاتی زۆری نەماوە دەمرێت ، خاتون بانگی واعزی کرد وتی باکەس لەم ژورەدا نەمێنێ قسەمان هەیە ، واعز لای سەیر بوولێی نزیک بویەوە ، تورکان خاتون پێ وت کاتێ هاتی سوپای کوردەکانت نەبینی وتی نەخێر بەڵام ئاگادارم لێرە نەماون دەرچون ، خاتون وتی ناردومن کەلەسەر حەسەن سەباحم بۆ بێنن لەبری ئەوەی ویستان تیرۆرم کەن ، دەزانی تۆچی بکە ؟ شوێن پێی نوورەدین کەلهوڕو سوپاکەیم بۆ هەڵگرە بزانە دەچێت ئەلەموت داگرکات یانا ، گەرزانیت ناچێت دەبێت بیکوژیت کەلەسەرکەیم بۆ بێنی ، بەڵام سوپاکەت مەبە تەنیا لەگەڵ10پیاوی ئازابرۆن بۆ ئەوەی شک نەبات ، بەخششی 5هەزار دینارت ئەدەمێ ، ئێستە فەرمانبەری دارای بانگ دەکەم‌ دووهەزارت بداتێ دوای کارەکەت سێ هەزارەکەی تریش لەگەڵ مووچەی چەکدارەکانت وەردەگریت ، واعز بەڵێن دەدات لەگەڵ دەکەسی بەتوانا ئەکەوێت شوێن نوورەدین کەلهوڕو لەگوند ( ئینشستان ) ئەیان دۆزێتەوە پێش ئەوەی بگەنە ئەلەموت ، جواب ئەنێرێ بۆ نوورەدین کەلهوڕ گوایەکاری نهێنی پێیەتی گەڕەکیە بیبینێ بەتەنیا ، نوورەدین بیر دەکاتەوە کارچی پێیەتی باوەڕناکات گومانی لا درووست دەبێت ، 20 چەکداری ئازا هەڵ ئەبژێرێت پێکەوە دەکەونە ڕێ ، پێش ئەوەی بگەنەلای واعز دەڵێ ئێوە لەم نزیکانە خۆتان حەشاردەن ، چەکدارەکانی واعزیش خۆیان شاردۆ‌تەوە بەڵام نازانن بۆچی هاتون واعز ئاگاداری نەکرودن ، نوورەدین دەگاتەجێ واعزئەلی دابەزە باقسە بکەین دەیباتەوە ئەولاوە فرسەت ئەهێنی خەنجەرێک دەکات بەسەر دڵی دا ، هەرچەندە دۆستن نوورەدین مەسئولێکی گەورەیە لەپێناو پارەدا خەڵتانی خوێنی دەکات ، دەیەوێت کەلەسەری لێکاتەوە ، یەکسەر پیاوەکانی دەگەنە سەری پێش پیاوەکانی واعزدەکەون ، واعز دەگرن دەستی دەبەستن لێی دەپرسێت بۆچی وات کرد من دەکوژی ؟ ئەویش ئەلێ تورکان خاتون پێی وتم گەرنەچیت بۆداگیرکردنی ئەلەموت سەری حەسەن سەباح نەهێنی بت کورژم ، نوورەدین وتی خۆهێشتا نەگەشتوین ، لەپێناو چیدا وات کرد وتی بڕیار داوە 5 هەزار دینارم بداتێ دووهەزاریشم وەرگرتووە کەلەسەری تۆ ش بەرمەوە ئەوی تریشم دەداتێ ، نوورەدین وتی نەمزانیوە تورکان خاتون دڵی لێم پیسە پێ دەچێت تەڵەی بۆ نابمەوە لەگەڵ پیاوەکانی حەسەن سەباحیش دا ، بابگەڕێینەوە ڕووبەڕووی یەکتر بینەوە ، لەڕێگادا فەرماندەی سوپای کوردەکان کۆچی دوایی دەکات ، عەبدوڵڵاجاف پیاوێکی دلێرە پۆستی فەرماندەیی سوپای کورد وەردەگرێت ، دەگەنەوە مەنزڵ تورکان خاتون خەریکە دوا هەناسەی دەدات چاوەڕێی کەلەسەرێک دەکات یان نوورەدین کەلهوڕ یان کەلەسەری حەسەن سەباح ، هیچ کامیان نا بینێ ، تەنیا چەکدارە عەرەبەکان دەچنەلای پێی دەڵێن واعز دەست بەسەرە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە لەخۆیەوە نوورەدینی کوشتوە ، تێ دەگات نوورەدین شەڕی نەکردووە ، لە ڕاستیدا خیانەتیشی نەکردبوو ، لەکۆتایدا عەبدوڵڵاجاف لەتۆڵەی نوورەدین کەلەسەری واعزی تاوانبار لێ دەکاتەوە ، مووچەی هەردوو سوپاکەش وەردەگرێت عەرەبەکانیش دەگەڕێنەوە بەغدا. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕینووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری ڕێنووسی نەکردووە=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览321
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە - 03-08-2023
挂钩项目: 2
图书馆
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 18-04-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 03-08-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on03-08-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):03-08-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览321
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,032
图片 106,461
书籍 19,313
相关文件 97,294
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!