图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,068
图片 106,704
书籍 19,299
相关文件 97,343
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لۆزان لە ئەمڕۆدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لۆزان لە ئەمڕۆدا

لۆزان لە ئەمڕۆدا
لۆزان لە ئەمڕۆدا
سەردار عەزیز

ئەم ڕۆژانە یادی لۆزان زۆر دەکرێتەوە. بەگشتی ئەم یادکردنەوانە حزبین. وەک هەر بۆنەیەکی حزبی تەنیا ئاهەنگسازییەکە بۆ کۆئامێری حزب. بۆیە دەگمەنە ڕامانێک، ڕاڤەیەک، خوێندنەوەیەکی نوێ بێتە ئاراوە. حزب بەسرووشتی خۆی لەسەر ڕێسانەوەو ڕێسانەوە دەژی. کۆئامێرێکە کە ماندونابێت لەووتنەوەو وتنەوەو وتنەوە. دووبارەسازی پرسێکی ئێجگار گەورەی دونیای بێ مەعریفەی کوردییە. نەوەد لەسەدی ئەوەی لە دونیای کوردیدا دەوترێت، وتراونییە. بەڵکوو کڵێشەی دووبارەی بیرلێنەکراوە. لەکۆمێنتە زۆرەکانی فەیسبووکدا ببینە چۆن خەڵکانێکی بێشوومار هەمان دەربڕین دووبارە دەکەنەوە. دووبارە کرۆکی ڕاهێنانە. لەوەرزشدا مرۆڤ لەمیانەی دووبارەکردنەوەدا ڕادێت، باشتر دەبێت. لە دونیای دەروونی و عەقڵیدا دووبارە پڕۆسەیەکە، چەندێک خەمی خۆ سەپاندنییەی، هێندە زیاتر خەمی کوشتنی جیاوازییەتی. دووبارەچی گرنگ نییە. لەلای بابەتەکە چییە، بەڵکوو ئەوەی گرنگە کە چۆن پڕۆسەی دووبارەیەتی بڕێسێت. بەگشتی مرۆڤی دینی خۆشەیە بە دووبارەسازیی. دین لەڕێگای دووبارەی ناکۆتاوە دونیایەکی سنووری بەندی بچووک درووستدەکات کەئ ارامی و دڵنیایی بۆ شوێنکەوتووانی دەهێنێت. دووبارە نوێنەرایەتی دەکات، بەبێ ئەوەی توانای نوێنەرایەتی هەبێت. لێرەدا پێویستمان بە کارکردنی زۆرە لەسەر فەلسەفەی دووبارە. پێشتر لە بازنەییەتی کات یان مێژوودا لە ئاماژەدان بە ئیبن خەلدون قسەم لەسەر ڕەهەندێکی ئەم پڕۆسەیە کرد.

حزب بەگشتی ماندونابێت لە کڵێشەبازی و وتنەوەی هەزارجارەی ئەوەی هیچ بەهانەیەک نەماوە بۆ وتنەوەی. لەئەنجامدا مرۆڤی حزبی، کە دەرئەنجامی ئەم ژینگەیە، کەسێکە کە ئاخێنراوە لە کڵێشە و درووشم و تۆمەتبازیی.
سەرباری ئەمە دەکرێت لە یادی لۆزاندا زۆر شت بوترێت. لۆزان ڕووداوێکی سیاسی بوو. ڕووداوی سیاسی لە فەلسەفەی نوێدا، ئەو ساتەوەختەیە کە ئاڕاستەی مێژوو دەگۆرێت. دووبارە لە دووبارەیەتی دەکەوێت. هەروەها دیدێکە بۆ پەرتەوازەیی بوونی مێژوو، دیسانەوە دۆلۆز. لۆزان بەیان ولادەی تورکیای ئەمڕۆیە. ئەم لەدایکبوونە ئاسایی نەبوو. پێشتر مەرگ و هەڵوەشانەوە و مەترسی لەناوچوون هەیە. هەموو ئەمانە پێکەوە توخمەکانی حەکایەتێک پێکدەهێنن کەتورکیای ئەمڕۆ دەستوپەنجەی لەگەڵدا نەرم دەکات.

ئەگەر سیڤەر بەیاننامەی وەفاتی تورکیا بوو، بەتایبەتیی مەرگی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، ئەوا لۆزان نە ژیانەوەی عوسمانییە. نە قبووڵکردنی مەرگ، بەڵکوو دۆخێکە لەناوەنددا. هاوشانی لۆزان تورکەکان پڕۆژەیەکیان هەبوو ناویان نابوو میساقی میللی. کاتێک شاندی تورکی چوو بۆ لۆزان بۆ دانووستان لەسەر میساقی میللیی چوو.

میساقی میللی سەرتاپا باشووری کوردستان لەخۆی دەگرێت. هەندێکجار لەلایەن #پەکەکە#وە وەک دۆخێکی برایەتی کورد و تورک بەکارهاتووە، بە تایبەتیی لە سەردەمی دانووستان. وتارەکەی نەورۆزی ئۆجەلان لەم ڕوانگەیەوە. بەڵام لێرەدا لەڕوانگەی کارل شمتەوە لە لۆزان دەڕوانین.

کارل شمت لە یەکێک لە پەڕتووکەکانیدا بەناوی نۆمۆس، باس لە دۆخی نەخشەسازێتی دونیا دەکات لەلایەن ئەوروپاییەکانەوە. بۆ ئەم دۆخە چەمکی نۆمۆس بەکاردەبات. نۆمۆس لای شمت تەنیا ماف یان یاسا نییە. بەڵکوو ئەو دۆخە ئایینی و شارستانی و ژیارییەیە کە ئەو یاسایانە ڕەگیان تیادا دادەکوتێت.

نۆمۆس لەسەر زەوی یانی سەپاندنی سیستەمی ئەوروپایی لەڕێگای کۆلۆنیالیزمەوە بەسەر گۆی زەویدا. بە زمانێکی تر کردنی زەوی بەدوو بەشەوە، بەشێکی ئەوروپاییەکانەو بەشەکەی تری سەرزەمینێکی کراوەیە بۆ ئەوروپاییەکان، کە لەئەنجامدا ئەوروپاییەکان لەپێناو بەڕێوەبردنی سیستەمی خۆیانیان بەسەردا سەپاند، کە خۆی لەسیستەمی دەوڵەتی سنووریی یان دەوڵەت نەتەوەدا دەبینێتەوە. لە لۆزان تورکیا دەبێتە بەشێک لەم سیستەمە. دەکرێت ئێستا هەقایەتەکەمان بەمجۆرە دابڕێژین. عوسمانییە. کە بۆ چەندین سەدە مایەی مەترسی بوو بۆ سەر ئەوروپا، لەسیڤەردا هەوڵی ناشتنی درا، بەڵام بە کۆمەڵێک هۆکار نەمرد، پاشان ئەوەی زیندوبویەوە لە لۆزاندا لەهەناو دەوڵەتێکی سنووریدا لەقاڵبدرا، هەتا ببێت بە بەشێک لەسیستەمی جیهانی و پاشان بچێتە خزمەتی ئەوروپاوە، وەک وڵاتێکی هەژاری، پەراوێزی بە مەبەستی بەرگرییکردن لەڕووس و دابینکردنی دەستی کاری هەرزان و بەربەستێک بەرانبەر ڕۆژهەڵات و زۆر ڕۆڵی تر. جارێکیان بولەند ئەجەوید بە موکەڕەم تاڵەبانی دەڵێت: ئێمە تەنیا بنکەی ئەنجەرلیک و کرێکارانی ئەڵمانیامان هەیە وەک سەرچاوەی گەورەی داهات.

بەڵام ترسی مەرگ و فەنتازیای مەزنێتی لۆزان نەیتوانی کۆتاییان پێبهێنێت. بۆیە ئەمڕۆ لەهەناو سیاسەتی تورکیدا، مەزنێتی و مەرگ و سنووردارێتی توخمە هەرە سەرەکییەکانی دونیابینی و خەونی تورکین.

لۆزان دانپیانانە یان پێدانی مافە بەتورک بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی دەوڵەت نەتەوە بەمۆدێلی فەرەنسی. بەپێی مێژوونووسی گەورەی فەرەنسا، ئیوجین ویبەر، لە پەڕتووکی جوتیار بۆ فەرەنسی، هەتا سەدەی نۆزدەو سەرەتای سەدەی بیستیش فەرەنسا دوو دونیا بوو، دونیای پاریس و دونیای دەرەوەی پاریس. دونیای فەرەنسی و دونیای جوتیاران. بەقسەکانی ئەو دونیای جوتیاران دونیایەکی پڕ لەخورافات و ئەفسانە و هەژاری و نامۆدێرن بوو. بەڵام فەرەنسا لەڕێگای بوونیادنانی ڕێگاوبان و سیستەمی خوێندن و خزمەتی سەربازییەوە توانی جوتیاران بکات بەفەرەنسی. ئیوجین هەرچەندە مێژوونووسێکی گەورەیە بەڵام بێ کێشەنییە. ئیوجین کە بەڕەچەڵەک ڕۆمانییە.و لەسوپای کۆلۆنیالی بەریتانیدا لەهیند خزمەتی کردووە و شارەزای فەرەنساو لەئەمریکا ژیاوە، بڕوای بەمۆدێرنەی بەزەبرو کۆلۆنیالیزم هەبوو. لەڕاستیدا ئیوجین فراوانبوونی دەسەڵاتی پاریس بەسەر جوتیاراندا بە جۆرێک لە کۆلۆنیالیزم دەبینێت، هەروەها بەبێ ئەوەی بیەوێت سەر بەقوتابخانەی مۆدرینایسەیشنە.

وەک پێشتر لەپەیوەندی فەرەنساو تورکیا قسەم لەسەر کرد، مۆدێل و ئەدەبیات و میتۆدی فەرەنسی زۆر زاڵ بوو بەسەر ئەتاتورک و دەوروبەرەکەیدا. لێرەوە هەردوو پڕۆژەی توانەوەی ئیتنی و دابڕانی ئایینی دەستپێدەکات. ئەمانەش وەک دەرئەنجامی لۆزان دەبنە بەشێک لەپڕۆژەی تورکی. ئەگەر ئاگاداربن، لە سەردەمی داڕوخانی عوسمانیدا، نوخبەی عوسمانی لەوە بەئاگابووە وە کە یەکێک لەڕێگاکان بۆ هێشتنەوەی ئیمپراتۆریەتەکەیان بەتورککردنییە.ی. ئەم هەوڵە پاشان لەلایەن ئینگلیزەکانەوە بەکارهێنراو بۆ ڕەوایی دان بەڕاپەڕین دژ بەعوسمانییەکان. ڕەگی دژایەتی ناسیونالیزمی بن دەستەکان لەلایەن تورکەوە لێرەوە هاتووە. دوفاقی ناسیونالیزم، بەتایبەتیی ناسیونالیزمی سەردەست لەوێدایە، کە تەنیا بەخۆی ڕەوا دەبینێت. بۆ نموونە هەوادارانی ناسیونالیزمی ئێراقی، دژ بەناسیونالیزمی کوردین، بەڵام خزمەتکاری ناسیونالیزمی ئێراقین، بەڵام خۆیان بە دژە ناسیونالیست بۆ کوردی داماوی بەیان دەکەن. یارییەکی ترە لەگەمەی دووبارەی ڕشانەوە.

پڕۆسەی بە تورککردن دەرخەریی ئەوەیە کەترسی داڕمان و داڕووخانی دەسەڵاتی تورکی، بە تایبەتیی کەتورک کەمینەن لە تورکیا، دەبێت لەڕێگای بەتورککردنی ئەوانیترەوە چارەسەر بکرێت.
لۆزان ئەمڕۆ ئەو دۆخە یاسایی و نێودەوڵەتییەیە کە تورکیای تیادا دەژی، بەڵام نوخبەی تورکی دەیانەوێت لەم پانتاییە سنووردارییە بێنە دەرەوە، بەپاڵنەری ترسی لەناوچوون و خەونی عەزەمەتی ئیمپراتۆریی، لە هەوڵی ئەوەدان کە لە سنوورەکانیان بڕۆنە دەرەوە، خۆیان وەک هێزێکی ئیقلیمی ببینن. لە ئێستادا وەها دەبینن کە دۆخی نێودەوڵەتی فەراهەمە بۆ ئەوەی بۆ دەرەوەی سنوورەکانیان بکشێن.

وەک لە پڕۆسەی ئەندامێتی سویددا بەیانبوو. تورکیا خۆی وەها دەبینێت کە دەتوانێت لە هەمووان سوودمەندبێت. لەگەڵ زیلینسکیدا دژ بەپوتین قسەی کرد، وەک ئەوەی سەربەخۆیی خۆی بەیان بکات، بەڵام دەیزانی کە پوتین لاوازە. بەڵام لە هەمانکاتدا خۆی بۆ دیداری پوتین ئامادە دەکات. لۆزان بۆ ئێمە مانایەکی هەیە، بۆ تورک مانایەکی تر، هەروەها بۆ سیستەمی دەوڵەتداری دونیا مانایەکی تر. گەر لەسیڤەردا هەوڵی لەگۆڕانانی تورک درا، ئەوا لە لۆزاندا کۆرد سڕایەوە. ئەمە بنەمای ئەو یارییە سفریەیە کە ئەمڕۆ سیاسەتی تورکی تیایدا دەژی، بەتایبەت لەنێوان باڵی فاشیستی تورک و کورد. یادکردنەوەی لۆزان، ڕەنگە نەک هەر هیچ تێگەیشتنێک بۆ سەر لۆزان زیادنەکات بەڵکوو ئاساییشی بکاتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览868
HashTag
相关文件: 2
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 22-07-2023 (1 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( زریان سەرچناری 25-07-2023
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on25-07-2023
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):25-07-2023
URL
此产品已被浏览868
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.176 KB 25-07-2023 زریان سەرچناریز.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,068
图片 106,704
书籍 19,299
相关文件 97,343
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!