图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,484
图片 105,322
书籍 19,455
相关文件 97,498
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیەندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدوڵڵا عیزەت‌پوور
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاگەیەندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدوڵڵ...

ڕاگەیەندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدوڵڵ...
=KTML_Bold=ڕاگەیەندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک عەبدوڵڵا عیزەت‌پوور=KTML_End=

خەڵکی خەباتکاری کوردستان!
ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات!
بەداخەوە ڕۆژی چوارشەممە، 7ی بەفرانبار (28ی دێسامبری 2022) کاک عەبدوڵڵا عیزەت‌پوور، ئەندامی پێشووی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پێشمەرگەی ڕۆژە سەختەکانی جووڵانەوەی کورد لە ئێران، لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.
کاک عەبدوڵڵا عیزەت‌پوور خەرمانانی ساڵی 1313ی هەتاوی (1934ی ز) لە گوندی حاجی بەرکەولیی گەڵی قاسملوو لەدایکبوو. ئەو لە بنەماڵەی گەورەی قاسملوو بوو. کاک عەبدوڵڵا، تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان و لە تەمەنی 14 ساڵید لەژێر ڕێنوێنیی شەهید د. قاسملوو پێوەندیی بە حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە گرت و سەرەڕای تەمەنی کەمی، شانی وەبەر ئەرک و بەرپرسایەتیی گرینگ و هەستیاری حیزبی نا. ئەو یەکێک لە بەشدارانی کۆنفڕانسی یەکەمی حیزبی دێموکراتی کوردستان (1334) بوو کە لە بووژاندنەوەی حیزبی دێموکرات و گڕوتین بەخشێنەوە بە خەباتی نەتەوەییدا خاڵ‌وەرچەرخانێکی گەورە لە مێژووی حیزبی دێموکرات‌دایە. ناوبراو پێشتر لە ڕەوتی کودەتای 1332 و پاشان ڕەشبگیری دەزگای سەرکوتی حەمەڕەزاشای پەهلەویدا کەوتبووە زیندان و لەسۆنگەی بیروباوەڕە سیاسی و نەتەوەییەکانیەوە خرابووە ژێر ئەشکەنجە و گوشاری قورسەوە. کاک عەبدوڵڵا عیزەت‌پوور لە دەیەی 50ی هەتاویشدا جارێکی دیکە کەوتەوە بەڕ ڕقی ساواک و خرایەوە بەندیخانە و، ماوەی پێنج ساڵ لەگەڵ زیندانییە بەناوبانگەکانی وەک عەلی عەموویی بەند کرا؛ دوای ئازادبوونیشی لە زیندان لە ساڵی 1356دا، لەسەر داوای شەهید دوکتور قاسملوو بۆ کاروباری پێوەندیگرتن بە کەسایەتی و ڕێکخراوە سیاسییەکانەوە هەتا دوای سەرکەوتنی شۆڕشێ گەلانی ئێران لە شاری تاران مایەوە.
کاک عەبدوڵڵا یەکێک لە تێکۆشەرانی بە بیروباوەڕی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێمۆکرات بوو کە تەواوی تەمەنی لە سەنگەری خەباتی نەتەوایەتیی گەلەکەیدا بەسەر برد. ئەو مرۆڤێکی خەباتکار، خاکەڕا، بەئیرادە، خاوەن بۆچوونی سەربەخۆ، بەورە و دڵسۆزی دۆزی مافخوازیی ڕەوای نەتەوەکەی بوو. کاک عەبدوڵڵا هاوکات کادرێکی سیاسیی بەوەجی حیزب بوو کە لەسۆنگەی لێهاتوویی، شارەزایی و ئەرک‌وەخۆگرییەوە لە کۆنگرەی شەشەمدا وەک ئەندامی ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرا و لە کۆنگرەی حەوتەمی حیزبیشدا وەک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی دەنگی متمانەی کۆنگرەی پێدرا.
نەمر عەبدوڵڵا عیزەت‌پوور کەسی جێگەی متمانەی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات بوو. بەرپرسایەتیی کۆمیتەی حیزب لە ورمێ، کادری سیاسی لە هێزی باپیر (نحۆ شکاک)، بەرپرسایەتیی نەخۆشخانەی حیزب، بەرپرسایەتیی ڕێکخراوە دێموکراتیکەکانی حیزب، کادری ڕاگەیاندن، بەرپرس لە بەشی کۆمەڵایەتیی حیزب بەشێک لەو ئەرک و بەرپرسایەتییانە بوو کە نەمر عەبدوڵڵا عیزەت‌پوور لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی ژیانی پێشمەرگانەیدا وەئەستۆی گرتبوو و بە سەرکەوتووییەوە ڕایپەڕاندبوون.
کاک عەبدوڵڵا عیزەت‌پوور ساڵی 1371ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشی و لەسەر بڕیاری د. شەرەفکەندی نێردرایە دەرەوەی وڵات و لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێ بوو؛ بەڵام ئەوە بە مانای لەکاروەستان و کۆتایی خزمەتە سیاسی، نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی نەمر عیزەت‌پوور نەبوو. ئەو تا دواهەناسەی ژیانی لە سەنگەری حیزبی دێموکراتدا درێژەی بە خەبات و پێگەیاندنی لاوانی وشیاری نەتەوەکەی دا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەرگی کاک عەبدوڵڵا عیزەت‌پوور، کادرێکی سیاسیی بەوەج و کەسایەتییەکی شوێندانەری خۆی لەدەست دا. هاوکات بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری نەمر عەبدوڵڵا عیزەت‌پوور، خەڵکی ناوچەی ورمێ و تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات دەکات.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ناوەندی بەڕێوەبەری
7ی بەفرانباری 1401ی هەتاوی [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览315
HashTag
挂钩项目: 3
Publication date: 28-12-2022 (2 年份的)
Document style: No specified T4 1573
No specified T3 57: No specified T4 1443
No specified T3 58: No specified T4 1445
城市:
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 13-07-2023
本文已被审查并发布( ڕێبوار جەمال سەگرمە )on13-07-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览315
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,484
图片 105,322
书籍 19,455
相关文件 97,498
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!