图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,018
图片 106,681
书籍 19,298
相关文件 97,283
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بودجەی سێ ساڵە: بەشی دووەم و کۆتایی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بودجەی سێ ساڵە: بەشی دووەم و کۆتایی

بودجەی سێ ساڵە: بەشی دووەم و کۆتایی
ناونیشانی بابەت: بودجەی سێ ساڵە: بەشی دووەم و کۆتایی
ئامادەکردن: #ئیسماعیل عەبدوڵڵا ئەحمەد#

“لە #هەولێر#ەوە بۆ بەغدا”
لەیەکترازان و ناکۆکی نێوخۆیی لایەنە کوردییەکان زیانی گەورەی ھەبووە و ھەیە، لەسەر مافە دەستوورییەکانی ھەرێم لەبەغدا. بەداخەوە لە بەغدا فراکسیونە کوردییەکان نەک ھەر یەکگرتوو نەبوون، بەڵکوو لە زۆر کاتدا ھەر یەکێکیان خۆیان خستۆتە پاڵ لایەنی تری سوونی یان شیعی، لە شوێنی ئەوەی بە یەکەوە فراکسیۆنی هاوبەش و یەکگرتوو و بەهێز لەپێناو مافە دەستوورییەکانی هەرێم پێکبهێنن. زۆربەیان لە شوێنی ئەوەی شەڕ بۆ مافە دەستوورییەکانی ھەرێم بکەن، خەریکی موزایدەی سیاسی دژ بەیەکتری بوون. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە لایەنە دژەبەرەکانی ھەرێم زۆر بە بەرنامە پیلانەکانیان دژ بە ھەرێم جێبەجێدەکرد
“گواستنەوەی ناکۆکییەکان؛ لە هەولێرەوە بۆ بەغدا”
ململانێی نێوخۆیی پارتی و یەکێتی ڕۆژ دوای ڕۆژ لە ئێراق و دەرەوەی ئێراقیش ڕەنگدانەوەی زیاتری پەیداکردووە، ئەمەش وایکردووە هەر دوو لایەن جووڵە و ڕاگەیەنراوی سیاسیی خێرایان دژ بەیەکتری هەبێت، وەک ئەوەی پارتی چەند جارێک هۆشداریی کشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دا و یەکێتیش بەشێوەیەکی مەترسیدار پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانی خۆی لەگەڵ گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ئێران و ئیتارییەکان زیادکردووە، کە هەموو ئەمانەش خاڵی زۆر مەترسیدارن بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.
هەرچەندە لە دوای دابەشبوونی شیعەکان لە پەڕڵەمانی ئێراق بەسەر بەرەی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگیدا چاوەڕێ دەکرا لایەنە کوردییەکان لە پەڕڵەمانی ئێراق بەهێزتر بێت و دەستکەوتی زیاتری هەبێت، بەڵام لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی لایەنە کوردییەکان لەمەدا سەرکەوتوو نەبوون. هۆکاری یەکەم، دابەشبوونی لایەنەکان بەسەر چەند بەرەیەکدا وایکرد هیچ جۆرە دڵنیاییەک نەبێت کە بودجە سێ ساڵییەکە وەک خۆی جێبەجێبکرێت و کێشەی سیاسی کاریگەریی نەخاتە سەر جێبەجێکردنی ماددەکانی، بەڵکوو مەترسیشی خستەسەر یەکگرتوویی هەرێم. هۆکاری دووەم، بریتییە لەوەی بەشێکی زۆری لایەنە کوردییەکان لە بەغدا بەتایبەت پەڕڵەمانتارانی یەکێتی و پارتی هاوشێوەی مستەفا سەند و یوسف کیلابی خەمی هەموو بڕگەکانیان نەبوو، بەڵکوو تەنیا شەڕیان لەسەر بڕگەکانی تایبەت بە هەرێمی کوردستان بوو. لە کاتێکدا زۆر بابەت هەن وەک ماددەی 16ی بودجە، باجدانان لەسەر سووتەمەنی، هاوکاریی مرۆیی بۆ سۆماڵ، کۆمۆرۆس و فەلەستین بە بڕی سێ ملیار دۆلار، سندووقی دووبارە بوونیانیادنانەوەی پارێزگا ئازادکراوەکان لەدەستی #داعش#، خەرجییەکانی #حەشدی شەعبی#، هەروەها پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کە دەکرا لایەنە کوردییەکان وەک کارتێکی فشار بۆ بەدیهێنانی مافەکانی هەرێم وەک جێبەجێکردنی ماددەی 140، قەرەبووکردنەوەی بنەماڵەی ئەنفالکراوان بنەماڵەی کیمیابارانکراوەکان بەکاریبهێنێت.
ڕووداو و ئاڵۆزییە سیاسییەکانی ماوەی ڕابردوو لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگی پێگە و کاری لایەنە کوردییەکان لە بەغدا خستەڕوو، هەروەها مەترسییەکانیشی لەسەر هەرێم زیاتر کرد. لە کاتێکدا لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێش 2003وە، کورد وەک ئەکتەرێکی سەرەکی بڕیاریدا بەشدارببێت لە ئێراقی نوێ و لەوکاتەوە تاوەکوو ئێستا چەندین جار هەلی بۆ ڕەخساوە ببێتە ئەکتەرێکی سەرەکی، بەڵام هیچ کات نەیتوانی دەسەڵات و هەژموونی خۆی لە بەغدا لە لووتکەدا بهێڵێتەوە و بیپارێزیت. هۆکارەکانی ئەمەش بۆ چەند فاکتەرێکی وەک کێشەی نێوخۆیی و کاریگەریی نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە، بەڵام کەم توانایی نوێنەری لایەنە کوردییەکان لە بەغدا و لە هەموویشی زیاتر دابەشبوونی لایەنەکان لە بەغدا بۆ خۆی فاکتەرێکی دیارە. پێویستە پێداچوونەوەیەک بۆ ڕابردوو بکرێت و چاوێک بەسەر خاڵە لاوازەکانی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا بخشێندرێت کە یەکێک لەوانە ڕەفتاری نوێنەرانی لایەنەکانە لە بەغدا.
=KTML_Bold=“بەشە بودجەی لیژنەی ماددەی 140”=KTML_End=
لە یاسای بودجەی گشتیی ئێراق 100 ملیار دینار بۆ جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستووری ئێراق تەرخان کراوە. نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی باڵای مادەی 140 دەڵێت: بەو بڕە پارەیە بێت 40 ساڵی دیکە بڕگەی یەکەمی مادەکە جێبەجێ ناکرێت کە خۆی لە سێ بڕگە پێکهاتووە؛ ئاساییکردنەوە، سەرژمێری و گشتپرسی. “دژوار فایەق”، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی مادەی 140 دەڵێت: “ئێمە لە لیژنەکە، دوای تاوتوێکردنی ژمارەی ئەوانەی ماون، بۆمان دەرکەوتووە ئەگەر ئەو پارەیە بەو شێوەیە بمێنێتەوە، ڕەنگە 30 تاوەکوو 40 ساڵی دیکە خاڵی یەکەمی مادەی 140 و 58ی یاسایی ئیدارە دەولەی ڕابردوو، جێبەجێکردنی خاڵی یەکەمیش تەواو نابێت، ئەی چۆن دەچینە خاڵی دووەم و سێیەم؟”
دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێراق بە سەرۆکایەتیی “محەمەد شیاع سوودانی”، لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140ی دەستووری ئێراق کارا کرایەوە. لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح تا ئێستا دوو کۆبوونەوەی کردووە و چەند ڕاسپاردەیەکی داوەتە حکومەتی ئێراق، لەوانەش، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور، هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕشی هەڵوەشاوە. هەروەها لیژنەکە داوای لە وەزارەتی کشتوکاڵی ئێراق کردووە، هیچ گرێبەستێکی جووتیاران نوێ نەکاتەوە تاوەکوو پەڕڵەمانی ئێراق هەڵوەشانەوەی بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی شۆڕش پەسند دەکات.
“رێبوار تاڵەبانی” ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ماددەی 140 ئاماژە بەوە دەکات، “عەرەبی هاوردە زۆر هەیە کە قەرەبوویشیان وەرگرتەوە و زەوییشیان پێدرا، ئەوانە کاتی خۆی لە سەردەمی سەدام 10 هەزار دیناری سویسرییان وەرگرت، هاتنە #کەرکووک#، ئێستا 20 ملیۆن دینار و پارچەیەک زەوییشیان وەرگرت، کەچی بەداخەوە دووبارە لە کەرکووک نیشتەجێ بوون و لەپێش چاوی هەموو سیاسییەکانە و کەسیش هیچ مەلەفێک ناجووڵێنێت. عەرەبە هاوردەکان بەشێکیان خانوویشیان وەرگرت و نەگەڕاونەتەوە، لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە خراپتر بوو، هەموویان گەڕانەوە، وەکوو دەڵێیت کەشێکیان بۆ درووستبوو کە کەس ناتوانێت دووبارە مەلەفە دەستوورییەکەیان لەسەر جێبەجێ بکات و ئێستا لەنێو کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان نیشتەجێبوون.”
ژمارەى مامەڵەى ئەو خێزانە ئاوارانەى کە لەلاى لیژنەى جێبەجێکردنى مادەى 140 ماون و قەرەبوویان وەرنەگرتووە 104، 418 خێزانە، لە کاتێکدا مامەڵەى 10، 157 خێزانى عەرەبی هاوردە ماوە کە قەرەبوو بکرێنەوە بۆ ئەوەى بگەڕێنەوە ناوچەکانى پێشووى خۆیان. قەرەبووى خێزانە ئاوارەکان 10 ملیۆن دینارە لە کاتێکدا عەرەبە هاوردەکان بۆ گەڕانەوە دوو هێندەیان پێدەدرێت.
=KTML_Bold=“بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان”=KTML_End=
بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان یەکێک لە دیارترین ژمارەکانی نێو بودجەی گشتیی ئێراقە، کە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە. بەپێی یاسای بودجە دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخاندەرێت، بەڵام ئەگەری زیادبوونی ژمارەکە هەیە.
“شێروان دووبەردانی”، ئەندامی لیژنەی هەرێم و پارێزگاکانی پەڕڵەمانی ئێراق دەڵێت: “دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکراوە، هەرێمی کوردستان 11٪یە، نەک ٪12.67 کە پشکی هەرێمی کوردستانە، 276 ملیار دینار بەشی هەرێمی کوردستانە. دوای چەندین کۆبوونەوە، زانیاریمان هەیە ڕێککەوتن لەگەڵ “محەمەد شیاع سوودانی”، سەرۆکوەزیرانی ئێراق، لایەنی سیاسی و پارێزگاکان کراوە، بۆ ئەوەی ببێتە چوار تاوەکوو پێنج تریلیۆن دینار. بۆ هەرێمی کوردستان لە 276 ملیار دینارەوە ئەگەر چوار تریلیۆن دینار بێت، دەچێتە 440 ملیار دینار لەسەر ڕێژەی 11٪، ئەگەر بکرێتە پێنج تریلیۆن دینار، ئەوا دەکاتە 550 ملیار دیناری ئێراقی.”
ڕێژەى هەژارى و ژمارەى دانیشتووان دوو پێوەری سەرەکین بۆ دابەشکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، تاوەکوو ئێستا ڕوون نییە هەر پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بە دیاریکراوی چەند پارەی لەو بودجەیە بەردەکەوێت، بەڵام پارەکان زیاتر بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەبێت بەتایبەتی بۆ پڕۆژە ڕاوەستاوەکان.
“عەلی ڕەشید”، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، “ئێمە لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ڕیزبەندیی یەکەم دەدەین بەو پڕۆژانەی کە تەواو نەکراون، لە ساڵی 2014 کۆمەڵێک پڕۆژەی ستراتیجیمان هەبووە و بەهۆی بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان ئەم پڕۆژانە وەستاون و هەموویان گرێبەستیان لەسەرە، بەشێکیان 50٪ جێبەجێ کراون و بەشێکیان 70٪ جێبەجێ کراون، هەندێکیشیان 20٪ و بەرەوسەرن، بۆیە ڕیزبەندیی یەکەم دەدەین بەو پڕۆژانە و دواتریش پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.”
لە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان پڕۆژەکان زیاتر تایبەت دەبن بە ژێرخانى ئابوورى و ئەو ناوچانەى زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە، 20٪ی پارەى بودجەکە بۆ پڕۆژەى نوێ و 80٪یشی بۆ پڕۆژە بەردەوامەکان دەبن. ساڵى 2022 لە پڕۆژە یاساى پاڵپشتیی خێراى ئاساییشى خۆراک و پەرەپێدان 10 تریلیۆن دینار بۆ پەرەپێدانى پارێزگاکان دیاریکرابوو، ئەمەش 75٪ی لەو بڕە زیاترە کە لە پڕۆژە یاسای بودجەى گشتیى ئەمساڵ داندراوە.
=KTML_Bold=“گەڕاندەوەی پاشەکەوت”=KTML_End=
ئەوەی جێگای سەرنجە بڕگەی گەڕانەوەی مووچەی پاشەکەوتی فەرمانبەرانی هەرێم لە پڕۆژەی یاسای بودجەی ئێراق 2023، لایەنە سیاسییەکان وەکوو موزایەدەیەک لەنێوان خۆیاندا لە بەغدا بەکاریاندەهێنا بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی جەماوەر، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا وەکوو کارتێک لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بەکاریبهێنن. لە حاڵەتی دەنگدان بەم بڕگەیە و بەدەستهێنانی دەنگی پێوویست بەبێ تەرخانکردنی بڕە پارەی پێویست لە بودجەی گشتی ئێراق، ئەوا تەنیا دەبێتە مرەکەبی سەرکاغەز و ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵکوو دەبێتە هۆکارێک بۆ بارگرانی پێدانی مووچە و دواکەوتنی مووچە، چونکە بەغدا ئامادە نییە لە بودجەی گشتی ئێراق بڕە پارەیەک تەرخان بکات بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم پاشکەوتی فەرمانبەرەکانی بگەڕێنێتەوە، بەڵکوو بەغدا دەیەوێت حکومەتی هەرێم لە بەشە بودجەی خۆی پاشەکەوتی فەرمانبەران بداتەوە، ئەمەش کاریگەریی تەواوەتی دەبێت لەسەر دۆخی ئابووری هەرێم، هەروەها هەرێم بەم جۆرە ناتوانێت وەک پێویست مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دابین بکات، چونکە بەغدا هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم پەنا بۆ پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران ببات، هەروەکوو ئاشکرایە ساڵی 2014 بەغدا بەشە بودجەی هەرێمی بڕی و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی تێکەڵ بە ناکۆکییە سیاسییەکان کرد، بۆیە پێویستە بەغدا لە بودجەی گشتی ئێراق بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان زیاد بکات، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم بتوانێت مووچەی پاشەکەوتی فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە. لە ئێستادا لایەنە شۆڤێنییەکان بە پاڵپشتی هەندێک لایەن لەنێوخۆ، هەروەها بە پیلانی لایەنی هەرێمی و دەرەکی دەیانەوێت کار بۆ لاوازکردن و دابەشکردنی کیانی هەرێمی کوردستان بکەن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览296
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-07-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 30-06-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 经济
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 06-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on06-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):06-07-2023
URL
此产品已被浏览296
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,018
图片 106,681
书籍 19,298
相关文件 97,283
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!