图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,897
图片 106,277
书籍 19,335
相关文件 97,324
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هندستان؛ دۆڕاوی دەسەڵات گرتنی تاڵیبان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هندستان؛ دۆڕاوی دەسەڵات گرتنی تاڵیبان

هندستان؛ دۆڕاوی دەسەڵات گرتنی تاڵیبان
ناونیشانی بابەت: هندستان؛ دۆڕاوی دەسەڵات گرتنی تاڵیبان
ئامادەکردن: #محەمەد حسێن زادە#

“پێشەکی”
دەسەڵات گرتنی “تاڵیبان” لە “ئەفغانستان” بۆ هەموو ئەکتەرەکانی ناوچە و جیهان، یەک واتای نییە. هەندێ لە وڵاتان خۆیان بە براوەی دەسەڵات گرتنی “تاڵیبان” دەزانن و خۆشحاڵی خۆیان لەو گۆڕانکارییانەی ناوخۆی “ئەفغانستان” دەردەبڕن. “پاکستان” نموونەی ئەو وڵاتانەیە. دەستەیەکی تر لە وڵاتان، کە هێشتا لە هۆکاری گۆڕانکارییەکان، بە تایبەت هۆکارەکانی چوونەدەرەوەی “ئەمریکا” لە “ئەفغانستان” و لێکەوتەکانی دەسەڵات گرتنی “تاڵیبان” دڵنیا نین، هەڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرا وەرناگرن. ئەمە تەنانەت هەندێ لە وڵاتانی زلهێزیش دەگرێتەوە. بۆ نموونە، هەڵوێستی ڕووسیا لەو چوارچێوەیەدا دەگونجێت. بەڵام دەستەیەکی تر لە وڵاتان هەن کە خۆیان بە شیوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە بەردەم هەڕەشەی تاڵیباندا دەبیننەوە و هەست بە زیاترین مەترسییەکان دەکەن. “هندستان” نموونەی بەرچاوی ئەو جۆرە وڵاتانەیە. بە حەقیقەت ئەو وڵاتە ئەکتەری دۆڕاو یان لانی کەم زیاندیدەی سەرەکی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و دەسەڵات گرتنی “تاڵیبان” بە هەژمار دێت. بەڵام بۆچی هندستان لایەنی دۆڕاوە و هۆکارەکانی ئەو ئیدیعایە و بەڵگەکانی پشتڕاستکەرەوەی ئەو بانگەشەیە چین و کامانەن؟ من لەم کۆرتە نووسراوەیەدا هەوڵ دەدەم، وەڵامی ئەو پرسیارە سەرەکییە بدەمەوە و باس لە زیانەکان و مەترسییەکانی تاڵیبان بۆ هندستان و نیگەرانییەکانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە بکەم. بۆ ئەو مەبەستە سەرەتا زۆر بە کۆرتی تیشک دەخەمە سەر ناوەرۆکی پەیوەندییەکانی “هندستان” و تاڵیبان و هندستان و حکومەتی پێشووی ئەفغانستان.
=KTML_Bold=“هندستان و تاڵیبان”=KTML_End=
“تاڵیبان” ماوەیەک دوای چوونەدەرەوەی یەکێتی سۆڤییەت لە ئەفغانستان و لە ناخی ئاڵۆزی و پشێوی و ناسەقامگیرییەکانی ئەو سەردەمەدا سەری هەڵدا. دوای شکست و پاشەکشێی یەکێتی سۆڤییەت، نیودلهی بە لەبەرچاوگرتنی بەرژوەندییەکانی خۆی، پشتیووانی لە حکومەتی نەجیبوڵا کرد. بەڵام تەمەنی ئەو حکومەتە تەنیا چوار ساڵ بوو و لە نیسانی 1992، لەلایەن موجاهدینی ئەفغانەوە داڕووخا. گەرچی “هند” لە دەسەڵات گرتنی حکومەتێکی ئیسلامی زۆر ڕازی نەبوو، بەو حاڵەش پشتیووانی لە دەسەڵاتی “بورهانەدین ڕەبانی” کرد. بەڵام دەرکەوت حکومەتی موجهاینیش کە لە چەندین گرووپ و دەستە پێکهاتبوو و کێشە و ناکۆکی لەنێوانیان بوو، توانای بەڕێوەبردنی وڵات و پێکهێنانی حکومەتێکی یەکدەست و بەدیهێنانی یەکڕیزی نیشتمانییان نییە، بۆیە هەمدیسان ناسەقامگیری و پشێوی لەو وڵاتە هاتە ئاراوە. لەو پاشاگەردانیەدا، تاڵیبان یەکەمین کردەی سەربازی خۆی لە ڕۆژی 12ی تەشرینی یەکەمی ساڵی 1994 لە ناوچەی “سپین بولدک” لە نزیک ویلایەتی قەندەهار و سنووری “پاکستان” لە دژی یەکێک لە فەرماندەکانی حزبی ئیسلامی “ئەفغانستان” بە ناوی “مەلا ئەختەر جان” ئەنجام دا و دوای تێکهەڵچوونێکی قوورس، دەستیان گرت بەسەر ناوچەی “چەمەن” لە باشووری ویلایەتی قەندەهار. پاشان شارەکانی قەندەهار، “غەزنی” و “مەیدان شار”یان لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی حزبی ئیسلامی دەرهێنا. دوای گرتنی شاری “چەهارئاسیاب” کە ناوەندی فەرماندەیی گۆڵبەدین حیکمەتیار بوو، تا ناوەڕاستەکانی 1994 بەشێکی زۆر لە ویلایەتەکانی نیمڕوز، هیلمەند و فەراە و دواجار شاری هەرات کە لەژێر کۆنتڕۆڵی “ئیسماعیل خان”، ئەمیری گشتی پارێزگاکانی ڕۆژاوا بوو، کەوتنە دەستی تاڵیبان. لە کۆتاییدا، ڕۆژی 4ی ئەیلولی 1996، کابوڵیش کەوتە ژێر دەسەڵاتی “تاڵیبان”. لە ئایاری 1997دا، شارەکانی مەزارشەریف و بامیانیش لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵ کران. بەو چەشنە، تاڵیبان لەژێر ناوی “ئەمارەتی ئیسلامی ئەفغانستانی” دامەزراند و تا ساڵی 2001 و هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەمارەتە، بەسەر نزیکەی سێ لە چواری خاکی ئەو وڵاتە حوکمی کرد.
بەدرێژایی تەمەنی تاڵیبان، “هندستان” پەیوەندییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوەیە نەبووە، تەنانەت دوای دامەراندنی ئەمارەتەکەیان. دەسەڵات گرتنی “تاڵیبان” هەر لە سەرەتاوە بە یارمەتیی ئیسلام ئاباد بوو و پاکستان و سعوودیە خێرا بە فەرمی دانیان بە ئەمارەتەکەدا نا، بۆیە “هندستان” ئەوەی لە بەرژوەندی خۆیدا نەدەبینییەوە. دوابەدوای دامەزراندنی ئەمارەتی ئیسلامی، باڵوێزخانەی “هندستان” لە کابوڵ داخرا و پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوانیان پچڕان. دوو مانگ دواترش، “کومار گوجرال”، وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی هندستان لە لێدوانێکدا لە پەڕڵەمانی وڵاتەکەی، بە دەربڕینێکی تووند، نەفرەت و بێزاری هندستانی لە کوشتنی نەجیبوڵا سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەفغانستان و براکەی، بە دەستی تاڵیبان دەربڕی. ئەوەش پەیوەنییەکانی ئاڵۆزتر کرد. سیاسەتی دژایەتی نیودەلهی لەگەڵ تاڵیبان دوای ڕفاندنی فڕۆکەیەکی هندی لە ساڵی 1999دا بەرجەستەتر بووەوە. هندستان گرووپێکی ئیسلامگەرای بە ڕفاندنی ئەو فڕۆکە تاوانبار کرد کە لە خاکی ئەفغانستان جێگیر بوون. فڕۆکەکە لە ویلایەتی قەندەهاری ئەفغانستان نیشتەوە و خێرا چەکدارانی تاڵیبان گەمارۆیان دا. دوای ئەوە گفتوگۆکان دەستیان پێ کرد و دەرئەنجام، سەرنشینەکانی فڕۆکەکە گۆڕدرانەوە بە سێ چەکداری زیندانیکراو. هندستان کە دژی تاڵیبان بوو، بەردەوام پەیوەندی گەرموگۆڕی لەگەڵ هاوپەیمانێتی باکوور لە ئەفغانستاندا هەبوو و یارمەتیی بۆ ڕەوانە دەکردن. هەر ئەو هاوپەیمانێتییە بوو کە لە ساڵی 2001دا یارمەتیی هێزەکانی ئەمریکا و ناتۆی دا بۆ ڕووخاندنی “ئەمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان”. ئەو هێرشە بە تەواوەتی لە ئاڕاستەی بەرژوەندییەکانی هندستان بوو، بۆیە پەیوەندییەکانی نیودەلهی و دەسەڵاتە نوێکەی ئەفغانستان بە تەواوەتی گۆڕدران و ئاڵوگۆڕیان بەسەردا هات.
=KTML_Bold=“هندستان و حکومەتی پێشووی ئەفغانستان”=KTML_End=
داڕووخانی تاڵیبان لە ئاڕاستەی بەرژوەندییەکانی هندستان بوو. دەسڵاتدارانی ئەو وڵاتە بە پشتبەستن بە هەبوونی ئەمریکا لە ئەفغانستان بڕیاریان دا لەو هەل و دەرفەتە بە مەبەستی بەهێزکردنی پێگەی خۆیان لە کابوڵ زیاترین کەڵک وەربگرن. بۆ ئەو مەبەستە لە 22ی کانوونی یەکەمی 2001 باڵوێزخانەکەیان لە کابوڵ کردەوە و دوای ماوەیەک کۆنسولخانەکانیشیان لە شارەکانی جەلال ئاباد، هەرات، قەندەهار و مەزار شەریف کرانەوە. هندستان بەوە ڕانەوەستا، بەڵکوو هەوڵی دا بە یارمەتیدان بە حکومەتی نوێ و پەرەپێدان بە هاوکارییەکان لە بواری ئابووری، سیاسی، بازرگانی و تەکنۆلۆژیا دەسەڵاتی نویی ئەفغانستان جێگیر و پتەو بکاتەوە و بەو جۆرە ڕێگری لە هێزگرتن و پەرەسەندنی گرووپە توندڕۆکان بکات. هەڵبەت یەکێکی تر لە ئامانجەکانیشی ڕێگریکردن لە باڵادەستی پاکستان بوو. هندستان وەکوو دەرفەتێک سەیری کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان دەسەڵاتدارانی کابوڵ و ئیسلام ئابادی دەکرد و هەوڵی دەدا پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەفغانستان لە هەموو بوارەکاندا پەرە پێ بدات. نیودەلهی بۆ ئەو مەبەستە لە بوارە جیاجیاکاندا هەم یارمەتیی ئەفغانستانی دا و هەم سەرمایەگوزارییەکی بەرفراوانی کرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان، “هندستان” لە ساڵی 2001وە نزیکەی 3 ملیار دۆلار لە ئەفغانستان سەرمایەگوزاری کردووە. نیودەلهی مانگی تەشرینی دووەمی 2020 ڕایگەیاند، پلانی هەیە بۆ جێبەجێکردنی نزیکەی 150 پڕۆژەی نوێ لە ئەفغانستان بەبەهای 80 ملیۆن دۆلار. ڕێژەی سەرمایەگوزاری “هندستان” بە ڕادەیەک بوو کە ساڵی 2020، سوبرامانیام جایشانکار، وەزیری دەرەوەی هیند لە میانەی کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ئەفغانستان ڕایگەیاند، هیچ بەشێک لە ئەفغانستان نییە کە پلانی “400 پڕۆژە”ی هیند کە لە 34 ویلایەتی ئەفغانستاندا جێبەجێ دەکرێت، نەیگرێتەوە. درووستکردنی ئۆتۆبانی زەرنج- دلارام، کردنەوەی نەخۆشخانەی “ئیندیرا گاندی” و قوتابخانەیەکی مودێرن لە کابوڵ کە 1300 هەزار قوتابی لە خۆ دەگرت و چاککردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا، نموونەی ئەو پڕۆژە ژێرخانەییانەن کە هندستان لە ئەفغانستان ئەنجامی داون. هەروەها چەندین وێستگەی ڕادیۆیی و تەلەڤزیونی بۆ ئەو وڵاتە دامەزراند. بەشداری هەبوو لە درووستکردنی چەندین بەنداو لە “ئەفغانستان” بە مەبەستی پێشخستنی پلانە ئاوییەکانی ئەو وڵاتە، هەروەها لە هەوڵی درووستکردنی چەندین جادەدا بوو کە لە ڕێگای چابەهاری ئێرانەوە دەگەیشتنەوە ئاسیای ناوەڕاست. جگە لەوانە، هیند زیاتر لە 2500 دیپلۆمات و هێزی ئەمنی بۆ ئەفغانستان ڕاهێنا. ساڵانە بڕە پارەیەکی بۆ خوێندنی هەزار خوێندکاری ئەفغانستانی لە هیندستان تەرخان کردبوو. لانی کەم سێ فڕۆکەی (ئەیر-باس) ی بە کۆمپانیای ئاسمانی ئاریانای ئەفغانستان بەخشی و کاری ڕاهێنانی کارمەندەکان و چاککردنەوە و پاراستنی ئەو فڕۆکانەی لە ئەستۆ گرت. نزیکەی 300 پاسی بە هەدیە بەخشی بە ئەفغانستان. نزیکەی 90 ملیۆن دۆلار یارمەتیی ئەو وڵاتەی کرد بۆ کردنەوەی بینای نوێی پەڕڵەمان. ئەمە جگە لە یارمەتییە مرۆییەکان کە ڕادەستی دەسەڵاتی کابوڵی دەکرد. وەکوو تاقە نموونەیەک، هندستان کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، 5 هەزار پێکوتەی کۆرۆنای وەکوو یارمەتیی ڕادەستی ئەفغانستان کرد. نیودەلهی لە زۆربەی کۆبوونەوە جیاجیاکاندا کە بە مەبەستی ئاوەدانکردنەوە و یارمەتیدانی ئەفغانستان بەڕێوەدەچوون، بەشداری دەکرد.
بازرگانی نێوان دوو وڵاتیش لە ساڵانی ڕابروودا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز ببووەوە و لە ساڵەکانی 2019-2020دا گەیشتە 1.5 ملیار دۆلار. ، هندستان لە ساڵی 2021دا، جۆرە جیاوازەکانی دەرمان، کەلوپەلی پزیشکی، کۆمپیۆتەر، چیمەنتۆ، جلوبەرگ و شەکری هەناردەی ئەفغانستان کرد. ڕێژەی ئەو هەناردە تا ڕووخانی دەسەڵاتی کابوڵ دەگاتە 825 ملیۆن دۆلار. هەناردەی ئەفغانستانیش بۆ هندستان لە ساڵی 2021دا گەیشتووەتە 509 ملیۆن دۆلار. میوە، چەرەزات و ڕۆنی گیا ئەو کاڵانە بوون کە زیاتر هەناردە دەکران.
هەڵبەت مەیلی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکان تاکلایەنە و تەنیا لەلایەن “هندستان” نەبوو. ڕابەرانی ئەفغانستانیش تامەزرۆی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ نیودەلهی بوون. حامید کەرزای لە “هندستان” خوێندبووی. عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا و ژەنڕاڵ دۆستم لە ئەندامانی هاوپەیمانێتی باکوور بوون کە هەر لە کۆنەوە پەیوەندی باشیان لەگەڵ نیودەلهی هەبوو، بۆیە هەر دوای ڕووخانی دەسەڵاتی تاڵیبان، سەردانی بەرپرسانی دوو وڵات دەستی پێ کرد. حامید کەرزای سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە تەشرینی دووەمی 2001 تا نیسانی 2007 پێنج جار سەردانی نیودەلهی کرد. گەرچی ئەشەرف غەنی سەرەتا هەوڵی دا بە دوورکەوتنەوە لە “هندستان” و نزیکبوونەوە لە “ئەفغانستان” زەمینەی گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان و جێگیرکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتەکەی دابین بکات، بەڵام بەو ئاواتەی نەگەیشت، بۆیە تا دواڕۆژ کە ئەفغانستانی بەجێهێشت پەیوەندی گەرموگۆڕی لەگەڵ نیودەلهی هەبوو. سەرەڕای هەموو ئەوانە، لە کاتێکدا کە پێدەچوو هندستان لە هەموو ئامانجەکانی نزیک بووەتەوە، دەسەڵاتگرتنی لەناکاوی تاڵیبان دوای چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، هندستانی کردووەتە دۆڕاوی یەکەمی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و پێدەچێت دەسەڵاتگرتنی تاڵیبان زیاترین زیانی بۆ نیودەلهی بەداوە بێت. بەڵام ئەو زیان و مەترسییانە بۆ هندستان کامانەن؟
=KTML_Bold=“زیان و مەترسییەکانی دەسەڵات گرتنی تاڵیبان بۆ هندستان”=KTML_End=
یەکەم؛ گورزی گەورە و یەکەمی دەسەڵاتگرتنی تاڵیبان لە ئەفغانستان پەیوەندی بە سەرمایەگوزاری و ئەو هەوڵانەی هندستانەوە هەیە کە لە بیست ساڵی ڕابردوودا ئەنجامی داون، من بە کۆرتی لە بەشی پێشوودا ئاماژەم پێ کردن، بۆیە پیویست ناکات لێرەدا دووپاتی بکەمەوە. تەنیا ئاماژە بەو خاڵە دەکەم کە لە ئێستادا چارەنووسی سەرمایەگوزارییە بەرفراوانەکەی نیودەلهی لە ئەفغانستان دیار نییە.
دووەم؛ پەرەسەندنی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی یەکێکی ترە لە مەترسییەکانی دەسەڵاتگرتنی تاڵیبان بۆ هندستان. بەوردی نازانرێت ژمارەی مۆسڵمانانی “هندستان” چەندە، داتا و ئامارە جیاوازەکان باس لە هەبوونی 140 تا 200 ملیۆن مۆسڵمان لەو وڵاتەدا دەکەن و زۆر جاریش باس لەوە دەکرێت کە مافەکانیان پێ نادرێت و دەچەوسێنرێنەوە، دەگوترێت لە سەردەمی سەرۆکایەتی ناریندرا مۆدی، ئەو گۆشارانە توندتر بوونەتەوە. دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەوە نیگەرانن کە دوای دەسەڵاتگرتنی تاڵیبان پێگەی گرووپە ئیسلامییەکان لە هەموو شوێنێکدا پتەوتر بێتەوە و ورە و وزە بگرنەوە و بە کردەییش پەرە بە چالاکییەکانیان بدەن. بە تایبەت پەرەسەندنی ئایدۆلۆژیای تاڵیبان بۆ ناوچەکانی کەشمیر و جامبۆ زۆر جێگای نیگەرانییە هندستانە. ئەو وڵاتە لە ساڵی 1987وە لەو ناوچانەدا ڕووبەڕووی ناسەقامگیری و ناڕەزایەتییەکان بووەتەوە و هەمیشە مەترسی ئەوەش هەبووە ئەو کێشانە تەشەنە بکەنە ناو خاکی هندستان. گرنگترینی ئەو گرووپانەی کە لە کەشمیر چالاکی دەکەن و بەرپرسانی “هندستان” لێیان نیگەرانن، بریتین لە حزبی موجاهدین کە بنکەی لە مزەفەر ئابادی کەشمیرە، ئەلئەمڕۆڵموجاهدین، بەرەی ئیسلامی (جامبۆ و کەشمیر) ، موجاهدینی بەدر، و بزووتنەوەی کیژانی نیشتمان. جگە لە حزبی موجاهدین کە زۆرینەی ئەندامانی دانیشتووی کەشمیرن، باقیەکەیان، ئەندامانیان لە وڵاتانی تر و بە تایبەت لە پاکستانن. هەروەها “هندستان” لە لەشکەری تەیێبە، جەیشی محەمەد و ئەلقائیدە کە بنکەیان لە ئەفغانستانە نیگەرانە و ئەو گرووپانە بە تیرۆریزم دادەنێت. بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییەکانی ئەو گرووپانە لەگەڵ تاڵیبان، دەزگا ئەمنییەکانی هندستان لەوە نیگەرانن کە دۆخێکی هاوشیوەی سەراتاکانی نەوەدەکان لە کەشمیر بێتە ئاراوە. لەو سەردەمەدا، سەدان چەکدار کە لە شەڕەکانی ئەفغانستان بەشدار بوون، لە سنوورەکانی کەشمیر پەڕینەوە و دەستیان کرد بە خۆپیشاندان لە دژی هند و ئەوەش توندوتیژی لێ کەوتەوە. نیودەلهی ئەوە بە مەترسییەکی جدی دادەنێت، بۆیە هەر لە ئێستاوە ژمارەیەکی زیاتر هێزی ئەمنی ڕەوانەی کەشمیر کردووە. جێگای ئاماژەیە، گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان لە کاتێکدان کە ناڕەزاییەکانی کەشمیر بە سەبارەت بە داسەپاندنی دۆخی تایبەت بەسەر ئەو ناوجەیەدا بە پێی مادەی 370ی دەستووری هندستان کە لە ئابی 2019دا پەسەند کرا، پەرەیان سەندووە و ئەلقائیدە پێشتر لە ئازاری 2020 لە ڕاگەیێندراوێکدا، داوای پەرەپیدان بە چالاکییەکانی لە ناوچەکانی جامبۆ و کەشمیر کردووەو.
سێیەم؛ باڵادەستی پاکستان و دزەکردنی چین بۆ ناو ئەفغانستان دوای گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە دەتوانێت گورزێکی کوشندە بێت لە بەرژوەندییەکانی هندستان. چین و پاکستان ڕکابەری جدی و سەرەکی هندستانن. لە ڕاستیدا نیودەلهی، چەکدارانی تاڵیبان بە نوێنەری پاکستان دەبینێت. ئێستا دوای گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، ئیسلام ئاباد دەتوانێت هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و پەکین مەترسییەکی ناڕاستەوخۆ لەسەر “هند” بن و لە دژی بەرژوەندییەکانی ئەو وڵاتە بجووڵینەوە و کێشە و گرفت بۆ هندستان بێننە ئاراوە. تەنانەت دیار چارەنووسی هەندێ لە پڕۆژەکان چی بەسەر دێت. بۆ نموونە بەرپرسانی هندستان هیوادار بوون لە ڕێگای ئەفغانستانەوە دەستیان بگات بە سەرچاوەکانی نەوت و گازی وڵاتانی ئاسیای ناوەندی، تەنانەت لەو بارەوە لەگەڵ پاکستان پلانی هاوبەشیان هەبوو و هاوکارییان دەکرد، ئێستا دیار نییە چارەنووسی ئەو هاوکاریانە چی دەبێت.
دەکرێت زیان و مەترسییەکانی دوای دەسەڵاتگرتنی تاڵیبان بۆ هندستان لەو سێ خاڵەدا کۆرت بکرێنەوە کە هەڵبەت زۆربەی بوارەکانیش دەگرێتەوە. بەڵام ئەوە بەو واتایە نییە کە نیودەلهی هیچ دەرفەتێکی نییە و بێکار دادەنیشێت، بەڵکوو بۆ پاراستنی زیاترین ڕێژەی بەرژەوەندییەکانی هەوڵ دەدات.
=KTML_Bold=“دەرفەتەکانی هندستان بۆ پاراستنی بەرژوەندییەکانی لە ئەفغانستان”=KTML_End=
هەلومەرجی ئەفغانستان و پێداویستییەکانی تاڵیبان لە لایەکەوە و بەرفراوانی و زۆروزەبەندی سەرمایەگوزاری هند لە ئەفغانستان لە لایەکی ترەوە، هۆکارن بۆ ئەوەی هندستان نەک هەر بە تەواوەتی بێ هیوا نەبێت، بەڵکوو بۆ پاراستنی زۆرینەی بەرژوەندییەکانی هەوڵ بدات. بە کۆرتی دەکرێت لەو سێ خاڵەی خوارەوەدا، ئاماژە بە دەرەفەتەکانی بەردەم هندستان بکرێت.
یەکەم؛ تاڵیبان هەم پیویستی بە درێژەدان بە سەرمایەگوزاری و یارمەتییەکانی “هندستان” هەیە و هەم پێویستی بە درێژەدان بە پەیوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەوایی و شەرعیەت و ئاساییکردنەوەی خۆی وەکوو ئەکتەرێکی سیاسی لە ئاستی جیهاندا، بۆیە هندستان جێگای سەرنجی تاڵیبانە و ئەوە گەورەترین دەرفەتە بۆ هندستان. بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند کاتژمێر دوای چوونەدەرەوەی دوایین سەربازی “ئەمریکا” لە ئەفغانستان و کۆتاییهێنان بە دوایین شەڕی ئەو وڵاتە، هند گفتوگۆی دیپلۆماتیکی لەگەڵ تاڵیبان دەستپێکرد. دیپاک میتال، باڵوێزی “هیند” لە قەتەر ڕۆژی سێشەممە 31ی ئاب لەگەڵ شیرمحەمەد عەباس ستانیکزای، لە ڕابەرانی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان، لە دەوحە دیداری کرد. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە وەزارەتی دەرەوەی هیند ڕایگەیاند، ئەو دیدارە لەسەر داوای تاڵیبان ئەنجام دراوە، هەروەها ڕایگەیاند گفتوگۆکان سەبارەت بە ئاساییش و گەڕانەوەی ئەو هاووڵاتییانەی هند بوو کە لە ئەفغانستان مابوونەوە، وتیشی نابێت خاکی ئەفغانستان بە هیچ جۆرێک بۆ چالاکی دژە هیندی و چالاکی تیرۆریستی بەکار بهێنرێت. نوینەرانی تاڵیبانیش لەو بارەوە دڵنیاییان بە باڵوێزی هند داوە. ئەو دڵنیاکردنەوە لە کاتێکدا دێت کە سۆهەیل شاهین، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبانیش سپاسی سەرمایەگوزاری و یارمەتییەکانی هندی کردووە لە ئەفغانستاندا. ئەمانە نیشانەی هیوابەخشن بۆ هندستان و دەری دەخەن ڕابەرایەتی تاڵیبان لەوە تێگەیشتوون کە پێویستییان بەوە هەیە کە پێگەیەک بۆ هیند لە ئەفغانستان تەرخان بکەن، ڕەنگە ئەوە بەشێکیش بێت لە هەوڵەکانی تاڵیبان بۆ نزیکبوونەوە و کارکردن لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژاوا. هەڵبەت خودی هندیش کە ئێستا واقعییەتەکان دەبینێت و نایەوێت بە تەواوەتی لایەنی دۆراوی گۆرانکارییەکان بێت، نەک هەر بێ مەیل نییە بە پەیوەندیگرتن بە تاڵیبانەوە، بەڵکوو هەوڵی پەرەپیدان بە پەیوەندییەکان لانی کەم لەگەڵ بەشێک لە تاڵیبان دەدات کە لەژێر کاریگەریی ئێران و پاکستاندا نین و بە باڵی “نەتەوەگەرا” ناسراون. تەنانەت هەندێک لە میدیاکان باسیان لەوە کردووە کە هندستان پێش داڕووخانی حکومەتی پێشوویش لەو ئاڕاستەیەدا هەندێ هەوڵی داوە و لانی کەم، لە 20 ئەیلولی 2020دا، سوپرامانیان جایشنکار، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لە دوحەی پایتەختی قەتەر بەشداری گفتوگۆکانی ئاشتی ئەفغانستانی کردووە و خۆشحاڵی وڵاتەکەی لە درێژەدان بە گفتوگۆکان دەربڕیوە. ئامانجی نیودەلهی لەو دیدارە ئەوە بووە کە بە چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، سەرمایە و بەرژەوەندییەکانی لەو وڵاتە پارێزراو بن. جگە لەوە، بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەیانویست دڵنیا ببێتەوە کە گرووپە چەکدارەکانی کەشمیر، بۆ نموونە لەشکەری تەیبە و جەیشی محەمەد، لە ئەفغانستان وەکوو بنکەیەک بۆ هێرشبردن بۆ سەر کەشمیر کەڵک وەرناگرن. بە گشتی مەبەستی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەو گفتوگۆیدانە ئەوە بوو کە دڵنیا بێتەوە، ئەفغانستان لە ساڵانی داهاتوودا نابێتە هەڕەشەیەکی ئەمنی گەورە بۆ هندستان. ئەو پەیوەندیانە بە واتای تێگەیشتنی هندستان لە واقعیەت و لادان لە سیاسەتە توندەکانی حزبی دەسەڵاتداری “بەهاراتیا جاناتا” (BJP) سەبارەت بە “گفتوگۆنەکردن لەگەڵ تیرۆریستەکان” دێت. ئەمە دەتوانێت دەرفەتێک بێت بۆ هەوڵەکانی هندستان بە مەبەستی پاراستنی بەرژوەندییەکانی لە ئەفغانستان.
دووەم؛ ڕەنگە ڕووداوەکانی ئەفغانستان زیاتر لە پێشوو ئەمریکا لە هندستان نزیک بکەنەوە، بە تایبەت کە ئەمریکا لەو ساڵانەی دواییدا لە لایەکەوە لە هەڵویستەکانی پاکستان سەبارەت بە لایەنگری لە تاڵیبان و گرووپە تیرۆریستەکان نیگەرانە و پاکستانیش زیاتر بەرەو ڕووسیا ڕۆیشتووە و لە لایەکی ترەوە واشنتۆن پلانی گوشارخستنە سەر پەکینی هەیە. هەم چین و هەم پاکستان ڕکابەری سەرەکی هندستانن، بۆیە نزیکبوونەوەی زیاتری ئەمریکا لەو وڵاتە دەتوانێت پێگەی نیودلهی لەبەرانبەر ئەو دوو ڕکابەرەدا بەرز بکاتەوە. تەنانەت ئەمریکا دەتوانێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و بەرتەسککردنەوەی چالاکی گرووپە توندڕۆکان گوشار بخاتە سەر تاڵیبان. بێگومان نیودهلی ئەوە وەکوو دەرفەتێک سەیر دەکات و هەوڵ دەدات سوودی لێ وەربگرێت.
سێیەم؛ هیند لەبەرانبەر پاکستان و چیندا، وەکوو دەرفەتێک چاو لە ڕووسیا و بەتایبەت کۆماری ئیسلامی دەکات. کۆماری ئیسلامی لەگەڵ هندستان پەیوەندی دۆستانە و بەرفراوانی هەیە. هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوودا پاکستان و تاران بە مەبەستی باڵادەستی لە کابوڵ بکەونە ناو ململانێ و پێشبڕکێ، چونکە کۆماری ئیسلامی لەم ساڵانەی دواییدا پەیوەندییەکانی لەگەڵ تاڵیبان ئاسایی کردوونەتەوە و بگرە لە ڕووی ماڵی و چەک و تەقەمەنییەوە یارمەتیی زۆری چەکدارانی تاڵیبانی داوە و ڕۆڵی هەبوو لە دەسەڵاتگرتنی ئەو گرووپە لە ئەفغانستاندا. ئەوە دەتوانێت دەرفەتێک بێت بۆ هندستان بۆ ئەوەی لە ڕێگای تارانەوە کاریگەریی زیاتر لەسەر بڕیارەکانی تاڵیبان دابنێت و لانی کەم لە ئاستی مەترسییەکان بۆ سەر بەرژوەندییەکانی نیودهلی کەم بکاتەوە.
=KTML_Bold=“ئەنجام”=KTML_End=
“هندستان” یەکێک بوو لەو وڵاتانەی لەگەڵ حکومەتی پێشووی “ئەفغانستان” زیاترین پەیوندی هەبوو و بە شێوەیەکی هەمەلایەنە لەو وڵاتەدا چالاک بوو و سەرمایەگوزاریەکی بەرفراوانی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئەنجام دابوو، بەو جۆرەش ڕێگری کردبوو لەوەی پاکستان وەکوو ڕکابەرێکی سەرەکی، لە شانۆی سیاسەتی ئەفغناستاندا پێگەیەکی هەبێت. بەڵام ئێستا لە لایەکەوە چارەنووسی چەندین ساڵ سەرمایەگوزاری ئەو وڵاتە دیار نییە و لە لایەکی ترەوە لەگەڵ پاکستانی باڵادەستدا ڕووبەڕوو دەبێتەوە، لەپاڵ ئەوەشدا دەبێ نیگەرانی پەرەسەندنی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی بێت. بۆیە ئێستا هندستان یەکێک لە گەورەترین دۆراوەکانی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و دەسەڵاتگرتنەوەی تاڵیبان بە هەژمار دێت. بەڵام ئەوە بەو واتایە نییە کە نیودلهی بە تەواوەتی لە ئەفغانستان دەکرێتە دەرەوە یاخود هیچ دەرفەتێکی لەبەردەست نابێت، بەپێچەوانەوە پیویستی “تاڵیبان” بە پەیوەندی لەگەڵ “هندستان” بە مەبەستی بەدەستهێنانی شەرعییەتی نێودەوڵەتی و هەروەها ڕاکێشانی سەرمایە و یارمەتییەکانی ئەو وڵاتە، ئەگەری نزیکبوونەوەی ئەمریکا لە هندستان و هەروەها هەبوونی ئەکتەرێکی وەکوو ئێران لە ئەفغانستان نموونەی ئەو دەرفەتانەن کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەتوانن بۆ پاراستنی بەرژوەەندییەکانی خۆیان سوودیان لێ وەربگرن. هێشتا زووە بزانین دەرئەنجامی هەوڵەکانی هندستان چی دەبێت، بۆیە دەبێ چاوەڕوان بین بزانین بەرپرسانی ئەو وڵاتە چەندە دەتوانن لە دەرفەتەکان کەڵک وەربگرن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览261
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 03-03-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 05-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):05-07-2023
URL
此产品已被浏览261
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,897
图片 106,277
书籍 19,335
相关文件 97,324
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!