图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,996
图片 106,683
书籍 19,298
相关文件 97,307
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پێناسەیەکی واتایی لە پێشمەرگە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێناسەیەکی واتایی لە پێشمەرگە

پێناسەیەکی واتایی لە پێشمەرگە
ناونیشانی بابەت: پێناسەیەکی واتایی لە پێشمەرگە
ئامادەکردن: #محەمەد حسێن زادە#

ئەو تایبەتەمەندییە سەرەکییە کە پێشمەرگە جیا دەکاتەوە و دەیخاتە لووتکەی شۆڕشگێڕی ئەوەیە کە ڕۆڵ و ئەرکی ژی و مانەوەی نەتەوەیی وە ئەستۆ گرتووە.
پێشمەرگەی قارەمان، پێشمەرگەی نەمر، پێشمەرگەی دۆژمن شکێن، پێشمەرگەی شاخ و چیا و ھەرد و کوێستان، پێشمەرگەی بوێر و دلێر و نەبەز، پێشمەرگەی پڵنگ و پۆڵایین، پێشمەرگەی ھەڵمەت تیژ، ڕۆڵەی نەمەری نیشتمان و باسکی بەھێزی گەل و ھتد. ئەمانە تەنیا بەشێک لەو زاراوە و چەمکانەن کە بۆ نیشاندانی پێگەی بەرزی پێشمەرگە لە کوردستان و ڕەوتی شۆڕش و خەباتی دژەداگیرکەردا وتراونەتەوە. ئەو درووشم و ناو و نازناوانە ھەموویان لە جێگای خۆیان درووستن. بەڵام بەداخەوە، سەرەڕای ئەوەی کە پێشمەرگە پێگە و ڕۆڵی سەرەکی لە خەباتی نەتەوەی کورد و خۆڕاگری لەبەرانبەر داگیرکەر و بەرەنگاربوونەوەی دۆژمن بووە و ھێزێکی شوێندانەر و سەرەکی لە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی کوردستاندا ھەبووە، ھەوڵێکی جدی نەدراوە کە پێناسەیەکی تیۆریک یان واتایی لەو ھێزە بکرێت، کە شیاوی ھەوڵ و ڕوونکەرەوەی ڕۆڵ و ئەرکی خۆھەڵبژێری ئەوان بێت لە خەباتی گشتی کوردستاندا.
نە لە ھەرێمی کوردستان کە قۆناغی ڕزگاری نەتەوەیی تا ڕادەیەکی بەرچاو تێپەڕاندووە و نە لە بەشەکانی دیکەی کوردستاندا کە ھێشتا ھێزی پێشمەرگە (و گەریلا) لە ھەوڵ و تێکۆشانێکی بەرفراوان و بێوچاندایە بۆ ڕزگاری نەتەوەکەی، ئاوا ھەوڵێکی لە ڕادەبەدەر پێویست، نەدراوە. دەبینین و دەزانین کە ھەر ئەو ڕستە و چەمکانەی وەک درووشم لە شەقام و لەسەر تابلۆکان و لە تەلەڤزیۆنەکان بۆ دەربڕینی ھەست بەرانبەر بە پێشمەرگە دەنووسرێن، لە نووسراوە و پەڕتووک و تەنانەت دەقە زانستییەکانیشدا دەنووسرێنەوە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆڵ و پێگەی پێشمەرگە و لانی کەم ئەو گرنگییەی کە بە ڕەواڵەت بەو ھێزە دەدرێت، دەبوایەت تا ئێستا چەندین پەڕتووکی پڕ ناوەرۆک و زانستیانەیان لەسەر بنووسرایەت.
من لەم نووسراوەدا ھەوڵ دەدەم بە کوورتی پیناسەیەکی واتایی، ھەڵبەت وەک ھەوڵێکی سەرەتایی، لە پێشمەرگە، بە مەبەستی نیشاندانی پێگەی لە ڕەوتی خەباتدا و ڕوونکردنەوەی ئەرکی مەزن و خۆھەڵبژێری ئەو ھێزە و ھەروەھا ڕوونکردنەوەی جیاوازیی پێشمەرگە و شۆڕشگێڕانی دیکە بخەمە ڕوو. ھەڵبەت ناتوانم ئیدعای ئەوە بکەم کە ئەوە باشترین پێناسەیەکە کە دەتوانرێت لە پێشمەرگە بکرێت. ھەروەھا ئاشکرایە کە، ھەڵسەنگاندنی سەرکەوتنم لەو ھەوڵەدا بەستراوەتەوە بەوەی کە ئەم کوورتە نووسراوەیە تا چ ڕادەیەک دەتوانێت تێگەیشتنێک لە پێگە و ڕۆڵی پێشمەرگە بۆ خوێنەر ڕوون بکاتەوە.
لە ڕوانگەی منەوە، پێش ھەموو شتێک، پێشمەرگە “شۆڕشگێڕێکە کە ژی و مانەوەی (Survival) نەتەوەیی دەستەبەر و گەرەنتی دەکات”. کەوابوو بۆ تێگەیشتنی وردتر لەم پێناسەیە، پێویستە کە دوو چەمکی “شۆڕشگێڕ” و “مانەوە” شی بکەمەوە، سەرەتا بۆ ئەوەی بزانین کە پێشمەرگە چ جۆرە شۆڕشگێڕێکە و پاشان بۆ ئەوەی کە بزانین بۆ چی مانەوەمان بە دەستی ئەو شۆڕشگێڕەیە؟ ھەروەھا بۆ ئەوەی کە بزانین شۆڕشگێڕ چییە، دەبێت بزانین مەبەست لە خۆدی شۆڕش و شۆڕشگێڕیی چییە؟
ماناى شۆڕش
لە پێناسەیەکی گشتیدا، شۆڕش بە مانای وەرچەرخان یان گۆڕانکاری بنەڕەتی و بنچینەیی یان گۆڕانکاری لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی ترە. ئەم زاراوە بۆ یەکەم جار لەلایەن (کۆپرنیک) بە مانای جموجوڵی ئەستێرەکان و ھەتاو لە زانستی ھەستێرەناسیدا بەکار براوە (شۆڕشی زستانی و شۆڕشی ھاوینی) . دواتر لە سەدەی 17 لە ئەورووپا، واتایەکی تازەی بە خۆوە گرت و بە ڕابوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی مانا کراوەتەوە. ئینجا بە مانای سووڕانێکی بنەڕەتی لە شێوازی بەرھەمھێنان (وەک شۆڕشی پیشەسازی و شۆڕشی تەکنۆلۆژی) یان وەرچەرخانێکی بنەڕەتی کۆمەڵایەتی و سیاسی (وەک شۆڕشەکانی فەڕەنسا و سۆڤیەت ) و یان لایەنێک لە ژیانی کەلتووری و فیکری (وەک شۆڕشی زانستی و شۆڕشی کەلتووری) لێک دراوەتەوە (1) .
شۆڕش لە واتا سیاسیەکەیدا بریتییە لە گۆڕینی دامەزراوەی سیاسی و دەسەڵات. (گیدەنز) پێی وایە کە ڕووداوگەلێک دەبنە شۆڕش کە لەناوخۆیاندا بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی جەماوەری ھەڵبگرن. شۆڕش پڕۆسەی چاکسازی گەورە یان گۆڕانی لێدەکەوێتەوە. لە شۆڕشدا توندوتیژی بەکار دەھێنرێت یان ھەڕەشەی بەکارھێنانی دەکرێت لەلایەن ئەو کەسانەی کە لە بزووتنەوەی جەماوەریدا بەشداری دەکەن.
شۆڕشەکان ئەو گۆڕانە سیاسیانەن کە لەبەرانبەر بەرگریی سەرانی ڕێژیمە کۆنەکە سەرھەڵدەدەن کە ئامادە نین بەبێ ھەڕەشەی توندوتیژیی یان بەکارھێنانی توندوتیژیی دەست لە دەسەڵات ھەڵگرن. کەوابو ئەگەر ئەو سێ پێوەرە پێکەوە کۆبکەینەوە دەکرێت بەم شێوەیە شۆڕش پێناسە بکەین کە بریتییە لە “دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە ڕێگای بەکارھێنانی توندوتیژی لەلایەن ڕێبەرانی بزووتنەوەیەکی جەماوەرییەوە، بە مەبەستی کەڵکوەرگرتنی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی کۆمەڵایەتی گەورە” (2) .
مەبەست لە شۆڕشگێڕیی ئەنجامی ھەر جۆرە کردار و شیواز یان ھێنانە ئارای ھەر جۆرە فکر یان تیۆرییەکە کە خوازیاری گۆڕینی بنەڕەتی بارودۆخی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری یان فەرھەنگی بێت. کەواتە شۆڕشگێریش کەسێکە کە ئەو کردەوانە ئەنجام دەدات. کەوابوو، شۆڕشگێڕا دژی کۆنەپەرەستییە و خوازیاری ھێنانە ئارای بارودۆخ یان سیستەمێکی نوێ و جیاوازە (3) .
ماناى شۆڕش لە کوردستان
لە کوردستاندا کاتێک ئێمە باسی شۆڕشگێر دەکەین، مانایەکی تایبەت دێتە زەینمان. شۆڕش لە کوردستاندا زیاتر لە ھەر شتێک بە مانای خۆڕاگری لەبەرانبەر داگیرکەر و ھەوڵدان بۆ کوتایی ھێنان بە ڕەوتی داگیرکاری کوردستان و گەیشتن بە ڕزگاری و ئازادی نەتەوەییە. لەبەر ئەوەی کە وڵاتانی داگیرکەر ھەوڵی ئەوەیان داوە و دەیدەن کە لە ھەموو بوارەکانی ئابووری، فەرھەنگی-شوناسی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و زەینی، کورد لەناو ببەن و سەرچاوە ژێرزەویی و بانزەوییەکانی کوردستان تاڵان بکەن، شۆڕشگێرانی کوردستانیش لە ھەموو بوارێکدا چالاکی دەنوێنن. ھەر بۆیە زۆر کەس لە کوردستاندا دەتوانن لە چوارچێوەی شۆڕشگێڕدا (یان باشترە بڵێین ھێزی دژەداگیرکەر) بگونجن.
بۆ نموونە کەسێک کە کاری ھزری و تیۆریک ئەنجام دەدات و بە تێفکرین و نووسین و خۆڵقاندنی دەقی زانستی ھەوڵی گۆڕینی دۆخی داگیرکراوی کوردستان دەدات، لە چوارچێوەی شۆڕشگێرێدا دەگونجێت. کەسێک کە لە زانکۆ و پەڕتووکخانەکاندا ھەوڵی پاراستنی وشەیەکی زمانی کوردی دەدات، شۆڕشگێڕە. ئەوەی کە شیعرێکی شۆڕشگێڕانە دەھۆنێتەوە ھەمان ئەرکی بۆ خۆی پێناسە کردووە. ئەوانەی ئەرکی فێرکردنی زمانی کوردییان قەبووڵ کردووە، شۆڕشگێڕن. ئەوەی سیما و ڕوخساری شەھیدان دەکێشێتەوە و یادیان زیندوو دەھێڵێتەوە، شۆڕشگێڕە. ئەوانەی بە نووسین و وەرگێڕان ھەوڵی پاراستنی زمان یان دەوڵەمەندکردنی زمانی کوردی یان بەزانستیکردنی زمانی کوردی دەدەن، شۆڕشگێڕن. ئەوانەی کە لە ھەموو کوردستان و لە ناو شار و شارۆچکەکان بۆنە و ڕێوڕەسمە نەتەوەییەکان بەڕێوەدەبەن، شۆڕشگێڕن. سینماکارە نەتەوەییەکانمان شۆڕشگێڕن. ژینگەپارێزانی کوردستان، شۆڕشگێڕن. تەنانەت ئەو خوێندکارە کوردانە کە بەناچار لە خوێندنگا و زانکۆکانی وڵاتانی داگیرکەردا دەخوێنن بەڵام لەبەرانبەر ھزر و بیرۆکە فاشیستییەکانی نەتەوە باڵادەستەکاندا خۆڕاگری دەکەن یان بەگژیانا دەچنەوە، ئەوانیش شۆڕشگێڕن. پێشمەرگەیش یەکێکە لەو شۆڕشگێڕانە، بەڵام بە ھەندێک جیاوازییەوە کە دەیخاتە لووتکەی شۆڕشگێڕی.
پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی لووتکەی شۆڕشگێڕییە، یەکەم لەبەر ئەوەی کە پێشمەرگە ئەرکێکی قوورستر و پیرۆزتری لە گۆڕەپانی شۆڕشگێڕیدا، بۆ خۆی ھەڵبژاردووە یان پێناسە کردووە و بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ و بەبەختکردنی گیان و ماڵی بەرەنگاری داگیرکەر دەبێتەوە و بە ھێزی خۆی و چەک و چۆڵی بەردەستی، ھەوڵی مانەوەی جەستەیی و فەرھەنگی-شوناسی نەتەوەکەی دەدات. لە ڕاستیدا ئەمە یەکەمین و پێویستترین ھەنگاوێکە کە ھەر نەتەوەیەک لە جیھاندا بۆ مانەوەی خۆی دەبێت ھەڵی بگرێت. لە ھەموو جیھاندا ژی و مانەوەی نەتەوەیی ئامانجی سەرەکی نەتەوەکانە. لەبەر ئەوەی کە بەبێ پاراستنی مانەوەی نەتەوەیی، ھیچکام لە ئامانجەکانی دیکە دابین نابن. ھەموو نەتەوەکان و وڵاتانی جیھان باوەڕیان بەو ڕاستییە ھەیە و ھەر بۆیە بەکردەوەیش دەبینین کە یەکەم ھەنگاوی نەتەوەکانی دیکە ئەوەیە کە پێش ھەموو شتێک خۆیان لە بواری سەربازیی و بەرگریدا بەھێز بکەن.
کەمتر نەتەوەیەک لە جیھاندا دەبینرێت کە ئامانجەکانی دیکە بخاتە پێش گەرەنتی کردنی مانەوەی خۆیەوە، مەگەر ئەوەی کە بەشێوازێک یان لەلایەن زلھێزێکەوە بەڵێنی دابینکردنی ئاساییش و مانەوەی پی درابێت و بەو شێوەیە لە مانەوەی خۆی دڵنیا بووبێتەوە.
مانەوە نەک ھەر بە کردەوە بەڵکوو لە زۆربەی تیۆرییە سیاسییەکانیشدا وەک ھەوڵێکی بنچینەیی ناسراوە. لە (توسیدید) ەوە و (سۆن تێزۆ) و (مایکاڤێللی) و (ھۆبز) ەوە لە زانستە سیاسییەکاندا بگرە کە باسی ئەولەوییەتی ئاساییش و ئەمنییەتی تاک و کۆمەڵگە دەکەن تا قوتابخانەکانی (ڕیالیزم و لیبراڵیزم و کانستارکتیڤیزم) و بە تایبەت نۆسخەی (وێنت) ی، ھەموویان مانەوە وەک ئامانجی یەکەمی دەوڵەتەکان پێناسە دەکەن و دەوڵەتەکانیش بە نوێنەری نەتەوەکان دەزانن. زۆرینەی تیۆرییەکانی سیاسەتی نێونەتەوەیی لەسەر ئەو خاڵە کۆکن کە ئامانجی سەرەکی ئەکتەرەکان لە داڕشتنی پلان و بەرنامە و سیاسەت و ستراتێژییە جۆراوجۆرەکان، مانەوەی نەتەوەییە و پاش گەیشتن بەو ئامانجە، ویست و حەز و ئامانجەکانی دیکە و بۆ نموونە گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ھتد دەگرنە بەر. ھەر بۆیە ھەموو نەتەوەکان ھەوڵی بەھێزکردنی سوپا و ئەرتەشی خۆیان دەدەن و ڕێز لە فەرماندە و سەربازەکانیان دەگرن، جگە ئەو وڵاتانەی کە تیایاندا دەوڵەت و سوپایەکی ملھۆڕ و ناخەڵکی و دیکتاتۆر دەسەڵاتی بەدەستەوەیە کە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی نەتەوەکانیان ناکات. بەداخەوە ھەموو ئەو وڵاتە دەستکردانەی کە کوردستانیان داگیر و دابەش کردووە لەو شێوە حکومەتانن و تەنیا نوێنەری بەشێک یان یەکێک لە نەتەوەکانی نێو سنوورەکانیانن. بۆ نموونە دەوڵەتی ئێراق و سووریا نوێنەری نەتەوەی عەرەب، دەوڵەتی ئێرانی نوێنەری نەتەوەی فارس و دەوڵەتی تورکیایش تەنیا نوێنەری تورکەکانە.
کەوابوو لە نەتەوەی کورد کە ھیچ دەوڵەتێک نوێنەرایەتی و ئەرکی پاراستنیانی وەئەستۆ نییە و تەنانەت دەوڵەتە زاڵەکان خۆیان بەشیوەی جۆراوجۆر ستەمیان لێ دەکەن، دەیانچەوسێننەوە و کۆمەڵکۆژیان دەکەن، ھیوایەکیان بۆ مانەوە نییە، جگە لەپاڵبەستن بە ھێزی پێشمەرگە. واتا لە کوردستان پاراستنی مانەوەی نەتەوەیی، لە ئەستۆی پێشمەرگەیە و بە درێژایی مێژوو ھەر وا بووە. ھەڵبەت جیاوازی پیشمەرگە لەگەڵ ئەرتەشی وڵاتانی تر ئەوەیە کە ئەوان وەک ھێزێکی سیستماتیک لەبەرانبەر کار و چالاکییەکانیاندا مووچە و پووڵ و پارە و دەرماڵە وەردەگرن و دەکرێت وەک دەرفەتێکی کاری (شوغڵی) چاوی لێ بکرێت، بەڵام پێشمەرگەی کوردستان لانی کەم لە قۆناغی پێش ڕزگاری کوردستاندا، بە بێ ھیچ جۆرە چاوەڕوانییەکی ماددی و دنیایی، گیانی خۆی بۆ پاراستنی نەتەوەکەی بەخت دەکات.
ئەنجام
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو باسانەی سەرەوە، ئەو بابەتەش ڕوون دەبێتەوە کە خاڵی ھاوبەشی پێشمەرگە لەگەڵ شۆڕشگێڕانی دیکە لە کوردستاندا ئەوەیە کە یەکەم، ھەموویان بەشوێن گۆڕانکارییەوەن لە بارودۆخی داسەپاوی (ڕەوتی داگیرکراوی کوردستان) ئێستادا. دوویەم، پابەندی بەرژەوەندی نەتەوەیین و ئەو بەرژەوەندییەش خۆی لە ھەوڵدان بۆ ئازادکردن و ڕزگاری خاک و نیشتمان و پاراستنی فەرھەنگ و شوناسی نەتەوەیی دەبینێتەوە. سێیەم، زۆربەیان دیموکراتن و پابەندی ئازادی و کەرامەتی تاکەکان و کۆمەڵگەن و لەبەرانبەر دەسەڵاتی وڵاتی داگیرکەر و دژە گەلدا ڕاوەستاون. چوارەم، مادام ھەم دیموکراتن و ھەم شۆڕشگێڕ، کەوابوو تەنیا بەشوێن ڕووخاندنەوە نین بەڵکوو لە فکری بنیاتنانەوەیشدان.
بەڵام ئەو تایبەتەمەندییە سەرەکییە کە پێشمەرگە جیا دەکاتەوە و دەیخاتە لووتکەی شۆڕشگێڕی ئەوەیە کە ڕۆڵ و ئەرکی ژی و مانەوەی نەتەوەیی وە ئەستۆ گرتووە. ئەو ڕۆڵ و ئەرکەی کە دەبینین ھەم بە کردەوە لەلایەن ھەموو وڵاتان و نەتەوەکانی جیھاندا و ھەم لە تیۆرییە سیاسییەکانی بیرۆکەوانە بەناوبانگەکاندا وەک ئەولەوییەتی یەکەم گرنگی پێدراوە . ھەر بۆیە زۆر ڕوون و مانادارە کە دەڵێین پێشمەرگە “شۆڕشگێڕێکە کە ژی و مانەوەی نەتەوەیی دەستەبەر و گەرەنتی دەکات”.
سەرچاوەکان
1- ئەحمەد شەبانی، فەرھەنگی زانستی سیاسی، زانکۆی کوردستان (ئێران) ، چاپی یەکەم، ساڵی 1388 (2009) ، لاپەڕەی 203 تا 205.
2-ئەنتۆنی گیدنز، شۆڕش و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، وەرگێڕانی ھیوا حاجی دێلۆیی، کوردستان، ھەولێر، چاپی یەکەم، ساڵی 2005، لاپەڕەی 14-13.
3- ئەحمەد شابانى، سەرچاوەى پێشوو. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览326
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 05-07-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 31-01-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 军事
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 05-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on05-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):05-07-2023
URL
此产品已被浏览326
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,996
图片 106,683
书籍 19,298
相关文件 97,307
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!