图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,697
图片 105,511
书籍 19,447
相关文件 97,474
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕەمزەکان لەنێوان گاڵتە و ڕەخنەی کۆمەڵایەتیدا!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
1 投票 4
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەمزەکان لەنێوان گاڵتە و ڕەخنەی کۆمەڵایەتیدا!

ڕەمزەکان لەنێوان گاڵتە و ڕەخنەی کۆمەڵایەتیدا!
ناونیشانی بابەت: ڕەمزەکان لەنێوان گاڵتە و ڕەخنەی کۆمەڵایەتیدا!
ئامادەکردن: #حەبیب ساڵحی#

کەلتووری شۆخی و گەپ و گاڵتەکردن و تەعلیق و توانج لێدان هەموو بەشێکن‌ لە کەلتووری گشتیی کۆمەڵگە و سەرشەقام و بگرە هاونەواییەکیان لەگەڵ دانیشتن و مەجلیسی شەونشینی و دەیوەخان لە کۆمەڵی کوردەواریدا هەیە. و بە تۆزێک سەرنج تێدەگەین کە هەموو ئەم شێوازنەی ڕەفتار کە لە زمان و وتاردا ڕەنگدانەوەی دەبێت نێزیکی و هاوڕیشەییەکیان پێکەوە هەیە. لە ڕاستیدا ئەم تایبەتمەندی و دەرکەوتنە گشتییانەی کەلتوور ڕەنگە لەژێر ناوی تێبینی و سەرنج یان ڕەخنە و گاڵتە و…بناسرێت و‌ مەبەستی سەرنجی ورد و هەروەها پێکەنین و پێڕابواردن بێت و ئێمەش هەروا بیری لێ بکەینەوە. لە کەلتووری مۆدێڕندا گاڵتە و گەپ پاشەکشێی زۆری پێ کراوە و ئایرۆنی و تەنز جێگەی گرتووەتەوە ئەویش بە تایبەتمەندیی شێواز ناسانەی تەنز وەک هونەرێک کە لە سەردەمانی کۆنیشدا برەوی هەبووە و ئێستە لە میتۆد و جلوبەرگ و دەربڕین و شێوازی نوێدا خۆی مانیفێست دەکات. لە بنەمادا ئایرۆنی و دەربڕینی تەنز هێندەی بۆ چاکسازیی و وشیار کردنەوەی بەردەنگ‌ و زەقکردنەوەی خاڵێکی دیاریکراو لە ڕووداو یان دیاردەیەک بۆ بیرکردنەوەی زیاترە هەرگیز دەلالەت و ئاماژەی بۆ‌ گاڵتەپێکردن و سووکایەتی و ڕووشاندن نییە.

لە و کۆمەڵگەیانەی کە ئازادی لە چوارچێوەی یاسادا مانیفێست و جێبەجێ دەکرێت کەمتر مەجال و هەلی دەرکەوتنی گاڵتە و سووکایەتی تاکەکانی کۆمەڵگە بە کەسێک، ڕەمزێک، دیاردەیەک، یان هەر جۆرە بابەتێک کە دوور بێت لە جیهانی زەینی و بیرکردنەوەی ئەو دەدرێت. ئەگەر سەردەمێک گاڵتە و سووکایەتیکردن بە کەسێک یان کردەوەیەک یان دیاردەیەک بە شێوەیەک لە شێوەکان بابەتێکی باو و پەسندکراو بووە، ئەوا قۆناغیک بووە کە هێشتا کۆمەڵگە لە ناو پێکهاتی سیستەمی دیسپۆتیزم (Despotism) و خودا-بەندەدا دەژیا و شتێک بە ناوی چەمکی هاووڵاتی، پانتایی تاکەکەسی و هاوسانی و… لە ئارادا نەبوو، ئەگەرچی ناتوانین بڵێین دۆخی دیسپۆتیزم و پەیوەندیی (لە خوارێ بۆ سەرێ) تەنیا ڕەهەندە نەرێنییەکانی خۆی دەرخستووە و ڕەهەندی ئەرێنی نییە لە ڕاگرتن و پێکەوەنانی کۆمەڵگە لە فۆرمە کلاسیک و کۆنباوەکەیدا‌ بەڵام لێرەدا باسی ئێمە جەوهەری دیسپۆتیزم و ڕەهەندی جێگیرکردنی هەندێ ڕەگەز و توخمی کەلتووریی ورد و درشت نییە بەڵکوو باسی ئەو ڕۆحییەت و تێڕوانینە بەرزەبین و خۆپەرستەیە کە بەرانبەرەکەی لە ئاستێکی بچووک و سووکدا دەبینێت و لە پەیوەندییەکی ئاوەهادا زمان و جۆرە دیسکۆرسێکی پەیوەندیی تەشەنە دەسێنێت کە یەکیان بە سەردار‌ و یەکیان بە کۆیلە، یەکیان بە سەردەست و ئەوی تریان بە ژێردەست دەناسێنێت، ئەمە لە ڕووی پێکهات و پێگە و جێگەی چینەکانەوە وایە و لە ڕووی ناوەرۆکەوە وتارێکی بەرگری لە پەراوێزی هاوکێشەکەدا بەهێواشی دێتە ئاراوە و ڕووبەڕووی سەردار و وتاری سووکایەتیپێکردنەکەی دەبێتەوە و لێرەوەیە گۆڕینی دۆخی واقیع لە بیرکردنەوە لە گۆڕینی دیسکۆرس و وتارەوە هەڵدەخێزرێت. وتاری سەر شەقام لە هەموو دونیادا وتارێکی سەرکێش و کەوینەکرا و نەگیراوە و دەشێت ماهییەتی وتاری سەرشەقام بە هەندێ داواکاری ڕادیکاڵەوە هەر ئەمە بێت، کۆمەڵێکی زۆر لە کەسی ناڕازیی کە ئامانجیان لێدان لە هەر شتێکە کە بەردەست و قاچ و چاویان بکەوێت!

بەڵام لە ئەنجامدا وتاری سەرشەقام وەکوو ستراتیژێکی کۆمەڵگە و پێکهاتی کۆمەڵایەتییە دژی قۆرخکاریی و ئەو مۆنۆپۆلکردنانەی هەر جۆرە دەسەڵاتێکە کە حوکم دەکات، لێرەوە لە پەیوەندی نێوان دەسەڵات و شەقام یان حکوومەت و کۆمەڵگە جۆرێک گارد و خۆڕاسان دەبینرێت و وتاری شەقام بە شێوەیەک ئەنجامی بەریەککەوتنی هەست و تێڕوانینی حکوومەت و هاووڵاتییە! لە دیدی هاووڵاتییەوە حکوومەتێکی کۆنسێرڤاتیڤ و پاوانخواز لەو بەرەوەیە و لە تێگەی حکوومەتیش هاووڵاتیکی ڕادیکاڵ و تووڕە! لەسەر شەقامە! لێرەوە کەلتووری ڕادیکاڵیزم دەگوازێتەوە بۆ دیسکۆرس و زمان و وەک دەزانین و دیتوومانە زۆربەی هەرە زۆری ناڕەزایەتی دەربڕینەکان و خۆپیشاندانەکان بە دروشمێکەوە دەست پێ دەکەن واتە وتارێک بزوێنەری سەرەکییەتی، ئاوایە دەبینین وتار هەم لە پەیوەندیی کلاسیکی لە هاوکێشەی دیسپۆتیزمدا و هەم لە پەیوەندیی نوێی هاوکێشەی هاووڵاتی و حکوومەتی مۆدێڕندا جۆرێک دیسکۆرس دیاری دەکات کە هاووڵاتی و سەرشەقامییەکان بەپێی ئەوە دەجووڵێنەوە!

لەم پەیوەندی و تۆڕەی نێوان ئەم دوو جەمسەرەدا جۆرە دیالیکتیک و بزۆزییەک دەبینرێت و دەشێت لە ڕێگەی ستراتیژی دانوستانەوە بە گشتی بۆ کۆمەڵگە ئاڕاستەیەکی خراپ دیاری نەکات مەگەر ئەوەی کە ئامانج لە دەرکەوتنی ناڕەزایەتی و ڕادیکاڵیزم، تێکدانی باری ئەمنیی وڵاتێک یان شێواندنی ئاساییشی گشتی و جووڵاندنی خەڵک بە مەبەستی ڕووخاندن و هتد بێت، ڕادیکاڵیزم و ناڕەزایەتی وەکوو وتمان سەرەتا لە وتاردا خۆیان مانیفێست دەکەن، دواتر دێنە سەر شەقام، ئەمە لەم بەجووڵەخستنی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی وڵاتانی وەک سریلانکا، ئێران و تەنانەت ئێراقیش بەڕوونی دەبینرێت و ڕۆڵی جیهانی مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو نێونجی و کاتالیزۆرێک دیار و بەرچاوە! بەڵام لە تەنیشت وتاری ڕادیکاڵیزم و ناڕەزایەتی دەربڕین و ڕەخنەگرتنەوە وتارێکی دیکە هەیە کە لە ئەنجامی پەیوەندییەکی خوار و خێچدایە لەنێوان دوو جەمسەری دەسەڵات و خەڵک، کە لێرەدا ئێمە ناتوانین بە ڕوانینێکی تاکڕەهەندییەوە قامک بخەینە سەر ئەوەی کە کامەیان بەرپرسیارییەتی زیاتریان هەیە لە ئاست کێشە و کۆمەڵگەدا، چوون لە ڕاستیدا دەسەڵات بەرەنجامی کەلتووری گشتییە کە حوکمڕانی دەکەن و ئێستە ئەو کۆمەڵگەیە لە هەمبەر کێشەکاندا بە جۆرێک‌ هێرش دەکاتە سەر خۆی/خود! خۆ/خودێک کە لەسەر دەسەڵاتە! واتە دەسەڵات ئاوێنەی ئیرادەی خەڵکە!/خودە!

بۆیە لە ڕووی پێکهات و زەمینەی کۆمەڵایەتییەوە هەر جۆرە ڕەخنەگرتن لە خود، ڕەخنەگرتنیشە لە ئەو خودەی دیکە کە ئێستە حوکمڕانی دەکات و دەسەڵاتی هەیە! لەم پەیوەندییەدا دیسکۆرسێک بەرهەم دێت لەلایەن کۆمەڵگەوە یان باشتر وایە بەڵێین لەلایەن هەندێ توێژ و تاقمی کۆمەڵگەوە کە نە هەڵگری ڕادیکاڵیزمێکی میتۆدیکە و نە لەخۆگری ڕەخنەیەکی چاکسازانە و بنیاتنەرانەیە! ئەویش دیسکۆرسی گاڵتەپێکردنە! بە داخەوە ئەم دیسکۆرسە لە پاش ڕووخانی بەعس و دامەزرانی دەسەڵاتی کوردی درێژ بووەیەوە و تا ئێستەش ئێمە جیاواز لە جنێودان لە ئاستی شەقام و ناو خێزان (بە شێوەیەکی ڕێژەیی) بەڵکوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا ئەم فیگورە زمانییە دەبینین، تا ڕادەیەک کە کۆمێنت و ڕیپلەیەکان دەبن بە قسەی بێ واتا و گاڵتەپێکردن و سووک و چرووککردنی بابەت یان کەس یان دیاردەیەک! ئەمە کاتێک ڕەهەندی ترسناک بەخۆوە دەگرێت کە لەگەڵ تێڕوانین و ڕۆحییەتی ڕەهاخوازی و چەشنێک لە ئابسلوتلیزم تێکەڵ ببێت، لێرەوەیە کە جنێو بە ڕواڵەت ڕۆڵی مەعریفە دەگێڕێت و هەندێ بیرۆکەی بیرلێنەکراوە و نادرووست بە زمانێکی جنێوئامیز و تەشهیرانە دەردەبڕێت و قاوغی تەنز یان ئایرۆنی بە بەردا دەکرێت و بە و دەلالەتەوە نادرووستی و نالۆژیکبوونەکەی سواغ دەدرێت و ئامانج و مەبەستی تەنز و ئایرۆنی کە جۆرێک زەقکردنەوەی کێشە و خستنەڕووی ڕەخنەیەکی چاکسازانە و بنیاتنەرانەیە ون دەبێت و دۆخی بەدەویبوونی دیسکۆرسی کۆن خۆی دووپات دەکاتەوە، پرسیارەکە لێرەدایە ئایا گاڵتەکردن لە کۆمەڵگەیەک بە سیستەمێکی بەهاتەوەر و ئەخلاقیانەوە دەتوانێت ئامانجێک بپێکێت کە دەسکاری تێڕوانین یان دۆخێک بکات کە ئێمە تێیداین؟ واتە گاڵتە بکات بە ئامناجی خۆی؟ ئایا ئامانجێک بێجگە لە ڕووخاندن و ڕووشاندن هەیە؟ ئایا بە پێ و لەسەر بنەمای هەمان سیستەم و پێکهاتی بەهاتەوەر و ئەخلاقمەندی کۆمەڵگە پەرچەکردارێک جگە لە ڕق و تووڕەیی و خەم و عاجزبوونی لێ دەکەوێتەوە؟ بە دڵنیاییەوە وەڵامی پرسیارەکان ڕوونن‌.

دیسکۆرس و وتاری گاڵتە و جنێودان لێکەوتەیەکی نەشیاو و ناتەندرووستی لێ دەبێت و درێژکراوە و بەرەنجامی هەمان کەلتووری بەدەویی دیسپۆتیزمە کە بەعس ڕۆڵێکی قووڵ و بەرچاوی هەبووە لە جێگیرکردنی لە سیستەمی بەهاکانی کۆمەڵگە و هەڵسوکەوتی ڕۆژانە و ژیانەکی ئێمەدا، کە بێگومان ڕەهەندی کەلتووریی ڕۆژهەڵاتیش خۆی ڕێخۆشکەر و لەبارکەری ئەم دۆخە ناتەندرووستەیە! ئەگەر سەرنجێک بدەینە ڕێوڕەسمی و مانۆڕی سەربازیی حسک یان پارتی سوسیالیستی کوردستان لە چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی لە گوڵەخانە و نمایشکردنەکەی و پەرچەکرداری بەشێک لە کۆمەڵگە بۆمان دەردەکەوێت کە ئەم کەلتوورە تازە بە تازە نەهاتووەتە ناو ئەم کایە و دیسکۆرسەی گاڵتە و بەرهەمهێنانی جنێو و تەشهیردا بەڵکوو وەکوو وتم کۆمەڵێک زەمینەی سیاسی و کەلتووری و کۆمەڵایەتی ئەم دۆخەی لەبار کردووه، ‌ ئەگینا هەر کەسێک لەوانەی کە بێڕێزی و تەشهیریان بە و نمایشە کرد بە پرسیارێکی سادە بۆش و بەتاڵبوونی ئەو گاڵتە و سووکایەتیکردنەیان بۆ دەردەکەوت، ئەویش ئەمەیە کە پێشینە و زەمینە ئەم دیمەنە چییە؟ و ئایا ئێمە تا چەند ئیزنی ئەوەمان هەیە هەر جۆرە بڕیار و داوەرییەک لەسەر ڕووداوەکان بکەین؟

جیاواز لەوەی توانای سەربازیی حیزبەکانی کوردستان بە گشتی چۆناوچۆنە پارتی سۆسیالیست ڕابردوویەکی لە شۆڕش و خەبات و قوربانیدان هەیە، هەمیشە لە سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگریی کوردستان بووە، کاتێک کوڕێکی سەرۆکەکەی؛ کاکە حەمەی حاجی مەحموو لە شەڕی داعەش و بۆ بەرگری لە پایتەختی کوردستان شەهید دەبێت، باوکی سەنگەر چۆڵ ناکات تاکوو سەرۆک بارزانی تەلەفۆنی بۆ دەکات کە دەبێت لەگەڵ تەرمەکە بگەڕێیتەوە! تەنیا ئەم وێنەیە بەسە بۆ ئەوەی لە ڕۆح و ئیرادەیەک تێبگەیت کە حسک تەنیا یەکێکە لە دەرکەوتەکانی، و مێژووی ئێمە سەر لە بەر ئەو ڕۆحە لە پشتەوەی بووە جا با جەستەکەی سۆسیالیست بێت یان پارتی دیموکراتی کوردستان یان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێت! درککردنی شیاو و شایستە بەم بەهایانە لە کۆمەڵگەی کوردیدا پێویستی بە پڕۆژەی کەلتووری و ڕۆشنبیری زیاتر هەیە ئەگینا کاکە حەمە و حیزبەکەی هەر پشک و کورسییەکیان لە دەسەڵاتدا هەبێت لە ڕۆڵ و ئیرادە و ڕۆحی بەهێزی ئەوان بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان کەم ناکاتەوە و دیسکۆرسی بەرگری ڕۆژانێکمان دێننەوە یاد کە پێشمەرگە بە نانی ڕەق و سادەترین چەکەکان کوردستانی ئەمڕۆیان بۆ ئێمە درووست کرد و ڕزگاریان کرد! تێگەیشتن لە حسک و دیسکۆرسی سەرۆکەکەی بەر لە هەر شت پێویستی بە زانیاری و وشیاری لەسەر مێژوو و بەهادانان و ئەخلاقگەرێتی بۆ مێژوو و قوربانیدانەکانی هێزە کوردییەکان و پێشمەرگە هەیە! [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览293
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-07-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 08-05-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 杂项
书: 社会
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on04-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):04-07-2023
URL
此产品已被浏览293
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,697
图片 105,511
书籍 19,447
相关文件 97,474
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!