图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,632
图片 105,489
书籍 19,435
相关文件 97,465
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کورد و فاشیزمی ئێرانی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد و فاشیزمی ئێرانی

کورد و فاشیزمی ئێرانی
ناونیشانی بابەت: کورد و فاشیزمی ئێرانی
ئامادەکردن: #ئاراس ڕۆژهەڵاتی#

کۆماری ئیسلامیی وەکوو مۆدێلە سیاسییەکەی چل و سێ ساڵە دەناسرێت و سەدان ملیۆن دۆلار پارەی لەپێناو پەرەپێدانی ئایدۆلۆژییەکەی سەرف کردووە.
کوشتنی #ژینا ئەمینی# لە تاران، ‌ یەکەم ڕابوونی لە #سەقز# و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە بەردەم نەخۆشخانەی کەسرای تاران (ئەو شوێنەی ژینا بە وتەی بەرپرسانی ئێرانی چارەسەری بۆ کرا) بەدوای خۆیدا هێنا، دواتر شارەکانی دیکەی ئێران؛ یەک لە دوای یەک هەر یەکە و بەپێی دۆخ و زەمینەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کو‌لتووریی و ئیتنیکییان پشتگیرییان لێکرد و بوو بە ڕابوونێکی بێوێنەی جەماوەری، ڕۆژ دوای ڕۆژ بە پڕۆسەی ڕەمزسازیی و ئاڕاستەکردنێکی خۆڕسکی جەماوەری و مەدەنییانەدا تێدەپەڕێت و زیاتر پەرە دەسێنێت، بەڵام لە پشت ئەم خرۆشان و لێشاوەی خەڵکی ناڕازیدا مەکینەیەک ئیش دەکات، ئێمە ئێستە ڕاستەوخۆ نایبینین، مەکینەیەک کە هەر جۆرە دەسبەسەرداگرتن و دەسەڵاتپەرستییەکی تێدایە و دواڕۆژی نەک ئێران بەڵکوو کۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێت تووشی شەڕ و خوێنڕشتن کات. ئەم مەکینەیە بەر لەوەی ڕۆحی دەسەڵاتانێکی تووندئاژۆ و ئایدۆلۆژی بێت، ڕۆحی کەونینە و دوورەدەستی کو‌لتوورێکە، کو‌لتوورێک کە دەیەوێت وەکوو خودا بجووڵێتەوە.
لەم قۆناغەی ئێستای ڕابوونی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا سەیر و سەرنجڕاکێشە بزانین لە زۆربەی ڕابوون و ناڕەزایەتییەکانی پێشووتر دژی دەسەڵات و حوکمڕانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شارانێکی وەکوو قوروە، دێگولان، ئابدانان، دێلوڕان و بە گشتی باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناڕەزایەتی دەربڕین و ڕووبەڕووبوونەوەی خەڵک و دەسەڵات هەرگیز بە و شێوەیە نەهاتووەتە ئاراوە، ئەمە بۆ زۆر شاری فارسنشینی ناوەندی ئێرانیش ڕاستە شارانێکی وەکوو: یەزد، کرمان، شیراز و قوم شارانێکی ئارام و هێمن و نووستوو بوون بەڵام خشتەی ڕاپەڕینەکە نەزم ونۆرمێکی نوێ دەخاتە بەردەممان و هاوکێشەی نوێ و جیدیی لە پەیوەندیی دەسەڵات و حکوومەت پێناسە دەکات. پەیوەندییەک کە تاڵەکانی ڕزیون و هەر چرکەساتێک تاڵێکی لێ دەپچڕووکێت. دەتوانین بڵێین ڕابوونی ئەم جارە بۆنی “ئینقلاب” و گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لێوە دێت، ئەگەر سێ قۆناغ لە ڕەوتی هەر ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بە گریمانە بگرین دەتوانین سێ قۆناغی ڕابوون، ڕاسان و ئینقیلاب ناو ببەین، کە دیارە دیواری نێوان ڕابوون و ڕاسان و ئینقلاب بە درێژایی چل و سێ ساڵ قەڵشت و درزی گەورەی تێکەوتووە، بە ڕادەیەک کە ئیتر ڕەوتی ڕیفۆرمخوازیی کە نۆژەنکەرەوە و ماڵەکێشی درز و قەڵشتەکانی ئەم دیوارە ناسکە بوو لە لای خەڵک و جەماوەرەوە، هیچ متمانە و ئیعتبارێکی نەماوە و ڕیفۆرمخوازی وەکوو ڕەوتێکی خائین دەبینرێت و دەخوێنرێتەوە. ڕەنگە شکستی ڕیفۆرمخوازەکان کە لە ساڵی 76 هەتاوی و سەردەمی سەرکۆماری سەید محەمەد خاتەمی و بە تیۆری و بیروڕاکانی سەعیدی حەجارییان و هاوڕێیانی، ڕەوتێکی هەشت ساڵەیان ئەزموون کرد لە سەردەمی سەرکۆماری ئیبراهیمی ڕەئیسی و ئەندازیاریکردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن عەلی خامنەییەوە کە هەموو دەسەڵاتی یەکدەست کردەوە لە ڕێگەی مەجلیسی خوبرەگانی ڕەهبەرییەوە، دوا هەناسەی خۆی کێشا بێت و جەستەی ئیتر ڕزیوە و بۆگەنی کردووە‌.
هەرچەند لێرە و لەوێ، لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و هێورکردنەوەی خۆپیشاندان و ڕابوون و ڕاسانەکان باسی هەندێ ڕیفۆرمی بە ڕوالەت جیدی دەکرێت و ئاماژە بە پاشەکشێی دەسەڵات لە هەمبەر داخوازییەکانی خەڵک دەکرێت، بەڵام زایەڵەی خرۆشانی جەماوەر ئەمەی پێی قووت ناچێت و دەزانێت ئەمە کایە و ماددەیەکی سڕکەری کاتیی دیکەیە و دواتر هیچ شتێک ناگۆڕێت و خراپتر لە جاران دۆخەکە دەچێتە پێشێ! یەکلابوونەوەی چارەنووسی ڕیفۆرمخوازان کە زۆربەی دەسکەوتەکانیان لە ئاستی بڵاڤۆک و هەندێ ڕەخنەی بە ڕواڵەت ڕادیکاڵ لە دەسەڵات و چاپی پەڕتووک بە شێوەی ئاسانتر و کەمتر سانسۆرکراو خۆی دەبینێتەوە، لەنێوان بناژۆخوازان و شەقامدا ڕووی داوە، بناژۆخوازان بە ڕێبەری مەعنەوی عەلی خامنەیی نەک تەنیا لە ساڵی 88 هەتاوی دا ڕێبەرە دیارەکانیان بەهۆی ناڕازی بوون لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان واتە میر حسێنی موسەوی و مەهدی کەڕووبییان دەسبەسەرکرد و لە بەندیکردنی ماڵی و لە چاودێریدا دایاننان، بەڵکوو وەکوو تیشکیشم خستە سەر لە سەردەمی ڕەئیسەیدا دوا هەناسەی لەبەر بڕا و وەکوو ڕەوتێکی کو‌لتووری یان سیاسی و کۆمەڵایەتی مرد و لە گۆڕ نرا! خودی ئەمەی کە چارەنووسی ڕیفۆرمخوازان لەلایەن جەمسەرە دژەکەیەوه، ‌ واتە بناژۆخوازان یەکلایی کرایەوە ئاماژەیەکی ڕوون و ئاشکرایە بە خەستی و بەهێزیی ڕۆحی دەسەڵاتخوازیی و ڕەهاخوازی و تووتالیتاریزمی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران! و ئەمە جۆرێکی تایبەت لە فاشیزممان پێ دەناسێنێ کە کۆماری ئیسلامیی وەکوو مۆدێلە سیاسییەکەی چل و سێ ساڵە دەناسرێت و سەدان ملیۆن دۆلار پارەی لەپێناو پەرەپێدانی ئایدۆلۆژییەکەی و دەسبەسەراگرتنی ناوەندە ئابووری و سەربازییەکانی ناوخۆ و ناوچەکە و تەنانەت دونیاش سەرف کردووە، خەمێکی گەورە و دڵتەنگییەکی ڕۆژهەڵاتییانەیە، گەر دان بەم ڕاستییە تاڵەدا بنێین وا ئەم فاشیزمە تەنیا لە حکوومەتدا، نییە بەڵکوو لە ئاستی کو‌لتووری، جەماوەری، پێکهات و ڕۆشنبیری مرۆڤی ئێرانیشدا هەیە، ئەگەرچی فاشیزم ماوەی دوو دەیەیە بە پێشانگەیەتی تورکیا و ناسیونالیزمی تورک گوڕوتینێکی دیکەی وەبەرکەوتووە و کاژی خستووە، بۆ ئەمەش ڕژێمێکی وەکوو #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان# دەسبەداوێنی هەموو فیگەر و فۆرمێک لەوانە ئایینی، هونەری، ئابووری و مێژوویی و سەربازی دەبێت، تاکوو فاشیزمەکەی وەکوو مافێکی ئینسانی و مافێکی سەردەمییانەی تورکانی دونیا و وڵاتی تورکیا بناسێنێت.
بەڵام ئێمە شاهیدی دەرکەوتنی فاشیزمێکی نوێ بووین کە لە ناو ئیسلامی، ڕاستی تووندڕەو، پارێزکار و میانەڕۆدا هۆگر و لایەنگری هەبوو و هە‌ن بە بێ ئەوەی گومان لەوە بکەن کە پێیان ناوەتە چ سەرزەمینێکی خوێناوییەوە. ئەم جۆرە فاشیزمە کە لەگەڵ ڕۆحییەت و ناهۆشیاری کەونینەی ڕۆژهەڵاتیدا لەدایکبووە، وەکوو ئاوێکی لێڵی ژاراوییە کە هەموو لەمپەڕ و ئاوبەندەکان دەبەزێنێت و بە ژێر یان تەنیشت یان سەریاندا تێدەپەڕێت و ڕێگای خوێناوی خۆی دەپێوێ، ڕواڵەتیشی لە ئاو دەچێت بەڵام کوشندە و دژە ژیانە. فاشیزمێک کە لە ئێراندا زاڵە کۆماری ئیسلامی تەنیا یەکێک لە فۆرم و فیگورەکانێتی، پێش دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێمە دوو دەسەڵاتی پەهلەوی یەکەم و پەهلەوی دووەممان هەیە کە حکوومەتێکی پاشایەتی بە خەونەکانی ئیمپراتۆریای هەخامەنیشی و ساسانی بوون و هەر لەو دوو قۆناغە سیاسییەدا هەر دەرکەوتنێکی نەتەوەخوازیی جگە لە فارس بە تووندوتیژترین شێوە سەرکوت کران و ڕێبەرەکانیان لە سێدارە دران، هەموو ڕەمز و هێماکانیشیان قەدەغە و پەردەپۆش کران.
بابەتی سەرنجڕاکێش ئەوەیە؛ هەر ئەوەی دوو سیستەمی سیاسی پاشایەتی واتە ڕەزا خانی میرپەنج و حەمەڕەزای کوڕی دەرهەق بە کورد و چەپەکان کردیان ئێستەش لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هەر لە سەرەتای دەسبسەراگرتنی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی 1979ز هەر بە و شێوە تووندوتۆڵ و تووندوتیژە بەردەوامە، واتە ئەم فاشیزمە تەنیا بە کۆماری ئیسلامییەوە مانا پەیدا ناکات، بەڵکوو سەرچاوەکەی لەمێژینەترە و وەکوو پێکهات بۆ مێژوویەکی کۆنی کولتوور و کۆمەڵگەی جوگرافیای ئێرانی دەگەڕێتەوە، چون ڕژێمی پاشایەتیش بە ئایدۆلۆژیای ئێرانشاری و ئێرنگەرایی و گەڕانەوە بۆ ساڵە پڕشکۆکانی ئیمپراتۆریی بەهێزی کوروشی هەخامەنیشی هەمان سەودای هەیە و لەم ئانووساتەی قوربانیدانی خەڵکی ئێران بە پێشانگەیەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێمە میدیاکانی پەیوەست بە ڕەزای پەهلەوی کوڕی حەمەڕەشا دەبینین، چۆن لایەندارانە هەواڵ و ڕووداوەکان ڕووماڵ دەکەن و هەموو شتێک لەپێناوی ئێران و ئێرانخوازیدا بەکار دەهێنن، بۆ ئەوانەی لە ئەدەبیاتی سیاسی ئێران کەمتر شارەزان، دەبێ بزانن کە مەبەست لە “ئێران” واتە یەک نەتەوە یەک دەوڵەت یەک زمان و کو‌لتوورە کە ئەوە زمان و نەتەوە و دەوڵەت و کولتووری فارسە! ئەم پێکهاتە فاشیستییە هەموو شتێک بەخۆوە دەگرێت لە چەپ، ڕاست، ئازادیخواز! نەتەوەخواز، ئالوودەبوو‌ی ماددەسڕکەر و…تەنیا بۆ ئەوەی خەونی سەردەستی کوروش و کەونینەگەرایی باپیرانی کۆنی هەخامەنشیان زیندوو و جاوید بمێنیتەوە! ئەمەش بە چ نرخێک؟ کەس نازانێت دەبێ چەندیتر خوێن بڕێژرێتە میحرابی ئەم خودا زەوینیانەوە، تاکوو هەر گەل و نەتەوەیەک لەژێر سێبەری نەگریس و شوومیان بێتە دەرەوە و‌ کیان و سەربەخۆیی خۆی درووست بکات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览308
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 03-07-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 05-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 03-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on03-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):03-07-2023
URL
此产品已被浏览308
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,632
图片 105,489
书籍 19,435
相关文件 97,465
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!