图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,456
图片 105,194
书籍 19,479
相关文件 97,495
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
میدیای پۆپۆلیست و کۆمەڵگە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

میدیای پۆپۆلیست و کۆمەڵگە

میدیای پۆپۆلیست و کۆمەڵگە
ناونیشانی بابەت: میدیای پۆپۆلیست و کۆمەڵگە
ئامادەکردن: #سۆزان سەعید#

ئەگەر ئێمە هەر ماوەی جارێک لە خۆمان بپرسین میدیا چییە و ئەرکی میدیا و میدیاکاران چین، بێگومان هەوڵێکی درووست و پێویستمان داوە بۆ تێڕامانی زیاتر له و کاریگەییانەی کە دەشێت میدیا هەیبێت و نییەتی، یان بە زمانێکی دیکە هەڵوێستەیەکە له و کاریگەرییانەی کە میدیا نابێ بیبێت بەڵام هەیەتی. سەردەمی ئێستەی ئێمە سەردەمی میدیایە، واتە سەردەمی وێنە و وێنە‌ بزۆک و پڕ ئاڵاوواڵاکانە، سەردەمێکە وەکوو بیرمەند و کۆمەڵناسی فەرەنسیی “ژان بۆدریار” دەڵێت سەردەمی ئەو وێنانەن کە واقیع دەنوێننەوە نەک وەک خۆی بەڵکوو وەکوو وێنە و شتێکی وێناکراو. خودی ئەم پڕۆسەیە دەتوانێت جۆرە پەیوەنییەک لەنێوان بەردەنگانی میدیا یان بەشی هەرە زۆری کۆمەڵگە ( کە ئێستە هەر تاکێک بە شێوەیەک لە شێوەکان لە جۆرێک میدیا یان تۆڕی کۆمەڵایەتی وەکوو فەیسبووک، تویتەر، ئینستاگرام، تیکتۆک، تیلیگرام و یان ئەپە جۆراوجۆرەکانی دیکە بەکار دێنن) درووست بکات کە ئاسایی و تەندرووست نییە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گواستنەوەی ڕووداوەکان یان ئەو شتەی ئێمە وەکوو واقیع و بابەتی ڕیال ناسیومانە بە درووستی و لە دەروازە حەقیقییەکەی خۆی نەیەتە ژوورەوە و ئێمە نەزانین هۆکاری سەرەکی یان بنی ڕووداوێک چییە و تەنیا بە وێنە و ئەو نمایشانەی جەستە و ئەکتەرچێتی وابزانین ئەم ڕووکەش و ڕووکارە جەوهەر و ڕووی ڕاستەقینەی ڕووداوەکەیە.
بۆیە ئێمە دەتوانین بەوردی و هەستیارییەوە ئاگادار بین و بزانین کە بەهۆی میدیاوە پەیوەندیی ئێمە لەگەڵ واقیع و ڕاستییەکان دەتوانرێت بە ئاسانترین شێوە نەک داببڕێت، بەڵکوو ببێت بە پەیوەندییەکی چەوت و خواروخێچ. لە هاتنە ئارای ئەم حاڵەتە سامناکەدا دوو ئاڕاستە و ڕێڕەوی میدیایی ڕۆڵ دەگێڕن. یەکەم کاتێک کە میدیا وەکوو بژاردەکەرێک بەپێی خواست و ئامانجە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئایدۆلۆژی و حیزبییەکانی خۆی دەجووڵێتەوە و لە بنەمادا ئەو بەشە لە ڕاستیی ڕووداوێک دەگوازێتەوە کە ئامانج و مەبەستەکەی خۆی بپێکێت بۆ نموونە شەڕێک لە جوگرافیایەکی بچووکدا ڕوو دەدات، میدیایەک دێت و لەباتی هۆکاری شەڕەکە باسی شێوازی شەڕەکە دەکات و بەم شێوەیە بە ئێمە دەڵێت ئەو لە باتی گەیاندنی هەواڵ بە شێوەی ڕاستەقینە و درووست، ڕۆڵی زڕە کۆمەڵناسێکی گێڕاوە کە بە وێنە و دەق یان بە وێنە و پێشکەشکارێکەوە لەگەڵ کۆمەڵگە پەیوەندی گرتووە، لە حاڵێکدا ئەمە ئیشی میدیا بە مانا گشتییەکەی یان میدیا گشتییەکان نییە، میدیا بۆی نییە لە گواستنەوەی هەواڵی ڕووداوێک دەست بکات بە شیکاریی سادە و سووک و ڕۆڵی پسپۆڕ یان کۆمەڵناس و…بگێڕێت، بەڵکوو میدیا لەم پڕۆسەیەدا زیاتر ڕۆڵی پرد و چاودێڕێکی وردبین ئەگێڕێت کە لە هەمانکاتدا هەڵگری ویژدان و ڕاستبێژی و تەواوبێژییە پاش ئەوە دەتوانێت لە بەرنامە یان مێزگردێکی پسپۆڕانەدا و بە ئامادەیی چەند پسپۆڕ و شارەزا لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەم ڕووداوە هەڵسەنگێنیت، لەدەرەوەی ئەمە بێت تەنیا فەوزا و بشێویی زەینی و دەروونی لە ناو کۆمەڵگەدا بڵاو دەکاتەوە.
واتە لەم ئاڕاستەیەدا ئێمە مەعریفە یان زانیاریمان نادرێتێ بەڵکوو لە پڕۆسەیەکی هەواڵسازیی چەوت و مەعریفەسازیی درۆینەدا نغرۆ دەبین و ئەگەر تێڕوانینی ڕەخنەگرانە و ڕوانگەی پرسیارئامێزمان نەبێت ئەوا ئیتر ئێمە بەردەنگ و بینەر و گوێگر نین بەڵکوو بەشێک لە میدیاکە یان ئەندام و هۆگرێکی گوێ لەمشت و گوێقوڵاخی میدیاکەین. ئاڕاستەی دووەم کاتێکە کە میدیا مەبەستی نییە هیچ پەیوەندییەکی ئەرێنی لەگەڵ کۆمەڵگە هەبێت بۆیە ئەوەی دەیکات تەنیا بۆ بەدەستهێنانی هەندێ ئامانجی تاکەکەسیی (ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسی و…) ە و لە ڕاستیدا ئەمەیان هەرگیز به و شێوە نیوەچڵەی ئاڕاستەی یەکەمیش لە ڕووداوەکان نزیک نابێتەوە، بەڵکوو ئەمانە ڕووداوی ناڕاست درووست دەکەن، بەپێی ئەوەش هەواڵ درووست دەکەن. دیارە لێرەدا من ئەم دوو ئاڕاستە نەرێنی و نێگەتیڤەم لە ڕۆڵی میدیا هێناوەتەوە و به و مانایە نییە کە میدیا ناتوانێت ڕۆڵ و دەوری باشی لە وشیارکردنەوە و ڕۆشنبیری و کولتوورسازیدا هەبێت، بەڵکوو من لێرە خەسارناسانە سەیری کاریگەریی و کایە نەرێنییەکانی میدیا دەکەم.
میدیای کوردی بەدەر نییە له و دوو ئاڕاستە گشتییە، ئەگەر فاکتۆری کایەی سیاسیی و دوالیزمی حیزبی و کۆمەڵایەتیشی بخرێتە سەر ، تێدەگەین لەگەڵ دۆخێکی مەترسیداردا ڕووبەڕووین و ڕۆژبەڕۆژ و هەنگاوبەهەنگاو ئێمە له و شتەی کە مەبەستی میدیا بووە واتە وشیارسازیی و ئاگادارکردنەوە و زانیاریی بەخشی بە هەموو مرۆڤایەتی بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی تەندرووست و دادپەروەرانە و ئازاد، مەودا دەگرین و دەکەوینە ناو ڕایەڵە و لایبێرنێتییەکی فانتازیایی و شێتکەرەوە، ڕەنگە بەشێوەیەک ئەم پڕۆسەیە پراکتیزە بکرێت ئێمە تەنانەت نەزانین و سڕکراوتر لەوە بین کە تێبگەین لە ناو داڵانێکی ڕەنگاڵەیی و شووشەبەندا بە دەست کۆمەڵێک وڕێنە و وێنە گیرمان خواردووە و وەکوو ئەمری واقیع قبووڵمان کردووە. ئەم فەزا ناتەندرووست و ناستانداردە پەیوەندیی میدیا و کۆمەلگا بەرەو ئاقارێک دەبات کە وشیاریی و ئاستی تەحەمول و پشوودرێژیی تاکەکان دەخاتە ژێر کاریگەریی خۆیەوە، ئێمە پەیوەست بەم باسەوە دەشیت کۆمەڵێک پرسیار گەڵاڵە بکەین. میدیاکانی ئێمە چەندە لە بڵاوکردنەوەی بەرنامە و بابەتە کو‌لتووری و ڕۆشنبیرییە جدییەکاندا هەوڵیان داوە؟ واتە ژمارەی ئەو بەرنامە و بابەتە چەند و چۆنە؟ بۆچی بابەت و تەوەری شوناسسازی و نەتەوەسازیی لە بەرنامەی زۆرێک لەم میدیایانە، تەنانەت میدیا بەئەزموون و لەپێشینەکانیشدا خراوەتە پەراوێزەوە؟ چەند میدیای ئازاد و تەنانەت حیزبی لە باشووری کوردستان دۆزی کورد وەکوو دۆزێکی گشتیی و لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا دەبینن و دەیخوێننەوە و لە جوگرافیای باشووری کوردستاندا کوورتی ناکەنەوە؟ چەند بەرنامە و میزگردی جدی لەبارەی دۆخی ژنان و جێندەر و هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە جیهانی ژن و به ‌ئەمڕۆییکردنی پەیوەندی ژن و کۆمەڵ، زانست و مەعریفە بەرهەم دەهێنن؟ ئێمە تەنیا بەسە چاوێک بخشێنین بە میدیاکاندا و لەسەر یەک پرسیاری وەکوو ئەمەی خوارەوە هەڵوێستە بکەین: ساڵانە ئەم هەموو کەسە لە زانکۆکاندا لە پلەی زانستی جۆراوجۆردا خوێندن تەواو دەکەن و تەخەڕوج دەکەن جگە لە ڕووماڵی ڕێوڕەسمێکی ڕازاوە و مەکیجاکراو نامەی خوێندنی کام یەک لەوانە (وەکوو بژاردە) هێنراوەتە سەر شاشە و باسێکی لەسەر کراوە؟
نابێ ئەم پرسیار و قسانە بە حوکمێکی ڕەها وەربگیرێت چونکە هیج شتێک ڕەها نییە و دیارە مەبەستی من دۆخی زاڵ و حاڵەتی زۆرینەیە.
وەکوو لە سەرەوە تیشکم خستە سەری ئێمە لە ڕؤژگاری واقیعی میدیاییدا دەژین، سەرباری ئەوەی خودی ئەم قۆناغە لە مێژووی مرۆڤایەتی و شارستانییەتدا قۆناغێکی ئەفسوناوی و گۆڕانساز بووە لە هەموو ڕوویەکەوە، بەڵام دۆخێکی ناچارەکیش بووە کە بە چاک و خراپییەوە لە دڵی تەکنەلۆجیا و مۆدێڕنیزمەوە هاتووەتە دەرێ‌، بەڵام ئێمە وەکوو وڵاتانی پێشنەکەوتوو و قەیراناوی بە تایبەتی جوگرافیایەکی وەکوو کوردستان و نەتەوەیەکی وەکوو کورد، میدیا لە فۆرمێکی زۆر قەیراناویدا بۆمان بەرجەستە بووەتەوە، لە سەردەمی شاخەوە لە ڕێگەی وێستگەیەکی ڕادیۆییەوە جەماوەر و خەڵک وشیاریی کوردانە و نەتەوەییان وەردەگرت و بگرە کارکردن و چالاکیی له و سەردەمەدا هەڵگری ڕەسەنایەتی و ئاڕاستەیەکی تەندرووستتر و پڕ پیت و پاراوتر بووبێت، کەچی ئێستە بەم هەموو کەناڵ و میدیایانەوە زۆربەی هەواڵەکان لەبارەی بابەتە ڕۆژانەییە بێ کاریگەر و ناوەرۆکەکانن وەکوو ئەوەی فڵان هونەرمەندی شووی کرد! یان لە هاوسەرەکەی جیا بوویەوە و لەبارەی جیابوونەوەکەیەوە وتوویەتی نۆ کۆمێنت! یان بەرجەستەکردنی هەندێک بابەت و کێشە کە زیاتر لە ناو ململانێیەکی بەرتەسکی حیزبیدا مانا وەردەگرێت وەکوو قیرتاونەکردنی ڕێگای فڵان شوێن بۆ فیسار شوێن کە ئەم حیزبە نەیتوانیوە ئەنجامی بدات و ئەوەی دیکەیان توانیویەتی! یان فڵان بەرپرس ڤیلای هەیە لە ئەمەریکا و ئەوی دیکە لە تورکیا هەیەتی! و زۆر شتی دیکە.
ڕەنگە هەر کام لەم سەردێڕ و تەوەرانە بشێت هەڵوێستەی لەسەر بکرێت و بەدواداچوونی بۆ بکرێت بەڵام نەک لە ناو کایەیەکی میدیایی کە ئامانجی ململانێی حیزبی (لاواز پیشاندانی لایەنی بەرامبەر، تیرۆری کەسایەتییەکانی ئەم لا یان ئەو لا، بەرهەمهێنانی زانیاریی درۆ بە زمانێکی میکیاجکراوی بێ ناوەرۆک و…) یان کۆ کردنەوەی لایک و کۆمێنت و مەبەستی بازرگانیی لە پشتەوە بێت، میدیایەک کە ئەم بنەما و خەسار و تێبینیانە لەبەر جاو نەگرێت بێگومان لە درێژماوەدا خۆیشی شکست دێنیت چون نازانێت لە ناو چ وتارێکی سیستەماتیک و دیاریکراودا ئیش دەکات و درەنگ یان زوو دژوازی و لێکدژیی بابەت و تەوەر و قسەکانی بۆ بەردەنگ و خوێنەر و بینەر کەشف دەبێت هەر بۆیە بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕووبەڕووی پەرچەکرداری تووندی ئەوان دەبێتەوە، ڕەنگە یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو هەموو جوێندانه (کە بێگومان کارێکی پەسەندنەکراوە) ‌ لە کۆمێنتی بەشێکی زۆر لە پەیجەکانی فەیسبووک ئەوە بێت کە باسم کرد، ئەوان بە ڕادەیەک بەردەنگیان تووڕە و عەسەبی کردووە کە بایی ئەو کاتەی دایدەنێن بۆ بابەتە بێ ناوەرۆکەکانیان بەردەنگ لە زهنی خۆیدا ئەو بە فیڕۆچوونەی کاتەکەی لە ڕێگەی جنێودانەوە قەرەبوو دەکاتەوە و ئەگەریش لە ڕووی دەروونناسییەوە چاوی لێ بکەین ئەمە ڕەنگە تێبینی و ڕەخنە هەڵبگرێت، بەڵام پەرچەکردارێکی ئاساییە بۆ ئەو دۆخ و جۆرە کایەیە.
بۆیە میدیا پۆپۆلیستییەکانیش واتە ئەو میدیایانەی بابەتی ناگرنگ و ڕۆژانەی زەرد و نابەرهەمهێن وەکوو ئەو نموونانەی سەرەوە کە باسم کرد بڵاو دەکەنەوە تا قۆناغێک دەتوانن خەڵک و بەردەنگ فریو بدەن و بەرەو لای خۆیان ڕایانبکێشن و لە درێژماوەدا بەرەبەرە تووشی پەرچەکرداری تووندئاژۆ و جنێو دەبنەوە، لە ئاوەها هاوکێشەیەکدا ڕەنگە هێندەی میدیا خۆی کاریگەر و پاڵنەری بەرهەمهێنانی جنێو و تووندئاژۆییە ئەو کەسەی کە جنێوەکە دەدات بەرپرس و تاوانبار نەبێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览629
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 03-07-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 25-06-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 媒体
书: 社会
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 03-07-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on03-07-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):03-07-2023
URL
此产品已被浏览629
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,456
图片 105,194
书籍 19,479
相关文件 97,495
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!