图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,838
图片 105,970
书籍 19,372
相关文件 97,535
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گەر ئاردۆگان بدۆڕێت؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەر ئاردۆگان بدۆڕێت؟

گەر ئاردۆگان بدۆڕێت؟
ناونیشان: گەر ئاردۆگان بدۆڕێت؟
نووسەر: د. #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #26-04-2023#
=KTML_Bold=کەسێک گەر ڕازی نەبوو کورسییەکەی چۆڵبکات، دیارە ژێر خۆی پیس کردووە.=KTML_End=
ئەو ڕستەیەی سەرەوە پەندێکی پێشینانی تورکییە، کتومت بۆ ئەمڕۆی تورکیا و دۆخە سیاسییەکەی گوتراوە. لە هیچ قۆناغێکی سیاسی لەو وڵاتەدا کورسیی سەرۆکایەتی هێندەی ئەوەی ئەمڕۆی ئاردۆگان پیس نەبووە، خراپترین جۆری ئەم پیسییەش بە بۆچوونی گەلانی تورکیا گەندەڵی بێشووماری بیرۆکراسی و دەوڵەمەندبوونیانە لەسەر حیسابی قوت و گیرفانی خەڵک و داتەپینی ئابووری وڵات بە جۆرێک کە پێشینەی نەبووە لە ڕابردووی نزیکی ئەو وڵاتەدا. دۆخی ژیان لەو وڵاتەدا ئەمڕۆ بە جۆرێکە خەڵک خۆزگە بە ڕەزالەتی ساڵانی بوڵەنت ئەجەوید و قەیرانی دارایی ئەو ساڵانە دەخوازێت، بەڵام تورکیاو ئابوورییەکەی چۆن کەیشتن بەم ڕۆژە؟
کەمتر لە هەژدە ڕۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا، بە گوێرەی نوێترین ڕاپرسییەکانی ئاڤراسیا، مێترۆپۆل، پییار و ئاکیسۆی، کەمال کڵچدار ئۆغڵو لە خولی یەکەمدا هەڵبژاردنەکە لەبەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە. یەکێک لەو دۆسیانەی ئۆپۆزسیۆن چاوی لەسەرێتی لەپاش بردنەوەی هەڵبژاردنەکە دۆسیەی ئابووری وڵات و بەتایبەتیش مەسەلەکانی گەندەڵی و هاڵک بانک و ڕەزا زەڕابە.
لەپاش ئاشکرابوونی سکانداڵەکەی ئاردۆگان و بیلالی کوڕی و هەندێ لەوەزیرەکانی حکومەتەکەی ئاکەپە سەبارەت بە گەندەڵی و دزینی دەیان ملیۆن دۆلار کە بەڕووداوەکانی 17-25 تشرین ناسراوە، سەرەداوەکانی ئیختلاس و سپی کردنەوەی پارەی ئێران لە تورکیادا دەرکەوتن، بۆ ئەم مەبەستەش دوو ناوی کلیلی وەک دەڵاڵی سپیکردنەوەی پارە و نەوت و زێڕی ئێران لە تورکیادا بوونە مانشێتی ڕۆژنامەکان و هەر ئەوانیش ئابووری وڵاتیان داتەپاند. یەکێک لەوانە ڕەزا زەڕاب بوو ئەوی دیکە بابەکی زەنجانی بوو. ئاردۆگان بەردەوام پشتگیری لە ڕەزا زەڕاب دەکرد و بە پیاوێکی خێرۆمەند لە میتینگەکانییدا لە تەنیشت خۆیەوە دەیوەستاند وەسفی دەکرد و تۆمەتەکانی سەر زەڕابی ڕەتدەکردەوە.
=KTML_Bold=ڕەزا زەڕاب کێیە؟=KTML_End=
ڕەزا زەڕاب سەرمایەدارێکی ئێرانی-تورکییە، ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بە ئەندازیاری خاپوورکردنی ئابووریی تورکیای ناوزەد دەکەن. ئامریکا بە سپیکردنەوەی 87 بیلیۆن یۆرۆی پارەی زێڕ و نەوتی ئێران تۆمەتباری کردبوو لەسەردەمی ئابڵۆقەی ئامریکا بۆسەر ئێران. زەڕاب ئەو پارەی ڕەشەی ئێرانی لەگەڵ بازرگانێکی دیکەی ئێرانی بەناوی بابەکی زەنجانی لە هاڵک بانکی تورکیا ئەو بانکەی پارەی نەوتی هەرێمی تا ماوەیەکی زۆر تێ دەڕژا و لینیکی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بانکێکی هەرێمی کوردستاندا هەبوو. سپی کردبوویەوە. دواتر بابەکی زەنجانی لە ئێران بەتۆمەتی فساد فی الارض لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆدەرچوو. زەڕابیش لەگەڵ محەمەد هاکان ئاتیللای سەرۆکی هاڵک بانک لەسەر داوای داواکاری گشتیی نیویۆرک پریت بەهارارا ساڵی 2016 دەستبەسەرکران. پاش ئەم دەستبەسەرکردنە ئەمریکا ئابڵۆقەی ئابووری خستە سەر هاڵک بانک و هەموو ئاڵوگۆڕ و ترانس ئاکشنەکانی لەو بانکەدا بڵۆک کرد. لە پاش ئەم ئابڵۆقەیە بەدیارکراویش لە دوای ساڵانی 2016 یەکەمین زەنگەکانی هاڕەی ئابووری تورکیا و لیرەکەی لێیدا و بۆ یەکەمجار لیرە بەربەست و ڕیکۆردی 5 ی شکاند بەرانبەر بە دۆلارێک، ئەمڕۆ لیرە بە نزیکەیی هەزار لەسەدی بەهای خۆی لەدەستداوە لەبەرانبەر دۆلاردا و هەر دۆلارێک زیاترە لە 20 لیرە.
=KTML_Bold=ڕەزا زەڕاب لەکوێ بوو؟=KTML_End=
دەگوترێت بۆ ئەوەی ئەو سزایەی لەسەرێتی کەمێک سوک بکرێت، زەڕاب دانی بەوەدا ناوە کە پارە و زێڕێکی زۆری ئێرانی لە تورکیادا لەبەرژەوەندی ئاردۆگان سپی کردۆتەوە، دیارە شکاندنی ئەمبارگۆی ئامریکا لەسەر وڵاتێک لە ئامریکادا لە هەرە تاوانە گەورەکان تەماشا دەکرێت. هەر لەسەرەتاوە خودی دۆناڵد ترەمپ ڕۆڵێکی ئەرێنی دەگێڕا لە دۆسییەی سوککردنی سزای سەر زەڕاب و محەمەد ئاتیلای بەرپرسی هاڵک بانک. ئەم ڕۆڵە بە جۆرێک بوو کە بەرات ئاڵبایراکی زاوای ئاردۆگان لەڕێگای بێرنارد کۆشنێری زاوای ترەمەپەوە توانی بگاتە ئۆڤاڵ ڕوومی کۆشکی سپی و لەگەڵ ترەمپدا کۆببێتەوە. لە عورفی سیاسی کۆشکی سپیدا مەحاڵە وەزیری وڵاتێک یان کەسێک کە پلەی لە سەرۆک کەمتر بتوانێت لە ئۆڤاڵ ڕوومدا لەگەڵ سەرۆک کۆببێتەوە، بەڵام ئاڵبایراکی زاوا و وەزیری خەزێنەی ئەو دەمی تورکیا ئەمەی کرد. دەبێ ئەوەمان لەبیر نەچێت کە ترەمپ خاوەنی دوو تاوەری بازرگانی گەورەیە لە شیشلی ئێستانبوڵ بەناوی (TRUMP TOWERS) .
جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئامریکا لە پەڕتووکەکەیدا ژووری ڕووداوەکان باسی ئەو واستە و تەشەبووسانە دەکات کە ئامینە ئاردۆگانی ژنی ڕەجەب تایب ئاردۆگان لای میلانیا تڕەمپ کردوونی بۆ ئازادکردنی زەڕاب و ئەحمەد ئاتیلا کە گوایە ئەوان بێتاوانن.
بۆڵتن دەڵێت: لە دیدارێکی نێوان ئاردۆگان و ترەمپدا لە دیسەمبەری 2018 لە ئەرجەنتین ئاردۆگان داوای لە ترەمپ کرد کە یارمەتیی بدات لە ئازاد کردنی سەرۆکی هاڵک بانک محەمەد ئاتیللا و ئیتر کۆتایی بە کێشەکە بێت کێشەکەی ڕەزا زەڕاب و محەمەد هاکان ئاتیللا. پێشتر ئەمینە ئاردۆگانی ژنی ئاردۆگان ئەم داواکارییەی لە ژنەکەی جۆو بایدن کردبوو کە جێگری ئۆبامابوو. ترەمپ بە ئەردۆگانی وت: کە بە جیددی کار لەسەر ئەم مەسەلەیە دەکات بەڵام کێشەیەک هەیە ئەوەش ئەوەیە پیاوەکانی ئۆباما وەختی خۆی ئەم کارەیان دەستپێکردووە. بۆڵتن ئەم قسەیەی ترەمپ بە گەمژانە وەسف دەکات و پێی وایە کە ترەمپ دەیەوەێت هاوشێوەی دەسەڵاتخوازێکی وەک ئاردۆگان مامەڵە بکات و دەڵێت: ترەمپ دەبوو ئەو بزانێت دەزگای دادوەریی لە وڵاتەکەدا پەیوەندی بە ئۆباماوە نییە و تەواو سەربەخۆیە.
پێش کۆتایی هاتنی وادەکەی ترەمپ، بەفەرمانێک پاتریک بەهارارا داواکاری گشتیی نیویۆرک لە کارەکەی دوور خرایەوە. ئەم دوورخستنەوەیە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
=KTML_Bold=ئێستا زەڕاب لەکوێیە؟=KTML_End=
پاش چوار ساڵ ونبوون و لە ئۆکتۆبەری 2021 ڕۆژنامەنووس ئادەم یاڤوس ئارسڵان شوێن پێی ئەم دۆسییەیە هەڵدەگرێت، ئارسڵان لە ویلایەتی مەیامی گومان لەکەسێک دەکات و دواتر پاش هەوڵێکی چڕ بۆی دەردەکەوێت کە بازرگانێک لە شارێکی ویلایەتەکە کۆمپانیایەکی کردووەتەوە و ناوی خۆشی گۆڕیوە هەمان ڕەزا زەڕابی خۆیانە. ئارسڵان بەڵگەی ڤیدیۆیی دەیسەلمێێت کە زەڕاب نەک هەر ئازاد کراوە بەڵکوو ناوی خۆشی بۆ ئارۆ سیمث گۆڕیوە و خاوەندارێتی لە کۆمپانیایەکیش دەکات بەناوی نێکست لێڤڵ، کە بەبڕوای ئارسڵان ئەم کۆمپانیایە لە بنەڕەتدا هیی بیلال ئاردۆگانە. ئارسڵان پێی وایە زەڕاب لە کۆتاییەکانی ویلایەتەکەی ترەمپدا ئازاد کراوە.
=KTML_Bold=بایدن و ئاردۆگان=KTML_End=
جۆو بایدن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنیدا نەیدەشاردەوە گەر دەرچێت سنوورێک بۆ سەرکێشییەکانیدیکتاتۆرەکەی ئانکارا دادەنێت، بایدن لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا لەبری سەرۆک پێشگری دیکتاتۆری بۆ ئاردۆگان بەکاردەهێنا، لەپاش دەرچوونیشیەوە وەک سەرۆکی ئامریکا ئابووری تورکیا لەخراپەوە بۆ خراپتر جوڵەی دەکرد. دەمودەست پاش دەرچوونی، بایدن ئامادە نەبوو لە لوتکەی نیویۆرک چاوی بە ئاردۆگان بکەوێت و ئەمەش ئاردۆگانی زۆر توڕە کرد. بایدن بەردەوام ئەوەی نەشاردۆتەوە کە چەند ساڵێکی زۆری دەوێت تا ئەو هەڵانەی ترەمپ درووستی کردوون سەبارەت بە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕاستیدان بکاتەوە، نوێترین لێدوانیشی لە هەڵمەتی خۆکاندیدکردنەوەیدا هەر ئەمەبوو هەڵمبژێرنەوە با کارەکە تەواو بکەم. ئامریکا زۆر بەدیقەتەوە چاودێریی ئەو سیاسی و بزنسمان و کۆمپانیانە دەکات کە لەگەڵ ئێران ئاڵم و ساتم دەکەن، تورکیاش بە یەکێک لەم ناوەندانە دەبینێت. شکانی لیرەی تورکی و گۆڕینی یەک دوای یەکی پارێزگارەکانی بانکی ناوەندی وەک ئازارشکێن لە ماوەی چوارساڵدا پێنج سەرۆکی بانکی ناوەندی گۆڕدراون ئەمە پێچەوانەی سیاسەت و دەستووری بانکی ناوەندییە و گۆڕینی پارێزگاری بانکی ناوەندی بەبێ هۆکار ڕاڕایی ئابووری درووستدەکات و دابەزاندنی ڕێژەی سوودی بانکی و هەڵاوسانی بێ پێشینە هێمای زۆر خراپن ئەمڕۆ بۆ ئابووری تورکیا و لیرەکەی و هەر ئەمەشە دەستەکەی ئۆپۆزسیۆنی بۆ ئەم هەڵبژاردنە بەهێز کردووە.
برایان هوک بەرپرسی کاروباری پێشووی ئێران لە ئیدارەکەی ترەمپ بەوردی کاری لەسەر ئەو تەرەفانە کردبوو کە هەوڵی شکاندنی ئابڵۆقەی سەر ئێرانیان دابوو. ئەم دۆخەی ئەمڕۆی ئابووری تورکیا تێیکەوتووە بەشێکی زۆری پەیوەندی بەو لێپرسینەوانەوە هەیە کە ئیدارەکەی بایدن بەرانبەر ئاردۆگان و ماڵباتەکەی دەیکات لە ڕاستکردنەوی هەڵەکانی ترەمپ.
=KTML_Bold=هەڵبژاردن و دۆسییەی زەڕاب=KTML_End=
هەر لەسەرەتاوە کەمال کڵچدار ئۆغڵو بە حەماسەوە لە گرووپی هەفتانەی پارتەکەیەوە کاسێتی دەنگیی ئاردۆگان و بیلالی کوڕی سەبارەت بەگەندەڵییەکانی 17-25 ی تشرین بڵاو دەکردەوە و وەعدی ئەوەی دەدا لەکۆڵ ئەم دۆسییەیە نابێتەوە. دواتر بە ئاشکرابوون و گیرانی ڕەزا زەڕاب و داتەپینی ئابووری وڵات ئەوەندەی دیکە بواری کارکردنی بەرەی ئۆپۆزسیۆن فراوان بوو.
لە وەڵامی تویتێکی ئاردۆگاندا کە دەڵێت: ئیرادەی بەڕێوەبردنی تورکیامان هەرگیز نەداوەتە دەست هیچ کەس و مافیا و گرووپ و لایەنێک، لە داهاتووشدا نایدەین عەلی باباجان ئەندازیاری هەستانەوەی ئابووری تورکیا دەنووسێت: مادەم وایە ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدە و بڕۆ، بەجێی بهێڵە. بە گەرمکردنەوەی ئەم تویتە باباجان ناڕاستەوخۆ ئاردۆگان بە کاری مافیایی و تەپاندنی ئابووری وڵات تۆمەتبار دەکات.
یەکێک لەو دۆسیانەی کە هاوپەیمانی میللەت و خودی کڵچدارئۆغڵو بڕیاری داوە پەیگیری بێت هەمان ئەم کێشەیەی هاڵک بانک و ڕەزا زەڕابە. لە ئەگەری دەرچوونی کڵچدار ئۆغڵو و هەڵدانەوەی ئەم دۆسییەیە پێدەچێت سوپرایزی گەورەشی بۆ ئێمە وەک هەرێمی کوردستان تێدابێت. چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا بانکی ناوەندی ئێراق ئەمبارگۆی دارایی خستە سەر بانکێکی دیاریکراوی کوردستان کە لەڕابردوودا پارەی نەوتی لێوە بۆ دینار تێدا دەگۆڕدرایەوە. بانکی ناوەندی بە تۆمەتی ئەوەی پارەیەکی زۆری لە هاڵک بانکدا شاردۆتەوە ئەم بانکەی بلاک لیست کردووە. بانکی ناوەندی لە ڕوونکردنەوەکەیدا جەختی لەوە کردبوویەوە هەموو جۆرە قەرزپێدانێک بەو بانکەی #هەولێر# ڕادەوستێت تا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەو بانکە لەگەڵ هاڵک بانک یەکلایی دەکرێنەوە. دۆسییەی هاڵک بانک و ڕەزا زەڕاب دۆسیەیەکی سەرنجڕاکێشە، بەدەرچوونی بەرەی ئۆپۆزسیۆن و لێکۆڵینەوەی شەفاف لەو بانکە دەشێت دەیان سەرەداوی نهێنی هەرێمی کوردستانیش ئاشکرا ببێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览38
HashTag
相关文件: 1
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 26-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
书: 报告
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-06-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on30-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览38
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,838
图片 105,970
书籍 19,372
相关文件 97,535
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!