图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,395
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بازاڕی نەوت و دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆن لە 2021دا چی لێدێت؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشان: بازاڕی نەوت و دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆن لە 2021دا چی لێدێت؟
نووسەر: #مەحموود بابان#
ڕۆژی دەرچوون: #21-04-2021#
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) ڕاپۆرتێکی لەبارەی بەشە جیاجیاکانی کەرتی وزەی جیهان لە2021 بڵاوکردووەتەوە، لەوانەش: نەوت، گازی سرووشتی، کارەبا، وزە بەردەوامەکان، وزەی ئەتۆمی و دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆن.
لە ڕاپۆرتەکەدا پێداچوونەوە بە داتاکانی خواست و خستنەڕوو بۆ نەوت، گازی سرووشتی و خەڵوز و دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە ئەمساڵدا کراوە و دەرکەوتووە خێراکردنی کوتانی ڤاکسینی کۆڤید19 لە زۆربەی وڵاتانی گەورە ئابووریی جیهان و وەڵامدانەوەی قەیرانە داراییەکان بووەتە هۆی گەشەکردنی ئابووریی جیهان و هەڵگەڕانەوەی خواست بۆ جۆرە جیاوازەکانی وزە لە 2021 بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو.
جیهان ساڵی دووەمی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 و جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بەڕێدەکات، کە کاریگەریی تەواوی لەسەر خواست بۆ وزە لەسەر ئاستی وڵاتانی تازە گەشەکردوو و وڵاتانی گەورەی ئابووری جیهاندا هەیە. شەپۆلی سێیەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بووەتە هۆی سەپاندن و درێژکردنەوەی هاتوچۆی سنووردار لە وڵاتاندا و کاریکردووەتە سەر زیادبوونی خواست لەسەر وزە، بەڵام پاکێجەکانی هاندانی ئابووری و خێراکردنی دابەشکردنی ڤاکسین لە جیهاندا هیوایەکی بۆ جیهانی وزە گەڕاندووەتەوە.
لە 2021دا هەنگاوەکانی خێراکردنی کوتانی جیهانی (ڤاکسینی کۆڤید-19) ، ئەگەرەکانی دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەبارەی پاکێجی هاندانی ئابووری بە یەکەوە، نەخشەی خواست و خستنەڕووی وزە دادەڕێژن و دەرئەنجامی جیاوازی بۆ جۆرەکانی وزە دەبێت.
بەپێی داتاکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، لە وڵاتانی تازەگەشەکردوودا خواست بۆ وزە دەگەرێتەوە بۆ پێش ساڵی 2019 و بگرە 0.5%یش زیاتر دەبێت. پێشبینیدەکرێت لە ئەمساڵدا بڕی خواست بۆ بەکارهێنانی وزە بە ڕێژەی 4.6% زیادبکات، کە ئەمەش تەواو پێچەوانەی ئەو ڕێژەیەی ساڵی 2020ە، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 بەرێژەی 4% خواست بۆ وزە کەمیکرد، واتە (-4%) .
ئەو زیادبوونەی خواست بۆ وزە لەسەر ئاستی جیهان لە2021دا بە ڕێژەی 70% دەگەڕێتەوە بۆ وڵاتانی تازە گەشەکردوو و وڵاتانی جیهانی سێیەم، کە لەو وڵاتانە بە ڕێژەی 3.4% خواست بۆ وزە لەسەروو 2019وە دەبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە، لە ئەمساڵدا لە وڵاتانی پێشکەوتووی ئابووریدا، خواست بۆ وزە بە ڕێژەی 3% کەمترە لەپێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19دەبێت.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی IMF کە پێشبینییەکانی بۆ گەشەکردنی ئابووریی جیهان خستووەتەڕوو، لە 2021دا ئابووریی جیهان بە ڕێژەی 6% گەشەدەکات، کە ئەمەش دەبێتەهۆی گەشەکردنی گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی جیهان (GDP) بە جۆرێک کە ڕێژەی 2% زیاتر لە ساڵی 2019بێت.
بەپێی داتاکانی چارەکی یەکەمی ئەمساڵ، کە پێشبینییەکانی بۆ تەواوی 2021 لەسەر بنیاتنراوە، دەردەکەوێت کە قەدەخەی هاتوچۆ هەڵگیراوە و چالاکییە ئابوورییەکان دەستیان پێکردووەتەوە. لەکاتێکدا هیواکان بۆ باشبوونی ئابووریی جیهان و گەڕاندنەوەی خواست بۆ وزە وایکردووە دەردان یاخود بڵاوبوونەوەی دووانەئۆکسیدی کاربۆن لە ئەمساڵدا بگاتە ئاستێکی پێوانەیی، لە ئەمساڵدا دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن بەڕێژەی 5% یاخود 33 ملیار تۆن زیاد دەکات، کە ئەمەش بە دووەم گەورەترین زیادبوونی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە مێژوودا دادەنرێت.
لە ئەمساڵدا خواست بۆ وزە لەسەر ئاستی جیهان بە ڕێژەی 4.6% زیاد دەکات و قۆناخی پێش بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19 تێدەپەڕێنێت. ساڵی 2020، خواست بۆ وزە بە ڕێژەی 4% (-4%) دابەزی، کە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە گەورەترین دابەزینی خواست بۆ وزە بوو.
هەروەها گەورەترین دابەزینیش بوو بەو شێوازە بەرچاوە. بەپێی دوایین ئامارەکانی خواست بۆ وزە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا هێشتا کاریگەرییەکانی پەتای کۆڤید-19 لەسەر بەکارهێنانی وزەی جیهان بەرجەستەیە و بەردەوامە.
لە ڕاستیدا، ئاسۆی 2021 ی وزەی جیهان بەندە بەچەند ناجێگیرییەکەوە، لەوانەش کوتانی جیهانی (کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا) ، ڕێکارەکانی قەدەخەی هاتوچۆ، کە مەترسییە بۆ سەر ئابووری، هەروەها قەبارە و کاریگەرییەکانی پاکێجی هاندانی وڵاتان. بەپێی دوایین پێشبینییەکان بۆ ئابووریی جیهان دەردەکەوێت، کە گەشەکردنی بەرهەمی ناوخۆ (GDP) لەسێ ڕووەوە ئاستی 2019 تێدەپەڕێنێت. ئەوانیش: خواست بۆ بەرهەمەکان، خزمەتگوزاری و وزە.
لەگەڵ ئەوەشدا، چالاکی گواستنەوە، بەتایبەتیش گەشتی ئاسمانی و فڕۆکەوانی لەژێر کاریگەرییەکاندا دەمێنێتەوە، بەڵام ئەگەر گەشتە ئاسمانییەکان بگاتەوە پێش قۆناخی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید-19، ئەوا خواست بۆ وزە لە جیهاندا بەرێژەی 2% لەسەروو ئاستی 2019وە دەبێت، کە ئەمەش زیادبوونێکی فراوانە لەگەڵ گەڕانەوە و ئاساییبوونەوەی چالاکی ئابووری لە جیهاندا.
چاوەڕواندەکرێت خواست بۆ زۆربەی جۆرە جیاوازەکانی وزە لە ئەمساڵدا بگاتە ئاستێکی نموونەیی و گەشەکردنێکی بەرچاو بەخۆوە ببینێت. هەروەها پێشبینیدەکرێت خواست بۆ خەڵوز بەرێژەی 60% بە بەراورد بەسەرجەم جۆرەکانی وزە بەردەوامەکان زیاتر بێت، کە ئەمەش بە ڕێژەی 5% یاخود 1500 مێگا تۆن لە ئامانجی کەمکردنەوەی ساڵانەی دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆن لە جیهاندا دوورمان دەخاتەوە. لەراستیشدا ئەم زیادبوونە دەبێتە هۆی پێچەوانەکردنەوەی نزیکەی 80% لەو کەمبوونەوەی لە 2020دا ڕوویدا. لە ئەمساڵیشدا دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆن تەنیا 1.2% یاخود 400 مێگا تۆن بە بەراورد بە 2019 کەمتر دەبێت.
=KTML_Bold=خواست بۆ نەوت لە 2021دا چی لێدێت؟=KTML_End=
کەمبوونەوەی خواست بۆ وزە لە 2020دا بەیەکسانی و بەهەمان کاریگەریی بەسەر جۆرە جیاوازەکانی وزەدا دابەش نەبوو، هەر بۆیە نەوت گەورەترین گورزی بەرکەوت و زۆرترین ڕێژەی خواست بۆی ڕوویدا. ئەویش بەهۆی ڕێکارەکانی قەدەخەی هاتوچۆ و کەمبوونەوەی چالاکییەکان لەسەر ئاستی جیهان. هەر بۆیەش لەو ساڵەدا خواست بۆ سووتەمەنی لە سێکتەری گواستنەوەدا بەڕێژەی 14% بە بەراورد بە 2019 کەمیکرد، تاوەکوو ئەوەی لە مانگی نیسانی 2020دا خواست بۆ نەوت لەسەر ئاستی جیهان بەرێژەی زیاتر لە 20% لە خوار ئاستی پێش قەیرانەکانەوە بوو. لە تەواوی 2020یش خواست بۆ نەوت بەرێژەی 9% کەمیکرد.
لە ئەمساڵێشدا پێشبیندەکرێت خواست بۆ نەوت بەڕێژەی 6% زیاد بکات، ئەو زیادبوونەش خێراتر و زیاترە لە هەموو جۆرەکانی دیکەی سووتەمەنی. دوایین جاریش، کە خواست بۆ نەوت بەم شێوەیە زیادی کردبێت لە ساڵی 1976دا بووە. سەرەڕای ئەو خێراییە لە زیادبوون و گەڕانەوەی خواستە بۆ نەوتی خاو، بەڵام هێشتا بەڕێژەی 3% یاخود 3.1 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لەخوار ئاستی ساڵی 2019وەیە. یەکێک لە هۆکارەکانیش بەهۆی چالاکییەکانی گواستنەوەیە، چونکە تاوەکوو ئێستاش لەژێر کاریگەریی ڕێکارەکاندا ماوەتەوە و چاوەڕواندەکرێت بەدرێژایی ئەمساڵیش بەردەوامبێت، بەڵام ئەگەر هەیە لە مانگەکانی کۆتایی 2021 بۆ ئاستی پێش قۆناخی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید- 19 بگەڕێتەوە. خواستی گواستنەوەی ئاسمانییش لەئەمساڵدا لەسەر ڕێچکەی خۆی بەردەوامدەبێت و لەخوار ئاستی 2019وە دەمێنێتەوە.
بەتەنیاش لە کیشوەری ئاسیا و بە بەرچاوتریش چین، خواست بۆ نەوت بە بەراورد بە قۆناخی پێش کۆڤید- 19 بە باشی زیاد دەکات.
خواست بۆ نەوت لە ئەمساڵدا بەرێژەی 3% لەخوار ساڵی 2019وە دەبێت، ئەویش سەرەڕای زیادبوونی ساڵانە بە ڕێژەی 6.2% لە ئەمساڵدا. یەکێک لە هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی خواست بۆ بەکارهێنانی نەوت لە ئەمساڵدا بە بەراورد بە 2019 دەگەرێتەوە بۆ هۆیەکانی گواستنەوە، چونکە لە ئەمساڵدا چاوەڕوانناکرێت بەکارهێنانی نەوت بۆ گواستنەوە بگاتەوە پێش بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19. بەکارهێنانی نەوت بۆ فڕۆکەوانی وادادەنرێت بەرێژەی 20% لە 2019 کەمتر بێت و خواستی ساڵانەش بە ڕێژەی 30% کەمتر بێت لە پێش بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19. گەڕانەوەیەکی تەواو بۆ بەکارهێنانی نەوت وەک پێش 2019 بەواتای زیادبوونی 1.5% دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن زیاترلە 2019 دێت.
لەنێو جۆرە جیاوازەکانی وزە، لە ئەمساڵدا خواست بۆ گازی سرووشتی گەورەترین ئاست تۆماردەکات، بەشێوەیەک کە دەگاتە ئاستی سەروو 2019. لە ئەمساڵدا خواست بۆ گازی سرووشتی بەرێژەی 3.2% زیاد دەکات، کە هۆکاری سەرەکی ئەم زیادبوونەش بەهۆی وڵاتانی هەر دوو کیشوەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لەگەڵ ڕووسیادایە. ئەم زیادبوونەی خواستیش بۆ گازی سرووشتی بەمانای 1% زیاتر لە ئاستی2019 دێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە لە ئەمریکا بە یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی گازی سرووشتی لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت، خواست بۆ گازی سرووشتی بە بڕی 20 ملیار پێ سێجا یاخود 20% بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمدەکات. لەراستیشدا هۆکاری سەرەکی ئەم کەمبوونەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ سێ هۆکار: بڕیارەکانی ئیدارەی نوێی ئەمریکا، پەرەپێدان و زیادبوونی بەردەوامی وزە بەردەوامەکان و گرانبوونی نرخی گازی سرووشتی. بەنزیکەی سێ چارەکی گەشەکردنی خواست بۆ گازی سرووشتی لە 2021دا دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو کەرتی پیشەسازی و باڵەخانەکان، لەکاتێکیشدا بەرهەمهێنانی کارەبا لە گازی سرووشتی لەخوار ئاستی 2019 دەمێنێتەوە.
=KTML_Bold=دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە 2021دا چەند زیاد دەکات؟=KTML_End=
ساڵی 2020 دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن بەڕێژەی 5.8% یاخود 2 گێگا تۆن کەمیکرد، کە ئەمەش بە گەورەترین کەمکردن لە دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆن لە مێژوودا هەژمارکرا و پێنج هێندەی ئەو کەمکردنەوەیە بوو بەهۆی قەیرانی دارایی جیهان لە 2009دا ڕوویدا.
کەمکردنی دەردانی دووانەئۆکسیدی کاربۆن زیاترلە خواست بۆ وزە دەرکەوت، ئەویش بەهۆی ڕێکارەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای جیهانی (پاندێمیک) ، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی خواست بۆ نەوت و خەڵوز و زیادبوونی خواست لەسەر وزە بەردەوامەکان. هەرچەندە ساڵی 2020 دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن کەمیکرد، بەڵام لەو ساڵەدا دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن کە پەیوەندی بە وزەوە هەبێت 31.5 گێگا تۆن بوو، کە ئەمەش بە بەرزترین ڕێژەی ساڵانەی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە کەشوهەوای ژینگەدا دادەنرێت، کە دەکاتە 412.5 بەش بۆ هەر ملیۆنێک لەو ساڵەدا و نزیکەی 50% بەرزتر لە قۆناخی دەستپێکردنی شۆڕشی پیشەسازی لە جیهاندا.
لە ئەمساڵدا، پێشبیدەکرێت دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن بەرێژەی 4.8% زیادبکات، ئەویش بەهۆی زۆربوونی خواست بۆ خەڵۆز، نەوت و گاز بەهۆی دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئابوورییەکان لە جیهاندا. دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە 2021 بگاتە 1 هەزار و 500 ملیۆن تۆن، کە ئەمەش بە گەورەترین زیادبوون دادەنرێت لە دوای قەیرانی ئابووری جیهان و باشبوونەوەی ئابووری. دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە 2021دا 400 ملیۆن تۆن یاخود 1.2% لەخوار ساڵی 2019وە دەبێت.
سەرەڕای زیادبوونی چالاکییە ئابوورییەکان و زیادبوونی خواست بۆ وزە لە 2021 لەسەروو ئاستی 2019ە، بەڵام پێشبیندەکرێت ئاستی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن نەگاتەوە ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19. تەنانەت لەگەڵ زیادبوونی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەکارهێنانی نەوتەوە لە ئەمساڵدا بگاتە 650 ملیۆن تۆن. ئەوا دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەکارهێنانی نەوتەوە نیوەی کەمبوونی 2020دەبێت، کە دەکاتە دەردانی 500 ملیۆن تۆن دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لەخوار ئاستی 2019وە، ئەویش بەهۆی بەردەوامی ڕێکارەکانی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19 و سنووردارکردنی چالاکییەکانی گواستنەوە لە 2021دا.
لە ئەمساڵدا، دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتییەوە 200 ملیۆن تۆن ، واتە یەک لەسەر سێ لەخوار ئاستی پێش بڵاوبوونەوەی کۆڤید-19وەیە. لەکاتێکدا لەئەمساڵدا بە بەراود بە 2019، دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە گواستنەوەی زەوینی و گواستنەوەی ئاسمانی ناوخۆیی بە ڕێژەی 5% یاخود 300 ملیۆن تۆن کەمتر دەبێت.
ئاساییبوونەوەی تەواوی گواستنەوەی جیهان دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەکارهێنانی نەوتەوە بەرێژەی 1.5% لەسەروو ساڵی 2019، بەڵام دەردانی دووانە ئۆکسید کاربۆن لە بەکارهێنانی خەڵۆزەوە دەبێتە هۆی دەردانی 640 ملیۆن تۆن، واتە دەردانی 14.8 گێگا تۆن یاخود 0.4 % زیاترلە ئاستی 2019. ساڵی 2014 بەرزترین ئاستی دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە بەکارهێنانی خەڵۆزەوە تۆمارکراوە. ئەگەر بەکارهێنانی خەڵۆز بەوشێوەیەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە بۆ 2021 کردوویەتی ئەوا دەردانی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن 350 ملیۆ%
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览220
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 21-04-2021
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 经济
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 27-06-2023
本文已被审查并发布( ئاراس ئیلنجاغی )on27-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览220
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,395
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!