图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,659
图片 105,489
书籍 19,435
相关文件 97,465
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
زیهنییەتی ناوەندگەرایی ڕژێمی ئێران و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

زیهنییەتی ناوەندگەرایی ڕژێمی ئێران و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

زیهنییەتی ناوەندگەرایی ڕژێمی ئێران و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
زیهنییەتی ناوەندگەرایی ڕژێمی ئێران و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
هیوا ئەحمەد
#11-06-2023#
زیهنییەتی نەتەوەپەرستی شوونیستی ناوەندگەرا یەکێکە لە نەخۆشییەکان و کێشە سەرەکییەکانی سیستەمی دەوڵەت نەتەوەی سەرمایەدارییە. دەوڵەت نەتەوەی فاشیستی ڕژێمی ئێرانیش بەرهەمێکی ئەو زیهنییەتەیە سیستەمی ناوەندگەرایە. زیهنییەتی ناوەندگەرای سەرمایەداری پشت بە کەمینەیەکی بچووکی نەتەوە، چاند، مەزهەب، ئایین و ئەتنیکێک دەبەستێت و بەو شێوەیە هەوڵی تواندنەوەی هەموو چاند، نەتەوە و ئایین و مەزهەب و ئەتنیکەکانی تر و جیاوازیەکانی تر لە دووتوویی ئەو کەمینەیەدا دەدات. ئەساسەن ناوەندگەرایی زیهنییەتێکە لە دژی هەموو فرەرەنگی و فرەچاندی و دەوڵەمەندیەکانی کۆمەڵگەکان.
زیهنییەتی دەسەڵاتداری تاکانەیی بۆ خۆی بەهەند وەردەگرێت و هەوڵدەدات کۆمەڵگەیەکی یەک ڕەنگ و یەک چاند و یەک نەتەوە و یەک زمان و یەک ئاڵا و سنوور بۆنیاد بنێت. ئەم چەمکانە هەموویان لۆژیکی زیهنییەتی ناوەندگەرای دەسەڵاتدارە کە دەوڵەت نەتەوە نوێنەرایەتی ئەو چەمکەیە و ئەو کەسانەشی لەو چوارچێوەیەدا پەروەردەیان بینیووە پیاوانی دەسەڵاتن و بیانەوێت و نەیانەوێت لە سەرچاوەیەکەوە تێرئاو بوونە. بۆیە هەموو ئەو تایبەتمەندیانە لە کەسایەتیاندا شێوە دەگرێت کە لە هەیکەل و بوونیادی ڕژێمدایە. ئەم چین و توێژانەی وەها کەسایەتیان شێوە دەگرێت، کە ئێدی ڕاستەوخۆ یا خۆد ناڕاستەوخۆ دەبنە بەشێک لەو چەرخەی کە سیستەمی دەسەڵات دەسوڕێنن. چەندە ئەو کەسانە لەنێو دەسەڵاتی فەرمی دەوڵەت و دامەزراوەکانییدا جێ نەگرن و لە زۆر کۆڕ و کووبوونەوەکانیشدا خۆیان وەکوو کەسایەتی، پارت و ڕێکخراو و بزووتنەوەی ئاشتیخواز، دیموکراتیکخواز و یەکسانیخواز و لایەنگەری ئازادی ژنان و گەنجان و کرێکاران و ژینگە و … هتد بەناویش بکەن، بەڵام لەبنچینە و ناوەرۆکدا هیچ جیاوازیەکیان لەگەڵ ڕژێمی فاشیستی ئێراندا نییە لە ڕووی بیرکردنەوە و پراکتیکەوە. هاوشێوەی دەوڵەتی دسپۆتیک و فاشیستی ڕژێمی ئێران کە سنوورەکان بۆ خۆی بەپیرۆز دادەنێت، ئەوانیش بەهەمان شێوە و لەژێرناوی یەکپارچەیی خاکی ئێران، دەیانەوێت خۆیان بەکەسێکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر بزانن و سنوورەکانی نێوان دەوڵەتان نە بەڵکوو سنووری نێوان خۆیان و پێکهاتەکانیش بەهەند وەردەگرن، کەچی ئەو کەسایەتییانە لەئێستادا زۆرینەیان بوونەتە پەنابەری وڵاتانی دەرەوە و لەسەر خوانی ئامادەی بێگانەکاندا دانیشتووانی و بەچەکی یەکپارچەیی و نیشتمانپەوەری زەبر لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلان و پارچەکردنی یەکێتی نێوان گەلانی ئێران دەوەشێنن و وەها گۆشکراون کە هیچ مافێک بۆ گەلانی تر بەڕەوا نازانن و کاتێک پێکهاتەکانی دیکەی ئێران داوای مافە ڕەواکانی خۆیان وەکوو هاووڵاتییەکی ئەو وڵاتە دەکەن، هاوشێوەی ڕژێمی دیکتاتۆری فاشیست پەلاماری ویست و داواکارییە ڕەواکانی پێکهاتە جیاوازەکانی تر دەدن و بەناو زڕاندنی جۆداخواز و داردەستی هێزی دەرەکی و هتد، تاوانباریان دەکەن. پێکهاتەکانی کورد و بەلووچ و ئازەری و عەرەب و گیلەک و مازن و مازندەرانی و تورکمان و … هتد، قوربانیانی سەرەکی ئەم زیهنییەتەن.
شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کە ناوەندەکەی کوردستان”شاری سەقز” بوو، هیچ نیشانەیەک لەبوونی نەتەوەی کلاسیک یا خود بەرگێکی ئایینی، مەزهەبی، ئەتنیکی یا خود چینێکی تایبەتی پێوە نەبوو و نییە، ئەم هەنگاوە هاوشێوەی هەموو پێشانگەیەتییەکانی تری کوردان بەدرێژایی مێژوو هیچ مۆرکێکی ناوچەیی و نەتەوەیی کلاسیکی وەهایان پێوە نەبووە و خۆی لەخۆیدا بەڵگەی حاشاهەڵنگرن بۆ مایەپووچ بوونی ئەو بیروهزرە دۆژمنکارانەیە. ئەگەر شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەستەرەیەکی وەهای ساز نەکردبا یا خود ڕەهەندێکی وەها بەربڵاو و بەرفراوانی لەناواخنی خۆیدا هەڵنگرتبا ئەواها هەر زوو سنوورەکانی کوردستان و ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوینی تێپەڕ نەدەکرد و نەدەبووە درووشمێکی جیهانی و هەموو ئازادیخوازانی جیهان پشتیووانیان لێنەدەکرد. بەڵام بەداخەوە زۆرن ئەو چین و توێژانەی توانای بینین و دەرک و تێگەیشتنیان لاوازە و ناتوانن ئەو پێشانگەیەتییە هزری، فەلسەفی، ئەخلاقی، زانستی، چاندی، ڕێکخستنییە بەئاسانی هەرس بکەن، ئەوانە باوەڕیان بەوە نییە کە لەشارەکانی کەناردا مەعریفەیەکی وەها سەرچاوە بگرێت.
خۆ بەگەورەبینی مەعریفەیەکی مرۆڤیی نییە کە پێت وا بێت هیچ کەس لەتۆ مرۆڤتر و زاناتر و بەهێزتر و عاقڵتر نییە، خەڵکی بەنەزان و خۆت بەزانا و ڕەوا ببینی. گەورەبوونی مرۆڤ لەداڕشتنی بیروهزری پێشکەوتوو ەکە کۆمەڵگەکان چەندە پێش بخات. ڕێزوخۆشەویستی مرۆڤێک گرێدراوی شێوەی بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت و پێشانگەیەتی کردنی کۆمەڵگەیە کە خاوەن قەڵەمباز و وەرچەرخانێکی مەزن بێت. زۆرینەی ئەو کەسانەی لەگەورەشارەکانی وڵاتدا نیشتەجێن لەنێو باتلاقی وەها زیهنییەتێکدا گەورە بوونە و کەسایەتیان شێوەیان گرتووە. زیهنییەتی ناوەندگەرایی دیاردە و نەخۆشییەکی دەروونیەو بەواتایەک لەواتاکان شێوەیەک لەئیگۆیزمە. ئیگۆیزمیش خۆی لەخۆیدا لەزیهنییەتی دەوڵەت نەتەوە مەترسیدارترە. کەسایەتی ئیگۆیزم هاوشێوەیە ئەو کەسەیە کە لەدەچێتە سەر کورسی دەسەڵات ، پێش هەر کارێک دەستپێک، دایک و باوکی لەسێدارە دەدات.
شووڤنیزم لووتکەی بیری دەوڵەت نەتەوەی سەرمایەداری و بەناوەندی بوونی نەتەوەی سەردەستە. گەلی کورد و زۆرێک لەو پێکهاتانەی پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلان و دەست بەسەرداگرتنی شۆڕش لەلایەن دارو دەستەی خۆمەیینی لە ساڵی 1979ی زایینی هێزێکی زۆر بەکاریگەر بوون کە ڕووبەڕووی ڕژێمی بەکرێگیراوی سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری بوون. گەلی کورد لەسەر دەستی ڕژێمی گۆربەگۆڕی شاە تووشی زەرەر و زیانی ماددی و مەعنەوی بوویەوە، هەر لە دامرکاندن و داپڵۆساندنی شۆڕشی کۆماری کوردستان لەمەهاباد و لەسێدارەدانی پێشەوایانی شۆڕش، کۆمەڵکۆژکردنی سەرهەڵدانی سمکۆی شکاک و پەیمانی ئەلجەزائیری نێوان شاە و ڕژێمی بەعسی ڕووخاو ، کوردان دووچاری ماڵوێران و کۆچبەری و کۆمەڵکۆژی ببوونەوە. لەشۆڕشی ساڵی 1357هەتاویدا بەگۆڕوتینێکی زۆر بەرفراوانتر لەپێکهاتەکانی تر بەشداری شۆڕش بوون و پێشانگەیەتیان کرد کەچی هەرکە شۆڕشگێڕانی دوێنێ دەسەڵاتیان گرتە دەست لوولەی چەکەکانیان کردە گەلی کورد و دژ بەویست و داواکاریەکانیان وەستانەوە و گەلی کورد لەسەر دەستی ئەوان خەڵتانی خوێن و کۆمەڵکۆژ و کۆچبەر بوون. ئەوەش بەرهەمی ئەو شۆڕشە بوو بۆ گەلی کورد. ئەوەی ڕاستی بێت گەلی کورد لەو بەروارەوە ئەو ڕژێمە خۆێنمژەیان قەبوڵ و ڕەوا نەبینیووە و ڕووبەڕووی سیستەم وەستاونەتەوە. ڕژێمیش بەهەموو ڕێ و ڕێبازێکەوە هەوڵیداوە، ماتەوزەی کوردان بێکاریگەر و بەلارێدا ببات. ئەم نزیکبوونەوانە لەبنەچەدا بەدەست زیهنییەتی پاشڤەڕووی کۆمەڵگەی باو و لەسەردەستی ئەو کەسانە پێکهاتووە کە ڕۆژانێک خۆیان پێ شۆڕشگێڕ و ئۆپۆزسیۆن بەناو دەکرد.
دەبێت ئەوە بزانین تا ئەو کاتەی زیهنییەتی نەتەوەی سەردەستی ناوەندگەرا و لۆژیکی شووڤینیستی لەهزر و مێشکی کۆمەڵگە نەسڕدرێتەوە ئەوا یەکگرتوویی و پێکەوەیی کۆمەڵگەکان و پێکهاتەکان دژ بەسیستەمە دیکتاتۆر و زاڵ و فاشیستییەکان پێکنایەت و ناگاتە سەرکەوتن. شۆڕشی زیهینی پێویستی ئەم یەکەیە. دەبێت کەسایەت و کۆمەلگەکان لە ڕووی زیهنی و ئەخلاقییەوە پێداچوونەوە بەشێوەی هزراندن و بیرکردنەوەیاندا بکەن.
ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە زیهنییەتییەکی وەها هێز وەردەگرێت و پەلاماری پێکهاتەکان دەدات؛ چونکە ئەوە زیهنییەتی هاوبەشی دەوڵەت و ئەو چین و توێژەیە کە وەها بیردەکەنەوە و لەسەر دەستی ڕژێم گەورە بوونە. ئەگەر پێکهاتەکان یەکگرتوویی و یەکرێزی نێوان ڕیزەکانیان ڕێکخەن ئەوا بێگۆمان ڕژێمیش ناتوانێت بەئاسانی پەلاماری گەل بدات و ڕۆڵەکانی نیشتمان و وڵاتمان لەژێرناوی دژایەتی خوا و مەترسی لەسەر ئاساییشی نیشتمانی لەسێدارە بدات. ئەو زیهنییەتە شۆڤێنیستی و داگیرکاریە کە ئەو لایەن و کەسایەتییانە پشتی پێ دەبەستن بۆ ئەوەی مەزنایەتی خۆیان بسەلمێنن دەبێت بۆ جارێکیش بێت بەخۆیان و هەڵسوکەوتەکانیاندا بچنەوە. دەبێت مەسافەی”مەودای” نێوان بیرکردنەوەی خۆیان و دەسەڵات و ڕژێمی داگیرکەری ئێران و مۆدیرنیتەی سەرمایەداری بەکردەوە نیشان بدەن.
دیموکراتییەت چاند و کلتوورێکە کە پێویستی بەپەروەردەیەکی ئازاد و بیری ئازادیخوازانە هەیە. بەچاند و کلتوور و پەروەردەی ڕژێمی تەکنۆکرات و فاشیستی و داگیرکەری کە مرۆڤەکانی لەلایەنی هزریەوە کۆشتووە و بێ ڕۆح و هەستیانی کردووە موممکن نییە هیچ وەرچەرخانێکی کۆمەڵایەتی شێوە بگرێت.
تا ئەو کاتەی زیهنییەتی تاوانبارکردن و شوونیستی و دەسەڵاتداری و دەوڵەتگەرا و مەزهەبی و ئایینی و ناوەندگەرا بەسەر کۆمەڵگە و پێکهاتەکانییەوە باڵادەست بێت ئەوا هیچ چەشنە چارەسەریەکی دیموکراتیانە بەدی نایەت. چونکە ئەم بیرۆکانە هەم تاقی کراونەتەوە و هەم لەدەرئەنجامی تاقیکردنەوەشیان کێشە و ئاریشە کۆمەڵایەتییەکانیان زیاتر قووڵ و ڕۆڵێکی نیگەتیڤیان بینووە. چارەسەری بنەڕەتی لەبۆنیادنانی نەتەوەی دیموکراتیک و دامەزراندنی کۆنفدرالیزمی دیموکراتیکی گەلانە کە دروشمی شۆڕشە.
ڕژێمی داگیرکەری ئێران بەدەست پێ کردنی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی بەرێگەی دام و دەزگا و دامەزراوە ڕاگەیاندنی و تایبەتەکانی شەڕی تایبەت کەوتە ویزەی شۆڕش و شۆڕشگێڕان و ویستی بەرێگەی مۆرەکانی خۆی دروشمی شۆڕشەکە بگۆڕن و هەر زوو ناویان لێنا؛ ”پیاو، وڵات و ئاوەدانی”، ڕێککەوتیش نەبوو کە بەهەمان لۆژیک دام و دەزگا ڕاگەیاندنەکانی سیستەمی سەرمایەداری و ئەو هێز و لایەنانەی ویستی دەسەڵاتداریەتی و ئاغایەتی و کورسی دەسەڵاتیان هەیە و خۆیان لەناوکەوە بە سیستەمی مۆدیرنیتەی سەرمایەداری جیهانییەوە بەستووەتەوە، ئەوانیش ئەو دروشمەیان وەکوو ڕژێمی ئێران پەرە پێدا و بە”پیاو، ئاوەدانی، وڵات” گۆڕی. ئەم دوو عەقڵیەتە یەکدیان بەخێوکرد و بەو شێوەیە پەلاماری شۆڕش و بەلارێدابردنی شۆڕشیاندا. هەر دوو نزیکبوونەوەکە خاوەن یەک سەرچاوان و لەکانیاوێک تێرئاو بوونە کە چەمکی دەوڵەت نەتەوەی داگیرکەر و فاشیزمی ئێرانە. بۆیە کاتێک ئەو هێز و لایەن و کەسایەتییانە دەبینن دوو کورد یا دوو لایەنی سیاسی کوردان نزیک یەکدی دەبنەوە، ناتوانن بەئاسانی هەرسی بکەن و چاویان لەئاستی یەکگرتنی کوردان هەڵنایەت. کاتێک کانالەکانی بی بی سی و ئێران ئینتەرناشناڵ هەواڵ و ڕاپۆرت و دیداریان لەسەر کۆنفرانسی پلاتفۆرمی گەلانی ئێران و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی کە لە 6-6-2023 لەهۆڵی پەڕڵەمانی ئەوروپا سازکرابوو، ئامادە دەکرد، زۆر هەوڵیاندا کۆنفرانسە تەنیا بە کوردستانەوە سنووردار بکەن و کۆنفرانسەکەیان وەکوو جێگای ئیماژ و گۆمان و سەرەنجڕاکێش بەناو دەکرد، بەڵام لەئیماژی پرسیارەکاندا مرۆڤ بەئاسانی هەستی پێ دەکات کە مەبەستیان ئەوە نەبوو کە کۆنفرانسەکە بەراستی لەلایەنی نەوعی و ئەرێنییەوە بەناوەرۆک بوو، ئامانجیان ئەوە بوو کە بۆچی کوردان هاتوونەتە لای یەکتر. کاتێک پێشکەشوانی کەناڵی بی بی سی ڕاپۆرتە هەواڵی پێشکەش دەکات، هەوڵدەدات ناوەرۆکی ئەساسی کۆنفرانسەکە بەپرسی ئاساییش و شەڕ و بێ چەککردنی هێزەکان ببەستێتەوە و سنوورداری کرد و لەسەرناووەڕۆکی کۆنفرانسەکە زۆر ڕاوەستەی نەکرد. ئەم خۆ دزینەوەی هەر دوو ڕاگەیاندن نیشانیاندا کە ئەوانیش خاوەن یەک زیهنییەتن لەبەرانبەر بەشۆڕشی گەلانی ئێران، ئەویش زیهنییەتی داگیرکاری و خۆ ناوەند بینییە. ئەم زیهنییەتەش تەنیا بەشۆڕشێکی زیهنی و بەلۆژیکی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەتوانرێت تێپەڕندرێت و دەتوانێتت ببێتە سەرەتایەک بۆ بەشداربوون و پشتیووانی شۆڕش.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览997
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | rojnews.news
相关文件: 1
挂钩项目: 9
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
文件类型: 原文
普罗旺斯: 伊朗
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( کاکۆ پیران 26-06-2023
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on26-06-2023
此产品最近更新( هومام تاهیر ):31-07-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览997
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1120 KB 26-06-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,659
图片 105,489
书籍 19,435
相关文件 97,465
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!