ناونیشانی بابەت: بنەماڵەی ئەیوبییەکان لە میسڕ و شامیشدا پارێزگاریان لە جلوبەرگی کوردی کردووە
ئامادەکردنی: #هامنۆ هەورامی#
بنەماڵەی ئەیوبییەکان لە میسڕ و شامیشدا پارێزگاریان لە جلوبەرگی #کورد#ی کردووە، بۆ نموونە سەرچاوەکان بۆمان دەگێڕنەوە کە پاشا موعەزەم عیسای ئەیوبی و پاشا ئەشرەف مووسای ئەیوبی کلێتە و مەندیلی کوردیان لەسەر کردووە، هەروەها پاشا ساڵح ئیسماعیلی ئەیوبی پشتێنی کوردی بەستووە، هەروەها هەموو ئەیوبییەکان شەڕواڵ و چۆخەیان لەبەرکردووە.
ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئەیوبییەکان بە پێچەوانەی زۆرێک لەوانەی قسەیان لەسەر دەکەن توانیویانە پارێزگاری لە کەلتوور و فەرهەنگی خۆیان بکەن و تەنانەت پەخشیشی بکەن بۆ پەو ناوچانەی تێیدا ماونەتەوە. [1]
=KTML_Bold=سەرچاوە: د.زرار سدیق تۆفیق: کۆمەڵگەی کوردی لە سەدەکانی ناوەڕاستدا=KTML_End=