图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,228
图片 104,987
书籍 19,441
相关文件 97,730
Video 1,402
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سیمای ڕۆحێکی ڕەسەنی کوردانە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیمای ڕۆحێکی ڕەسەنی کوردانە

سیمای ڕۆحێکی ڕەسەنی کوردانە
ناونیشانی بابەت: سیمای ڕۆحێکی ڕەسەنی کوردانە
ئامادەکردن: #موحسین عەلیڕەزایی#

=KTML_Bold=“بە بۆنەی ماڵاوایی هادی مەحموودی هونەرمەند”=KTML_End=
لە ڕۆژگاری ئێستاماندا و بە پەرەسەندنی ڕۆژ لە دوای ڕۆژی ئامێرەکانی پەیوەندی و ڕاگەیاندن و بە تایبەتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەمکەکان لە مانا ڕەسەنەکانی خۆیان داتەکێنراون و لەو کاکڵ و ناوەرۆکە ڕاستەقینە ڕۆحییە بەتاڵ کراونەتەوە، ئەمەش پێش ئەوەی بە تەنیا کاریگەریی ڕەش و دزێو و نادرووستی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بیت نەبوونی پلان و پەرژینێکی ڕەوا و بەجێیە لە ئاست دونیایەکی گەورە کە شاڵاوی بۆ کۆمەڵگەی بچووک و پێشنەکەوتووی ئێمە هێناوە. دونیای جیهانگیریی و پلانە کو‌لتووری-سیاسییەکان.
لەم جووتبوونە نادرووست و دەرەمێژووییەدا کۆمەڵێک دیاردەی ناتەندرووست لەدایکبوون و زاوزێیان کردووە کە سەر لە بەری یادەوریی کۆمەڵگەی ئێمەیان خستۆتە مەترسیییەوە، بواری هونەر بە مانا گشتییەکەی تەنیا یەکێک لە بوارەکانە. بۆ نموونە ئێستە تۆ دەیان گۆرانیبێژی ژن و کچە منداڵکارت هەن کە زۆرینەیان هیچ هونەرێک نە لە دەنگیاندا هەیە و نە لە ئەدا و گۆکردنیان، بەڵام بەهۆی قەلافەتی سێکسیی ژنانە و سیمای میدیاتیکی جەستەیان لەلایەن بەشێکی زۆر لە نەوەی نوێمانەوە پێشوازییان لێ دەکرێت و میدیاکان زەقیان دەکەنەوە، ئەم پێشوازی کردنەش مەرج نییە حەتمەن وەکوو پێشوازیکردن لە هونەرەکەیان پێناسە بکرێت بەڵکوو زیاتر وەکوو گرێیەکە لە بینینی ژنان و کچان و ڕووتبوونەوەی دونیای ئەوان لەسەر شاشەکاندا، گاڵتە و شۆخی و گەپ و گێڕانەوەکانیان و لە زۆربەی کاتیشدا بێواتا و بێسەروبەرن، ئەوەندە نازفرۆشی و مەکرنواندن تێیدا شەپۆلان دەدات ئەوەندە پەیام و حیکمەتێکی تێدا بەدی ناکرێت، غەدرە بڵێین دەی دونیای ناسکی ژنانە هەر وایە، نەخێر ژنان لە هەموو جیهاندا و بەدڵنیاییەوە لە کوردستانیش بەڕادەی پێویست لە بوارە جیاجیاکاندا دەرکەوتوون، لە بواری هونەر و مۆدێلینگ و فەلسەفە و ئەدەب و شانۆ و داهێناندا ئیشیان کردووە کۆمەڵگەی مرۆییش لە هەموو جیهان سەری ڕیێزیان بۆ دادەنەوێنیت ژنانێکی وەکوو هێلێن کلێر، هیریت بیچر ئیستۆ، سیمون دوبوڤار، هانا ئارێنت، ئایریس مەرداک.
لە ناو کوردی خۆمانیشدا لەیلا قاسم، عادیلە خان، حەفسە خانی نەقیب و دەیانی دیکە، ئەمانە ڕۆڵەی ڕەنجدەر و خەمخۆری سەردەمی خۆیان بوون و ئێمە ناتوانین بە ئاسانی لە یادەوەریماندا بیانسڕینەوە جون ئەوان مانا و ناوەرۆکیان بەرهەم هێناوە، لە ڕێرەوی مێژوودا ڕۆڵێکیان هەبووە، هەمدیس لە ناو گۆرانبێژانی ئێستەی کورددا کەسانی وەکوو کانی، شاناز زاهیر، ماریا هەورامی و دەیانی دیکە هەن لەدەرەوەی ئەو بازنە ئیرۆتیکییەی کاری هونەری ئیش دەکەن و پێم وایە بەشێکن لە پڕۆسەی گەشەی کۆمەڵگەی کوردی. لە ناو ئەم گەڕەلاوژێیەدا کەسانێک ناوی هونەرمەندی میلییان لێ دەنرێت کە ڕەنگە ئێمە وەکوو تاکێکی کورد پێمان عەیب بێت بڵێین ئەمە گۆرانبیژێکی میلیی ئێمەیە و ئەوەش گۆرانییە میلییەکەیەتی و پیشانی کەسێکی بیانی و ئەویدییەکی کوردی بدەین! مەبەستمە بڵێم کاتێک ئێمە وتار و پلانێکی تۆکمە و یەکدەستمان نەبێت بۆ پێناسەکردنی چەمک و زاراوەکانی سەر بە کۆمەڵگەی ئینسایی خۆمان ، ئەنجامەکە لەمە باشتر نابێت، ئەم دۆخە بۆ گۆرانیبێژانی پیاویش ڕاستە، گۆرانیبێژی وا کە هەندێک بەندی فیشقیات ڕێک دەخات کە (چواردە ژن بهێنێت) و یان هی وا کە بە دەف و دایەرەیەکەوە باسی نامەگۆڕینەوە لەگەڵ کچێک دەکات و وێنایەکی تەواو بازاڕی و دوور لە هەر جۆرە هەڵبەست و تەکنیکی شیعری دەرخواردی مێشکی مرۆڤی کۆمەڵگەی ئێمە دەدات، لە ئاوەها دۆخێکدا ئێمە بۆ دەبێ چاوەڕوان بین کە تاکەکانی کۆمەڵگەی ئێمە هۆگرییان بە ئەدەبی ڕەسەن، مێژووی خۆی، فەلسفە، بیری کۆمەڵایەتی و هونەرمەند و کەسایەتییە دیار و خاوەن پێگەکانی خۆی هەبێت! لەنێوان ساڵانی شەستەکانەوە بۆ نەوەدەکان دەیان گۆرانیبێژ و هونەرمەند سەریان هەڵدا کە کو‌لتوور و شووناسی ئێمەیان ڕزگار کرد، تۆ ئێستەش گوێ لە دەنگی حسێن عەلی و تایەر تۆفیق و سەید عەلەی ئەسغەر و کێ و کێیتر دەگریت مووچڕک بە لەشتدا دێت، بە هەڵبەستیان، بە ئەداکردنیان، بە ئامێرەکانی ژەنین و هتد…ئێستە دۆخەکە چۆنە؟
ئەمە بۆ دراما و فیلم و شانۆش هەر ڕاستە، ڕەنگە ئێمە پاش دراماکانی وەکوو ژاڵە و فیلمی وەکوو “بووکی ژێر دەواری ڕەش” نموونەیەکی سەرکەوتوو و ڕەسەنی دیکەمان بە و شێوەیە نەبینیبێتەوە، هەر چەند بێگومان کاری زۆر باش لە ڕۆژهەڵات و باشوور کراوه، ‌ بەڵام لانی کەم ئێمە ناتوانین بڵێین سینەمای کوردیمان هەیە بەڵام دەتوانین بڵێین فیلمی کوردیمان هەیە، ئەمە بۆ شانۆگەریش ڕاستە چون ئەمانە بوارانێکی ناسکن و پسپۆڕی و هونەر و تەکنیکی خۆیانیان دەوێت، شوکر بۆ خوا هەر کەسێک جارێ ناتوانێت پەلاماری ئەوم بوارانەش بدات و بە ئارە‌زووی خۆی تەڕاتێنی تێدا بکات و دوو چۆپی لە ناویدا هەڵپەڕێت! ئەم باسە پانۆرامای قەیرانێکە لە بواری گشتیی کۆمەڵگەی ئێمەدا بۆ ئەوەی بتوانین ئاسانتر سیمای هونەرمەندێکی ڕەسەن بە ناوی “هادی مەحموود” یان وەکوو لە درامای گەردەلوولدا ناسراو بوو “عەریف حەمە تاڵ” بنەخشێنین.
بەداخەوە قەدەر و سرووشتی هونەرمەندانی کۆمەڵگەی ئێمە وای لێهاتووە لە کاتی مەرگدا زیندوو دەبنەوە و زیاتر دەناسرێن! باشم لە بیرە ساڵی پار کاتێک کاک هادیی ڕەوانشاد گرتە ڤیدیۆیەکیان لێ بڵاو کردەوە و باسی کەباب خواردن و چێژی خواردنی دەکرد کۆمەڵێک هاتن وتیان ئەمە چڵێسییە و زکنبوونە، هەندێ دۆستی بەناو ڕۆژنامەنووسیش باسی بەهێزبوونی کەبابخواردن و دابەزینی خەباتیان لە باشوور دەکرد، ئەم تێروانیانە بەس بوو بۆ ئەوەی ئاست و قووڵایی کارەستانی خۆنەناسی و کورد ‌نەناسیمان بۆ بخاتە ڕوو، ئەو شێوەژیانەی کاک هادی کە ئێستە وردەوردە پەردەی لەسەر هەڵدەدرێت یەکێک لە شێوازە ڕەسەن‌ و ڕاستەقینەکانی ژیانی کوردانەیە (ناڵێم ئایدیالترینیان) هەر ئەو ڕۆحییەتە دیونیزوسی و ژیاندۆست و خۆنەپارێزە بوو شۆڕشی کرد، هەر ئەو ڕۆحییەتە بوو ئەمنە سوورەکەی گرت و مولازیم مەحسینی لە تۆڵەی دونیایەک خوێنی گەنج و لاودا هەڵواسی، هاوکات هەر ئەو ڕۆحییەتە بوو کە دەیتوانی بە قاقای پێکەنین باسی هەژاری و خۆشی و چیژەکانی بکات. هەر ئەو ڕۆحییەتە بوو لە کۆڕەودا چریکاندی “نیشتمانی خۆمە دەیپێوم مەڵێن ئاوارەیه”‌.
ئێستە زیاتر دەبینین کە “هادی مەحموود” تەنیا ئەکتەرێک نەبووە، پەڕتووکفرۆش بووە بەڵام تەنیا پەڕتووکفرۆش نەبووە، پەڕتووکخوێن بووه، ‌ بەڵام تەنیا پەڕتووکخوێنیش نەبووە، ژیاندۆست بوو و عاشقی کچەکانی بووە بەڵام تەنیا لەو بازنەیەشدا گیری نەخواردبووەوە، لە سابوونکەران لە دایک بووە بە منداڵی لەوێ لەگەڵ باوکی شووتی و شتی فرۆشتووە، بەگەنجی هەنگاوێک ژوورتر هەر بە و ئاڕاستەیەدا پەڕتووکی فرۆشتووە و تا بەر لە مەرگیشی لەو نێوانەدا شووتی فرۆشتووە نەک بۆ بژیوی ژیان بەڵکوو بۆ خۆشەویستیی بۆ ژیان و خەڵک! ئەو دەڵێت کە کچەکانم دەبینم خەمی دونیام بیر دەچێت! هیچ هەستم بە کەمیش نەکردووە کە کوڕم نەبووە! ئەو دەڵێت مەرگ مافە و ئێمە دەبێت هەموومان ڕووبەڕووی بینەوە هەر بۆیە لێی ناترسم! من پێم وایە سیمای ڕەسەن و ڕاستەقینەی کوردێکی پێشکەش بە ئێمە کرد کە لە سەردەمە کۆنەکانەوە تا ئێستە هاتووە ژیانی لە بەردەمی مەرگدا بە تووندی لە ئامێز گرتووە و بە قاقایەکی پێکەنینیشەوە مەرگی گرتووەتە باوەش! ڕۆحی شاد و یادی نەمر! [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览408
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-06-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-06-2023
本文已被审查并发布( هومام تاهیر )on04-06-2023
此产品最近更新( هومام تاهیر ):04-06-2023
URL
此产品已被浏览408
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,228
图片 104,987
书籍 19,441
相关文件 97,730
Video 1,402
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!