图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,072
图片 106,674
书籍 19,297
相关文件 97,292
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لۆزان؛ گەڕانەوە بۆ گوناهی یەکەم
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لۆزان؛ گەڕانەوە بۆ گوناهی یەکەم

لۆزان؛ گەڕانەوە بۆ گوناهی یەکەم
ناونیشان: لۆزان؛ گەڕانەوە بۆ گوناهی یەکەم
نووسەر:#عادل باخەوان#
ڕۆژی دەرچوون:#27-05-2023#
مانگی تشرینی دووەمی 1922، شاندێکی باڵای تورکیا بەسەرۆکایەتیی عیسمەت پاشا دەگاتە لۆزان. لە هەمان مانگدا شاندێکی دیکەی باڵای بەریتانی بەسەرۆکایەتیی لۆرد کورزن دەگاتە هەمان شار لە سویسرا. لێرە کۆنفرانسی لۆزان لەسەر ڕێکخستنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەم کۆنفرانسە لە 21ی تشرینی دووەمی ساڵی 1922 دەستپێدەکات و لە 24ی تەممووزی 1923 کۆتاییپێدێت. ئەوەی بۆ ئێمەی کورد گرنگە، دەقی ئەو گفتوگۆیەی نێوان عیسمەت پاشا و لۆرد کورزنە لەسەر پرسی سەروەریی تورکیا بەسەر ویلایەتی موسڵەوە.
من، دەقی ئەو دۆکیومێنتەم لەبەردەستدایە کە بە فەرەنسی نووسراوە و بایەخێکی مێژوویی یەکجار گرنگی هەیە بۆ ئێمەی کورد، لەم بابەتەدا بە کوورتی دەگەڕێمەوە سەر ئەو ئارگیومۆنتانەی هەریەک لە عیسمەت پاشا و لۆرد کورزن بەکاریدەهێنن بۆ ئاڕاستەکردنی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
هەردوو شاند، بەرانبەری یەکدی دانیشتوون؛ عیسمەت پاشا بەرانبەر لۆرد کورزنە، تورکیای نوێ بەرانبەر بەریتانیای عوزما. سەرەتا عیسمەت پاشا دەستپێدەکات و دەڵێت عەرەبی ویلایەتی موسڵ تەنیا کەمینەیەکن و زۆرینەی هەرەزۆری دانیشتوانی ئەم ویلایەتە لە کورد و تورکمان پێکدێت، لێرەوە هیچ بەهانەیەکی بابەتی بۆ لکاندنیان بە ئێراقێکی عەرەبییەوە لە ئارادا نییە.
ئەم ئارگیومێنتەی عیسمەت پاشا، هەرچەندە بۆ مەبەستێکی دیکە بەکارهێنراوە، بەڵام خۆی لە خۆیدا گرنگە، چونکە یەکێک لە ئەکتەرە هەرە باڵاکانی تورکیای نوێیە، کە دان بەوەدا دەنێت، زۆرینەی هەرەزۆری دانیشتوانی ویلایەتیی موسڵ، بە #کەرکووک#یشەوە، کوردن، پاشان تورکمان و دواتر عەرەبی ئەم ویلایەتە تەنیا کەمینەیەکی بچووکن.
لە وەڵامی عیسمەت پاشادا، لۆرد کورزن دەڵێت تەواوی دانیشتوانی ویلایەتی موسڵ، بە دانیشتوانی #سلێمانی#شەوە، دەنگیان بۆ یەکگرتن لەگەڵ هەردوو ویلایەتی بەسرە و بەغدا داوە لە چوارچێوەی دەوڵەتێکدا. لەڕاستیدا ئەم وەڵامەی لۆرد کورزن لەسەر درۆیەکی ئاشکرا بیناکراوە، چونکە لەو ڕیفراندۆمەدا کە خودی بەریتانییەکان کردبوویان، ڕێژەی 82٪ی دانیشتوانی سلێمانی دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان دابوو، نەک لکاندن بە ئێراقەوە.
پاش ئەم وەڵامدانەوەیەی نوێنەری خاوەنشکۆی بەریتانی، دیسانەوە عیسمەت پاشا کە نوێنەرایەتیی کەمال ئەتاتورکی دەکرد، ئارگیومێنتی دووەمی دەخاتە بەردەم ئامادەبووان و دەڵێت: گۆڕینەوەی بازرگانی و ژێرخانی ئابووریی ویلایەتی موسڵ، لەگەڵ تورکیادایە نەک لەگەڵ ئێراق و، بەبێ تورکیا، ئەم ویلایەتە ناتوانێت لەڕووی ئابوورییەوە گەرەنتی ژیانی خۆی بکات. لێرەوە مانەوەی ویلایەتی موسڵ لەگەڵ تورکیادا، تەواو لەبەرژەوەندیی دانیشتوانەکەیدایە و سەروەریی تورکیا بەسەر ئەم ویلایەتەوە مانای دابینکردنی ژیانێکی باشترە بۆیان.
لۆرد کورزن، لە وەڵامی ئەم ئارگیومێنتەی عیسمەت پاشادا، بە سەرسوڕمانەوە تەماشای ئامادەبووان دەکات و دەڵێت: بەڕاستی زۆر ئەستەمە پێمانوابێت وڵاتێکی وەک ئێراق، کە دوو ڕووباری گەورەی پێدا تێدەپەڕێت، دیجلە و فورات، نەتوانێت سەربەخۆیی ئابووری بۆ خۆی دابینبکات!
عیسمەت پاشا ڕاستەوخۆ وەڵامی دەداتەوە و پێی دەڵێت: لە هەموو دۆخەکاندا، داگیرکردنی ویلایەتی موسڵ لەلایەن بەریتانیاوە، پێچەوانەی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی مودرۆسە کە لە ساڵی 1918دا، هەموولایەکمان واژۆمان لەسەر کردووە. لۆرد کورزن ڕاستەوخۆ تێهەڵدەچێتەوە و پێی دەڵێت: قوربان، لەبیرتان چووە کە عوسبەتی ئومەم، ئێراقی خستووەتە ژێر ئینتیدابی بەریتانیای گەورەوە؟
لە کۆتاییدا عیسمەت پاشا دەڵێت: ئەگەر ئەمەش ڕاست بێت، نابێت ئەوەمان لەبیربچێت کە هەر گەلێک مافی چارەیخۆنووسینی هەیە و، دانیشتوانی ویلایەتی موسڵ مافی خۆیانە لە ڕیفراندۆمێکی ئازادانەدا بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن، لەنێوان تورکیا و ئێراقدا. لۆرد کورزن، وەک ئەوەی نوێنەری کورد بێت، لە وەڵامی عیسەمەت پاشادا دەڵێت: لە هەموو دۆخەکاندا، کورد بەهیچ شێوەیەک نایانەوێت بخرێنە سەر تورکیا، بەپێچەوانەوە کورد داوادەکەن بەریتانیای گەورە بیانپارێزێت.
بەم شێوەیە، 100 ساڵ لەمەوپێش لە لۆزان، دوو وڵاتی گەورە، چەندین ڕۆژیان تەرخانکرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر داهاتووی نەتەوەیەک، بەبێ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک ڕێگەبدەن شاندێکی کوردی بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا بکات و قسە لەسەر بڕیار و خواستی نەتەوەکەی خۆی بکات.
بێگومان ئەم مێژووە پڕە لە وانەی گەورە بۆ کورد، بەڵام لە هەموویان گەورەتر و گرنگتر ئەوەیە؛ کورد هەڵەیەکی یەکجار ستراتیژی دەکەن ئەگەربێت و لەڕوانگەی ئەخلاقەوە خۆیان بە جیهان بناسێنن و بیانەوێت بەناوی ئەخلاقەوە پێگەی خۆیان لەنێو مێژوودا دەستنیشان بکەن. ڕاستە پرەنسیپە ئەخلاقییەکان بایەخی تایبەتیی خۆیان هەیە، بەڵام ئەوەش ڕاستە تەنیا پێگەی تۆ لەنێو پەیوەندییەکانی هێزدا ئاڕاستەکان دەستنیشان دەکات. ئێستا ئەگەر کورد بەدرێژایی ڕۆژ و شەو باسی مافەکانی خۆی لەسەر بەغدا بکات، نەک هەر وەریان ناگرێت، بەڵکوو زۆر بەلاوازیشەوە دەخرێتە سەر ئەژنۆ. لەبەرانبەردا بەغدا یان هەر پایتەختێکی دیکە، پێگەی تۆی کورد لەنێو پەیوەندییەکانی هێز، دەستنیشانی سنوور و ڕووبەری مافەکانت دەکات.
سەدەیەک لەمەوپێش، لەبەرئەوەی کورد لە پەراوێزی مێژوودا بوو، لۆرد کورزنی بەریتانی و عیسمەت پاشای تورک، دەستنیشانی بوونیان لەنێو مێژوودا کرد. ئەمڕۆش، سەد ساڵ دواتر، لەبەرئەوەی کورد بەدەستی خۆی پێگەی خۆی لەنێو پەیوەندییەکانی هێزدا لاوازکردووە، هیچ دوورنییە کە نوێنەرێکی عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتائیبی حیزبوڵڵا، لە بەغدا، سەرلەنوێ دەستنشانی بوونی لەنێو مێژوودا بکەنەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览353
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 27-05-2023
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 27-05-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
书: 历史
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 04-06-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on04-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览353
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,072
图片 106,674
书籍 19,297
相关文件 97,292
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!