图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,713
图片 104,778
书籍 19,304
相关文件 97,587
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئێراق؛ پەڕینەوە بەرەو دۆزەخ!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێراق؛ پەڕینەوە بەرەو دۆزەخ!

ئێراق؛ پەڕینەوە بەرەو دۆزەخ!
ناونیشان: ئێراق؛ پەڕینەوە بەرەو دۆزەخ!
نووسەر:#عادل باخەوان#
ڕۆژی دەرچوون:#14-05-2023#
با ڕاستەوخۆ و بێ خولانەوە بە دەوری ڕاگرتنی کۆمەڵێک هاوسەنگی پەیوەندییەکانی هێزدا، بڕۆینە نێو بابەتەکەوە و لەو بەڵگەنەویستەوە دەستپێبکەین، کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئێراق، هەموو ئێراق، بەرەو نووسینەوەی چەندین حیکایەتی تراژیدی گەورە دەچێت و گەر ئەو دەستەبژێرانەی لە دەسەڵاتدان، بە هەموو دەسەڵاتەکانەوە بەبێ جیاوازی، وشیار نەبنەوە بەرانبەر ئەم دۆخە ترسناکانە و چەندین ستراتیژیەتی جیاوازی بابەتی بۆ مامەڵەکردنی ئەرێنی لەگەڵیاندا دانەنێن، بەدڵنیاییەوە تەواوی ئێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، لە بەردەم داهاتوویەکی یەکجار ترسناکدا دەبێت.
جیاوازی ئەم مەترسیە لەوەدایە، کە لەنێو قووڵاییەکانی خودی ئێراق و ئێراقییەکاندایە و پەیوەندی بە بەرژەوەندی زلهێزێکی هەرێمایەتی، یان جیهانییەوە نییە. گەر لە ڕابردوودا ئێراق هەمیشە لەژێر مەترسی دەرەکیدا بووبێت، ئەو مەترسیەی کە لەم بابەتەدا ڕووناکی دەخەینە سەر، لەنێو خۆی ئێراقدایە. ئەم ئەژدیهایە چیتر لەدەرەوە پەلاماری ئێراق نادات، بەڵکوو لەنێو هەر ماڵێکی ئێراقیدایە، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
لێرەوە و بۆ ئەوەی خوێنەری ئەم بابەتە بتوانێت وردتر لەو مەترسیە تێبگات و وشیارتربێت بەرانبەر دەرەنجامەکانی، من لە پانزە خاڵدا چڕیدەکەمەوە. ئەم پانزە خاڵە بەهیچ شێوەیەک باس لە شرۆڤە و سیناریۆ و تێز و گریمانە ناکەن، بەپێچەوانەوە، هەر پانزە خاڵەکە تەنیا لەسەر ژمارە و ستاتیسیکی بێ گیان و وشک و ڕووت و قووت ڕادەوەستن، کە بۆنی پەڕینەوە بەرەو مردنێکی تراژیدییان لێدێت.
1. بەپێی داتاکانی وەزیری پلاندانانی ئێراق، لە کۆی 40 ملیۆن ئێراقی، %68 تەمەنیان لە خوار 30 ساڵەوەیە. ئەمەش وادەکات کە ئێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، یەکێک بێت لە هەرە گەنجترین وڵاتەکانی جیهان. تا ئێرە ژمارەکان دەکرێت جۆرێک لە گەشبینینمان لادرووستبکەن. بەڵام کارەساتەکە لەوەدایە کە بەلای کەمەوە لە 2013 وە تا ئێستا، واتە لە دە ساڵی ڕابردوودا، ڕێژەی بێکاری لای ئەم %68 بەپێی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هەرگیز لە %40 دانەبەزیوە. واتە ڕێژەی بێکاری لە ئێراق و هەرێمی کوردستاندا دۆخێکی ڕاگوزەر نییە، بەڵکوو سرووشتێکی سیستمی هەیە و بووە بە ستراکتۆر! دەستەبژێرەکانی دەسەڵات پێویستە زۆر بە جیدی لەگەڵ ئەم %40 ەدا مامەڵە بکەن، گەرنا دەبن بە هەڕەشەیەکی یەکجار گەورە بۆ سەر پرسی ئاساییش و سەقامگیری و گەشەی ئابووری لە وڵاتدا. هەمیشە گەلێکی بێکار، گەلێکە لە چاوەڕوانی تەقینەوەی گەورەدا.
2. بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر ئێراق، ژمارەی ملیاردێرەکان لە ئێستای ئێراقدا، زیاترن لە کۆی ملیاردێڕەکانی هەموو ئەم وڵاتانە پێکەوە: هۆڵەندا، دانیمارک، پورتوگال، ڕۆمانیا، هەنگاریا، نێجیریا، ئیمارات، کوێت و لوبنان. ئێراق بەتەنیا خاوەنی 36 ملیاردێر و 16 هەزار ملیۆنێرە. ئەم چینە لە سەری سەرەوەی کۆمەڵگە دانیشتووە و خاوەنی قوتابخانە و مەلەوانگا و سەیرانگا و یاریگا و سینەما و شانۆ و تیپی مۆسیقای تایبەت بەخۆیە و لە دابڕانێکی قوڵ و فراوان و گەورەدایە لەگەڵ خوارەوەی کۆمەڵگەدا، کە زۆرینەی ڕەهای جەماوەر پێکدەهێنن.
3. لەبەرانبەر ئەو چینە کۆمەڵایەتییەی سەرەوەدا و بەپێی داتاکانی خودی حکومەتی ئێراقی، ڕێژەی هەژاری لە نەینەوا گەیشتووەتە %34، 50، لە زیقار %40، 90، لە میسان %42، 30، لە دیوانیە %44، 10 و لە موسەنا %52، 50 و لە کۆی ئێراقیش 25%. لە کاتێکدا ئێراق دووەم وڵاتی نەوتییە لە جیهاندا و زیاتر لە 120 ملیار دۆلار لە خەزێنەی ئێراقدا هەیە.
4. هەر لەنێو هەلومەرجێکی وادایە کە دۆخی ژنان، ڕێک وەک کاتیگۆریە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە، زیاتر لە دۆزەخێکی گەورەی تاودراوەوە نزیکە و بەپێی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی جیهان، تەنیا ژنانی یەمەن دۆخیان لە ژنانی ئێراق خراپترە و بەس. لە ئێراقدا، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ڕێژەی ئەو ژنانەی کە هیچ شانسێکی کارکردنیان نییە گەیشتووەتە 87%! تەنیا بۆ بەراوردکردن، لە وڵاتێکی وەک فەرەنسادا ڕێژەی ژنانی خاوەنکار لە 2022 دا گەیشتووەتە %70، 7.
5. زیاتر لە ژنان و گەنجان، هەلومەرجی منداڵانی ئێراق، بەهیچ شێوەیەک و لە هیچ دۆخێکدا، ناکرێت وەک ئەوەی کە ئێستا هەیە، قبووڵبکرێت. لەم وڵاتەدا سێ ملیۆن و دوو سەد هەزار منداڵ کە لە تەمەنی ئەوەدان بڕۆن بۆ قوتابخانە، لەبەر چەندین هۆکار ئەم شانسەیان پێنادرێ و مەحرومن لە خوێندن.
6. کاتێک ئەم دۆخە وردتر دەکەینەوە، تراژیدیەکە ڕوونتر دەبینین. بۆ نموونە لەو پارێزگایانەی کە دەکرێت بە ڕووبەری پاش ململانێ (Post-conflict) ناویانبەرین، وەک دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا %90 منداڵان قوتابخانەکان بە یەکجاری بەجێدەهێلن و واز لە خوێندن دێنن. واتە لە چەند ساڵی داهاتوودا، ئێمە دەبین بە خاوەنی جەماوەرێکی تەواو نەخوێنەوار لەم پارێزگایانەدا.
7. بەڵام لە ڕاستیدا دۆخی منداڵان لە تەواوی ئێراقدا بەهەرێمی کوردستانیشەوە کارەساتاویە و بەپێی داتاکانی UNICEF کە لەسەر منداڵانی ئێراق کراون، لە هەلومەرجی ئێراقی پۆست سەدام حسێندا، منداڵانی ئێراق هەرگیز ناتوانن زیاتر لە 40% تواناکانیان بەکاربێنن. واتە هەمیشە %60 تواناکانیان لەدەستداوە و لەم بوارەشدا تەنیا یەمەن لە پاش ئێراقەوەیە! بە ڕاستی چ داهاتویەک چاوەڕوانی منداڵانی ئەم نیشتمانە دەکات.
8. دەرەنجامەکانی ئەم هەلومەرجە هەر لە ئێستاوە دەرکەوتوون، چونکە بەپێی داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2000دا، 74%ی ئەوئێراقیانەی کە لە سەرووی هەژدە ساڵییەوە بوون خوێنەواربوون. بەڵام لە 2018 دا %50ی هەمان ئەم ئێراقیانە نەخوێنەوارن.
9. ئەم دابەزینە بۆ قوڵاییەکانی دۆزەخ لە هەموو ڕووبەرەکاندا بەردەوامە. لە 2005 دا، %62 لە ئێراقیەکان پێیانوابوو کە وڵاتەکەیان بەرەو داهاتویەکی گەشتر هەنگاو دەنێت. بەڵام ئێستا %82 ی ئێراقییەکان پێیانوایە کە وڵاتەکەیان بەرەو داهاتویەکی نادیار و خراپ هەنگاودەنێت!
10. لە 2012دا، %59ی شیعەکان پێیانوابوو کە حکومەتەکەیان دەتوانێت دەستێوەردانبکات بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتریان بۆدابینبکات و قەیرانەکانیان بگۆڕێت بە دەرفەت. بەڵام ئێستا %65ی شیعەکان هیچ جۆرە متمانەیەکیان بە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان نەماوە و پێیانوایە چیتر هیچ مەهدیەک نایەت ڕزگاریان بکات.
11. پاش تەواوبوونی جەنگی #داعش#، گەشبینیەکی گەورە لای سووننە درووستبووبوو بەوەی کە چیتر بەغدا بەتەنیا جێیان ناهێڵێت. لێرەوە %70ی سوننەکان پێیانوابوو کە حکومەتی فیدراڵی دێت و ژیانێکی جوانتریان بۆ دابیندەکات. بەڵام ئەمڕۆ ئەم ڕێژەیە لە دابەزینێکی یەکجار بەرچاودایە و لە باشترین دۆخدا تەنیا %50 پێیان وایە کە دەکرێت چاوەڕوانیی ئەوەبن حکومەت هەلومەرجیان بگۆڕێت.
12. لە ڕاستیدا ئەم دۆخە هەمیشە وانەبووە، بەڵکوو لەنێو هەلومەرجێکی درێژخایەندا ئەم گۆڕانکارییە تراژیدیەی بەسەردا هاتووەو ئێراقییەکان متمانەیان بە هەموو شتێک لەدەستداوە. بۆ نموونە لە 2004 دا %80ی ئێراقییەکان متمانەی تەواویان بە دەزگا ئایینیەکان هەبووە، بەڵام لە 2022 دا ئەم ڕێژەیە دادەبەزێت بۆ %40.! و ئەمەش گۆڕانێکی تەواو تراژیدیە.
13. ڕەنگە یەکەم هەنگاویش کە لەسەر ئاستی ئێراق دەبێت بەخێرایی و بەگەورەیی بنرێت، بریتیبێت لە ڕاگەیاندنی جەنگێکی سەرتاسەری دژ بە گەندەڵی، چونکە %95ی ئێراقییەکان پێیان وایە کە ساڵ لەدوای ساڵ گەندەڵی زیاددەکات و هیچ کەس و دەزگا و دەسەڵاتێک ناتوانێت ڕایبگرێت.
14. تەنیا بۆبیرهێنانەوە، لە 2003ەوە تا 2023، هەمیشە ئێراق لە ڕیزی گەندەڵترین وڵاتانی جیهاندابووە و تاوەکوو ئێستاش هەر لەو چوارچێوەدایە، ڕێک وەک سۆمال و سووریا و یەمەن و کۆریای باکوور و لیبیا و هایتی و چاد. ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کە ئیدی ئێراقییەکان بیرێک لە کیبریائی خۆیان بکەنەوەو تێبگەن لەوەی کە چیتر چەقی جیهان نین، بەپێچەوانەوە جیهان لەپەنای نیکاراگوا و ئێریتریادا ناویان دەبات!
15. دیسانەوە تەنیا بۆ بیرهێنانەوە: لە 2003دا ئێراقییەکان تەنیا24 ملیۆن هاووڵاتی بوون، لە 2023 دا بوون بە 42 ملیۆن و لە 2050 دا دەبن بە 80 ملیۆن!
16. بەپێی هەموو پێشبینیەکان لە 2050 دا نەوت ئەو بەهایەی ئێستای نامێنێ و کاتێک دەگەین بە هەمان ساڵیش ئێراق %47 خاکی بەپیتی خۆی لەدەستداوە. واتە چیتر ئێراق نە نەوتی وەک پێویست دەمێنێت نە خاکی کشتوکاڵی بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ئەو 80 ملیۆن هاووڵاتییە. لە دۆخێکی ئاوادا ئێراق ڕووبەڕووی دوو دیاردەی یەکجار گەورە و ترسناک دەبێتەوە: یەکەمیان بریتییە لە برسێتی و دووەمیشیان بریتییە لە کۆچی چەند ملیۆنی، چ بۆ ناخۆی وڵات (لە باشوورەوە بۆ کوردستان) چ بۆ دەرەوەی وڵات (لە ئێراقەوە بۆ ئەوروپا و وڵاتانی دیکە) .
بە ڕاستی نازانم ئێراقییەکان وشیارن بەوەی کە چ کارەساتێک چاوەڕوانیان دەکات؟ وشیارن بەوەی کە چۆن سەرقاڵی خۆئامادەکردنن بۆ پەڕینەوە بەرەو دۆزەخ؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览290
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 14-05-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 14-05-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 04-06-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on04-06-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,713
图片 104,778
书籍 19,304
相关文件 97,587
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!