图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,347
图片 105,509
书籍 19,420
相关文件 97,445
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئازادیی ڕادەرنەبڕین
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئازادیی ڕادەرنەبڕین

ئازادیی ڕادەرنەبڕین
$ئازادیی ڕادەرنەبڕین$
#هێمن عەبدوڵڵا 2#

#12-02-2014#

مرۆڤە ئازادیخوازەکانی ئەم دنیایە داکۆکی لە هەبوونی ئازادیی ڕادەربڕین دەکەن، بەڵام کەسیان باسی ئازادیی ڕادەرنەبڕین ناکەن. جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ، دەستووری وڵاتان و تەنانەت پەڕتووکە ئایینییە ئاسمانی و نائاسمانییەکانیش لە سووچ و پەناکانیاندا خەت و نیشان دەکێشن بۆ ئەو سنوورانەی ئازادیی ڕادەربڕین لە کۆمەڵگەیەکدا دەبێ هەیبێت یان نەیبێت، بەڵام تاوەکوو ئێستا لە هیچ شوێنێکدا نەمبینیوە و نەمخوێندووەتەوە باسی ئازادیی مرۆڤەکان بکرێت بۆ ڕادەرنەبڕین. زۆرجار ئەو کەسەی مومارەسەی ئەو ئازادییە دەکات پێیدەڵێن “بێهەڵوێست”، لەکاتێکدا دەکرێ ئەو ڕادەرنەبڕینە بۆخۆی دەربڕینێکی بەهێزتر بێت لە ڕایەکی لاوازی دەربڕدراو.

لەوەتەی گەڕاومەتەوە کوردستان، گوێ لەوانە دەگرم کە “را” دەردەبڕن. بەڵام تێبینی دەکەم کە زۆریان لەبەرئەوەی دەبێ ڕادەرببڕن دەریدەبڕن، ئەگینا زۆرجار نایانەوێ هیچ بڵێن. بیهێننە پێشچاوی خۆتان، پەیامنێرێکی ڕووداو لە ڕووماڵێکی ڕاستەوخۆدا لە هاونیشتمانییەک دەپرسێت: “رات چییە لەسەر درەنگکەوتنی پێکهاتنی حکومەت؟” هاونیشتمانییەکە، بەبێ ئەوەی بیربکاتەوە و بۆ چرکەیەک دۆش دابمێنێت، وەڵامدەداتەوە و باسی گرنگیی پێکهاتنی حکومەت دەکات و دەشڵێت “دواکەوتنی زیانی هەیە بۆمان”. بەڵام کە لێی بپرسیت: “کام زیان؟” وەڵامێکی مەنتیقی و بیرلێکراوەت دەستناکەوێت. ئەو هاونیشتمانییە ڕاهێنراوە کە “را” دەرببڕێت و پێیوایە وەڵامنەدانەوە عەیبە، یانیش دەزانێت وەڵامنەدانەوە نانبڕاوی دەکات.

لە سەردەمی بەعسدا لە کوردستان منداڵان بەیانیان زوو لە حەوشەی قوتابخانە کۆدەکرانەوە و دەبووایە سڵاو بۆ ئاڵا بکەن. دەشبووایە هەموو بەیانییەک سڵاو لە “سەرۆکێکی فەرماندە” بکەن کە ئامۆزا و پوورزا و باوک و کەسوکاری ئەوانی ئەنفال دەکرد و دەکوشت. ئینجا ئەو منداڵانە دەچوونە ناو پۆلەوە و هەر پەڕتووکێکیان هەڵدەدایەوە وێنەیەکی “موهیب ڕوکن”ی بەسەرەوە بوو کە بە بزە خەڵەتێنەرەکەی “ئازادیی ڕادەربڕین بۆ پێداهەڵگوتنی خۆی” بە هەمووان دەدا. هەر لەنێو هەمان ئەو پەڕتووکانە و لەو سەردەمانەدا وانەی زیندەوەرزانیت هەبووایە یان مێژوو یان فیزیا، باسی مەزنی و کاریگەریی شۆڕشی حەڤدە و سیی تەمووزت بۆ دەکرا لە پێشخستنی ئەو بوارەی ژیاندا.

تۆش وەکوو منداڵ ئازادیی ئەوەت نەبوو کە ڕات دەرنەبڕیت و بە شان و باڵی سەرۆک و شۆڕشەکەیدا هەڵنەڵێیت و نەڵێیت “ئەگەر شۆڕش نەبووایە لەدایک نەدەبووین”.

لەدوای ڕاپەڕینەوە، هەمان چیرۆک بە شێوازێکی نوێ بەردەوام بوو. ئێستاش دوای ئەو هەموو ساڵانە، سەردانێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بەسە بۆ ئەوەی ببینیت چۆن خەڵک مومارەسەی ئازادیی بەزۆردەربڕین دەکەن و ناوێرن ڕای خۆیان دەرنەبڕن. کاتێک سەرۆکی حیزبەکەیان نەخۆشە و ناگەڕێتەوە و ڕەنگە بەمزووانەش نەگەڕێتەوە، هەوادارەکەی بە ناچاری و لەبەر خاتری خاتران پەیامێک دادەنێت و دەڵێت “سەرۆک چاوەڕوانین”.

کاتێک سەرۆکی حیزبێکی دیکەش لە سەفەرێکی دوور دەگەڕێتەوە، یەکێک، کە کارمەندی دەزگایەکی حیزبییە و پێویستی بە ماستاوە، دەنووسێت “ئێرەت چۆڵ کردبوو”! وەک بڵێی ئەو سەرۆکە بیست و چوار کاژێر لەگەڵ هەوادارە ماستاوچییەکەدا بووبێت.

نەتەوەیەک بیەوێ پێشکەوێت، چەندە ئازادیی ڕادەربڕینی بۆ گرنگ بێت، هێندەش دەبێ کار لەسەر بڵاوکردنەوە و چەسپاندنی ئازادیی ڕادەرنەبڕین بکات. ئەگینا، وەک گۆران محەمەدی هاوڕێ و هاوکارم بۆی چووە “ئازادیی ڕادەربڕین دەبێتە ئازادیی ڕاتێبڕین”! [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览345
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 12-02-2014
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 12-02-2014 (10 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 人权
书: 社会
书: 哲学
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 08-05-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on09-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览345
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,347
图片 105,509
书籍 19,420
相关文件 97,445
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!