图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,707
图片 104,774
书籍 19,297
相关文件 97,585
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
مامەڵەی هێزە شیعەکان لەگەڵ بڕیارەکەی (ICC) لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مامەڵەی هێزە شیعەکان لەگەڵ بڕیارەکەی (ICC) لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان

مامەڵەی هێزە شیعەکان لەگەڵ بڕیارەکەی (ICC) لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان
$مامەڵەی هێزە شیعەکان لەگەڵ بڕیارەکەی (ICC) لەبارەی نەوتی هەرێمی کوردستان$
#یاسین تەها محەمەد#
#01-04-2023#
پاش دەرچوونی بڕیاری دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، کە سەر بە ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتییە - ICC، سەبارەت ڕاگرتنی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە سەربەخۆ، چ حکومەتی ئێراق و چ هێزە شیعەکانیش لەئاست قەبارەی ئەم پێشهاتە ئاهەنگیان نەگێڕا، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە بەم هەنگاوە دڵخۆش نەبن و لە گرنگیی گەمارۆدانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان تێنەگەن کە لە سەردەمی سەرۆکوەزیرایەتیی یەکەمی نووری مالیکییەوە (2005 - 2010) مەیدانێکی گەرمی کێشمەکێش و ڕاڤەی جیاواز و تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکیی ناساندنی چەمکی فیدراڵیزمە نامۆکەی ئێراقە، کە تەنیا یەک هەرێمی تێدایە.
بەگشتی تێکڕای هێزە شیعەکان هەڵوێستیان لەسەر نەوت پشتیووانیکردنی باڵادەستکردنی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی ئێراق (سۆمۆ) یە بۆ فرۆشتن، نوێنەرەکانیشیان لە پەڕڵەمان زووزوو داتا و لێدوانەکانی ئەم کۆمپانیایە دەکەنە بەڵگە لەسەر ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەندی یاسای بودجە نەبووە، یان چەندی فرۆشتووە و داهات و نرخەکەی چەند بووە. لە چوارچێوە گشتییەکەی دۆسییەکەشدا شیعەکان داوای گەڕانەوە بۆ دەستوور دەکەن، بەبێ چوونە نێو وردەکاری و بەگوێرەی ڕاڤەی خۆیان کە پێداگرە لەسەر ئەوەی دۆسیەی نەوت دۆسیەیەکی فیدراڵییە و دەبێت مەرجەعیەتەکەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیی ئێراق بێت، هیچ هێزێکی شیعەش هەڵوێستێکی جیاواز لەوەی نییە، بە سەدرییەکانیشەوە، بەتایبەت لە پاش دەرچوونی بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەنێوەڕاستی شووباتی 2022 کە یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بە نادەستووری ناساند و دادگەکەش بەلای ئەوانەوە لەو پرسانەی کە مەبەستیانە نزیک دەبێتەوە لە پیرۆزی.
ئێستا، کە بڕیارەکەی ICC دەرچووە، دۆخی نێوماڵی شیعە لە دۆخی چاوەڕوانی و گوێ هەڵخستنە بۆ کۆمەڵێک پێشهات کە سێبەریان بەسەر کەشی سیاسیی ئێراقەوەیە. لە ئەزموونی قەیرانی دۆلاردا تێگەیشتن ڕایەڵ و پەیوەندییە دەرەکییەکانیان لاوازە و نایانەوێت بە ئاشکرا و بە زەقی و بە گۆشەی تیژ بچنە دژایەتیی هیچ بەرژەوەندییەکی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوا، لەوانەش ئەو کۆمپانیا نەوتییانەی لە هەرێمی کوردستان هەیانە، ناشیانەوێت خۆیان وا دەربخەن لەم دۆخەی شەڕی ئۆکراینادا ئەمان هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخی نەوتن لە ڕێگەی ڕاگرتنی هەناردەی دەوروبەری نیو ملیۆن بەرمیل نەوتەوە، هەر لەم چوارچێوەیەشدا تەنانەت دەستبەرداری زەقکردنەوەی ئەوە بوون کە بڵێن ئیسرائیل سوودمەندی نەوتی هەرێمی کوردستانە.
لەسەر ئاستی ناوخۆی ئێراقیش گەوەرەترین ئاڵنگاریی بەردەم ماڵی شیعە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی کۆتایی 2023 و چاودێریکردنی بەردەوامی پلان و جموجۆڵەکانی موقتەدا سەدرە کە سەرچاوەی نیگەرانی و دڵەخورتێی هەموویانە پاش ئەوەی بە کۆمەڵ ناچاریان کرد گۆشەگیر ببێ و جڵەوی ئەم خولە پێنجەم بداتە دەست چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەوە، لە دۆسیە و تەوەرەشدا پشتیووانی هەرێمی کوردستان و لانی کەم #هەولێر#یان پێویستە بۆ ئەوەی لە لایەک بۆشایی سەدری پێ پڕبکەنەوە و بۆ تێپەڕاندنی یاسا و پڕۆژەکانیان هاوئاهەنگییان هەبێت، لە لاکەی دیکە ئەگەر سەدر دەرکەوتەوە ئەوە بە تەنیا نەبن کاتێک بەرەنگاری دەبنەوە، بەتایبەت کە هێشتا هیچیان بۆ سوننەکان نەکردووە و ناڕەزایی و ڕەخنەی ئەوانیش ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە.
بەگوێرەی ئاماژە و پێداگیرییە ڕاگەیێندراوەکانی هێزە شیعەکان لەم خولەی پێنجەمدا خوازیاری دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتین بۆ دۆسیەی نەوت و بودجە و خستنەسەرپێی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی ئەوەی دۆسیەی نەوت کۆدەنگیی شیعەی پێویستە، دەترسن لە ڕیسککردن و پێدانی پاساو بە دەستی سەدرەوە کە تۆمەتباریان بکات بەوەی لەبەر بەرژەوەندیی خۆیان دەرفەتی زۆر گەورەیان بە هەرێمی کوردستان داوە و بنەماکانی دەوڵەتی ئێراقیان لاواز کردووە.
بەهۆی ئەوەش کە ئێراق کەوتووەتە ساڵی هەڵبژاردنەوە، پۆپۆلیزمی شەقام لە لایەک و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی چوارچێوەی شیعەش ڕۆڵ و کاریگەریی گەورەیان دەبێت لە ئاڕاستەکردنی هەڵوێستی هێز و جەمسەرە جیاوازەکان و بە گوێرەی ئەزموونی ساڵانی ڕابردوو هێزە سیاسییەکانی شیعە شەقام و وێنەی خۆیان لە بەغدا و باشوور ناگۆڕنەوە بە هیچ دەستکەوتێکی دیکەی دوورمەودا، هەرچەند ستراتیژییش بێت لە چەشنی چارەسەرکردنی هەندێک لە کێشە کەڵەکەبووەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و تاوەکوو ئێستاش هەر ئەم هاوکێشەیە بەرکارە.
بڕیاری ساڵی ڕابردووی دادگەی فیدراڵیی ئێراق، کە بەگوێرەی زانیارییەکان بووەتە یەکێک لە هاندەرەکانی دادگەی ICC لە پاریس و بڕیارە نوێیەکەی دەستەکەش کە شەرعیەتێکی نێودەوڵەتیی هەیە، هۆکارێکی هێندە بەهێزی داوەتە دەست بەغدا و هێزە حوکمڕانەکانی ئێستا کە بێ پێویستییان دەکات لەوەی چیدی وەکوو سەردەمی کارکردنی حسێن شەهرستانی لە دۆسیەی نەوت (2006 - 2010) شەڕی میدیایی و ململانێی گەورە بکەن و جگە لە پەڕڵەمانتارێکی دیاری عەسایب و هەندێکی دیکەی وەکوو مستەفا سەنەد و عالیە نسەیف، کەسی دیکەیان بە ئاشکرا کاردانەوەی دڵخۆشانەیان لەسەر بڕیارەکە نەبووە.
ئەم دوو بڕیارە ناوخۆیی و دەرەکییەی کە لە دوو ساڵدا دەرچوون، نەک هەر لەسەر دۆسیەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو لێکەوتەی لەسەر کەرتی گازیش دەبێت کە هەرێمی کوردستان وەکوو دەرفەت دەیخستە بەردەم ئەمریکا و ئەوروپا، لەمەش گرنگتر لەسەر دەنگە فیدراڵیخوازەکانی شاری بەسرە و باشووری ئێراقیش کە خەونی ئەوەیان هەبوو دەرفەتێک هەبێت لەجیاتی پارەدارکردنی بودجەی فیدراڵی و بەغدا سامانی نەوتی شارەکە بخەنە خزمەت پڕۆژەی هەرێمی بەسرەوە، هەروەها لێکەوتەکانی درێژەش دەکێشێت بۆ سەر هەر پارێزگا و ناوچەیەکی دیکەی ئێراق لە چەشنی ئەنبار و نەینەوا کە قسەوباسی ئەوەی تێدا بکرێت گوایە پشت ئەستوور بە سامانە سرووشتییەکانی نەوت یان گاز یان هەر سامانێکی دیکە جۆرێک لە حوکمڕانیی خۆجێیی بێمنەت لە بەغدا بنیات بنێت و ئەمەش دەچێتە خزمەت ستراتیژی هێزە شیعەکانەوە کە دەمێکە وازیان لە پڕۆژەی فیدراڵیزمی نێوەڕاست و باشوور هێناوە و پاش گۆشەگیرکردنی سوننە و گەمارۆدانی دارایی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەکەیان بووەتە هۆی بەهێزکردنی ناوەند، بەتایبەت هەر هیچ نەبێت لەڕووی دارایی و ئابوورییەوە.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览452
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 01-04-2023
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 01-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 06-05-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on07-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览452
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,707
图片 104,774
书籍 19,297
相关文件 97,585
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!