图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,395
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کڵاوەکە بۆ لای ئێران خوار دەبێتەوە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کڵاوەکە بۆ لای ئێران خوار دەبێتەوە؟

کڵاوەکە بۆ لای ئێران خوار دەبێتەوە؟
$کڵاوەکە بۆ لای ئێران خوار دەبێتەوە؟$
#ناسر باباخانی#
#05-04-2017#
$ (1) کابینەی ترامپ و کۆماری ئیسلامی!$
کابینەکەی ترامپ، کابینەیەکی ئابووری ئەمنییە و تەنانەت هەندێ چاودێری سیاسی لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئەم کابینەیە تەواو دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییە. ئەوان لە لێدوانەکانیاندا بەردەوام ئێران بە هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکە لە قەڵەم دەدەن و دەڵێن ئەم وڵاتە خەریکی فێڵ و تەڵەکە و درۆ و دەلەسەیە. کە سەیری ئەم ناوانە دەکەی: ستیڤ بانێن (ستراتێژیستی باڵای ترامپ و ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاساییشی ئەمریکا، کە هەندێ کەس بە سەرۆک‌ کۆماری پشتی پەردە یان سەرۆک ‌کۆماری سێبەر ناوزەدی دەکەن) ، مایکڵ پێنس (جێگری ترامپ) ، مایک پۆمپێئۆ (سەرۆکی CIA) ، جێیمز ماتیس (وەزیری بەرگری) ، ڕێکس تیلەرسن (وەزیری دەرەوە) ، پۆل ڕایان (سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا) ، جۆن بۆڵتن، بێن کارسن و... بۆت دەردەکەوێ کە ئەوان هیچ متمانەیەکیان بە کۆماری ئیسلامی نییە و تا ئاستی دەستوەشاندن لە ئێران کۆکن.

ئەوەی لە دیسکۆرس و وتاری ئەوانەدا بەدی دەکرێ، کلیل ‌وشەیەکی سەرەکییە کە ناوەند و چەقی وتارەکەشە، ئەویش بریتییە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەوەندەی لە ماوەی هاتنە سەر کاری ترامپ دیتراوە و بیستراوە، هیچ وشەیەک یان وردتر بڵێین هیچ وڵاتێک هێندەی ئێران وەک مەترسی بۆ سەر ناوچەکە و هۆکاری ناسەقامگیری پێناسە نەکراوە.
$ (2) کۆنفرانسی ئاساییشی میونیخ$
مایکڵ پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی 18ی شوبات لە یەکەم ئامادەبوونی لە کۆنفرانسێکی نێونەتەوەییدا، ئێرانی وەک هۆکاری ناسەقامگیریی ناوچەکە هێنایە ئەژمار. پێنس وتی ئێران سەرەکیترین وڵاتی پشتیووانی تیرۆریزمە! بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا هەرگیز ئەو ئیزنە نادا بە کۆماری ئیسلامی کە دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگا.

دانیشتنەکەی میونیخ لە 19ی شوباتی 2017 و هاوتەریبی سێ زلهێزی ناوچەیی: تورکیا، عەرەبستانی سعودی و ئیسرائیل، بە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران باس لە سازبوونی جۆرێ لە هاوپەیمانیی نەنووسراو دەکەن کە لەوە پێشتر بێ ‌وێنە بووە. ئەمەش دەگەڕێتەوە سەر ئەو هەڕەشە و گوڕەشانەی ترامپ و تیمەکەی کە بەجۆرێ غیرەت و دڵگەرمییەکی بۆ ئەو وڵاتانە ساز کردووە تاوەکوو بەر بە کۆماری ئیسلامی بگرن کە خەریکە بە زەبری چەکی ئەتۆمی و چەمکێکی ئایینزایی بە ناوی شیعەگەرێتی، ناوچەکە بەرەو قەیران و ناسەقامگیری بەرێ.

هەر لەو کۆنفرانسەدا، سێناتۆری کۆماریخواز لیندزی گراهام، ئێرانی وەک خراپترین یاریزانی سیاسیی ناوچەکە ناوزەد کرد. ئەو وتی کە کاتی ئەوە هاتووە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕاستەوخۆ ئێران بخاتە ژێر گوشارەوە نەک لەبەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەڵکوو لەبەر بەرنامە مووشەکییەکەی!
$ (3) وڵاتانی ناوچەکە لە هاوکێشەی ئەمریکا و ئێراندا$
زۆر وڵاتی ناوچەیی و تەنانەت لەدەرەوەی بازنەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش هەن کە لەسەر هاوکێشەی ئەمریکا و ئێران شوێندانەرن و هەرکام بەپێی قوورسایی و باڵای خۆی لەم پەیوەندییەدا دەور دەگێڕن. تا ڕادەیەکی زۆر ئەم وڵاتانە ئاڕاستە سیاسییەکانیان دیارە و لەم نێوەدا ڕووسیا وەک زلهێزێک دەبێ زیاتر هەڵوێستەی لەسەر بکرێ.

وێدەچێ پەیوەندیی ترامپ و ڕووسیا کە کۆماری ئیسلامی زۆری دڵ پێ خۆش کردووە، دواجار بە دژی ئێران بشکێتەوە. ترامپ و کابینەکەی ئەگەرچی دژی ڕێککەوتنی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکن و ئەمە بە حاتەمبەخشی ئۆباما لە قەڵەم دەدەن، بە هەندێ شەرت و مەرجەوە پێمێل بوون پێی. بەڵام وەک خۆیان ئاماژەی بۆ دەکەن، کێشەکە هەر ئەوە نییە بەڵکوو: کێشەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک و باوکی تیرۆریزمی دەوڵەتی و نێودەوڵەتی، ئەمانە بۆ کابینەی ترامپ قابیلی قەبووڵ نین. ئەو خاڵە گرینگەش لەبیر نەکەین کە هەوڵی نوێنەرانی کۆنگرێس بۆ ئەوەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بخەنە لیستی تیرۆرەوە و ئەگەر وەک لایحە بێت و پەسەند بکرێ، زەبرێکی گورچووبڕ دەبێ لە ئێران.

بەم پێیە تەنانەت ئەگەر برجام بکەوێتە پەراوێزیشەوە، ئەم سێ بابەتەی باسم لێوەکردن لە دواڕۆژدا دەبنە تەوەری سەرەکیی نێوان ڕۆژاوا - بەتایبەتی ئەمریکا - و ئێران. مێژووی کۆن و هاوچەرخی ڕووسیا نیشانی داوە کە بۆ بەرژەوەندیی خۆی دوور نییە بە سەودا و مامەڵەیەک لەگەڵ ئەمریکا، لە سووریا بکشێتەوە و پشتی ئێران بەربدا، بەو مەرجەی ئەمریکاش چاوپۆشی لە کردەوەکانی بکات لە ئۆکراین و کریمیا و گەمارۆ ئابوورییەکانی ئەوروپاشی لەسەر هەڵگرێ. لە ئەگەری هاوتەریبنەبوونی ڕووسیاش لەگەڵ ئەمریکا، ڕەنگە ڕووسیا زیاتر زەرەرمەند بێ!

ئەوەی کە لەکۆی خوێندنەوەی دۆخی هاوکێشەی ئەمریکا و ئێراندا بۆمان دەردەکەوێ - دیارە دۆخی ناوخۆی ئەمریکا چیرۆکێکی تەواو جیاوازی لەگەڵ بارودۆخی دەرەوە هەیە- ئەوەیە کە سیاسەتی ئەمریکا، گوشاری زیاترە بۆ سەر ئێران، بە تایبەتی گوشاری ئابووری (کە لە سیاسەتی ئەمریکادا بە Economic Democratization بەناوبانگە) و لە هەمان کاتیشدا بە هێنانە گۆڕێی دۆسییەکانی: پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، مووشەکە بالستیکەکانی، پشتگیری لە تیرۆریزم، هەڕەشە لە ئیسرائیل، سازکردنی پشتێنەی ئەمنی واتە هیلالی شیعی و دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دراوسێ، کۆماری ئیسلامی ناچار بکا پێمل بێ بە ویست و داخوازییەکانی. لەڕاستیدا ئەم سیاسەتە دەکرێ بە سیاسەتی کۆنترۆڵ و مەهاری هەنگاوبەهەنگاو ناوزەد بکەین. ئیدارەی نوێی ئەمریکا لە بۆسەدایە کۆماری ئیسلامی ئێران لەم جەغزەی بۆیان دیاری کردووە بترازێ، تا کڵاوەکەی بۆ لای خوار بکەنەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览373
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-04-2017
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 05-04-2017 (7 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on30-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览373
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,395
图片 105,450
书籍 19,429
相关文件 97,433
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!