هەمووان لە دوای جیابوونەوە کاردانەوەیان دەبێت بۆ ئەو ئەزموونە ناخۆشەی پێیدا تێپەڕ دەبن، پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت بەسەریدا زاڵ بیت و ئەو دۆخە پەسەند بکەیت.
=KTML_Bold=هەندێک کار هەیە، پێویستە لەدوای جیابوونەوە بە هیچ شێوەیەک ئەنجامی نەدەیت و لێی دووربکەویتەوە، چونکە پەشیمانت دەکاتەوە و لە داهاتوو کاریگەریی نەرێنیت لەسەر درووستدەکات.=KTML_End=
1. گۆشەگیربوون و خۆدورخستنەوە لە هەموو کەسێک، بە تەنیا دانیشتن و تێکەڵنەبوون لەگەڵ خەڵک، واتلێدەکات تووشی خەمۆکی درێژخایەن بیت.
2. بڕینی پەیوەندی لەگەڵ ڕەگەزی بەرانبەر و بە تەواوی دوورکەوتنەوە لێیان، کە ئەمەش کارێکی هەڵەیە، کاتێک کەسێک لە ڕەگەزی بەرانبەر هەڵەت بەرانبەر دەکات، واتای ئەوە نییە هەمووان بەو شێوەیە بن.
3. هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی خۆشەویست یان هاوسەرەکەت بۆ ژیانت، کە ئەمەش کارێکی بە تەواوی هەڵەیە، ڕاستە ڕەنگە بیری بکەیت، بەڵام بڕیاری گەڕانەوە بۆلای هەڵەیە، چونکە دواتر خراپتر لە پەیوەندییەکەتان ڕوودەدات.
4. چاودێریکردنی خۆشەویستەکەت پاش جیابوونەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان لەدەرەوەی ئەوە، بە هەمان شێوە هەڵەیە، تۆ ئەگەر دەتەوێت ئەو لەبیربکەیت، واز لە جیهانی ئەو بهێنە و چاودێری مەکە.
5. درووستکردنی پەیوەندییەکی نوێ بۆ لەبیرکردنی ئەو، کە ئەمە وادەکات دووبارە کەسێکی هەڵە هەڵبژێریت و نەتوانیت بە دڵ خۆشتبوێت.
6. ڕق لێبوونەوە لەو خۆشەویست و هاوسەرانەی دڵخۆشن یان بە دڵخۆشییەوە بەیەکتر دەگەن، وادەکات هەمووان لێتدووربکەونەوە، گرنگە بزانیت کە تۆ ئەزموونێکی ناخۆشت لەو پەیوەندییە هەبووە واتای ئەوە نییە دڵخۆشبیت بەوەی خەڵکیش هەمان ئەزموونی ناخۆشی تۆ بکەنەوە. [1]