图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,468
图片 105,220
书籍 19,481
相关文件 97,370
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ستراتیژێکی دیکە بۆ کارکردن لە بەغدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ستراتیژێکی دیکە بۆ کارکردن لە بەغدا

ستراتیژێکی دیکە بۆ کارکردن لە بەغدا
$ستراتیژێکی دیکە بۆ کارکردن لە بەغدا$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#19-11-2020#

بۆ کورد چۆنییەتیی مامەڵەکردن و دانووستاندن لەگەڵ بەغدا و ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق چ لەپێش ڕاپەڕین یان لەدوای ڕاپەڕین یەکێک بووە لە گەورەترین ئاڵنگارییەکان، بە جۆرێک تاوەکوو ڕووخاندنی بەعس لە ساڵی 2003وە کورد و بەغدا نەیانتوانی فۆرمێکی پێکەوەژیان لەگەڵ یەکدی بدۆزنەوە، ئەگینا نە ئێراق و نە ڕژێمی سەدامیش بەو دەردەی ئێستا نەدەگەیشتن. ئەمە جگە لەوەی پەیوەندییەکانی بەغدا و کورد هەمیشە کێشەی خستووەتە ناوماڵی کوردیش، بە جۆرێک بەشێکی زۆری ململانێکانی نێوان پارتی و یەکێتی لە 1984، 1991، 1996 تاوەکوو 16ی ئۆکتۆبەریش (2017) کێشە سەرەکییەکە هەر لەسەر میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا بووە. لەدوای نەمانی ڕژێمی بەعس و پڕۆسەی نووسینەوەی دەستووریش لە 2005، کێشەکانی بەغدا و هەرێم هەر بەردەوامن. بە جۆرێک لە خولی دووەمی دەسەڵاتی مالیکیدا، واتە دوای 2010 کێشەی نێوان بەغدا و هەرێم لە چوارچێوە دەستوورییەکەش دەردەچێت. بۆیە ئەگەر دەرچوون لەناو قەفەسی ئەستەم بێت، مانەوەش لەگەڵ بەغدا بە ئەستەمترە. بە جۆرێک کێشەی گەورەی هەرێمی کوردستان تا چەند ساڵێکی دیکەش نە لەگەڵ تورکیا دەبێت و نە لەگەڵ ئێرانیش، بەڵکوو لەگەڵ بەغدا و نوخبەی حوکمڕانی تازە لە بەغدا دەبێت. بۆیە سەرکردایەتیی کورد دەبێت بەدوای میکانیزمێکی تازەدا بگەڕێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەغدا، بەتایبەت کە هەرێمی کوردستان ناتوانێت بەبێ بەغدا لە سەرپێ بوەستێت.

هەرچەندە لەو ئان و ساتەدا هەرێمی کوردستان بژاردەیەکی وای لەبەردەست نییە کە بتوانێت گوشار لەسەر بەغدا درووستبکات، زۆرجار باسی پاشەکشێ دەکرێت لە پرۆشی حوکمڕانی، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە هەرگیز چارەسەر نییە. بە پێچەوانەوە کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی لە بەرژەوەندیی گرووپ و میلیشیاکانی نزیک لە ئێران دەبێت، تاوەکوو ئاستێک هەر شتێکیان بوێت بە ئاسانی دەتوانن لە ئێراقدا تێیپەڕێنن. لە لایەکی دیکە کشانەوەی کورد لە پڕۆسەی سیاسیی ئێراق دەبێتە ھۆی لاوازکردنی پێگەی حکومەتەکەی کازمی و پێگەی ئەمریکاش لە پڕۆسەی سیاسی لە ئێراقدا. ئەمە جگە لەوەی هەرێمی کوردستان ناتوانێت کۆدەنگییەک درووستبکات لەناو هێزە کوردییەکان بۆ هەڵوێست وەرگرتن و کشانەوە لە بەغدا، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ئەوەندەی دیکە ناکۆکی دەخاتە نێو ماڵی کوردی، بەتایبەت کە بەشێک لە نوێنەرانی کورد لە بەغدا ئەستەمە بە قسەی حیزبەکانیشیان بکەن. بەڵام لە هەمانکاتدا ڕەنگە کشانەوە لە بەغدا ئەگەری ئەوەشی هەبێت کە ئەمریکییەکان هۆشیاربکاتەوە لە مەترسیی زاڵبوونی دیکتاتۆریەتی شیعەکان لە پڕۆسەی سیاسیی ئێراقدا، بەتایبەت هەژموونی گرووپە شیعییەکانی نزیک لە ئێران.

هەرێمی کوردستان گرنگە لەو گۆڕانکارییە جەوهەریانە تێبگات کە لە بوونیادی نوخبەی حوکمڕانیی ئێراقدا درووستبوون. بەتایبەت لەو خولەی پەڕڵەماندا، کە چەندین پەڕڵەمانتار و نوێنەری حزبەکانی هێناوەتە پەڕڵەمانەوە کە نوخبەیەکی سیاسیی نوێن، بە جۆرێک ئەوەندی وابەستەن بە شەقامی ئێراقی و توڕەیی گەنجان، ئەوەندە وابەستەی نوخبەی سیاسیی کۆنی دوای 2003 نین. ئەمانە هیچ بەهایەک بۆ مێژووی تێکۆشانی هاوبەشی نێوان شیعە و کورد لە ئێراقدا دانانێن. ئەم نوخبە سیاسی و پەڕڵەمانییەی ئێستا وەکوو هی 2003 نین کە بە تەلەفۆنێکی نێوان بارزانی و حەکیم، یان تاڵەبانی و مالیکی هەموو شتەکان بگەڕێننەوە شوێنی خۆی. نوخبەی سیاسیی کۆن ڕۆژبەڕۆژ تووشی داخورانی شەرعیەتی سیاسی و ناڕەزایی جەماوەری دەبێت، ئەمە بە ئاشکرا لە ڕێژەی بەشداریکردنی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2018 دیارە کە سەرەڕای سەرپێچییەکان 44%ی تێپەڕنەکرد. دواتریش خۆپێشاندانەکانی تشرینی 2019، وێستگەیەکی گرنگ بوون لە گۆڕینی نەخشەی سیاسیی هێز لە ئێراقدا، ئەو دۆخە ئێستا خەریکە لێکەوتەکانی لە پڕۆسەی سیاسی و حوکمڕانیی ئێراقدا ڕوونتر دەردەکەون.

هەڵبەتە ئەمە جگە لەو وتارە پۆپۆلیستییەی کە نوخبەی سیاسیی نوێ ئاڕاستە دەکات و باڵی بەسەر پڕۆسەی سیاسیدا کێشاوە لە ئێراقدا. ئەم دۆخە نوخبە سیاسییە کۆنەکەی کۆت و بەند کردووە، بە جۆرێک کە نەتوانێت وەکوو پێویست وابەستەی ئەو هاوپەیمانێتییە بێت کە پێشتر و دوای 2003ش لەگەڵ کورددا هەیانبووە. بۆیە پێدەچێت لەو قۆناخەدا هەرێمی کوردستان پێویستی بە بوونیاتنانەوەی فۆڕمێکی دیکەی پەیوەندی بێت لەگەڵ شیعەکان، بەتایبەت لەناو پەڕڵەمان. بۆ ئەم مەبەستەش کورد پێویستی بەوەیە ئەو نوێنەرانەی بۆ بەغدای دەنێرێت خەڵکێکی وریا و شارەزابن لە هونەری دانووستاندن و هەروەها لە بارودۆخی سیاسی و پەیوەندیی هێزە سیاسییەکانیش لە بەغدا. بەداخەوە لەم چەند ساڵەی دواییدا، لایەنە سیاسییەکان هیچ گرنگییەکیان بە پۆستەکانی بەغدا نەدا، ئەو کەسانەی ئێستاش نوێنەری لایەنە کوردییەکانن هیچ پەیوەندی و پێگەیەکی بەهێزیان نییە لەسەر ئاستی حیزبی و هەروەها لای لایەنە عەرەبییەکانیش، تاوەکوو ئاستێک بەشێکیان ناتوانن بەباشی گفتوگۆش بە زمانی عەرەبی بکەن. ئەم خاڵە دەبێت بە هەند وەربگیرێت، چونکە هەرێمی کوردستان بەشێکی هەرە زۆری کێشە و ماف و ئەرکەکانی وابەستەی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ بەغدا، چەندین پرس هەن تا چەند ساڵی دیکەش لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان هەر بە بنبەستی دەمێننەوە. لە سەرێکی دیکەوە ئێمە لەڕاستیدا نەمانتوانیوە وەکوو پێویست کەڵک لە هێزی سووننەکانیش وەرگرین کە هاوئازاری ئێمەن ئێستا لە بەغدا، چونکە ئەوانیش لەژێر گوشاری دیکتاتۆریەتی زۆرینەی شیعەکان دەناڵێنن، ئەمە لەکاتێکدایە کە بەشێکی زۆری سەرکردە سووننەکان لە هەرێمی کوردستان دەژین، خاوەن بەرژەوەندیی ئابوورین لە هەرێم.

هەڵبەتە ئەوەی لە هەمووی گرنگترە، کە کاریگەریی زۆری هەبووە هەم لەسەر پێگەی هەرێم و هەم لەسەر خراپبوونی ڕوانینی شەقامی عەرەبی بەرانبەر هەرێمی کوردستان، ئەو ململانێیانەیە کە لایەنە کوردییەکان بردوویانەتە بەغدا، سەرنجی شەقامی عەرەبیشیان خستووەتە سەر کێشەکانی خۆیان. ئەم سیاسەتە لەڕاستیدا نەک نەیتوانیوە پارتی و یەکێتی لاوازبکات، بەڵکوو تەنیا زیانی لە پێگەی هەرێم و بەرژەوەندیی چینی ناوەڕاست و خواروو داوە لە هەرێمی کوردستان. چونکە تاوەکوو ئێستا ئەو لایەنانەی کە بە حساب دژایەتیی هەژموونی پارتی و یەکێتی دەکەن، نەیان توانیوە نوێنەرانی شیعە و سوننە ڕازی بکەن کە جگە لە بڕینی کارتی مووچەی خەڵک میکانیزمێکی دیکە بەکاربهێنن بۆ گوشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان. بۆیە لایەنە کوردییەکان هەتا ئەو دژایەتییەی یەکدی جیانەکەنەوە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان، دۆخی کورد لە بەغدا لەمە باشتر نابێت. لەوانەیە ئەمەش پێویستی بەوەبێت کە پارتە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بوارێکی زۆرتر و فراوانتر بدەن بەو لایەنانەی بەرهەڵستیی دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو ململانێیە لە هەرێمی کوردستان بکەن نەک لە بەغدا. هەرێمی کوردستان دەبێت ئەوە بزانێت کە ئاییندەی پەیوەندیی هەرێم و بەغدا بەرەو قەیران دەڕوات؛ ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەغدا ئاستی داواکارییەکانی بەرزدەکاتەوە و دەست بۆ هەندێک دۆسیە دەبات کە سەرکردایەتیی کورد لە ڕابردوودا ئامادەنەبوو دانووستاندنیشیان لەسەر بکات. بۆیە تاوەکوو زووە هەرێم دەبێت ئامادەکاری بۆ پشتنەبەستن بە بەغدا بکات، ئەو سەردەمە تێپەڕی کە هەرێمی کوردستان بەهیوای پاڵپشتیی دارایی بەغدا بێت، نەک هەر ئەوە بەڵکوو هەر لە بنەڕەتدا لای نوخبەی نوێی سیاسی بە شیعە و سوننەوە، هەروەها شەقامی ئێراقیش، گرنگ نییە کە هەرێم لەگەڵ ئێراق دەمێنێتەوە یان نا، بەڵکوو لەوانەیە وەکوو بارگرانیش سەیری هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئێستا شیعەکان دۆخێکی تازەیان درووستکردووە بۆ لێدان لەو کارەکتەرە سیاسییانەی کە بە ئاڕاستەی بەرژەوەندیی ئەوان کارناکەن، ئەویش بە تۆمەتبارکردنیان بەوەی هاوسۆز یان نزیکە کوردن! لەڕاستیدا ئاڕاستەکردنی ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ سەر ئاستی شەقام هەنگاوێکی مەترسیدارە لەسەر پێکەوەژیانی سیاسی لە ئێراقدا و دوور نییە لە دەرەنجامدا ببێتەوە هۆی ناکۆکیی نەتەوەیی نێوان کورد و عەرەب. ڕژێمی بەعس بەو هەموو شۆڤێنیەشەوە ڕێگەی نەدا کێشەی کورد و دەوڵەتی ئێراق ببێتە کێشەی نێوان دوو نەتەوە، بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەو نوخبە سیاسییە نوێیە خەریکە ئەو کارتەش بەکاردەهێنن، ئەم جۆرە فۆرمەی مامەڵەکردنی نوخبەی حوکمڕان لە بەغدا بەرانبەر هەرێم ئەگەر بەردەوامبێت، ئەوا کێشەی کورد و بەغدا دەگەیەنێتە قۆناخێکی بنبەست کە زۆر ئەستەمە لە ئاییندەشدا لەسەر هیچ پرسێکی سەرەکی ڕێکبکەون، ئەمەش ستراتیژێکی جیاواز و ئامادەکارییەکی باشی دەوێت لەلایەن هەرێمی کوردستان کە لەمەودوا بتوانێت بەرەنگاری ئەم دۆخە تازەیە ببێتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览388
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 19-11-2020
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 19-11-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on23-04-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):23-04-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览388
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,468
图片 105,220
书籍 19,481
相关文件 97,370
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!