图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,465
图片 105,217
书籍 19,481
相关文件 97,367
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕێککەوتنی شنگال بۆ هەرێمی کوردستان چی دەگەیێنێت؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕێککەوتنی شنگال بۆ هەرێمی کوردستان چی دەگەیێنێت؟

ڕێککەوتنی شنگال بۆ هەرێمی کوردستان چی دەگەیێنێت؟
$رێککەوتنی #شنگال# بۆ هەرێمی کوردستان چی دەگەیێنێت؟$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#17-10-2020#
بێجگە لەو کێشانەی کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە، ئینجا چ کێشەی شایستە داراییەکان و بودجە بێت، یان کێشەی پێشمەرگە و بوارەکانی وزە، یانیش کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان؛ کەچی لە دوای 16 ئۆکتۆبەری 2017 کۆمەڵێک کێشەی دیکەیشی هاتەسەر، بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە پێشتر وەک ئەمری واقع گەڕابوونەتەوە سەر هەرێمی کوردستان، وەک ناوچەکانی #مەخموور# و شنگال و #خانەقین#. دوای 16 ئۆکتۆبەر باوەڕێکی پتەو لەلای بەغدا و نوخبەی سیاسی شیعە درووستبوو کە ئیدی بەغدا دەتوانێت ئەو ناوچانە بە تەنیا بەڕێوەببات بەبێ گەڕانەوە بۆ هیچ وابەستبوونی دەستووری، چونکە لە وڵاتێکی وەک ئێراقدا ئەوەی دەستوور دیاری دەکات واقعی سیاسی و بوونی هێزە، بەدەر لەوە هیچ شتێکی دیکە نییە ئێراق ناچار بکات کە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێکبکەوێت.
ئەگەر بە چاوێکی تیژی سیاسیانە سەیری ئەو ڕێکەوتنەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بکەین لەسەر ئاسییکردنەوەی دۆخی شنگال دەتوانین کۆمەڵێک ئاماژەی وردی لێبخوێنینەوە. لە دوای 16ی ئۆکتۆبەر هەرێمی کوردستان جگە لە لەدەستدانی گیانی بەرەنگاربوونەوەی سیاسی لەگەڵ ئێراقدا، زۆرێک لە چاودێران پێیانوابوو کە لەمەودوا زۆر ئەستەمە هەرێمی کوردستان بتوانێت گوشار لەسەر ئێراق درووستبکات بە تایبەت دوایی ئەو پەرتەوازەییەی کە لەوتار و ڕەفتاری سیاسی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار (یەکێتی و پارتی) درووستبوو، چونکە پرسی گشتپرسی و ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر بنەمای داڕشتنی بڕیاری سیاسی هەرێمی کوردستانی لە ڕەگەوە هەڵتەکاند؛ واتا ئەو هەماهەنگییەی کە پێشتر لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەبوو لە بەغدا. دوای ئەم دۆخە ئیدی بەغدا پێیوابوو کە دەتوانێت بە تەنیا هەر شتێک بیەوێت ناوچە کێشە لەسەرەکاندا بە تەنیا یەکلایی بکاتەوە. نەمافیشیان نەبوو چونکە نە ئەمریکا و نە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ئێراقدا هیچ گوشارێکیان لەسەر ئێراق درووستنەکرد بۆ پابەندبوون بە بنەمای ئەو دەستوورەی کە خودی ئێراقی نوێی لەسەر بنیاتنراوەتەوە. نەک هەر ئەوە بەڵکوو بەشێک لەلایەنە کوردییەکانیش پێیانوابوو #کەرکووک# و ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕزگارییان بوو لە جەور و ستەمی هەرێمی کوردستان و ئیدی لەسایەی حوکمڕانی بەغدا دەحەسێنەوە. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو تێڕوانینە زۆر تەسکبین و پەرچەکردارانە بوو، تەنیا لەسەر بنەمای ململانێ ناوەخۆییەکانی لایەن کوردییەکان سەرچاوەی گرتبوو. بە تایبەتیش ململانێکانی یەکێتی و پارتی، کە لە ڕاستیدا نەیانتوانی لەو چەند ساڵەدا نموونەیەکی جوان پێشکەش بکەن لەو ناوچانەدا.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دوایی سێ ساڵ تێپەڕین بەسەر گەڕانەوەی هێزە ئێراقییەکان و میلیشیاکانی #حەشدی شەعبی# کەچی هێشتا دۆخی ئەو ناوچانە لە ڕووی سیاسی و ئەمنی ئابووری زۆر خراپترە لە پێش 16ی ئۆکتۆبەر. تا ئەو ئاستەی ئەمریکییەکان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و خودی حکومەتی ئێراقیش گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە ئەو ناوچانە ناتوانرێت بەبێ هاوکاری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەڕێوەببردرێت. هەڵبەتە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدیش ئەو ڕاستییەی دەزانی کە بەبێ هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا ناتوانرێت ئاساییش بۆ ئەو ناوچانە بگەڕێندرێتەوە، بەڵام پاڵپشتی ناوەخۆیی و دەرەکی نەبوو کە بتوانێت ئەو کارە بکات. ئاماری هێرشەکانی #داعش# و ژمارەی کوشتنی هێزەکانی پۆلیسی ئێراقی و حەشدی شەعبی، کوشتنی خەڵکی سڤیل بە ئاشکرا گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن.
ڕێککەوتنەی شنگال دەربڕی ئەو ئاماژە سیاسییەیە کە دوای تێپەڕبوونی سێ ساڵ لەسەر ناکۆکییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێمی کوردستان هێشتا توانای بەرانگەربوونەوەی سیاسی ماوە لەگەڵ بەغدا، نەک هەر ئەوە بەڵکوو لایەنی ئەمریکی و نەتەوە یەکگرتووەکانیشی دڵنیاکردووە کە هێشتا کێشەی کورد لە ئێراقدا ماوەو بە میکانیزمی پشتگوێخستن و سیاسەتی ئەمری واقع چارەسەر ناکرێت.
ڕاستییەک هەیە ئەویش ئەوەیە کە ئەگەر بەغدا بیتوانیایە شنگال بە تەنیا بەڕێوەببات ئەوا هەرگیز پەنای نەدەبردە بەر ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان. ئەم ڕێککەوتنە لەوانەیە لە ڕوانگەی لایەنە سیاسییەکانی دیکە خوێندنەوەی سیاسیانەی دیکەی بۆ بکرێت، بە تایبەت لە ڕوانگەی ململانێ ناوەخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها پارتی کرێکاران و هەندێک لایەنی دیکەی هەرێمی کوردستانیش، بەڵام لە ڕاستیدا لە ڕووی سیاسییەوە دەستکەوتێکی گرنگ بوو بۆ هەرێمی کوردستان؛ دەکرێت هەرێمی کوردستان بەو ستراتیجە هەوڵبدات کە ڕێککەوتنی هاوشێوە لەسەر ناوچەکانی دیکەش جێبەجێبکرێت بە تایبەت لە کەرکووک و ناوچەکانی ماددەی 140، چونکە بەپێ دەستووری ئێراق دەبێت ئەو ناوچانە بە هاوبەشی لەنێوان بەغدا و هەرێمدا بەڕێوەببردرێن تاوەکوو چارەسەر دەبێت.
لەم سۆنگەیەوە هەرێمی کوردستان دەبێت بەردەوام بێت بە هاوکاری ئەمریکا و یونامی لە گوشار خستنەسەر بەغدا بۆ ئەوەی ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دیکەش. ئەگەر هەرێمی کوردستان بتوانێت جۆرێک لە ڕێککەوتنی هاوشێوەی شنگال لە ناوچەکانی دیکەش دووبارە بکاتەوە بێگومان ئەوە دەستکەوتێکی باش دەبێت بۆ پێگەی سیاسی و ئابووری و قەبارەی سیاسی هەرێمیش لەبەرانبەر بەغدا، چونکە ئێمە هەموومان دەزانین کە دۆخی سیاسی ئێراق بەو جۆرە نییە کە بتوانێت دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بەتەواوی بگەڕێنێتەوە بۆ ناوچە دابڕاوەکان، ئەو ناوچانە تاوەکوو ئێستاش لەلایەن حەشدی شەعبی بەڕێوەدەبرێن نەک سوپای ئێراق. بۆیە ئەم فۆرمەی ڕێککەوتن لە سەرێکی دیکەدا گورزێک بوو کە بەر حەشدی شەعبی کەوت، بۆیە تاوەکوو ئێستاش هێزەکانی بەدرو عەسائیب و چەندان هێزی دیکە بەیاننامەیان دەرکردووە لە دژی ئەم ڕێککەوتنە. ئەمە لە هەمان کاتدا بەشێکیشە لە ستراتیژی حکومەتەکەی کازمی و ئەمریکییەکانیش بۆ لاوازکردنی پێگەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ئێراقدا، بۆیە هەر زوو هەر یەکە لەلایەنی ئەمریکی و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشوازییان لە ڕێککەوتنەکە کرد.
ئەمەی لە شنگال ڕوودەدات دوورنییە کۆدەنگی هەر یەکە لە تورکیا و ئێرانیشی لەگەڵ بێت وەک بەشێک لەو هەماهەنگییەی کە لە مانگی ئەیلوولی ئەو ساڵ لەنێوان هەریەکە لە تورکیا و ئێراندا هاتەکایەوە بۆ لێدانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردییەکانی وەک پارتی کرێکاران و #پژاک#. لەلایەکی دیکەشەوە ئەم نەرمییەی ئێراق دەکرێت بەشێکیش بێت لە خۆ بەدوورگرتن لە گوشارەکانی تورکیا، چونکە ئەنقەرە دەمێکە داوا لە ئێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ دەرکردنی هێزەکانی سەر بە #پەکەکە# لە شنگال. هەرچۆنێک بێت ئەم ڕێککەوتنە لە دەرەنجامی بەرژەوەندی هاوبەشی کۆمەڵێک لایەنی هەرێمی و نێودەوڵەتی هاتووەتەکایەوە، کە دواجار بە سوودی هەرێمی کوردستانیش تەواو دەبێت.
دەکرێت ئەمە دەرفەتێک بێت کە لەگەڵ حکەمەتەکەی کازمی ئەمریکا و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کاری لەسەر بکرێت، چونکە ئەمە ئێستا دەچێتە خانەی خزمەتی ئەو ستراتیژەی کە هەر یەکە لە حکومەتی کازمی و ئەمریکاش کاری لەسەر دەکەن بۆ لاوازکردنی هەژموونی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، ئەم دەرفەتە واتا هاوتابوونی بەرژەوەندی کۆمەڵێک لایەن لەگەڵ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان کە بە دەگمەن دووبارە دەبێتەوە، بۆیە هەرێمی کوردستان گرنگە کاری باشی لەسەر بکات بۆ ئەوەی بگاتە ئامانج. هەرچەندە نابێت ئەوەش لەبیر بکەین کە بواری جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە هەروا ئاسان نییە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەو لایەنانەی کە ڕێگری دەکەن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، بە تایبەت میلیشیاکانی نزیک لە ئێران ئێستا پاساویان لاوازە و پاڵپشتیان کەمە و گلۆڵەیان لە لێژییە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览415
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 17-10-2020
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 17-10-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览415
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,465
图片 105,217
书籍 19,481
相关文件 97,367
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!