图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,719
图片 105,783
书籍 19,385
相关文件 97,459
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هەڵاوسانی رێژەی گەنجان، دووکەڵێک پێش ئاگر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڵاوسانی رێژەی گەنجان، دووکەڵێک پێش ئاگر

هەڵاوسانی رێژەی گەنجان، دووکەڵێک پێش ئاگر
$هەڵاوسانی ڕێژەی گەنجان، دووکەڵێک پێش ئاگر$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#28-08-2020#
لەبەرئەوەی زانستی سیاسەت چالاکییەکی مرۆییە و زۆرتریش پەیوەستە بە پرسی بەڕێوەبردنی حوکمڕانی، بۆیە هەمیشە پەیوەندییەکی پتەو هەیە لەنێوان فاکتەرە دیمۆگرافییەکان و پڕۆسەی حوکمڕانی لە هەر وڵاتێکدا. لە زانستی سیاسی زیاتر لە تیۆرێک هەیە کە پەیوەندیی نێوان فاکتەری دیمۆگرافی و تووندوتیژیی سیاسی لە کۆمەڵگەدا دیاری دەکەن. یەکێک لەو تیۆرانەی کە لە زۆر ڕووەوە دەتوانێت ئەو دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان بخوێنێتەوە تیۆری هەڵاوسان (کەڵەکەبوون) ی گەنجانە (Youth bulge theory) ، بەتایبەت دوای ئەوەی زیاتر لە توێژینەوەیەک گەیشتن بەو ئەنجامەی کە لە ساڵانی 1970 تاوەکوو 2007 لە 70٪ ی ململانێکانی جیهان لەو وڵاتانە بوون کە ڕێژەی گەنجانی لە خوار 30 ساڵ بووە، واتە کۆمەڵگەی گەنج بوون. ئەم تیۆرە لەدوای ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و دواتریش بەهاری عەرەبی سەدایەکی باشی هەبووە بۆ تێگەیشتن لە ناسەقامگیرییەکانی جیهانی عەرەبی و ئیسلامی، بەتایبەتیش لە بواری تێگەیشن لە پەیوەندیکردنی گەنجان بە ڕێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە. نووسەری دیار (فەرید زەکاریا) لەدوای ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر بەشێکی زۆری سەرهەڵدان و ناسەقامگیرییەکانی جیهانی ئیسلامی بۆ هەریەکە لە فاکتەرەکانی هەڵاوسانی گەنجان و لاوازیی گەشەی ئابووری گەڕاندەوە.
مەبەست لە گەنج بەپێی زۆربەی ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتییە لە تەمەنی (15-24) ساڵ، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین کە تەمەنی گەنجی وەکوو فاکتەرێکی دیمۆگرافی ئەو تەمەنەیە کە دەکەوێتە نێوان (16-30) ساڵ. بەوپێیەش کۆمەڵگەی هەرێمی کوردستان کۆمەڵگەیەکی گەنجە، واتە گەشەی دیموگرافیی نیمچە بەرزە. بەگوێرەی ڕووپێویی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری دانیشتووان (UNFPA) لە ساڵی 2018، ڕێژەی تەمەنی 15 ساڵ و بەرەو خوار نزیکەی 37٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنن و هەمان ڕێژەش لە ئێراقدا 40٪ تێپەڕدەکات. لە هەرێمی کوردستاندا مەزەندە دەکرێت ڕێژەی گەنجان نزیکەی 40٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێکبێنن.
بەپێی توێژینەوەیەک لەبارەی پەیوەندیی نێوان هەڵاوسانی گەنجان و تووندوتیژیی سیاسی کە لە ساڵی 2006 لەلایەن ‌ (هێنریک ئوردال) ئەنجامدراوە، گەیشتووەتە چەند ئەنجامێکی گرنگ کە گشتیان بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەندییان بەو دۆخەی ئێستا کە هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت، هەیە.
یەکێک لە دەرەنجامە گرنگەکانی ئەم توێژینەوەیە ئەوەیە کە ئەو وڵاتانەی هەڵاوسانی ڕێژەی گەنجانیان هەیە ئەگەری تووندوتیژییان زیاترە لەو وڵاتانەی کە ئەو ڕێژەیان نییە. لەبەر ڕۆشنایی ئەم گریمانەیەدا دەتوانین بڵێین کە هەڵاوسان و کەڵەکەبوونی ڕێژەی گەنجان لە هەرێمی کوردستاندا بە هاوتابوون لەگەڵ زیادبوونی ڕێژەی بێکاری و لاوازیی گەشەسەندنی ئابووری، زەنگێکی مەترسیدارە لەسەر پڕۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا. بەتایبەت ئەو گەنجانەی کە زانکۆکان تەواودەکەن و دەرفەتی کارکردنیان نییە، ڕێژەیان ساڵ بە ساڵ زیاتر دەبێت. نوێنەری گشتیی ئەمینداری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق (جينين هينيس -بلاسخارت) لە 26ی ئەم مانگە (ئاب) دا ئاماژەی بەوەدا کە ڕێژەی هەژاری لە ئێراقدا 10٪ زیادیکردووە، بەشێوەیەک کە ئێستا سێیەکی خەڵکی ئێراق لەژێر هێڵی هەژاریدان.
هەڵبەتە ئەم داتا مەترسیدارانە کەم تا زۆر بۆ هەرێمی کوردستانیش ڕاستن. هەڵاوسانی گەنجان و زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لەوانەیە لە ئاییندەیەکی نزیکدا سەربکێشێت بۆ تووڕەبوون و بێمتمانەبوونی گەنجان لە ژیان و بەها سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، کە ئەمەش دواجار سەردەکێشێت بۆ تووندوتیژیی سیاسی و زیادبوونی ڕێژەی تاوان و چەندان مەترسیی دیکە کە ئێستا ئاماژەکانی ڕۆژبەڕۆژ ڕوونتر دەردەکەون. ڕاستە لەدوای پڕۆسەی ڕیفراندۆم جۆرێک لە نائومێدیی سیاسی درووستبووە لەسەر ئاستی کۆمەڵگە، بەتایبەتیش لە بێهیوابوونی خەڵک بە بەشداریکردنی سیاسی (کە بەپێی داتاکانی لە ساڵی 2018دا لە 50٪ی گەنجانی هەرێمی کوردستان متمانەیان بە سیاسەت نەماوە) و دواجار پاسیڤ بوون و بێهەڵوێست بوون لەبەرانبەر دۆخی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، هەر بۆیە لە 2017 تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2019 خەڵک تاقەتی خۆپێشاندان و ناڕەزاییشی نەمابوو، ئەمە لەکاتێکدا کە پارێزگاکانی دیکەی ئێراق لە دۆخێکی ناڕەزایی جەماوەری بەردەوامدا بوون. ئەم قۆناخی پاسیڤبوون و بێدەنگییەی خەڵک خەریکە تەواودەبێت، بزووێنەری خێرابوونی ئەم قۆناخە تازەیەش زیادبوونی ڕێژەی هەڵاوسانی گەنجانی بێکار و بێهیوایە لە هەرێمی کوردستاندا.
خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هەفتەی ڕابردوو، سەرەتای ئەو قۆناخە نوێیەن، بە جۆرێک کە تووڕەیی گەنجان خەریکە تەشەنە دەکات و لە هەمان کاتیشدا پێویستی بە ڕێکخستن و هێزێکی سیاسی نییە کە ئاڕاستەی بکات، بە جۆرێک تەنیا بابەتێکی سیاسی سادە دەکرێت بیانهێنێتە سەر شەقام و بە ئاسانیش سەربکێشێت بۆ تووندوتیژی. ئێستا 72٪ی گەنجان و لاوانی هەرێمی کوردستان تەکنەلۆجیا بەکاردەهێنن کە هاوکاریانە بۆ ڕێکخستن و کۆدەنگی لەسەر هەر پرسێکی سیاسی و ئابووری... تاد. بۆیە ئەوەی لە #هەڵەبجە# و #کەلار# و #رانیە# و #زاخۆ# و شارەکانی دیکەی کوردستانیش بینیمان، سەرەتای ئەو دووکەڵەیە کە هێشتا نەبووەتە ئاگر، بەڵام ئەگەر بووە ئاگر تووندوتیژی و قوربانیی زۆری لێدەکەوێتەوە تاوەکوو ئاستی پەکخستنی حکومەت و دەزگا خزمەتگوزارییەکان. واتە لەئێستادا ئەوەی توانای ورووژاندن و هەژاندنی دەسەڵات و حوکمەتی هەیە، نە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانن، نە هێزە سیاسییەکان، بەڵکوو زیادبوونی ڕێژەی هەڵاوسانی ئەو گەنجانەیە کە تاوەکوو دێت بێهیوا و بێکار و تووندوتیژتر دەبن. بەتایبەت ئەو دۆخەی ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێدا تێدەپەڕێت لە قەیرانی دارایی و دواکەوتنی مووچە و بێکاری و پەتای کۆرۆنا، گشتیان هاندەرن بۆ تووڕەکردنی گەنجان و ئاڕاستەکردنیان بەرەو تووندوتیژیی سیاسی. هەرچەندە ئەم پرسە پێویستی بە توێژینەوە و وردەکاریی زیاتر هەیە، بەڵام تاوەکوو زووە دەبێت لایەنە سیاسییەکان و حکومەت بە جددی وەریبگرن تا لەدەست دەرنەچووە. لەدەست دەرچوونی ئەم دۆخە ناهەموارە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکی سیاسیدا نییە، چونکە توێژی گەنجان لە ئێستادا وابەستە و پاشکۆیی هیچ لایەنێکی سیاسی نین لە هەرێمی کوردستاندا. ڕاستە تووڕەبوونەکە زیاتر ئاڕاستەی دوو پارتە سەرەکییەکەی کوردستانە، بەڵام هیچکام لە هێزە سیاسییەکانی دیکەش جێگای متمانەی ئەم توێژە نین کە چاویان لەوەبێت وەبەهێنانی سیاسی تێدا بکەن. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览219
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 28-08-2020
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 28-08-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 社会
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览219
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,719
图片 105,783
书籍 19,385
相关文件 97,459
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!