图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,748
图片 105,806
书籍 19,399
相关文件 97,478
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ستراتیجی گەڕانەوە بۆ بەغدا ناکامڵە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ستراتیجی گەڕانەوە بۆ بەغدا ناکامڵە

ستراتیجی گەڕانەوە بۆ بەغدا ناکامڵە
$ستراتیجی گەڕانەوە بۆ بەغدا ناکامڵە$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#02-10-2019#
کاریگەریی ئەمریکییەکان لەسەر ئێراقی دوای #داعش# تا دێت کەمتر دەبێتەوە، بە جۆرێک وەک مایکڵ ڕۆبنیش چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە نووسینێکدا ئاماژەی بۆ کرد، ئەمریکا خەریکە ئێراق بەتەواوی دەدۆڕێنێ، بە جۆرێک گەر وا بڕوات، دوور نییە یەکەم تەقەی ئێران و ئەمریکا لە ئێراقدا بێت. تا ئێستا چەندین جار لەلایەن سەرکردە سەربازی و سیاسییەکانی #حەشدی شەعبی# کە ئێستا بەشێکی سەرەکیی سوپای ئێراقن، هەڕەشە لە ئەمریکییەکان کراوە، ئەمریکا خۆیشی متمانەی بە دۆستایەتیی ئێراق نەماوە، بەتایبەتی ئێستا کە ململانێی ئێران و ئەمریکا گەیشتووەتە ئەوپەڕی. بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بەڵانسە ئەمریکا پێویستی بە کورد و سوننە دەبێت بۆ ئەوەی بەغدا بە تەواوی لەدەست نەدات.
تەرازووی هێز لە ئێراقدا تادێت لە بەرژەوەندیی بەغدا و دەوڵەتی شیعەی باڵادەست لاسەنگ دەبێت، بە تایبەتی هەرێمی کوردستان لە دوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە زۆربەی کارتە بەهێزەکانی لەدەستداون بەرانبەر بەغدا، ئەم لاوازیە بەڕوونی لە ڕۆڵی کورد لە پەڕڵەمان و دامەزراوەکانی تری حوکمڕانی لە بەغدا دەردەکەوێت. ڕاستە ڕیفراندۆم نەیتوانی مەبەستەکەی بپێکێت، بەڵام لەڕاستیدا حەزی مانەوەی #هەولێر# لەگەڵ بەغداش تادێت لاوازتر دەبێت، بە جۆرێک ئەوەی ئێستا هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە بە بەغداوە تەنیا بودجەیە، ئەگەرنا هیچ ئومێدێکی سیاسیی گەورەی بە بەغدا نییە.
ستراتیژی گەڕانەوە بۆ بەغدا لە ئێستادا ستراتیژێکی عاقڵانەیە، بەڵام بەو دۆخە لاوازەی کە هەرێمی کوردستانی تێدایە ناتوانێت هیچ کاریگەریی و دەستکەوتێکی سیاسی هەبێت، بەڵکوو ئەو پێگە سیاسی و دیبلۆماسییەی کە هەرێمی کوردستان لە 2003 تاوەکوو 2017 هەیبوو لەسەر ئاستی ئێراق و ئاستی نێودەوڵەتیش، بە گەڕانەوە بۆ بەغدا لەباردەچێت و هەرێم لەڕووی سیاسی و ئابوورییەوە بەتەواوی بە بەغداوە دەبەستێتەوە ئەگەر پاڵپشتی و هێزی سیاسیی تر بۆ ئەم گەڕانەوەیە درووست نەکرێت. واتا ستراتیژی گەڕانەوە بۆ بەغدا و ڕادەستکردنی نەوت کە کۆڵەگەی ئابووریی هەرێمی کوردستانە، جیاوازییەکی ئەوتۆ ناهێڵێت لەنێوان بەسرە و هەولێردا، تا ئەو ئاستەی دوور نییە دواتر هەندێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان داوای کارگێڕیی سیاسی و دارایی لە بەغدا بکەن، وەک تا ئێستا چەند جارێک بە ناڕاستەوخۆ ئاماژەی بۆ کراوە، بەتایبەتی لە ئەگەری گرژبوونی ململانێکانی یەکێتی و پارتی. بۆ ئەوەی ستراتیژی گەڕانەوە بۆ بەغدا نەبێتە هۆی توانەوەی هەرێم لەناو ئێراقێکی ئاییندە نادیاردا، پێویستە هەولێر دوو کۆڵەگە بۆ ئەو ستراتیژەی زیاد بکات:
$یەکەم: هاوپەیمانی لەگەڵ سوننە$
کورد هەرچەندە لە دوای 2003 وە شەریکی سەرەکیی شیعە بووە لە درووستکردنی ئێراقی نوێدا، بەڵام بەهۆی ڕوانینی ئایدیۆلۆژی و مەزهەبیی شیعەکان بۆ حکومەت و دەوڵەتداری، نە کورد و نە سوننەش ناتوانن ببنە هاوبەش لە ئێراقی نوێدا. ئینجا بۆ ئەوەی گەڕانەوەی کورد بۆ بەغدا سەنگ و کاریگەریی سیاسی هەبێت، دەبێت جۆرێک لە هاوپەیمانی لەگەڵ سوننە ببەستن. واتا بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو بەڵانسەی هێز کە هەم ئەمریکییەکان دەیانەوێت و هەمیش بۆ خودی هەرێمی کوردستان گرنگە، دەبێ هەرێمی کوردستان چاوێکی لەسەر سوننە بێت، بە تایبەتی ئەو سوننانەی کە وەک کورد نائومێد بوون لە بەغدا و ئەوەندەی ڕوویان لە هەرێمە ئەوەندە ڕوویان لە بەغدا نییە.
هەریەکە لە کورد و سوننە لە ئێستادا ئەوەندە پەرشوبڵاو و لاوازن کە پێویستیان بە هاوکاریی یەکتر هەیە، کورد دەتوانێت نەک هەر کۆیانبکاتەوە، بەڵکوو سەرکردایەتیشیان بکات، نیشتەجێبوونی بەشێکی زۆری سەرکردە سیاسی و خێڵەکییەکانیشیان لە هەرێمی کوردستان، دەتوانێت ئاسانکاری بۆ ئەو هەنگاوە بکات.
سوننە نەیانشاردووەتەوە کە ئەوان تامەزرۆی درووستکردنی هەرێمێکن. بەتایبەت لە دوای کاولکارییەکانی شەڕی داعش، چەند جارێک بیرۆکەی ئەو هەرێمەیان پێشنیاز کردووە، کورد دەتوانێت هاوکاریان بێت لە درووستکردنی هەرێمێکی وەها کە دەرئەنجام لە بەرژەوەندیی کورد دەشکێتەوە. درووستبوونی هەرێمێکی دیکە لە ئێراقدا وا دەکات پاڵپشتیی دەستووریی هەرێمی کوردستانیش بەهێزتر بێت لەبەرانبەر حکومەتی ناوەند، ئەمە جگە لەوەی درووستبوونی هەرێمێکی دیکە، ‌ ئەگەری درووستبوونی چەند هەرێمێکی تریش ئاسان دەکات‌. لە ئاستی ئیقلیمیشەوە داواکارییەکانی کورد چیتر تەنیا وەک داواکاریی نەتەوەیی و ئیتنیکی و ناوچەیی دەرناکەون، بەڵکوو دەچنە قاڵبێکی ترەوە، ئەو پاساوەش لەدەست ئەو هێزانە دەردەهێنرێت کە کورد وەک نەتەوەیەکی جوداخواز و دژەدەوڵەت سەیر بکرێت.
ئەم هاوپەیمانێتییە لەگەڵ سوننە کورد دووبارە دەکاتەوە بە شەریکێکی بەهێز لە ئێراقدا کە بتوانێت داکۆکی لە مافەکانی بکات، بە تایبەت کە ئێستا هەریەکە لە کورد و سوننە دوو کاراکتەری زۆر لاوازن‌ و خەریکە هیچ کاریگەرییان نامێنێ بەسەر جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەتی ئێراقەوە. هاوپەیمانێتییەکی لەو جۆرە دوور نییە ببێتە ئەڵتەرناتیڤی ئەو هاوپەیمانییە ستراتیژیەی نێوان کورد و شیعە کە لەدوای 2003 پایە سەرەکییەکانی دەوڵەتی نوێی ئێراقی لەسەر بنیاتنرا. ئەم هاوپەیمانێتییە هێزێکی زۆر دەدات بە گەڕانەوەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و کورد لە مەترسیی توانەوەی سیاسی و ئابووریش دەپارێزێ.
$دووەم: سوپایەکی نیشتمانیی پرۆفیشناڵ$
هەرێمی کوردستان وەک ئەکتەرێکی بەهێز لەناو ئێراقدا، هەمیشە جێی بایەخی ئەمریکا و ئەوروپییەکانیش بووە، بەتایبەتی دوای بەحەشدکردنی سوپای ئێراق و هەژموونی ئێران بەسەر سوپادا خەریکە ئەمریکا متمانەی بە سوپای ئێراق نامێنێ. کورد دەبێت بزانێت کە ستراتیژی ئێستای ئەمریکا بریتییە لە پشتبەستن بە سوپا و هێزە چەکدارە لۆکاڵییەکان بۆ دەستێوەردان و هەژموونی سیاسی خۆی لە ناوچەکەدا، ئەمە نەک هەر لە سەردەمی ئیدارەی ترامپ، بەڵکوو لە سەردەمی ئیدارەی ئۆباماش ئەمریکا خۆی بەدوور دەگرت لە ناردنی هێزی سەربازیی زەمینی وەک ئەوەی لە ئێراق و ئەفغانستان کردی، بۆیە لە سووریا و لە ئێراق لە ڕێی پاڵپشتیی هێزە لۆکاڵیە سەربازییەکانی وەک هێزەکانی سووریای دیمۆکرات و هێزی پێشمەرگە شەڕی داعشی کرد. پاڵپشتیی دارایی و لۆجستیی ئەمریکا و ئەوروپییەکانیش بۆ ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەوێتە ئەو چوارچێوەیە، نابێت ئەوەشمان لەبیربچێت کە مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش کۆتایی نەهاتووە.
لە سەروبەندی ململانێی ئێران و ئەمریکا و ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا، ئەوا وێستگەی سەرەکیی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستان دەبێت بۆ چاودێریکردنی ئێران. خودی سەرۆکی ئەمریکا نەیشاردەوە کە دوای کشانەوەیان لە سووریا، هێزەکانیان لە ئێراق نیشتەجێ دەبن. بۆیە هەرێمی کوردستان دەبێت تا زووە هێزی پێشمەرگە ڕێکبخاتەوە لەسەر شێوازی لەشکرێکی نیشتمانیی پرۆفیشناڵ کە بتوانێ جێی متمانەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت لە ناوچەکەدا، درووستکردنی سوپایەکی بەهێز و ناحیزبی دەتوانێت ببێتە ئەڵتەرناتیڤی لەدەستدانی کارتی نەوت و وزە و کۆمپانیا بیانییەکان. هەرێمی کوردستان دەبێت بزانێت بەبێ پاڵپشتیی نێودەوڵەتی و هاوکاریی سیاسی ئەمریکا و هێزە ئەوروپییەکان لەناو ئێراقدا دەتوێتەوە.
ئەم دوو هەنگاوە دەتوانن هەم لە ئاستی ناوخۆ و هەم لە ئاستی دەرەوەش هەرێمی کوردستان لە توانەوەی سیاسی و ئابووری ڕزگار بکەن، بەبێ ئەو دوو هەنگاوە، ستراتیژی گەڕانەوە بۆ بەغدا، هەرێمی کوردستان بەتەواوی دەبەستێتەوە بە ئێراقەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览398
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 02-10-2019
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 02-10-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,748
图片 105,806
书籍 19,399
相关文件 97,478
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!