图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,413
图片 105,539
书籍 19,424
相关文件 97,460
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سەرۆکی هەرێم لە بەردەم چوار ساڵی پڕ کاردا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
سەرۆکی هەرێم لە بەردەم چوار ساڵی پڕ کاردا
زوبێر ڕەسوڵ
19-06-2019

بە و پێیەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەزموونێکی درێژی هەیە لەگەڵ حوکمڕانی، ‌ ئاشنایەتییەکی باشیشی هەیە لەسەر زۆربەی ئەو دۆسیە و ئاریشانەی کە لە چوار ساڵی ئاییندەدا ڕووبەڕووی دەبنەوە. ئەجێندای چوار ساڵی داهاتووی سەرۆکی هەرێم تا ئاستێکی زۆر پەیوەستە بە چارەسەرکردنی چەند پرسێکی جەوهەری کە پایەی سەرەکین بۆ مانەوە و بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان. لەم نووسینەدا هەوڵدەدم بە کوورتی تیشک بخەمە سەر چەند بوارێکی گرنگ کە پێویستە لە پێشینەی کارەکانی بن لەو چوار ساڵەدا:
ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی پارتی و یەکێتی
یەکێک لە ئاڵنگارییە سەرەکییەکانی بەردەم پڕۆسەی حوکمڕانی لە چوار ساڵی ئاییندەدا پەیوەستە بە ئاستی تەبایی و ناتەبایی یەکێتی و پارتی، یاخود وردتر بڵێین ڕێککەوتن و هەما‌هەنگیی ئەو دوو لایەنە لەسەر ئاستی حکومەت و پەڕڵەمان و سەرۆکایەتی هەرێم. نەک هەر ئەوه، ‌ بەڵکوو هیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆش ناتوانرێت بکرێت، ئەگەر هەریەکە لەو دوو هێزە سەرەکییە کۆک نەبن لەسەری، بە تایبەت پرسەکانی چاکسازی و نەوت و پێوەندیە هەرێمییەکان و پرسی کەرکووک. هاوکاریی ئەو دوو هێزە سەنگی مەحەکی سەرکەوتنی چوار ساڵی ئاییندەیە، بە تایبەت کە‌ ئێستا هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی بەهێز نییە تا ڕووبەڕووی حکومەت بوەستێ، بۆیە زۆرترین بەرکەوتنی حکومەت لەگەڵ خودی هێزە بەشداربووەکانی ناو حکومەت دەبێت (بۆ نموونە یەکێتی و گۆڕان) ، نەک لەگەڵ هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، چونکە‌ ئۆپۆزسیۆن لەم خولەی پەڕڵەماندا ئەستەمە بتوانێ هیچ گوشارێک بخاتە سەر دەسەڵات.
پێوەندی لەگەڵ بەغدا
چوار ساڵی ئاییندە ‌ دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی هەرێم ڕێگایەکی تری جیاواز لە ڕابردوو تاقی بکاتەوە لە بوونیاتنانەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا. هەرچەندە تا ئێستا ڕوون نییە‌ ئاخۆ کابینەکەی عبدولمەهدی دەتوانێت بەردەوام بێت یان نا، بەڵام هەرچۆنێک بێت، لە چوار ساڵی ئاییندەدا ‌بەغدا وێستگەیەکی گرنگ دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان ئەگەر بتوانێت وەبەرهێنانی سیاسی تێدا بکات. سەرکردایەتی کورد گرنگە لەوە تێبگات کە لە ئێستا و ئاییندەیەکی نزیکیشدا سیاسەتی نێودەوڵەتی (ئەوروپی و ئەمریکییەکانیش) ئەوەیە یارمەتیی ئێراق بدەن و بیخەنەوە سەرپێ، واتا کارکردنی هاوبەشی نێوان هەرسێ پێکهاتەکان وەک شەریک و هاوبەش لە دەوڵەتدا، ئەوان لاوازیی ئێراق وەک مەترسییەکی گەورە دەبینین نەک تەنیا لەسەر ئێراق، بەڵکوو لەسەر ئاساییشی ناوچەکە بە گشتی. لە ڕوانگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە داعش تا ئاستێکی زۆر بەرهەمی ئەو ناکۆکیەی نێوان لایەنە سیاسییە ئێراقییەکان بووە بە کوردیشەوە، بە تایبەتیش سیاسەتە تائیفییەکانی نووری مالیکی. چوار ساڵی ئاییندە ‌بە تایبەت لەگەڵ حکومەتی عادل عەبدولمەهدی دەر‌فەتێکە بۆ ئەوەی کورد حزووری خۆی بگەڕێنێتەوە بۆ بەغدا. هەماهەنگی لەگەڵ بەغدا دەسکەوتی سیاسی بۆ هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە تا لەگەڵ تورکیا و ئێران، بە مانایەکی تر تێچووی سیاسی پێوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێراق زۆر کەمترە تا لەگەڵ تورکیا و ئێران، ئەمە جگە لەوەی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان دۆستایەتی و کاریگەریی زۆریان هەیە لەسەر سەرکردە ئێراقییەکان، بەشێکیشیان هەر لە کوردستان دەژین، ئەم پێوەندیانە دەرفەتی زێڕینن بۆ کار لەسەر کردن و نابێت بەفیڕۆ بدرێن.
ئیدارەدانی پێوەندییە هەرێمییەکان
گرتنەبەری سیاسەتێکی هاوسەنگ لەبەرانبەر ئەکتەرە هەرێمییەکان کارێکی ئاسان نییە، بە تایبەت بۆ کیانێکی نادەوڵەتیی وەک هەرێمی کوردستان کە لەژێر گوشاری بەردەوامی هەرێمی و نێودەوڵەتی و ئینجا بەغداشدایە. چونکە هەندێک جار بەرژەوەندیی لایەنە هەرێمییەکان تەواو دژن لەگەڵ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان. بۆیە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە لەڕووی سیاسی و ئەمنییەوە زۆر پشت نەبەستێ بە وڵاتانی درواسێ، چونکە ئەم دوو بوارە ڕێگا بۆ ئەو دوو وڵاتە خۆش دەکات کە دەست بخەنە ناو پرسە ناوخۆییەکانی هەرێم و دواتریش بەکارهێنانی ناکۆکییە نێوخۆییەکان لە بەرژەوەندیی خۆیان. هەرێمی کوردستان وا باشترە مامەڵەی لەگەڵ تورکیا و ئێران زیاتر لە بواری بازرگانی و ئابووری بێت. لەڕاستیدا هەرێم ناتوانێت ببێتە پاسەوانی پاراستنی سنوورەکانی ئێران و تورکیا، ئەم بوارە دەکرێت بۆ ئێراق جێبهێڵدرێت. لەلایەکی ترەوە هەر یەکە لە تا‌ران و ئەنکەرە بەرژەوەندیی هاوبەش و هەندێک جاریش دژ بەیەکیان هەیە، کە بەداخەوە لە هەموو حاڵەتەکاندا هیچیان لە بەرژەوەندیی هەرێم‌ و پرسی کورد نین، بەڵام بە پێچەوانەوە ئێراق لە ڕوانگەیەکی تەواو جیاوازەوە لەو دوو دراوسێیە دەڕوانێت، بۆیە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا بەهێزیی هەرێمی کورستان واتا بەهێزیی بەغدا نەک پێچەوانەکەی.
هەماهەنگیی نێوان هەرسێ دەسەڵاتەکان
یەکێک لەو بوارانەی کە بەپێی دستووریش لە پسپۆڕییەکانی سەرۆکایەتی هەرێمه، ‌ بریتییە لە پتەوکردنی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتەکان، هەر یەکە لە پەڕڵەمان و حکومەت و دەسەڵاتی دادوەر‌ی دەبێت بە ئەرکی خۆیان هەستن. لە چوار ساڵی ڕابردوودا پێوەندیی نێوان ئەو دەزگایانە زۆر خراپ بووە، تا ئاستی پەکخستنی هەر یەکە لە پەڕڵەمان و سەرۆکایەتی هەرێم. سەرۆکی هەرێم دەبێت چاودێر بێت بەسەر دەستوور و پێوەندییە‌کانی نێوان ئەو سێ دەزگایه، ‌ بە جۆرێک هەریەکە بتوانێت بە سەربەخۆیی کارەکانی خۆی ڕاپەڕێنێ. گەڕاندنەوەی متمانە بۆ دامەزراوە حکومی و دادوەری و سیاسییەکان ئەرکێکی زێدە گرنگە و پێویستە سەرۆکی هەرێم لەو چوار ساڵەدا تەواوی هەوڵەکانی بخاتە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی هێز و متمانەی دامەزراوەکان، چونکە نەبوونی متمانە بە دامەزراوە سیاسی و یاساییەکان واتا پەکخستنی پڕۆژە سیاسییەکان، بە تایبەتی پڕۆژە چاکسازییەکان کە حکومەت‌ و پەڕڵەمان بە نیازن لەو چوار ساڵەدا ئەنجامی بدەن. گەڕاندنەوەی متمانە بۆ ئەو دامەزراوانە بە پلەی یەک لە ڕێگای کەمکردنەوەی دەسەڵاتی حیزبەکان دەبێت. بەبێ ئەم هەنگاوە ناتوانرێت هیچ چاکسازییەکی درووست ئەنجام بدرێت. بە تایبەتی دەسەڵات و سیستمی دادوەری دەبێت سەربەخۆ و دەستڕۆیشتوو بێت، چونکە بەشێکی زۆری کاری چاودێریکردنی یاسایی و دارایی و سیاسی لە ڕێگای ئەم دەسەڵاتەوە دەبێت.
نووسینەوەی دەستوور
پرسێکی تری سەرەکی بۆ دانانی بەردی بناغەی حوکمڕانی لە هەرێمدا بریتییە لە نووسینەوەی دەستوور کە دەبێت تا زووە لە دوو ساڵی یەکەمدا یەکلابکرێتەوە. وەک دیارە هەماهەنگیی سیاسی لەو خولەی پارلەماندا لە ئاستێکی زۆر باشدایە، بۆیە ئەم قۆناغە زۆر لەبارە بۆ درووستکردنی کۆدەنگییەک لەسەر نووسینەوەی دەستووری هەرێم. هەڵبەتە نابێت باڵادەستیی زۆرینەی پەڕڵەمانیی لایەنێک بکرێتە دەرفەت بۆ تێپەڕاندنی بڕگە دەستوورییەکان، بەڵکوو بە پێچەوانەوە دەبێت پاڵنەرێک بێت بۆ درووستکردنی یەکدەنگی لەسەر مەسەلەی دەستوور، کە دواجار داڕشتنی پەیکەری حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا لێدەکەوێتەوە.
مەلەفی نەوت و سامانە سرووشتییەکان
دیارە لێرەدا مەبەستم سەرلەنوێ بوونیاتنانەوەی سێکتەری نەوت و گازی هەرێمە کە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان سەرپەرشتی دەکات. ئەم وەزارەتە لە هەشت ساڵی ڕابردوودا خاڵی مشتومڕ و لاوازی حکومەتی هەرێم بووە. باشتر دەبێت ئەگەر لیژنەیەک‌ لە نوێنەری هەموو لایەنەکانی پەڕڵەمان بتوانێت چاودێریی ئەو وەزارەتە بکات، بۆ ئەوەی چیتر نەبێتە سەرئێشە بۆ حکومەت و دواتریش لەمپەڕ لە بەردەم پڕۆژەی چاکسازی.
ناوچە کێشە لەسەرەکان
ناوچە دابڕاوەکان قووڵاییەکی ستراتیژیی بەهێزن بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان، ناکرێت چیتر ئەو دۆخەی ئێستا بەردەوام بێت. سەرۆکی هەرێم لە ڕێگای ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا و بە تایبەتیش لە ڕێگای سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق، دەتوانێت لەسەر میکانزمێکی ئاساییکردنەوەی دوخەکە ڕێکبکەون. بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان‌ و بە تایبەتیش ڕاپۆرتی دوایی گرووپی قەیرانە نێودەوڵەتییەکان (Crisis Group) ، ناوچە دابڕاوەکان جێگای مەترسین بۆ سەر ئاساییشی ئێراق و ناوچەکە، لە هەمان کاتدا خاڵی لاوازیشن بۆ دزەکردن و دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە ئێراقدا. واتا کۆدەنگییەکی نێودەوڵەتی و ئێراقیش هەیە کە ئەو ناوچانە تەنیا بە حکومەتی ئێراق بەڕێوەناچن، بەڵکوو دەبێت بە هاوبەشی بێت لەگەڵ هەرێمی کوردستان. کورد ئەزموونێکی شکستخواردووی هەیە لە ئیدارەدانی ئەو ناوچانە، سەرۆکی هەرێم دەتوانێ دەرسی باشی لێ وەربگرێت کە دواجار جۆرێک لە ڕێککەوتنی لێبکەوێتەوە لەگەڵ حکومەتی ئێراق.

ئەو پرسانەی ئاماژەمان بۆ کردن گرنگترین ئەو بوارانەن کە ڕووبەڕووی سەرۆکی هەرێم دەبنەوە لە چوار ساڵی ئاییندە‌دا. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览268
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 19-06-2019
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 96%
96%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览268
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,413
图片 105,539
书籍 19,424
相关文件 97,460
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!