图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,600
图片 105,732
书籍 19,411
相关文件 97,454
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کابینەی نۆیەم دەتوانێت چی بکات؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کابینەی نۆیەم دەتوانێت چی بکات؟

کابینەی نۆیەم دەتوانێت چی بکات؟
$کابینەی نۆیەم دەتوانێت چی بکات؟$
#زوبێر رەسوڵ#
#02-05-2019#
$پێدەچێت خەڵک چاوەڕوانی و هیوایەکی زۆری بە کابینەی نوێەم هەبێت، بە جۆرێک ئەگەر نەتوانێت گۆڕانێکی ڕیشەییش بکات، بەڵام دەتوانێ ببێتە هەنگاوی سەرەتا بۆ گۆڕانکاری لە کۆی کایەکانی حوکمڕانی، بە تایبەتیش لە بواری سەروەریی یاسا و دادپەروەری بە هەردوو فۆرمە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکەیەوە.$
هەرچەند کەسانێک هەن کە پێیانوایە کابینەی نوێی حکومەت کابینەیەکی بەهێز نابێت، چونکە وەک پێویست دەستکراوە نابێت لەلایەک و لەلایەکی تریش دوو شەریکی گەورەی وەک گۆڕان و یەکێتی لە حکومەتدان، ئەمە بێجگە لەوەی کابینەی نۆیەم کابینەی دوای قەیرانە و چەندان ملیۆن دۆلار قەرزی بە میرات لە کابینەی پێش خۆی بۆ ماوەتەوە. بەڵام بە پێچەوانەوە کابینەی نۆیەم دەرفەتێکی زێڕینی لە بەردەمە کە ڕەوتی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان بخاتە سەر ڕێی ڕاست‌ و ئەو بارە لاسەنگەی کە نزیکەی سێ دەیە دەبێت بە خواری هاتووە، ڕاست بکاتەوە.
لەڕاستیدا بەشێکی زۆری ئەو وڵاتانەی کە وەک خۆمان سەردەمانێک بە حوکمڕانیی نادا‌مەزراوەییدا تێپەڕیون، هەمیشە فریادڕەسێکیان هەبووە کە توانیویەتی ئاڕاستەی حوکمڕانی بگۆڕێت و وەک ڕەمزی چاکسازی بمێنێتەوە. ئەو جۆرە سەرکردانە مێژوویەکیان بۆ خۆیان تۆمار کردووە لە بواری چاکسازی، لە سەردەمێکدا کە چاکسازی ئەستەم بووە، #مەسرور بارزانی# تا ئاستێکی باش ئەو چانسەی هەیە کە سەردەمی حوکمڕانیی خۆی بە جۆرێک دەستپێبکات، بچێتە ڕیزی سەرکردە مەزنەکانەوە.
هەڵبەتە من نامەوێت زیادەڕۆیی بکەم لە هەڵچنینی هیوا بە کابینەی نۆیەم، بەڵام وەک ئەزموونی تایبەتی خۆم گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی، ئەوەندەی پاڵپشتی لە چاکسازی و هاندانی کەسانێک کە لە توانایاندایە چاکسازی بکەن گرنگە و کاریگەریی هەیە، ئەوەندە چەندبارەکردنەوەی ڕەخنە و گازاندە کاریگەریی نییە، تەنیا لەو کاتەدا نەبێت کە دەگەینە باوەڕێکی تەواو بەوەی نییەتی چاکسازی وجودی نییە، دیارە هێشتاش زووە بۆ ئەو حوکمە پێشوەختە.
هەنگاوی یەکەمی ئەو پڕۆسەیە دەبێت بریتی بێت لەدرووستکردنی متمانە لەنێوان خەڵک و دامەزراوە حکومییەکاندا، واتا ‌ سەروەرکردنی یاسا و ڕەنگدانەوەی لە واقعی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، بە جۆرێک کە بتوانێت دادپەروەری بەدی بهێنێ. چونکە لە ڕوانگەی زۆرینەی خەڵکەوە فەرمانڕەواییەکی دادپەروەر ئەگەر دیکتاتۆریش بێت، باشترە لە فەرمانڕەواییەکی نادادپەروەر.
لەو ئاستەدا دادگاکان و پۆلیس و ئاساییش دەتوانن ڕۆڵی سەرەکی بگێڕن، بە جۆرێک کە بتوانرێت متمانە بگەڕێنرێتەوە بۆ دامەزراوەکانی حکومەت‌ و دەسەڵاتی خۆماڵی، واتا خەڵک دڵنیا بێت کە حکومەت مافەکانی دەپارێزێت لەبەرانبەر خەڵکی دەستڕۆیشتوودا. ئەم هەنگاوە هاوشێوەی گیانبەخشینەوەیە بە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم. بۆیە بەبێ دەستبردن بۆ ئەو هەنگاوە، پڕۆسەی چاکسازی بێ بنەما دەمێنێتەوە. چونکە تا متمانە بۆ دادگا و دامەزراوەکان نەگەڕێنرێتەوە هاووڵاتی متمانەی بە پڕۆسەی چاکسازی و دەرئەنجامەکانی نابێت.
هەنگاوی دووەم دەبێت لەسەر ئاستی دامەزراوەکان بێت. لەڕاستیدا لە هەرێمی کوردستان تا ئێستاش هەوڵێک هەیە بۆ لاوازکردن و بەشەخسیکردنی دامەزراوەکانی هەرێم، بە جۆرێک لە دانووستاندنی پێکهێنانی حکومەتیشدا ئەو دامەزراوانە خراونەتە مەزادی پێکهێنانی حکومەت و وەک مەکرەمە و سەرچاوەی داهات و هێز سەیریان دەکرێت.
واتا دامەزراوە سیاسی و ئابوورییەکان لە سەرەوە بۆ خوارەوە دەبێت بە پڕۆسەیەکی دووبارە بنیاتنانەوەدا بڕۆن. هەنگاوی دەسپێکیش بۆ ئەم مەبەستە دەبێت دەستنیشانکردنی کەسانی تازە و پەرێزپاک بێت بۆ سەرکردایەتی ئەو دامەزراوانە، بە تایبەتی لەسەر ئاستی کەسانی یەکەم. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو لەناو هەر دامەزراوەیەکدا وا باشە ‌لیژنەیەکی چاودێر دابنرێ بەسەر دامەزراوەکانەوە بۆ ئەوەی ڕەوتی چاکسازی شکست نەهێنێ و بەلاڕێدا نەبردرێت.
بەشی دووەمی پڕۆژەی چاکسازی کە دەکەوێتە ئەستۆی کابینەی داهاتوو، بریتییە لە کۆتاییهێنان بە سیمای دووئیدارەیی کە وەک وەرەمێکی شێرپەنجەیی وایە بە جەستەی هەرێمی کوردستانەوە. لەڕاستیدا ئەو جووت ئیدارەییە خەریکە دەبێتە واقیعێکی سیاسی و هەندێک لایەن وەک کارتێکی سیاسیش بەکاری دەهێنن لە دانووستاندنەکاندا. ئەمە جگە لەوەی ئەو دۆخە هەمیشە خاڵێکی لاوازی بووە و وڵاتانی دراوسێ چەندین جار دژ بە هەرێمی کوردستان بەکاریان هێناوە.
چارەسەری ئەو دۆخەش سەرەتا لە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دارایی و ناوخۆوە سەرچاوە دەگرێت. ئەو کابینەیە دەرفەتێکی باشی بۆ ڕەخساوە لەو بوارەوە، چونکە هاوپەیمانان ئێستا پڕۆژەیەکیان پێشکەش کردووە بۆ یەکخستەوەی هێزەکانی حەفتا و هەشتا، گوشاری زۆریشیان خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی تا زووە ئەو کارە تەواو بکات، چونکە ئەوانیش لە مەترسی ئەو پەرشوبڵاوییەی هێزە چەکدارەکان تێگەیشتوون کە لە ئاییندەدا چ کێشەیەک نەک بۆ هەرێمی کوردستان بەڵکوو بۆ هاوپەیمانانیش درووست دەکات. بەتایبەتی کە ئێستا ئەمریکا خەریکی پەلوپۆکردنی ڕژێمی ئێرانە.
دۆسیەی پێوەندیە هەرێمییەکان تەوەرێکی ترە کە پێویستە کابینەی داهاتوو پێیدا بچێتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ دراوسێکانی هەرێمدا. هەرچەندە مەلەفی پێوەندییەکانی دەرەوە تا ئاستێکی زۆر لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە سەرکردایەتی دەکرێ، بەڵام دیسان کابینەی داهاتوو دەوری زۆری دەبێت لە داڕشتنەوەی ئەو پێوەندیانەدا. هەڵبەتە مەبەستم لە پێداچوونەوەی پێوەندییەکان زیاتر گرتنەبەری سیاسەتێکی هاوسەنگە بەرانبەر هەر یەکە لە تورکیا و ئێران، لەبەرانبەریشدا توندوتۆڵکردنی پێوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی بەغدا. هەرێمی کوردستان نابێت دیسان بەو هەموو قوورساییەوە گشت هێلکەکانی بخاتە سەبەتەی تورکیاوە، چونکە لە چەند ساڵی ڕابردوودا و ئێستاشی لەگەڵدا بێت، تورکیا وەک مەترسی سەیری هەرێمی کوردستان دەکات.
تا ئێستاش ڕای گشتیی تورک بەرانبەر کێشەی کورد زۆر ڕەقتر و شۆڤێنیترە لە ڕای گشتیی وڵاتانی عەرەبی و هەتا فارسەکانیش. تورکیا لە گەرمەی شەڕی #داعش#دا کە چەند کاتژمێرێکی مابوو #هەولێر# بکەوێت، ئامادە نەبوو هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات لەو شەڕی مان و نەمانەدا، تا دواتر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاتە سەر خەت. تورکیا تا ئێستاش پێوەندییەکانی لەگەڵ هەرێم زیاتر لە ڕوانگەی مەترسی پارتی کرێکارانەوە سەیر دەکات تا هاوبەشیی بەرژەوەندی ئابووری و بنیاتنانی متمانەی سیاسی.
ئەو پێوەندیانەی پارتی لەگەڵ تورکیا لە ئاستی ناوخۆدا زۆر لەسەر پارتی کەوتووە، تا ئەوەی زۆرجار وا لێکدەدرێتەوە کە پارتی داردەستی تورکیایە، نەک ئەوە، بەڵکوو لایەنە کوردییەکانی تریش ئەو پێوەندیەی پارتی وەک کارتێکی گوشار بەرانبەر پارتی بەکاردەهێنن لە ململانێ ناوخۆییەکاندا. پارتی دەکرێت میکانیزمێکی گونجاوتر بدۆزێتەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پارتی کریکارانی کوردستان کە لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بێت بە پلەی یەک ئینجا تورکیا. لە چەند ساڵی ڕابردوودا تورکیا زۆر گوشاری خستووەتە سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش پارتی، بۆ ئەوەی لە مەلەفی پارتی کرێکاراندا هاوکاری بکات، بەڵام تا ئێستا بەپێی هەموو ئەو ڕاپۆرتانەی دزەیان کردووە، تورکیا نیگەرانە لەوەی کە بارزانی وەک پێویست هاوکاریی تورکیا ناکات لەو ڕووەوە. ڕاستییەکەشی پارتی نەهاتووەتە ژێر باری شەڕکردن دژی پارتی کرێکاران.
ئەمە بێجگە لەوەی بۆ هەر پارتێکی هەرێمی کوردستان ئەستەمە بتوانێت داواکارییەکانی تورکیا جێبەجێی بکات، چونکە بنکەی جەماوەرییان ئەوە قبووڵ ناکات.
هەڵبەتە ئەمە هەرگیز بە مانای پچڕاندنی پێوەندی نییە لەگەڵ تورکیا، بە پێچەوانەوە تورکیا دەکرێت شادەماری ئابووری بێت بۆ ئێمە، بەڵام ئەوەی من مەبەستمە ئەوەیە کە پێوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا پێویستە زۆرتر ئابووری و بازرگانی بن تاوەکوو ئەمنی. بۆ ئەم مەبەستەش هەولێر دەبێت زیاتر پشت بە بەغدا ببەستێ لەڕووی ئابووری و سیاسییەوە. بۆ پرسی پارتی کرێکارانیش دەتوانێت ئەو پرسە زیاتر بۆ بەغدا لێگەڕێ و نەیکاتە کێشەی خۆی. کابینەکەی عەبدولمەهدی دەرفەتێکی باشە بۆ کابینەی نۆیەم کە بتوانێت سوودی لێ ببینێ و هاوئاهەنگی لەگەڵ بکات. بۆیە من لەبری ئەوەی کابینەی نۆیەم لاواز ببینم، پێم وایە دەرفەتی یەکجار باشی لەبەردەستە کە تەکانێکی مێژوویی بدات بە پڕۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا، وەک سەرەتایەک بۆ چاکسازی لە کایەکانی تردا. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览252
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 02-05-2019
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 02-05-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览252
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,600
图片 105,732
书籍 19,411
相关文件 97,454
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!