图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,827
图片 106,153
书籍 19,345
相关文件 97,366
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دکتۆر بەرهەم؛ چارەسەر یان کێشە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دکتۆر بەرهەم؛ چارەسەر یان کێشە؟

دکتۆر بەرهەم؛ چارەسەر یان کێشە؟
$دکتۆر بەرهەم؛ چارەسەر یان کێشە؟$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#26-03-2019#
پێگەی کورد لە بەغدا لە سەرەتای 2013 وە تا ئێستا ڕۆژ بەڕۆژ لاواز دەبێ. ڕاستە بەشێکی زۆری ئەو لاوازیە پەیوەستە بە بەهێزبوونەوەی پێگەی ئێراق لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا و دواتریش گەشەکردنی دامەزراوە سیاسی و ئابوورییەکانی دەوڵەتی ئێراق، بەڵام بەشەکەی دیکەی پەیوەستە بە وەستانی گەشەی هەرێمی کوردستان بە تایبەت لەڕووی دامەزراوەیی و سەروەریی یاسا کە دەبوو ئێستا چەند فرسەتێک لە پێش بەغدا بێ، بەوپێیەی ئێمە لە 1991 بەدواوە خاوەن دیفاکتۆیەکی سیاسی و ئابووریی نیمچە سەربەخۆ بووین. بەڵام بەشە هەرە زۆرەکەی لاوازبوونی پێگەی کورد لە بەغدا پەیوەستە بە تێکچوونی پێوەندییەکانی یەکێتی و پارتی، دواتریش ناکۆکییەکانی نێوان هێزە کوردییەکانی دیکە بەگشتی. هەڵبەتە مەبەستم لە هێزەکانی تری وەک #بزووتنەوەی گۆڕان# و ئیسلامییەکان و بەو دواییەش دەرکەوتنی هێزێکی وەک نەوەی نوێ کە نەیانتوانیوە میکانیزمێکی گونجاو بۆ ئیدارەدانی پێوەندییەکانیان بدۆزنەوە لە بەغدا. ئەوەی سەیرە هەندێک جار ئەو هێزانە ئەوەندەی لە بەغدا کار لەسەر ململانێکانی ناو هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەوەندە نوێنەرایەتی کورد و بەدیهێنانی دەسکەوتەکانی کورد ناکەن، کەچی ئەوان هەست بەو بەرپرسیارێتییە ناکەن کە خەڵک ئەوانی بۆ ئەوە ناردووەتە بەغدا نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان بکەن نەک خۆخۆریی سیاسی.
سەرەتا بۆ تێگەیشتن لە ململانێکانی یەکێتی و پارتی دەبێت دان بەوەدا بنێین کە دەستاو دەست یان گۆڕانی نوخبەی سیاسی لەناو هەریەکە لە یەکێتی و پارتی هۆکارێکی تری تێکچوونی ئەو پێوەندیانەیە، بە تایبەت دەرکەوتنی نوخبەیەکی سیاسی تازەی ناو یەکێتی کە بە دیدێکی ترەوە سەیری ئیدارەی ململانێ سیاسییەکان لەگەڵ پارتی دەکەن. هەڵبەتە ئەو کەلێنە ئەگەری هەیە گەورەتریش بێت ئەگەر نوخبەی تازەی پارتی بڕیاری سیاسی لەناو ئەو حیزبە بەتەواوی بگرنەدەست، بەڵام ئێستا بەهۆی ئامادەیی و بەهێزیی بارزانی لەناو پارتی، هەست بەو گۆڕانە گەورەیە ناکرێت وەک ئەوەی لەناو یەکێتیدا دەبینرێت.
کورد لە بەغدا لە سەرەتای 2003 تا 2014 خاوەن چەندان پێگەی بەهێزی وەک سەرۆکی کۆمار و مەلەفی وەزارەتی دەرەوەو و سوپاسالاری ئێراق و جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەڕڵەمان بووە، لەگەڵ چەندان پۆستی تریش کە کورد لەڕێگایەوە دەیتوانی گوشار و کاریگەریی هەبێت لەسەر ئاڕاستەی پرسە سیاسی و ئابوورییەکان لە بەرژەوەندی خۆی. هەڵبەتە بوونی ئەو پۆستە باڵایانە کاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان لە دوای 2003 تا دەگاتە نەخۆشکەوتنی #مام جەلال# و دواتریش داڕمانی پێوەندییەکانی کورد و بەغدا لە سەردەمی هەریەکە لە مالیکی و عەبادی. دواتریش ئاڵۆزبوونی پێوەندی لایەنە کوردییەکان بە تایبەتیش یەکێتی و پارتی، ئیتر کورد بەرەبەرە هێزی سیاسی و مەعنەویی خۆی لەبەغدا خەریکە لەدەست دەدات. ئێستا تاکە پۆستی سیادی کە کورد هەیەتی لە بەغدا و دەتوانێت جۆرێک لە کاریگەریی سیاسی هەبێت پۆستی سەرۆکی کۆمارە، کەچی ئەویش خەریکە دەبێتە قوربانیی ململانێی نێوان یەکێتی و پارتی.
ڕاستە ئەو پۆستە دەبوو بە هەماهەنگی یەکێتی و پارتی و هێزە کوردییەکانی تریش یەکلاکرابایەوە، چونکە ئەو پۆستە دەسکەوتی هەموو کوردە نەک تەنیا لایەنێکی سیاسی و نابێت بە حیزبیش بکرێت، ئەمە هەڵەیەک بوو یەکێتی کردی کە بەداخەوە تا ئێستاش کاریگەریی لەسەر پێوەندیی یەکێتی و پارتی و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت هەیە و دواجاریشچ کورد و پێگەی هەرێم و خەڵکی کوردستان باجەکەی دەدەن. بەشێکی تری ئەو دۆخەی ئێستای هەرێمی کوردستان پەیوەندی هەیە بەو هەڵوێست وەرگرتنەی پارتی لە دکتۆر بەرهەم و هاوکارینەکردنی وەک سەرۆک کۆماری ئێراق.
هەڵبەتە ئەو دۆخە خەریکە گورزێکی کوشندە لە پێگەی کورد لە ئێراق و دواتریش پێوەندییەکانی یەکێتی و پارتی دەدات. لەڕاستیدا ئەگەر وێنە گەورەکەی سیاسەتکردن ببینین، بوونی سەرۆک کۆمارێکی کوردی بەهێز لە بەغدا یانی ئامادەیی بەهێزی کورد لە مەرکەزی بڕیاری سیاسیی دەوڵەتی ئێراق، پێچەوانەکەشی یانی نائامادەیی و لاوازیی کورد لە بەغدا و دواتریش ڕەنگدانەوەی بەسەر پێوەندیی کوتلە کوردییەکانی ناو پەڕڵەمانی ئێراق. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێستا کورد دەرفەتێکی بۆ هەڵکەوتووە لە ڕێگای پەیدابوونی نوخبەیەکی تری سیاسی لە ئێراقدا کە پێوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی دووبارە بنیات بنێتەوە بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو زیانە ئابووری و سیاسیانە بکاتەوە کە بەر هەرێم کەوتوون لە 2014 تاوەکوو 2018.
لەم قۆناغەدا دکتۆر بەرهەم کاراکتەرێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لە خزمەت دروشمی کوردستانێکی بەهێزدا سوودی لێ ببینرێ، بە تایبەت بۆ چاککردنەوەی پێوەندییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان. ئەگەر پارتی و بارزانی پاڵپشتیی باشی بکەن، دەکرێت خێری باشی بۆ هەرێمی کوردستان‌ و چالاکبوونەوەی پێگەی کورد هەبێت لە بەغدا. پارتی لەبری ئەوەی بیخاتە لیستی نەیارەکانی، دەیتوانی بیخاتە لیستی دۆستەکانی، بەوەش کاریگەریی پارتی نەک لە بەغدا بەڵکوو لەسەر خودی یەکێتیش زیاتر دەبوو. ئەمە جگە لەوەی دکتۆر بەرهەم دەکرێت ئەڵتەرناتیڤێکیش بێت لە خزمەت پاراستنی هاوسنگی و سەقامگیریی نێوان باڵەکانی یەکێتی لەبەرانبەر ئەو باڵەی کە پارتی پێیوایە هۆکاری توندبوونەوەی ململانێن نەک چارەسەر.
ئەو ململانێیەی نێوان لایەنە کوردییەکان ململانێیەکە لە ئاستی نزمدا و خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان ناکات. بەو دونیابینینە نە نوخبەی سیاسی و نە هەرێمی کوردستانیش ناگاتە هیچ ئەنجامێکی باش. لە بەرژەوەندی پارتی و هەرێمی کوردستانیشە کە تا زووە مامەڵەیەکی باشتر لەگەڵ دکتۆر بەرهەم بکەن. ئەو قۆناغەی ئێستای پێوەندییە سیاسییەکانی یەکێتی و پارتی پێدا تێپەڕ دەبێت پێمان دەڵێت کە هەریەکە لەم دوو هێزە تا ئێستاش نەیانتوانیوە قۆناغی ململانێکانیان تێپەڕێنن لە ڕێگای قبووڵکردنی پرەنسیپی زۆرینە و کەمینەی دیموکراسی و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن. دکتۆر بەرهەم لەبری ئەوەی وەک فاکتەری ناسەقامگیری پێوەندییەکانی پارتی و یەکێتی سەیری بکرێت، دەکرێت کلیلی توانەوەی بەستەڵەکی نێوان یەکێتی و پارتی بێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览278
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 26-03-2019
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 26-03-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览278
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,827
图片 106,153
书籍 19,345
相关文件 97,366
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!