图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,601
图片 105,732
书籍 19,411
相关文件 97,454
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
چانسێکی تر بۆ هەڵسانەوەی هەرێمی کوردستان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چانسێکی تر بۆ هەڵسانەوەی هەرێمی کوردستان

چانسێکی تر بۆ هەڵسانەوەی هەرێمی کوردستان
$چانسێکی تر بۆ هەڵسانەوەی هەرێمی کوردستان$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#10-08-2018#
$لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە تاوەکوو ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە سێپتەمبەری 2017، هۆکاری سەرەکیی هەڵکشان و بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی کوردستان، لە هەردوو بواری ئابووری و سیاسیدا ناگەڕێتەوە بۆ بەهێزبوونی پێگەی هەرێم و تەندرووستیی پڕۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بەڵکوو دەگەڕێتەوە بۆ لاوازیی پێگەی دەوڵەتی مەرکەزی لە بەغدا.$
ڕاستە هۆکارگەلی دیکە ڕۆڵیان هەبووە لە هەڵکشانی پێگەی هەرێمی کوردستاندا، بۆ نموونە هەڵمەتی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی #داعش#، بەڵام لە بنەڕەتدا ئەمەش هەر پێوەندی بەلاوازیی پێگەی بەغداوە هەبوو، چونکە چەند ئەرکێک هەبوو کە بەغدا وەک تایبەتمەندی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری نەیتوانی جێبەجێیان بکات. ئەمە جگە لەوەی دۆخی ئەمنی لەمپەڕێکی گەورە بوو لە بەردەم بەغدا تا بتوانێت سەرنجی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێ ڕابکێشێت، بەڵام لەڕاستیدا ململانێی هەریەکە لە کاراکتەرە سیاسییە تازەکانی شیعە و سوننە کە بە هاوکاریی هێزە ئەمریکییەکان لەدەرەوەی ئێراق هاتبوونەوە بۆ ئێراق لەسەر قایمکردنی پێگەی سیاسی خۆیان و دەستگرتن بەسەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و دواتریش لە سەرووی هەموویانەوە سامانی دەوڵەت و بەکارهێنانی بۆ ململانێی سیاسی، ڕێگای نەدا ئێراق هەڵسێتەوە سەرپێ، ئەگینا چانسی هەرێم لەم چواردە ساڵەی دواییدا قەت ئەوەندە بەهێز نەدەبوو کە بتوانێت ڕۆڵی بەغدا بگێڕێت لە پێوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا.
بەداخەوە ئەم لاوازیەی بەغدا هەندێک جار ببووە هۆی ئەوەی کە هەرێم خۆی وەک دەوڵەتێکی تۆکمە و بەهێز بێتە بەرچاو و پێیوابێت کە تەواو لە تەوری ئامادەباشیدایە بۆ جیابوونەوە و دەوڵەتداری تا دواجار شکستی پڕۆسەی ڕێفراندۆمی لێکەوتەوە بەشێوەیەکی دراماتیکی کە کەسمان تەسەورمان نەدەکرد.
شکستی هەرێم لە پڕۆسەی ڕیفراندۆمدا پەردەی لەسەر ئەو هەموو لاوازی و کڵۆڵیەی ئەزموونی چەند ساڵەی دەسەڵاتی خۆماڵیی ئێمە هەڵماڵی کە بەشێک لە ڕۆژاوا و توێژەرانیش وەک نموونەیەکی باش باسیان دەکرد بۆ ناوچەکە. لاوازیی دامەزراوە سیاسییەکان و دابەشبوونیان بەسەر دوو بەرەی سەرەکی، تا دەگاتە ململانێ نادیارەکانی ناو خودی پارتەکانیش کە وەک ڕۆژی ڕووناک دەرکەوتن. بە جۆرێک ئێستا نوێنەرایەتی ئەمریکا و ئەوروپا لە کوردستان زۆرتر لە خودی خۆمان زانیارییان لەبەردەستە لەسەر ڕایەڵەکانی حوکمڕانی و کارکردنی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا. هەرچەندە تا ئێستاش وڵاتانی وەک ئەمریکا و ڕۆژاوا‌ دەیانەوێت لە ڕێگای ئێراقەوە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام لە خۆشبەختیی ئێمە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەردەکەوێت کە ئێراقیش جێگای ئەو متمانە و هیوایەی ئەوان نییە‌.
لە دوای سەرکەوتنی ئێراق بەسەر هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی و دواتریش شکستهێنانی ڕیفراندۆم، هەریەکە لە ئەمریکا و ڕۆژاوا و هێزە هەرێمییەکانیش گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە ئەمە هەنگاوێکە بە ئاڕاستەی هەڵسانەوەی دەوڵەت و دووبارە درووستبوونەوەی ناسنامەی نیشتمانی بۆ ئێراق لەسەر دەستی حەیدەر عەبادی. لەڕاستیدا دەبێت ئەوەش بگوترێت کە هەندێک لە هێزە کوردییەکانیش ڕۆڵیان هەبوو لە شکڵگرتنی ئەو جۆرە تێگەیشتنە، هەڵبەتە نەک وەک چارەسەر بەڵکوو وەک بەرسڤێک بۆ ململانێ ناوخۆییەکان. هەرچەندە تا ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەمریکا و ڕۆژاوا پاڵپشتی بەهێزبوونەوەی دەوڵەتی ئێراقن تا بەهەرێمکردنی ئێراق، بەڵام ئێراق خۆی ئەو ئامادەباشیەی تێدا نییە.
خۆپیشاندانەکانی ئەو دواییەی بەغدا و باشووری ئێراق ئەوەیان سەلماند کە نوخبەی حوکمڕانی ئێراق هیچیان جێگای متمانەی خەڵکی ئێراق نین بە عەبادیشەوە. خۆپیشاندانەکان زۆریان لە هەگبەی ئەو سەرمایە سیاسیەی سەرۆکوەزیران دابەزاند کە چوار ساڵە خەریکی کۆکردنەوەیەتی بۆ ئەوەی وەک کارەکتەرێکی سیاسی پێگەی خۆی پێ قایم بکات لە ململانێ لەگەڵ نەیارەکانی. هەرچەندە پێناچێت تا ئێستاش ئەمریکا و ئەوروپا بەدیلێکی باشتریان هەبێت بۆ عەبادی، ئەوەی تا ئێستاش لایەنە ئەمریکی و ئەوروپییەکان لەسەری کۆکن، ئەوەیە کە حکومەتی نوێی ئێراق واباشە هەر بە سەرکردایەتی عەبادی بێت، لە کوردیشدا چەند ئەکتەرێکی سیاسیی میانڕەویان پێباشە کە وجودیان هەبێت لە بەغدا.
ئەوەی گرنگە بۆ ئێمە وەک هەرێمی کوردستان، ئەوەیە کە هەریەکە لە ئەمریکا و ئەوروپا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی هێشتا ئاساییشی سیاسی لە کوردستاندا گەرەنتیترە تا لە ئێراق، بە مانایەکی تر هێشتا شەرعیەتی حوکمڕانی سیاسی لە هەرێمدا سەقامگیرترە تاوەکوو لە بەغدا. سەردانیکردنی نوێنەرانی ئەمریکا و ئەوروپییەکان بۆ لای لایەنە سیاسیە کوردییەکان دەربڕی ئەو ڕاستییەن کە جۆرێک لە نائومێدبوون و پاشگەزبوونەوە لە بیرۆکەی هەڵسانەوەی ئێراق هەیە کە لە دوای هەرەسی سەربازیی دەوڵەتی ئیسلامی لە مووسڵ و شکستهێنانی ڕیفراندۆم خەریک بوو چەکەرە بگرێت‌.
دەمەوێت بڵێم کە تێگەیشتنی ئێستای ئەمریکا و ڕۆژاوا ئەوەیە هەرێمی کوردستان نابێت ئەوەندەش لاواز بێت، پەراوێز بێت و بکرێتە قوربانیی ئەو دۆخە نادیارەی ئێراق کە نە ئەمریکا و نە ئەوروپییەکانیش خاوەنی نین. لەلایەکی ترەوە دەکرێت بڵێم قەناعەتێک لای ئەمریکی و ئەوروپییەکان درووست بووە کە خودی عەبادی و ئێراقیش ناتوانن بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ نوخبەی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان جڵەوەی حوکمڕانی بەئارامی لە بەغدا کۆنترۆڵ بکەن.
ئەو ناسەقامگیری و لاوازییەی سەرکردە سیاسییەکانی ئێراق چانسێکی تر بە‌ هەرێمی کوردستان دەدات کە بتوانێت لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی نموونەیەکی جوانتر پێشکەش بکات بە سوودوەرگرتن لە هەڵەکانی ڕابردوو. سەرەتای ئەو هەنگاوە لە چاکسازی سیاسی و ئابوورییەوە دەستپێدەکات.
بە تایبەت لە داڕشتنەوەی پەیکەری حوکمڕانی، ئەو پڕۆسەیەش دەبێت‌ سەرەتا لە حکومەتەوە‌ دەستی پێ بکرێت. چونکە سێکتەری جێبەجێکردن ئەو دەزگایەیە کە گوشارێکی زۆری لەسەرەو خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی هاووڵاتییاندا دەبینێتەوە و لە هەمان کاتدا سەرچاوەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانیشە. لە مانگی ڕابردوودا ئینستتیوتی مێری پڕۆژەیەکی نووسراوی زۆر تۆکمە و مەیدانی لەو بوارەدا پێشکەش کرد بە ناوی دەوڵەتسازی: نەخشەڕێگایەک بۆ سەروەرکردنی یاسا و بەدامەزراوەییکردن لە هەرێمی کوردستان کە تایبەت بوو بە دیراسەکردنی گەشەی حوکمڕانی لە کوردستان، لەژێر ڕۆشنایی و هەڵسەنگاندنی مۆدێلی جیهانیی جیاواز کە بۆچوونی زیاتر لە 200 پسپۆڕی تێدا وەرگێڕابوو لەنێو بڕیاردەر و داڕێژەرانی پۆڵەسی و ئەکادیمستانی هەرێم، لە ڕێگای چاوپێکەوتن و مێزگردی تایبەتەوە لە #هەولێر# و #سلێمانی# و دهۆک و شارۆچکەکان.
ئەم پڕۆژەیە زۆر زەرورە وەک سەرەتای ئەم هەنگاوە کاری جددی لەسەر بکرێت، وەک میکانیزمێک بۆ سەروەرکردنی یاسا و ڕەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گەشەپێدانی سیستەمێکی حوکمڕانیی درووست لە هەرێمی کوردستاندا، چونکە‌‌ مۆدێلی حوکمڕانی کوردی گەیشتووەتە شوێنێک کە چیتر بەرگەی دواخستنی چاکسازی ناگرێت، ئەگەرنا ئەم دەرفەتەش وەک چەندین دەرفەتی تری مێژوویی لە دەست دەچێت و دیسان دەستبەتاڵ دەمێنینەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览339
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 10-08-2018
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 10-08-2018 (6 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览339
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,601
图片 105,732
书籍 19,411
相关文件 97,454
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 传记 - 党 - K. D. P.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!