图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,722
图片 105,787
书籍 19,388
相关文件 97,461
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
لێکەوتەکانی هەڵبژاردن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێکەوتەکانی هەڵبژاردن

لێکەوتەکانی هەڵبژاردن
$لێکەوتەکانی هەڵبژاردن$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#22-05-2018#
ئەگەرچی تا ئێستا وەسیلەیەکی باشترمان نییە بۆ دەستاو دەستکردنی دەسەڵاتی سیاسی جگە لە هەڵبژاردن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک جار هەڵبژاردن ناکۆکیە ناوخۆییەکان قووڵتر دەکاتەوە، یانیش مەرج نییە ببێتە هۆی گیانبەخشینەوەی تەواو بە شەرعیەتی حوکمڕانی. بۆ نموونە کاتێک لە 2005 هەڵبژاردنە گشتییەکانی ئێراق بەڕێوەچوون، دەرئەنجامی هەڵبژاردن بەتەواوی پەردەی لەسەر دۆخی لاوازی و مەحرومیی سوننە هەڵماڵی و قەبارە و سەنگی خۆیان بۆ دەرکەوت لە پڕۆسەی سیاسی ئێراقی نوێدا.
ئیتر لە 2005 بەدواوە کە بەحساب ئێراق پێی ناوەتە ناو جۆرێک لە دیموکراسی لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە، بە پێچەوانەوە لە بری ئەوەی هەڵبژاردن سەر بکێشێت بۆ ململانێیەکی ئاشتیانە، شەپۆلێک لە تیرۆر و توندوتیژی و جەنگی مەزهەبی و نەتەوەیی لێکەوتەوە تا لە 2014 دا گەیشتە ئەوپەڕی بەهاتنی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش#. بە جۆرێک ئێراق تا ئێستاشی لەگەڵدابێت، دوای چوارەم هەڵبژاردنی سەرتاسەری و حوکمی پەڕڵەمانی، کەچی هێشتا پێی نەناوەتە سەر ڕێگای درووستی دیموکراسی.
تا ئێستا نەتەوە و ئایینزاکانی تر بەشیعەشەوە لەناو بۆتەی دەوڵەتێکی مەدەنیدا نەتواونەتەوە و ئیندیماج (integrate) یان نەکردووە. هەڵبەتە ئەم دۆخە ناسەقامگیرە بە کۆنسێپتێکی تر‌ و بە ڕێژەیەکی کەمتر بۆ کوردستانیش درووستە، بە جۆرێک ئەم خولەی هەڵبژاردن مەرج نییە و ئەستەمیشە چوار ساڵی ئارامی و سەقامگیریی سیاسی لێبکەوێتەوە‌، هەروەها لە چەند ڕوویەکیشەوە لێکەوتەکانی لە بواری سیاسی و ئاشتیی کۆمەڵایەتیدا مایەی دڵخۆشی نین.
$جەمسەربەندی و قووڵبوونەوەی ململانێ$
هەرچەندە بەزۆری لەدوای ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن گرژیی لایەنەکان بەرەو خاوبوونەوە دەچێت و قۆناغێکی تری پێکەوە کارکردن لەپێناوی بەرژەوەندیی گشتی دەستپێدەکات، بەڵام بەهۆی نیگەرانیی لایەنەکان (بێجگە لە یەکێتی و پارتی) ئەو دۆخە ئەستەمە بەرەو ئاسایی بوونەوەیەکی تەواو بچێت، بە تایبەتی لە کوردستاندا کە لە دوای چەند مانگێکی تر گەشتێکی تری ململانێکانی هەڵبژاردن دەستپێدەکاتەوە. وەک لە بابەتی پێشتریش ئاماژەم بۆ کرد، ئەگەری درووستبوونی دوو بەرەی کوردیی ناهاوکار لە بەغدا وەک ئەگەرێکی بەهێز دەمێنێتەوە، بەڵام لەبەر کەمیی دەنگەکانی بەرەی ناڕازی کە هەموویان پێکەوە نزیکەی 12 کورسین، لەوانەیە زۆر کاریگەرییان نەبێت لەسەر گوشارخستنە سەر یەکێتی و پارتی لە بەغدا. هەڵبەتە ئەمە لە حاڵەتێکدایە ئەگەر یەکێتی و پارتیش بتوانن هەماهەنگ بن لەگەڵ یەکتر، چونکە بەشێکی یەکێتی تا ئێستاش زیادکردنی وزەی یەکێتی و هەڵسانەوەی یەکێتی لە خۆبەدوورگرتن لە پارتیدا دەبینن!
$#بەرهەم ساڵح#.. دۆڕاوی سەرەکیی هەڵبژاردن$
هەڵبەتە هۆکاری ئەوەی من بە تەنیا فۆکەسم کردووەتە سەر دکتۆر بەرهەم ساڵح، ئەوەیە کە ئەو کەسایەتییە سیاسیە لەلایەنەکانی دیکە زیاتر ئومێدی بەرهەڵستکارێکی بەهێزی لێدەکرا، بە پاڵپشت بەو پێشینە سیاسی و پێوەندیە هەرێمی و نێودەوڵەتی و ئەو شارەزاییەش کە لە بارەی جومگەکانی حوکمداری لە ئێراق و کوردستان هەیەتی، خەڵکێکی زۆر چاوەڕێی موفاجەئەی زیاتریان لێدەکرد. زێدەڕۆیی نییە ئەگەر بڵێم ئەگەری هەستانەوەی دکتۆر بەرهەم لەم شکستە زۆر سەختە، بەتایبەتی کە یەکێتی توانی مۆتەکەی جیابوونەوەی دکتۆر بەرهەم لەسەر پێگەی خۆی تێپەڕێنێت.
یەکەم دەرکەوتنی سیاسی زۆر گرنگە بۆ سیاسەتوان، بەڵام دکتۆر بەرهەم لە یەکەم تاقیکردنەوەدا وەک هێزێکی سەربەخۆ‌ و تازە، شکستی خوارد (یانیش شکستیان پێهێنا!) . دکتۆر بەرهەم تەنیا شکستی هێزێکی بەرهەڵستکار یان هێزێکی تازە نەبوو وەک لایەنەکانی تری گۆڕەپانی سیاسی لە کوردستاندا، بەڵکوو شکستی ڕێگای سێیەم ، یان مۆدێلی سێیەمی سیاسەتکردن بوو لە هەرێمدا، واتا فۆرمێک لەنێوان ئەو مۆدێلە کلاسیکییەی یەکێتی و پارتی و ئەو مۆدێلەی #بزووتنەوەی گۆڕان#یش.
ئەگەر بەوردی سەیری وتاری سیاسی و پەیامی هەڵبژاردنەکانی ئەو هێزەشمان کردبێت، هەست دەکەین کە بەو ئاڕاستەیەدا دەڕۆیشت. هەڵبەتە من وەک توێژەرێکی سیاسی بە ڕەچاوکردنی پرەنسیپە ئەکادیمییەکان، لەبەر ئەوەی زانیاریم لەبەردەستدا نییە، ناتوانم قسە لەسەرساختەکاری بکەم، بەڵام هەستم کرد یەکێتی ماوەی ساڵێکیش زیاترە زۆر بە چڕی کار لەسەر ئاستی خوارەوەی کادیرانی ناو ڕێکخستنەکانی دەکات، واتا ئەوانەی کە مەترسی ئەوەیان لەسەربوو بچنە ناو هاوپەیمانێتییەکەی دکتۆر بەرهەم، بەتایبەتی لەسەر ئاستی مەڵبەند و کۆمیتە و ڕێکخستنە‌ جەماوەری و پیشەییەکان، ئەمەش بە تایبەتی لە ڕووی ئیمتیازاتی ماددی و پۆستەوە. ئەم خاڵە‌ هۆکاری سەرەکی بوو کە دکتۆر بەرهەم نەیتوانی لایەکی یەکێتی لەگەڵ خۆی ببات وەک ئەوەی چاوەڕوان دەکرا، یانیش وەک ئەوەی #نەوشیروان مستەفا# لە 2009 کردی.
$دووبارە بەهێزبوونەوەی پارتی و یەکێتی$
لە سەرەتای درووستبوونی بزووتنەوەی گۆڕاندا لە 2009 و دواتریش زیاتر کەمبوونەوەی کورسییەکانی یەکێتی لە 2014، ڕوئیایەک درووست بوو بە تایبەتی لای لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان کە ئیتر کێرڤی هێزی پارتی و یەکێتی ڕوو لە دابەزینە و تێکشکاندنی پەیکەری دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی شتێکی مەحاڵ نییە و بگرە ئاسانیشە، ئەم ڕوئیایە دواجار بە قووڵبوونەوەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و جیابوونەوەی د.بەرهەم گەیشتە لوتکە. هەمان تێگەیشتن بۆ پێگەی پارتیش هەبوو، بە تایبەتی لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، بەو مانایەی کە پڕۆسەی ڕیفراندۆم سەرەتای شکاندن و دابەزینی هێزی پارتییە و دوور نییە کۆتایی ئەو حیزبەش بێت.
ئەم تێگەیشتنە هەردوو ڕەهەندی ناوخۆیی و هەرێمیشی هەبوو. لەم هەڵبژاردنەی دواییشدا تێگەیشتنێکی بەو ئاڕاستەیە درووستبوو، یان هیچ نەبێت ئەم هەڵبژاردنە سەرەتای کۆتایی ئەو دوو جەمسەربەندیەی پارتی و یەکێتی بێت بە تایبەتی لە بەغدا، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا دەرکەوت کە تێپەڕاندنی پارتی و یەکێتی هیچ نەبێ تا چەند ساڵێکی تریش کارێکی ئاسان نییە، بە پێچەوانەوە بەدوور نابینرێت ئەو دوو جەمسەریەی پارتی و یەکێتی بە گوڕوتینێکی دیکەوە بێتەوە مەیدان. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو ئەو هەڵبژاردنە ئەو نیگە#رانیە#شی لای هێزە هەرێمییەکان و ئەمریکاش ڕەواندەوە، لەمەودوا ناچارن بگەڕێنەوە بۆ مەرجەعیەتی یەکێتی و پارتی.
$بێئومێدی لە گۆڕانکاری$
کەمیی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا زەنگێکە بە ئاڕاستەی جۆرێک لە نائومێدبوونی خەڵک لە پڕۆسەی سیاسی لە کوردستان. ئەوەی لە هەمووشی کاریگەرترە، ئەو خاڵە‌یە کە بەشێکی زۆری دەنگدەری کورد هەست دەکەن ساختەکارییەکی زۆر کراوە لە دوائەنجامی هەڵبژاردنەکاندا. ئەم دۆخە لەوانەیە لە ئێستادا کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبێت، بەڵام لە دوورمەودادا زەنگێکی خەتەرە، چونکە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و خەڵکیش دەگەیەنێتە ئەو باوەڕە‌ی کە دەستاو دەستی دەسەڵات لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە میکانیزمێکی نەزۆکە، کەڵەکەبوونی ئەو تێگەیشتنە سەردەکێشێت بۆ ئەوەی خەڵک و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانیش بیر لە ڕێگای تر بکەنەوە بۆ گۆڕینی دەسەڵات (بەتایبەتیش لە ڕێگای هێزی ڕەق) لە بری میکانیزمەکانی تری کاری دیموکراسی.
ئەمە بۆ دواجار درزێک دەخاتە ناو ماڵی کورد کە هێزە هەرێمییەکانیش بتوانن ئیستغلالی بکەن و بە ئاسانی لەڕێگایەوە بێنە ژوورەوە. ئەم‌ دۆخە، ئەو کەلێنەی نێوان خەڵک و دەسەڵاتی سیاسی لەبەرانبەر‌ پڕۆسەی دیموکراسی و حوکمڕانی لە کوردستاندا فراوانتر دەکات‌. ئەم خاڵانەی ئاماژەمان بۆ کردن، هەموو پێکەوە ڕەنگڕێژی چوار ساڵی داهاتووی پڕۆسەی سیاسی دەکەن لە هەرێمی کوردستاندا. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览353
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 22-05-2018
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 22-05-2018 (6 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览353
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,722
图片 105,787
书籍 19,388
相关文件 97,461
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - Amed 的地方 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!