هەمووان لە دوای جیابوونەوە کاردانەوەیان دەبێت بۆ ئەو ئەزموونە ناخۆشەی پێیدا تێپەڕ دەبن، پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت بەسەریدا زاڵ بیت و ئەو دۆخە پەسەند بکەیت.
=KTML_Bold=هەندێک کار هەیە، پێویستە لەدوای جیابوونەوە بە هیچ شێوەیەک ئەنجامی نەدەیت و لێی دوربکەویتەوە، چونکە پەشیمانت دەکاتەوە و لە داهاتوو کاریگەریی نەرێنیت لەسەر درووستدەکات.=KTML_End=
1- گۆشەگیربوون و خۆدورخستنەوە لە هەموو کەسێک، بە تەنیا دانیشتن و تێکەڵنەبوون لەگەڵ خەڵک، واتلێدەکات تووشی خەمۆکی درێژخایەن بیت.
2- بڕینی پەیوەندی لەگەڵ ڕەگەزی بەرانبەر و بە تەواوی دورکەوتنەوە لێیان، کە ئەمەش کارێکی هەڵەیە، کاتێک کەسێک لە ڕەگەزی بەرانبەر هەڵەت بەرانبەر دەکات، واتای ئەوە نییە هەموان بەو شێوەیە بن.
3- هەوڵدان بۆ گەڕانەوەی خۆشەویست یان هاوسەرەکەت بۆ ژیانت، کە ئەمەش کارێکی بە تەواوی هەڵەیە، ڕاستە ڕەنگە بیری بکەیت، بەڵام بڕیاری گەڕانەوە بۆلای هەڵەیە، چونکە دواتر خراپتر لە پەیوەندییەکەتان ڕوودەدات.
4- چاودێریکردنی خۆشەویستەکەت پاش جیابوونەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان لەدەرەوەی ئەوە، بە هەمان شێوە هەڵەیە، تۆ ئەگەر دەتەوێت ئەو لەبیربکەیت، واز لە جیهانی ئەو بهێنە و چاودێری مەکە.
5- درووستکردنی پەیوەندییەکی نوێ بۆ لەبیرکردنی ئەو، کە ئەمە وادەکات دووبارە کەسێکی هەڵە هەڵبژێریت و نەتوانیت بە دڵ خۆشتبوێت.
6- ڕق لێبوونەوە لەو خۆشەویست و هاوسەرانەی دڵخۆشن یان بە دڵخۆشییەوە بەیەکتر دەگەن، وادەکات هەمووان لێتدوربکەونەوە، گرنگە بزانیت کە تۆ ئەزموونێکی ناخۆشت لەو پەیوەندییە هەبوە واتای ئەوە نییە دڵخۆشبیت بەوەی خەڵکیش هەمان ئەزموونی ناخۆشی تۆ بکەنەوە. [1]