=KTML_Bold=هەستیاری وەرزی بەتایبەتی لەم وەرزەی ئێستادا زۆر بەربڵاوە و کاریگەریی لەسەر ژیانی ڕۆژانەی ئەوانە هەیە کە تووشی دەبن بە منداڵ و گەنج و پیرەوە.=KTML_End=
ئەم نەخۆشییە بریتییە لە هەوکردنی ڕاڕەوەکانی هەوای ناو لوت و ڕوپۆشی قورگ و چاوەکان، کە بەهۆیەوە تووشبوو پژمەیەکی زۆر و ئاوی لوت و سووربوونەوە و خورانی چاوی بۆ درووست دەبێت، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێژە زۆرەی دەنکە هەڵاڵە و تۆوەکانی جۆرێک لە کەڕو لە هەوادا کە وەرزی بەهار و هاوین ڕێیان بۆ خۆش دەبێت بە هەوادا بگوازرێنەوە.
=KTML_Bold=ئەو 5 ڕێگایەی تووشبوان دەپارێزن لە هەستیاری وەرزی بریتین لە:=KTML_End=
1- ڕێژەی دەنکە هەڵاڵە لە هەوادا بەیانیان و ئێواران زۆرترە وەک لە کاتەکانی تر، تا دەتوانی چونە دەرەوەکانت بخەرە دوای نیوەڕۆ بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتەت هەبێ لەگەڵیان.
2- ناو قژمان دەنکە هەڵاڵەی زۆر لەخۆیدا هەڵدەگرێت بۆیە کە هاتیتەوە ماڵەوە سەرت بشۆیت ئەگەری هەستیاریت کەمتر دەبێتەوە.
3- لە ماڵەوە تا دەتوانیت پەنجەرەکان بە کراوەیی بەجێمەهێلە و دایانبخە بۆ ڕێگریکردن لە هاتنەژورەوەی دەنکۆڵەکانی تەپ و تۆز و تۆوەکان.
4- بزانە چ بەشێکی لەشت تووشی ئەو هەستیاریە دەبێت پێشتر لەژێر چاودێری پزیشک و دەرمانساز دەرمانی بۆ بەکاربێنە، وەکوو سپرا بۆ لوت و قەترە بۆ چاوەکان.
5- ئەگەر هەستیاریەکەت زیاد لە پێویست بێزاری کردویت و کاردەکاتە سەر ژیانی ڕۆژانەت دەتوانی دەرمانی دژە هەستیاریەکان (histamines-anti) بەکاربێنیت لەژێر چاودێری پزیشک یان دەرمانساز تاوەکوو وەرزی هەستیاری تێپەڕدەبێت. [1]