图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,899
图片 106,293
书籍 19,330
相关文件 97,312
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بۆچی سیستەمی پەڕڵەمانی بۆ هەرێم گرنگە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بۆچی سیستەمی پەڕڵەمانی بۆ هەرێم گرنگە؟

بۆچی سیستەمی پەڕڵەمانی بۆ هەرێم گرنگە؟
ناونیشانی بابەت: بۆچی سیستەمی پەڕڵەمانی بۆ هەرێم گرنگە؟
ئامادەکردن: #لوقمان مستەفا ساڵح#

ماوەیەکی زۆر مشتومڕ لەنێوان پارت و لایەنە سیاسییەکاندا بوو دەربارەى سیستەمی حوکمڕانی لە کوردستان، ئەم کێشەیە هەتا ئەم دواییەش لەوپەڕی گەرموگوڕیدابوو کە ئایا سیستەمی حوکم لە هەرێمی کوردستان، جۆری سەرۆکایەتى بێت یاخود پەڕڵەمانی.
لەسەر ئەم بابەتە لایەنە سیاسییەکان بەسەر دوو بۆچووندا دابەش بووبوون، لایەنێک لەگەڵ سیستەمی پەڕڵەمانی، لایەنی دووەم سیستەمی سەرۆکایەتی.
$سیستەمى پەڕڵەمانى$
سیستەمی پەڕڵەمانی مۆدێلێکی دیموکراسی حوکمکردنە کە تێیدا حکومەت (دەسەڵاتی جێبەجێکار) شەرعییەت لە پەڕڵەمان (دەسەڵاتی یاسادانان) ەوە وەردەگرێت‌، بەرپرسیشە لەبەرانبەریدا، واتە پەڕڵەمان وەک دەزگایەک، کە نوێنەرایەتی گەل دەکات، چاودێری و لێپێچینەوە لە حکومەت دەکات.
لەم حاڵەتەدا حکومەت‌ و پەڕڵەمان تەواوکەری یەکدین لە سیستەمی پەڕڵەمانی دیموکراسی سەرۆکی دەوڵەت کەسێکی جیایە لە سەرۆکی حکومەت. لەم جۆرە سیستەمەدا دەکرێت (پاشا یان ئیمپراتۆر یان حاکمێک) ببێت بە سەرۆکی دەوڵەت (هەرێم) و ڕۆڵێکی تەشەریفاتی وەربگرێت، وەکو: مالیزیا، بەریتانیا، سوید، یابان. یان کەسێکی هەڵبژێردراو، لەلایەن پەڕڵەمانەوە ببێت بە سەرۆک‌ و ڕۆڵە تەشەریفاتییەکە بگێڕێت، وەکو: ئێرلەندا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، سەرۆک وەزیرانیش دەبێت بە سەرۆکی حکومەت.
هەرچۆنێک بێت، لە سیستەمی پەڕڵەمانیدا حکومەت و پەڕڵەمان پشتبەیەکدی دەبەستن، چونکە دەبێت حکومەت لەلایەن زۆرینەی پەڕڵەمانییەوە پشتیوانی لێبکرێت‌ و دەشڕووخێت ئەگەر متمانەی لێ وەربگرێتەوە، هاوکات حکومەت، زۆرجار بە هاوکاری لەگەڵ سەرۆکی دەوڵەت، دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەڕڵەمانی هەیە و دەتوانێت داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات.
$سیستەمى سەرۆکایەتى$
سیستەمی سەرۆکایەتی پێچەوانەی سیستەمی پەڕڵەمانییە، کە فەزای ئازادی تاڕادەیەکی بەرچاو کەم دەکاتەوە، هەروەها ئەو ڕەخنانەی کە ئاڕاستەی ئەو سیستەمە دەکرێن ( سیستەمی سەرۆکایەتی) لەوانە:-
یەکەم: سەرۆکایەتی لەڕوانگەی بنچینە یاساییەکانەوە (دەستوورییەوە) سەقامگیر نییە و دەکرێ سەرۆکایەتی بەرەو تۆتالیتاری و دەسەڵاتی داسەپێنەرانەدا بەرێت.
دووەم: سیستەمی سەرۆکایەتی، دامەزراوی سەرۆکایەتی و یاسادانان وەکوو دوو سترەکتوری تەریبی لەیەکترجودا دادەمەزرێنێت. ئەوەش دەکرێت ببێتەهۆی گیرخواردن و چەقیبەستنی نەخوازراو، لەکاتێکدا سەرۆکایەتی پێشنیار بکات و یاسادانان ڕەتیکاتەوە. ئەوە لەئەگەری نەبوونی پشتگیری زۆرینەی پەڕڵەمان بۆ سەرۆک.
سێیەم: سەختی لابردنی سەرۆکی خراپ لەسەرکار پێش ئەوەی ماوەی سەرۆکایەتی تەواوبێت .
بەڕاستی خاڵی سێیەمە کە هێزو و لایەنەسیاسییەکان وکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کەهەمیشە لەدڵەراوکێ ومەترسیدان لەم سیستەمە، کە بەسیستەمی سەرۆکایەتی ناسراوە، چونکە خراپ بەکارهێنانی ئەم سیستەمە لە وڵاتێکی وەکوو هەرێمی کوردستان کەپاشماوە دەرەبەگایەتی ودیکتاتۆرەکانی تری ناوچەکەین، ئاسایی یەو مافێکی ڕەواشە ئەگەر گومان بکەین، کە پێداگرانی سیستەمی سەرۆکایەتی ونییەتی خودی سەرۆکی وڵات مەبەست لێی قۆرخکردنی سەرجەم جومگەکانی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن بکات، لە چوارچێوەی سنووری دەسەڵاتەکەیدا، لەگەڵ خۆ بەخاوەنزانینی سەرجەم بوارەکانی بەرهەمهێنان، کەخۆی لەداهاتی گشتیدا دەبینێتەوە، هەرلە کۆمپانیا زەبەلاحەکانەوە بگرە تا دەگاتە داهاتی تاکەکەسی.
تایبەتمەندییەکی تری سیستەمی سەرۆکایەتی ئەوەیە خەڵک لە ڕێگای دەنگدانی نھێنی و ئاشکراوە سەرۆک ھەڵدەبژێرن، واتا سەرۆک ڕاستەوخۆ لەلایەن گەلەوە متمانەی پێ دەدرێت، پێگەی بەھێزی سەرۆک وا دەکات ھیچ دامەزراوەیەکی فەرمی نەتوانێت متمانە لە سەرۆک وەرگرێتەوە، تەنیا لە چەند حاڵەتێک نەبێت ئەگەر ھاتوو سەرۆک ماوەی سەرۆکایەتی تەواو بوو، یاحود ناپاکی بکات و بەڵگەی ناپاکیەکەی لەبەر دەست دابێت، یان تووشی نەخۆشییەکی درێژخایەن بێ و توانای ڕایی کردنی کارەکانی نەبێت، یان ئەقڵی لە دەست دابێت، تەنھا ئەو ڕێگایانە دەتوانن سەرۆک لە دەسەڵات دوورخەنەوە، لە سیستەمی سەرۆکایەتی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسادانان بە جیا، کاری خۆیان ئەنجام دەدەن، دەسەڵاتی یاسا دانان (پەڕڵەمان) دەست لە کاروباری سەرۆک وەرنادات و ناتوانێ متمانە لە سەرۆک و یاریدەدەرەکانی یاخود وەزیرەکانی وەربگرێتەوە، لەبەرانبەریشدا دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەست وەرنادات لە کاروباری پەڕڵەمان و دەسەڵاتی دواخستنی دانیشتنەکان و ھەڵوەشانەوەی پەڕڵەمانی نییە.
لە سیستەمی سەرۆکایەتی جیاکاری ڕەھا لەنێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسادانان ھەیە، بەجۆرێ، لەو سیستەمە سەرۆک دەسەڵاتی فراوانە، فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانە، دامەزراوە گشتی و باڵاکان ئاڕاستە دەکات، داڕێژەری ستراتیژی دەرەوە و ناوەوەیە، دەسەڵاتی لێپرسینەوە و لابردنی وەزیر و یاریدەدەرەکانی ھەیە، مافی دەرکردنی لێبوردنی گشتی و تایبەتی ھەیە، مافی ئەوەی ھەیە پێشنیاری پڕۆژە یاسا بۆ پەڕڵەمان بکات.
بۆیە سیستەمی سەرۆکایەتی هەر شکست و نەهامەتیی بووە لەرۆژهەڵاتدا بەگشتی، و کوردستان بەتایبەتی. لە وڵاتێک دا کە سەرچاوەی سەرەکی بودجەی وڵات و داهاتی هاووڵاتییان زیاتر بەروبوومەکانی نەوت و غاز بێت، کارەساتە سیستەمی بەڕێوەبردنی وڵات سەرۆکایەتی بێت و چارەنووسی میللەتێک بخرێتە ژێر مەترسییەوە، چونکە هەمیشە سەرۆکەکان بەتایبەتی لەوڵاتە دواکەوتووەکاندا وابەئاسانی دەست بەرداری کورسییەکانیان نابن، لە مێژووی ناوچەکە دا ڕووی نەداوە دەسەڵاتیان بەشێوەی دیموکاسیانە جێهێڵابێت، دواتر بوونەتە دیکتاتۆر، چونکە خۆیان لە سەروی گەلەوە بینیوە. کاتێک کەسێک لەدەرەوەی لێپێچینەوەی پەڕڵەمان بێت، سەرۆکی هێزە چەکدارەکان بێت، دەزگای هەواڵگریی لەژێر چەتری خۆیدابێت، بودجەی وڵاتیش لە ڕێی سەرچاوە سرووشتییەکانەوە بێت، بە هێچ شێوازێک بەوەڕازی نابێت وقبووڵناکات لە داهاتوودا ئەو پۆستە بەجێبهێڵێت.
بۆیە پێداگرتن لەسەرسیستەمی سەرۆکایەتییەکی لەم چەشنە، بەڕاستی خوێندنەوەی تر هەڵدەگرێت، چونکە زۆرجار شارەزایانی بواری یاسایی، بەکارهێنانی سیستەمی سەرۆکایەتی بەشێوەی ناتەندرووست، کە لە خزمەتی خۆی و دار و دەستەکەیدا بێت، بە (کلیپتۆکراسی) دەچووێنن.
زاراوەی ( کلپتۆکراسی، جاروبار بە Cleptocracy دەنووسرێت) (ڕەگی ئەم وشەیە لە کلپتۆ Klepto واتە دز و جەردە، کراسی Cracy واتە فەرمانڕەوایەتی ھاتووە بە مانای فەرمانڕەوایەتی دەوڵەت لەلایەن دزوجەردەوە) ، زاراوەیەکی نەخوازراوی نافەرمییە و بەکاردەھێندرێت بۆ حکومەتێکی گەندەڵ لە بەڕێوبردنی داھاتی گشتیدا، بە مانای ئەوەی بەڕێوبردنەکەی وا نەخشە بۆکێشراوە، کە بەشێوەیەکی سەرەکی ھەڵدەستێت بە بەخێوکردن و پشتگیریکردنی دەوڵەمەندی تاکەکەسی و دەسەڵاتی سیاسی بەرپرسە حکومییەکان و دارو دەستەکانیان (کلپتۆکراتەکان) .
درووستکردنی سیستەمێکی کلپتۆکراسی، پشتگیریکراو لەلایەن دکتاتۆریەتەوە، بەشێوەیەکی ئاسایی دەبێتە مایەی چەندین ساڵ لە قاتوقڕی و ئێش و ئازار، بۆ بەشێکی زۆری ھاوڵاتیان، وەک لەناوچونێک بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی و سەروەری یاسا دادەنرێت.
سەرەڕای ئەمەش، کلپتۆکراتەکان، بەشێوەیەکی ڕۆتینی گرفتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان پشتگویَ دەخەن، لە ڕێگەی گەڕانیان بەدوای کۆکردنەوە و بەدەستھێنانی سامان و دەسەڵاتی زیاتر.
ھەندێک لە چاودێران، زاراوەی (کلپتۆکراس) بەکاردێنن بۆ بە بێبایەخدانانی ئەو پڕۆسە سیاسییانەی ڕێگە بە کۆمپانیا گەورەکان دەدەن تا کاریگەر بن لەسەر سیاسەتە سیاسییەکان.
(رالف نادر) بە پێی ئەم مانایە بۆ ئەم وشەیە، وڵاتە یەکگرتووەکان بە کلپتۆکراس لە ماوەی ھەڵمەتەکانی سەرۆکایەتی ساڵی 2000دا ناودەبات.
$دەرەنجام$
بەڕای زۆربەی پسپۆڕانی بواری دەستووری و یاسایی، سیستەمی پەڕڵەمانی گونجاوترین جۆرە بۆ هەرێم، کەواتە بۆڕێگرتن لەسیستەمێکی لەم جۆرە واتە Cleptocracy، هەمووجۆرە فشارێک، بەگرنگ دادەنرێت، بۆسەقامگیرکردنی ئاساییشی وڵات وئاشتی وتەبایی، تەنیا جێگرەوە سیستەمی پەڕڵەمانییە، کەزامنی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی دەکات و لەسەر بنەمای دیموکراسی وڵات بەرەو پێشەوە دەبات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览179
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-04-2023
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 法律
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 06-04-2023
本文已被审查并发布( سارا سەردار )on06-04-2023
此产品最近更新( سارا سەردار ):06-04-2023
URL
此产品已被浏览179
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,899
图片 106,293
书籍 19,330
相关文件 97,312
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!