图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,725
图片 105,964
书籍 19,356
相关文件 97,440
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئێراق و ھەرێم دوو بازاڕی گەرمی بڕوانامەی ساختەن
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێراق و ھەرێم دوو بازاڕی گەرمی بڕوانامەی ساختەن

ئێراق و ھەرێم دوو بازاڕی گەرمی بڕوانامەی ساختەن
ناونیشانی بابەت: ئێراق و ھەرێم دوو بازاڕی گەرمی بڕوانامەی ساختەن
ئامادەکردن: #لوقمان مستەفا ساڵح#

بڕوانامەی ساختە دیاردەیەکە ھەموو جیھانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، بێگومان ئێراق و ھەرێمی کوردستانیش نەک ھەر بێبەری نین لەو دیاردەیە بەڵکوو تجاوزی دیاردەکەشیان کردووە، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خراپی و نالەباری بارودۆخی جەنگ یان پشێوی نغرۆی گەندەڵی و بێ یاسایی تیایاندا بەرقەرارە.
بۆ ڕێگرتن لەو دیاردەیە و بەرگریکردن لەمافی گشتی ھەرچی زووە دەبیێت داواکاری گشتی بێتە سەرخەت بۆ ئەوەی ئەمان ڕێکارە یاساییەکە بگرنەبەر و کۆتایی بەم دیاردە قێزەوونە بھێنرێت.
بڕوانامەی ساختە دیاردەیەکە ھەموو جیھانی بەخۆیەوە سەرقاڵکردووە، بێگومان ئێراق و ھەرێمی کوردستانیش نەک ھەر بێبەری نین لەو دیاردەیە بەڵکوو تجاوزی دیاردەکەشیان کردووە، ھۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خراپی و نالەباری بارودۆخی جەنگ یان پشێوی نغرۆی گەندەڵی و بێ یاسایی تیایاندا بەرقەرارە.
سەرەتا بەپێی بەدواداچوونی میدیا ئێراقییەکان، بازاڕی ساختەکاری و گرنگەکانی کاری ساختەکاری دادەنرێ، لەو بازاڕەدا ھەموو مامەڵە فەرمییەکانی وەک پاسپۆرت و ناسنامەی کەسی و مۆر و نووسراوی فەرمانگەکان و بڕوانامەی زانکۆکان، نەک تەنیا زانکۆکانی ئێراق و ھەرێمی کوردستان، بەڵکوو بڕوانامەی زانکۆکانی لوبنان و ئێران و تورکیا و یۆنان و میسر و تونس و زۆر وڵاتی تری تێدا ساختە دەکرێت، ھەموو ئەمانەیش لە ڕێی ئامێر و کەلوپەلی دەزگەی ھەواڵگریی پێشووی ئێراق و دەستەی پیشەسازیی سەربازیی ئێراق لە سەردەمی سەددام حسێن، دێنە درووستکردن، چونکە لە کاتی شەڕی ڕووخاندنی بەعس، خەڵک چوونە ناو بارەگای ئەو دوو دەزگەیەیەوە و ئەو ئامێرانەیان تێدا بردووە و ئێستەیش بەنھێنی کاری ساختەکاریی پێ دەکەن، ھەندێک لەو ئامێرانەیش لەلایەن گرووپە مافیایییەکانەوە بە ھەزاران دۆلار ئەو ئامێرانەیان کڕیوەتەوە و کاری ساختەکاری پێ ئەنجام دەدەن.
ئێراق بەپێی زانیاری و داتاکانی وەزارەتی پەروەردەی ئێراق، کە دەست (میدیا) کان کەوتوون، لە دامودەزگاکانی ئێراق بە ھەزاران بڕوانامەی ساختە ئاشکرا کراون، تەنیا لە 8 مانگی ساڵی 2018دا، لیژنە تایبەتەکانی وەزارەتی پەروەردە لە دامودەزگاکانی حکومەت، ھەزار بڕوانامەی ساختەیان ئاشکرا کردبوو. پێشووتر بڕیار بوو پێداچوونەوە بە ھەموو ئەو بڕوانامانەدا بکرێتەوە، کە لەدوای ساڵی 2003 بەدەست ھاتوون، بەڵام بەھۆی ڕێگرییەکان ئەو کارە نەکراوە.
وەزارەتی پەروەردەی ئێراق، دوای لێکۆڵینەوە لە ساڵی 2015دا، 3 ھەزار و 142 بڕوانامەی ساختەی ئاشکرا کردووە، لە ساڵی 2016دا 2 ھەزار و 500 بڕوانامەی ساختەی تری ئاشکرا کردووە. پەڕڵەمانی ئێراقیش لێژنەیەکی تایبەتیان سەبارەت بەو کاری ساختەکاریە پێکھێنا و ڕاوبۆچوونی خۆیان خستەروو.
ڕای لێژنە
سەفا غانم، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند، بڕوانامەی ساختە لە ئێراق بەربڵاوە، وتی: “ساڵانە بە ھەزاران بڕوانامەی ساختە ئاشکرا دەکرێت، تەنانەت بڕوانامەی ماستەر و دکتۆراش ساختە کراون”. جەختی کردەوە، دامودەزگاکان وەکوو پێویست ڕێکاریان بەرانبەر ئەو کەسانە نەگرتووەتە بەر کە بڕوانامەی ساختەیان لێ ئاشکرا بووە، وتیشی: “زۆربەی بڕوانامە ساختەکان بە پارەی زۆر لە ناوخۆ و دەرەوە کڕدراون و لە ھەندێک شوێن خەڵکی باڵا لە پشتییانەوە”. ھەروەھا وتی: “لەدوای ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەستەی دەستپاکی لە ئێراق، بەدواداچوونی کرد بۆ ئەو دۆسێیە و توانرا نزیکەی شەش ھەزار ھاووڵاتی دیار بکرێن، کە بڕوانامەی ساختەیان درووست کردووە و 250 کەس لەوانە بە پلەی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتە جیاوازەکاندا دامەزرابوون”
$بەدواداچوون$
بەپێی زانیارییەکان، لە بەدواداچوونێکی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران و دیوانی چاودێریی دارایی ئەوە ئاشکرا بوو کە زیاتر لە ھەزار بڕوانامەی ساختە لە بەڕێوەبەرایەتییەکی وەزارەتی پەروەردەدا ھەبوو، دواتر بڕیاری دەستبەسەرکردن بۆ 3 ھەزار و 329 کەس لەوانە دەرچوو، بەڵام نەتواندرا وەک پێویست لێپرسینەوە یاساییەکان توند بکرێنەوە و ھەموو ئەوانەی ئەو کارانەیان ئەنجام داوە ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکرێنەوە.
$سزای یاسایی$
بەپێی ماددە 291ی یاسای سزای ئێراقی، ساختەکردنی بڕوانامە تاوانە و خاوەنەکەی دەبێ تاوەکوو 5 ساڵ بگیرێت و ئەگەر فەرمانبەر بێت دەبێ لە پۆستەکەی لابدرێت و ئەو پارانەی لێ وەربگیرێتەوە کە بەھۆی ئەو بڕوانامەیە بەدەستی خستووە.
ھەرچەندە لە خولی پێشووی پەڕڵەمان، ئەوانەی تۆمەتبار بوون بە ھەبوونی بڕوانامەی ساختە، 46 ئەندامی پەڕڵەمان بوون، لەگەڵ ئەوەی لیژنەی پەروەردە لە پەڕڵەمانی ئێراق بڕیاری دابوو بەدواداچوون بۆ بڕوانامەکانیان بکات و دوای دەرکەوتنی ڕاستیی بابەتەکە، پارێزبەندیی پەڕڵەمانتارییان لێ بسەندرێتەوە، بەڵام نەتوانرا ھیچ شتێک لەو بارەیەوە ئەنجام بدرێت”.بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی ناوخۆی ئێراق لێژنەیەکی پشکێنەری پێکھێناو کاری جدی لەسەر کرد.
$کاری پشکێنەرەکان$
لە 7ی 11ی 2018دا پشکێنەری وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ڕای گەیاند، لە ساڵی 2011ەوە تا 2018، فەرمانگەی پشکنینی وەزارەت وردبینیی بۆ بڕوانامەی 127 ھەزار و 317 ئەفسەر، کارمەند و فەرمانبەری وەزارەتەکە کردووە. ھەروەک ئەو فەرمانگەیە ڕای گەیاندووە، لەو ژمارەی تا ئێستا وردبینیی بۆ کراوە، بڕوانامەی ساختەی حەوت ھەزار و 200 ئەفسەر، کارمەندی ئەمنی و فەرمانبەر ئاشکرا بووە.
لێکۆڵینەوەش لە بڕوانامەی 103 ھەزار کارمەند و ئەفسەری تریش دەکرێت، سەرجەم ئەو کەسانەش کە بڕوانامەی ساختەیان بەکار ھێناوە، ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان دەگیرێتە بەر.
$ھەرێمی کوردستان$
لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا وەزارەتی خوێندنی باڵا زیاتر لە 240 بڕوانامەی ساختەی ئاشکرا کردووە، لەو چوارچێوەیەدا و، دوای ئەنجامدانی ڕاست و درووستی (صحة صدور) بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بۆ ئەو بڕوانامانەی پێشکەش بە وەزارەت و زانکۆکان کرابوون، دەرکەوت ژمارەیەک لە بڕوانامەکان ساختەو ( تەزویر) ن. ھەندێک لەوانەشی بڕوانامەیان ساختە کردووە، مامۆستای زانکۆن و فەسڵ کراون، خاوەن بڕوانامە ساختەکانیش لە ڕێگەی لیژنەیەکەوە دەدرێنە دادگا.
$گوتەبێژی خوێندنی باڵا$
بەگوتەی بەرپرسانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، زۆربەی ئەو بڕوانامە ساختانەی ئاشکرابوون لە زانکۆ ئەھلییەکان بوون. د.جەمال کەمال، سەرپەرشتیاری گشتی زانکۆ و پەیمانگا تایبەتەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند: “ئێمە بەدواداچوون بۆ بڕوانامەی ئامادەیی خوێندکارەکە دەکەین، دوای دەرچوونیش دووبارە بەدواداچوونیان بۆ دەکەین. من کە چوار ساڵە سەرپەرشتیاری زانکۆ و پەیمانگە ئەھلییەکانم، تا ئێستا 130 بڕوانامەی ساختەمان ئاشکرا کردووە کە زۆربەیان لە دوو ساڵی ڕابردوودا بووە”.
ھەروەھا دەڵێت: “لە بڕوانامەی سێ مامۆستای زانکۆمان لە زانکۆیەکی ئەھلی لە ھەولێر کۆڵیوەتەوە، دەرکەوت ساختەن. یەکێکیان نەک ھەر وانەی گوتووەتەوە، بەڵکوو بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆکەش بووە و بەرپرس بووە لە دڵنیابوون لە ڕاست و درووستیی بڕوانامەی مامۆستاکان و ھەڵسەنگاندنیشی بۆ وانەگوتنەوەی مامۆستاکان کردووە”.
$ئامارەکان$
ئامارەکان ئاماژە بۆ ئەوەیش کراوە کە بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتەکە بڕوانامە ساختەکان بریتییە لە 106 بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی کە لە زانکۆی سەڵاحەددین/ھەولێر 26 بڕوانامەی ساختە و لە زانکۆی سلێمانی 48 بڕوانامەی ساختە و لە زانکۆ ھەڵەبجە 12 بڕوانامەی ساختە و لە زانکۆی گەرمیان پێنج بڕوانامەی ساختە و لە زانکۆی دھۆک چوار بڕوانامەی ساختە و لە زانکۆی زاخۆ سێ بڕوانامەی ساختە و لە زانکۆی ھەولێری پزیشکی دوو بڕوانامەی ساختە و لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک دوو بڕوانامەی ساختە. ھەروەک ئاشکرا کراوە کە لە زانکۆی کۆیە یەک بڕوانامەی ساختە و لە زانکۆی سۆران یەک بڕوانامەی ساختە و لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر یەک بڕوانامەی ساختە و لە زانکۆی ڕاپەڕینیش یەک بڕوانامە ھەیە.
لە کۆتایشدا ھاتووە، ئێستە فەرمانی زانکۆیی وەرگرتن لە خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا و وەرگرتنی نازناوی زانستی ئەو بڕوانامانە ھەڵوەشاوەتەوە و ڕێوشوێنی یاسایی و کارگێڕی بەرانبەریان گیراوەتەبەر. ھەر کەسێک بڕوانامەی ساختەی لێ ئاشکرا ببێ، چەند ئیجرائاتێکی بەرانبەر دەگیرێتەبەر.
$ڕێوشوێنی یاسایی$
بەپێی ماددە 291ی یاسای سزای ئێراقی، ساختەکردنی بڕوانامە تاوانە و خاوەنەکەی دەبێ تاوەکوو 5 ساڵ بگیرێت و ئەگەر فەرمانبەر بێت دەبێ لە پۆستەکەی لابدرێت و ئەو پارانەی لێ وەربگیرێتەوە کە بەھۆی ئەو بڕوانامەیە بەدەستی خستووە، لێسەندنەوەی بڕوانامەکەی و دوورخستنەوەی لە کارەکەی، پاشان لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێ و دەدرێتە دادگا، ئەگەر ئاشکرا بوو بڕوانامەکەی ساختەیە، سزا دەدرێ وەک ئاماژەمان پێکرد کە ڕەنگە سزاکەی ھەتا پێنج ساڵ بەندکردن بڕوات. دوای ئاشکرابوونی بڕوانامە ساختەکانیان داوا لە زانکۆکانیان دەکرێت بڕیاری فەسڵکردنیان بدەن.
$لێپرسینەوەی ئیداری$
بەشێک لەوانەی ماستەر و دکتۆرایان لە زانکۆ حکومییەکان خوێندووە، بڕوانامەکانیان ساختە بووە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: “زیاتر لە 100 حاڵەتی ساختەکردنی بڕوانامەمان لە ماستەر و دکتۆرا ھەیە. دوای ئاشکرابوونیان فەسڵ کراون، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی دەستپێکردنی خوێندن ئەوەیە کە بڕوانامەی ھەبێت، بەڵام ئەوان بڕوانامەی ساختەیان ھێناوە. دوای فەسڵکردنیشیان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەیان لە زانکۆ لەسەر پێکھێنراوە کە لەلایەن زانکۆکان و داواکاری گشتییەوە بەداواداچوون بۆ دۆسییەکانیان دەکرێت”.
لە کۆتایی دا….لەگەڵ ڕاوبۆچوونەکەی بەڕێز دکتۆر سالار باسیرەدام کە بۆ ڕێگرتن لەو دیاردەیە و بەرگریکردن لەمافی گشتی ھەرچی زووە دەبیێت داواکاری گشتی بێتە سەرخەت بۆ ئەوەی ئەمان ڕێکارە یاساییەکە بگرنەبەر و کۆتایی بەم دیاردە قێزەوونە بھێنرێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览185
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 06-04-2023
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 法律
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 06-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on06-04-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):06-04-2023
URL
此产品已被浏览185
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,725
图片 105,964
书籍 19,356
相关文件 97,440
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!