图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,860
图片 106,092
书籍 19,349
相关文件 97,413
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هاوسەر و جگەر گۆشەکانم لە کوێن..؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاوسەر و جگەر گۆشەکانم لە کوێن..؟

هاوسەر و جگەر گۆشەکانم لە کوێن..؟
هاوسەر و جگەر گۆشەکانم لە کوێن..؟!‏
‏ #عوبێد مەحمود محەمەد# خەڵکى گوندى #سێوسێنان# ى کیمیاباران و ئەنفال کراوە، بەم جۆرە ‏باسى گوندەکەى و تاوانى دەوڵەتی ئێراقی گێڕایەوە:
-گوندى سێوسێنان سەربە شارەدێى (#قەرەداغ# )ە، کەوتووتە ڕۆژاواى شارۆچکەی #دەربەندیخان# ەوە، ئەم گوندە ‏لەپێش ئەوەی سوپای ئەنفالچی ئێراق پەلاماری بدات 290 ماڵ بوو، قەرەباڵغترین گوندى ناوچەکەبوو، ‏لە ڕووى ئابوورىیەوە، وەک شارۆچکەیەک وابوو، ژمارەیەکى زۆر خەڵکى ناوچە داگیرکراوەکان پەنایان ‏هێنابووە، ئەم گوندە ئازادکراوە، سێوسێنان دوو قوتابخانەى سەرەتایى و ناوەندى و نەخۆشخانەیەکى ‏شۆڕشى تیابوو، کە (20) تەختى نووستنى گرتبووە خۆى، سێ پزیشک و چەند یاریدەدەرێکی پزیشکی ‏و چەند برینپێچێک کاریان تێدا دەکرد. سێوسێنان دووجار بە گازى ژەهراوى لێى درا.‏
جارى یەکەم: لە ئایارى 1987 دابوو، بەشى تۆپخانەى ئێراق نزیکەى 170 گوللە تۆپى بە ناوچەکەدا ‏باران، هەموو گوللە تۆپەکان گازى ژەهراوى بوون، بەڵام دوو کیلۆمەتر لەدوورى ئاوایى دا دەکەوتنەوە، ‏لەئ ەنجام دا تەواوى گژووگیاى ناوچەکەى وشککرد، گەڵاى درەختەکانى وەراند، پەلەوەرو باڵندەکانى ‏لەناو برد.‏
جارى دووەم: لە #23-03-1988# دا دووبارە کیمیابارانى کردەوە، کاتژمێر شەشى ئێوارە بوو ‏بە مەبەستى ڕەسەدگرتن، دوو ساروخى ئیشارەتى بۆ سەر ئاسمانى گوندەکە هەڵدا، یەکێکیان ‏لەڕۆژهەڵات و ئەوى تریان لەڕۆژاواى گوندەکەدا بەئاسماندا تەقینەوە، دوکەڵێکى سپى یان لێ پەیدابوو، دوا بەدواى ئەو دوو ئیشارەتە، لە دەربەندیخانەوە کەوتنە کیمیا بارانکردنى سێوسێنان.
دەمەو ‏ئێوارە بوو، خەڵکى ئاوایى لەسەر کێڵگەو زەوییەکانیان دەگەڕانەوە، منداڵانى ئاوایى لەسەربان ‏و کۆڵانەکان سەرگەرمى یارىکردن بوون، مەڕ و ماڵات گەڕابوونەوە ناو ئاوایی، لەو کاتەدا تەنانەت، پەلەوەر و ‏مار و مێروش نەچووبوونەوە هێلانەى خۆیان، 40 ساروخى کیمیایی بەسە سێوسێناندا باری، ‏سەرەتا هەستمان بەوە نەکرد، گازى ژەهراوییە، هەر یەک بەرە و پەناگا و کونەتەیارەکان هەنگاویان دەنا، ‏بەڵام دەرکەوتنى دوکەڵێکى سپى زەردباو بڵاوبوونەوەى بۆنى میوە، دەریخست کە ئەوە گازى ‏کیمیاوییە، لەوکاتەدا لە کونەتەیارەکە هاتمە دەرەوە، هەتا هێزم تیابوو، هاوارم کرد، خەڵکینە وەرنە ‏دەرەوە لەپەناگاکان، گازى کیمیاییە، ئاواییەکە چۆڵکەن، دوا بەدواى من (پەیمان و تابان) ى کچم ‏لەپەناگاکە هاتنە دەرەوە، باوەشیان بەقاچماکرد، بەگریانەوە هاواریان دەکرد، بابە گیان توخوا ‏مەیەڵە بمرین، پەیمان وتابانم لە باوەش کردو بەپەلە هەنگاوم نا، تا لەئاوایى دوور بکەومەوە، بەڵام ‏سەرم گێژ بوو، لەشم داهێزرا، ئەژنۆکانم دەلەرزین، تواناى جوڵەم نەما، هەناسەم تەنگبوو، کاتێک ‏هۆشم هاتەوە، براومەتە ناوچەیەکى تر، لەگەڵ کۆمەڵێک بریندارى ترى کیمیایى دا، دکتۆر #ناسح گوڵپی# و ‏دکتۆر #فایەق گوڵپی# لە ژوور سەرمانەوە بوون، چارەسەریان دەکردین، گوێم لێبوو، لەوکاتەدا قسەیان دەکرد ‏وتیان:
-جۆرى گازەکان خەردەل-فازجین-سیانیدە.
سوپای ئێراق ، لە هەموو لایەکەوە ‏هێرشى هێنا، سەرباز و جاشەکان بە سەر جەستەی ژەهراوی ژن و پیاو و منداڵی سێوسێنان دا تاڵانییان دەکرد ، کۆپتەر کوێرانە ‏ناوچەکەى بۆردومان دەکرد.‏
لەو ژەهربارانەدا ، 69 کەس گیانیان لە دەست دا، 80 کەس برینداربوون، سامانى کشتوکاڵى و ئاژەڵى ‏هەمووى لەناوچوون، شەهیدەکانمان بە جل و بەرگى خۆیانەوە لە گوندەکانی#ئەستێڵ# و #کۆشکى سەروو# و ‏#کۆشکى خواروو# بەخاک سپارد. لەو کاتەدا بەهیچ جۆرێک هەواڵى ژن و منداڵەکانم نەدەزانى، چاوەڕوانى ‏ئەوەبووم بگەنە لام، بەئازارەوە دەمناڵاند، (حسێن محەمەد ڕەسوڵ) یەکەم کەس بوو لە #سلێمانى# یەوە ‏بەنهێنى هاتبوو تا فریامان بکەوێت، گوێم لێبوو وتى:
-هەواڵى عوبێد،
پێیان وت:
-تەنیا خۆى ‏دەرچووە، ژن ومنداڵەکانى شەهید بوون، ئا لەو کاتەدا ئەو هەواڵە جەرگ بڕەم بیست، باوەڕم نەدەکرد، ‏وام دەزانى خەو ئەبینم، یەک بە یەک ڕووخساری خگەر گۆشەکانم دەهاتە بەرچاوم و تێکەڵ بە ئازارەکانم دەبوون، ئەمەى ‏بۆتان باسدەکەم، شانۆگەرىیەکى تراژیدى نییە ، زنجیرە ڕووداوى ڕۆمانێکى جیهانى نییە، ئەمە ‏زنجیرە تاوانێکى داگیرکەرانەیە بەرانبەر ئەو گوندە بى تاوانە.‏
هەرگیز ئەو دوو مرۆڤە خاوەن هەڵوێستە (ساڵح حاجى ئەحمەد) و (ئەحمەد محەمەد ڕەسوڵ) لەبیرناکەم، لەو شەوە ئەنگوستە چاوەدا فریامان ‏کەوتن، بەسوارى تراکتۆر لە چەمى #دێوانە# وە توانیان ‏بمان گەیەننە تانجەرۆ، لەوێ هەواڵمان پێگەیشت، کە هێزەکانى ڕژێم لە سلێمانى و لە سەیتەرەکان خەڵکى ‏ئاوارەى گوندەکان ئەگرن و ونیان دەکەن، پەنامان بردە بەر دەواجنەکەى خوار #زڕگوێزەڵە# لەوێدا خۆمان ‏شاردەوە، (مەلا هیدایت عەلى داریزاینى) لە دەواجنەکە بوو، یارمەتى داین و شاردمانییەوە وتى:
$ئامادەم گیانی خۆم بەخت بکەم، بەو مەرجەى ئێوەى پێ ڕزگار کەم.$
ئێوارەیەکى درەنگ لە سەرووى ‏سەیتەرەکەى #تانجەرۆ# وە بە نهێنى خۆمانکرد بەشاردا، زۆربەمان لە گەرەکی[ حاجى ئاوا و خەبات] دا لەماڵى خزمەکانمان ‏خۆمان شاردەوە،
ئەمنی سلێمانی و تەوارییەکە ژمارەیەکى زۆریان خەڵکیان لەناو سلێمانى دا، دەسگیرکرد و ئەنفال کران، من ‏بەبریندارى لە ماڵى خاوەرى خوشکم خۆم حەشاردا، لەوێ هەندێ دەرمان و چارەسەریان بۆ ‏دیارى کردم، شەش مانگ بەدەم ئازار و برینەکانمەوە ئەتلامەوە، برینەکانم وردە ‏ووردە بەرە و ساڕێژ بوون دەچوون، بەڵام برینى ژەهرى کیمیایی و ئەنفالی هاوسە رو جگەر ‏گۆشەکانم و خەڵکی گوندەکەم، هەگیزاوهەرگیز ساڕێژ نابن!
ئەمانەش ناوى هاوسەرو جگەر گۆشەکانییەتی ، لە کیمیابارانی لەگوندى سێوسێنانى ئەنفال دا خنکان.
$ناو و‏ ساڵى لەدایکبوون‏ی هاوژین و منداڵەکانی عوبێد:$
‏1- #مەلیح عەبدولقادر# ‏ - ‏1955 ‏
‏2- #پەیمان عوبێد مەحمود محەمەد# ‏ ‏- 1980‏
‏3- #تابان عوبێد مەحمود محەمەد# ‏ - 1981‏
‏4- #ڕۆژگار عوبێد مەحمود محەمەد# -‏ ‏1983 ‏
‏5- #ڕزگار عوبێد مەحمود محەمەد#‏ - ‏1984‏
‏6- #لیرە عوبێد مەحمود محەمەد# -‏ ‏ 1986‏
‏7- #یادگار عوبێد مەحمود محەمەد# - ‏1987‏
#عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
سەرچاوە: پەڕتووکی ڕەشەبای ژەهر و ئەنفال
#22-03-2023#
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览851
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 22-03-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سەریاس ئەحمەد 28-03-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on28-03-2023
此产品最近更新( ئەمیر سیراجەدین ):28-03-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览851
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,860
图片 106,092
书籍 19,349
相关文件 97,413
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!