图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,622
图片 105,760
书籍 19,399
相关文件 97,442
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەست بە یەکێتی و سلێمانییەوە بگرن!
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەست بە یەکێتی و سلێمانییەوە بگرن!

دەست بە یەکێتی و سلێمانییەوە بگرن!
$دەست بە یەکێتی و #سلێمانی#یەوە بگرن!$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#12-11-2021#
پێمان خۆش بێت یان نا، ئاساییشی هەرێمی کوردستان تاوەکووئێستا بەستراوەتەوە بە پێگەی پارتی و یەکێتی، یاخود بە هاوسەنگیی نێوانیان، ڕاستە لایەنی دیکەش هەن لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستاندا، بەڵام لەبەرئەوەی هێزەکانی دیکە بە کردار و هێز دەسەڵاتدار نین، بۆیە قەیران و کێشەکانیشیان کاریگەرییەکی وای نییە لەسەر پڕۆسەی سیاسی و گوزەرانی خەڵک لە هەرێمی کوردستاندا.
تێکچوونی دۆخی سیاسی ئەم دوو پارتە لە ناوخۆ و لەدەرەوەشدا ڕاستەوخۆ کاریگەریی لەسەر ئاساییشی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەیە. بینیمان چۆن تێکچوونی پەیوەندیی پارتی لەگەڵ ئێراق لەکاتی گشتپرسی دا چ قەیرانێکی سیاسی و چ کاریگەریەکی ئابووری هەبوو لەسەر هەرێمی کوردستان. ئەم دۆخەی ئێستاش #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پێیدا تێدەپەڕێت کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ئاساییشی هەرێمی کوردستان و پڕۆسەی حوکمڕانی نەک تەنیا لە دەڤەری سلێمانی بەڵکوو لە هەموو کوردستاندا. ئەمەش لەبەر دوو هۆکاری سەرەکی کە تائێستاش پڕۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان بە دەستییەوە دەناڵێنێ. یەکەم، مەرجی سەرەکی هەر دەوڵەتێک یان دەسەڵاتێکی سیاسی ئەوەیە کە دەبێ تەنیا حکومەت یان دەسەڵاتی سیاسی مۆنۆپۆلی هێز بکات، نەک حیزب یان کەسایەتی سیاسی. لە حوکمڕانیی کوردیدا هێشتا هێز نەگواستراوەتەوە بۆ دامەزراوەکان (حکومەت) ، یاخود وردتر بڵێم هێز بە دامەزراوەیی نەکراوە. واتە ڕاستە ئێمە خاوەن دامەزراوەی سیاسی و ئابووری و ئەمنی..تاد، بەڵام لە ڕاستیدا تائێستاش هێزی چەکداری پڕۆسەی سیاسیی حوکمڕانی ئاڕاستە دەکات، وەک هێزی حیزب و کەسایەتییە سیاسییەکان. ئەم هۆکارە زیانێکی گیانی و سیمبوولی و دارایی زۆری لە ئەزموونی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان داوە. هەر بۆ نموونە ئەگەر هێزە چەکدارەکانی ئێمە دامەزراوەیی و نیشتمانی بووان، ئەوا شەڕی ناوخۆ ڕووینەدەدا، یان ئەو دۆخەی شازدەی ئۆکتۆبەر، یان ئەوەی زینی وەرتێ ..تاد.
قەیرانی بە دامەزراوەییبوون ڕەنگدانەوەیەکی زۆری بەسەر بەهێزترین دامەزراوەی حوکمڕانیدا هەبووە بە تایبەت ئەگەر پارتی سیاسی یەکێکبێ لە هەرە بڵاوترین شێوازەکانی بە دامەزراوەییبوون و بەرهەمهێنانی هێز، ئەوا پارتی سیاسیی کوردی لە هەموو پێکهاتە دامەزراوەییەکانی دیکەی زیاتر بە دەست ئەم قەیرانەوە دەناڵێنێت. بەشێکی زۆری پارتە سیاسییەکانی ئێمە لە هەناوی یەکتر هاتوونەتە دەرەوەو لە دژی یەکتر درووستبوونە. تاوەکووئەو ئاستەی پێکهاتەی پارتە سیاسییە کوردستانییەکان هەندێک جار خۆیان بەشێکن لە کێشە نەک چارەسەر. پارتی سیاسیی کوردستانی نە لە هەناوی کایەی دیموکراسیدا هاتووەتە دەرەوە و نە ئامانجی فەراهەمکردنی دیموکراسی بووە، بەتایبەتی لە سەرەتای درووستبوونیاندا.
لە ئەدەبیاتی پارتە سیاسییەکاندا ساتەوەختی لەدایکبوون، واتا ئەو ساتەی کە پارتێکی سیاسی تێدا لەدایک دەبێت، ساتەوەختێکی گرنگ و کاریگەرە لەسەر کۆی ئاڕاستەی پارتی سیاسییەکە و ڕوانگەی ئەو پارتە بۆ پڕۆسەی حوکمڕانی.
هۆکاری دووەم کە زیاتر هۆکارێکی تایبەتە بە دۆخی هەرێمی کوردستان ئەویش بریتییە لە پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای واقیعی هێز و جوگرافیا یاخود ئەگەر ناونانەکەمان درووستبێ ڤیتۆی دوو حیزبی (دوو لایەنە) ، واتە بوونی فۆرمێکی تایبەت لە حوکمڕانی کە پشت نابەستێت بە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان و گۆڕانکاری لە با‌ڵانسی هێز و ئیرادەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان و دەرکەوتنی هێزی دیکە. لەو فۆرمە جووت حیزبییەدا بێجگە لە دوو پارتی باڵادەست هیچ لایەنێکی دیکە ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت. نەک هەر ئەوە بەڵکوو ئەگەر یەکێک لەو دوو حیزبە ڕەزامەند نەبێت ئەوا پێکهێنانی حکومەت دەکەوێتە قەیرانێکی گەورە و لەوانەیە هەر پێکنەیێت، ئەمەش خۆی لە خۆیدا جۆرێکە لە ڤیتۆی ڕانەگەیێندراو. واتە بنەمای پڕۆسەی دەستاو دەستکردنی سیاسی پشتنابەستێت بە دیموکراسی شەرعیەتی دەنگی دەنگدەران. لەم دۆخەدا هێز لەجیاتی ئەوەی لە بۆتەی دامودەزگە حکومی و بیرۆکراسییەکان کۆببێتەوە، هێز دابەش دەبێت بەسەر دوو جوگرافیای جیاواز و کارگێڕی سیاسیی جیاواز. لە ڕاستیدا ئەو فۆرمە حوکمڕانییەی ئێمە تائێستا لە گرنگترین تاقیکردنەوەی حوکمڕانی دیموکراسی دەرنەچووە کە ئەویش دەستاو دەستکردنی دەسەڵاتە بە ئاشتیانە.
لەبەر ڕۆشنای ئەو دوو هۆکارەی باسمان کرد، دەتوانین بڵیین کە ئەو دۆخەی ئێستا لە ئێراق ڕوودەدات، واتا ئەو هێزانەی کە بە هێزە سیاسی و چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دادەنرێن و خەریکە پڕۆسەی حوکمڕانی پەکدەخەن چونکە ئامادەنین دان بە قەبارەی جەماوەری هێزەکانیان دابنێن لە هەڵبژاردن. ئەم دۆخە بۆ هەرێمی کوردستانیش ڕاستەو دەکرێت لە هەرێمی کوردستانیش دووبارە ببێتەوە، بە تایبەت ئەو قەیرانەی کە ئێستا یەکێتی پێیدا تێدەپەڕێت مەترسییەکی پڕ هەرەشەیە بۆ سەر پڕۆسەی سیاسی حوکمرانی لە تەواوی هەرێمی کوردستاندا. کەوتن و لاوازبوونی یەکێتی واتە درووستبوونی بۆشاییەکی ئەمنی و سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، بە تایبەت ئێستا کە هیچ هێزێکی سیاسی دیکە نییە جێگرەوە بێت بۆ پێگەی یەکێتی، #بزووتنەوەی گۆڕان#ییش نەماوە، نەوەی نوێ و ئیسلامییەکانییش هەرگیز نابنە جێگرەوەی یەکێتی.
یەکێتی نزیکەی 30 ساڵە حوکمی ئەو دەڤەرەی سلێمانی دەکات، ڕەنگدانەوەی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیشی هەیە بەسەر جوگرافیای سلێمانی دا. ئەمە جگە لە بەرژەوەندییە هەرێمییەکان بەتایبەتیش ئێران کە بە ئاسانی ڕێگە نادات جێگرەوەیەکی سیاسی کە دیار نییە چ ڕوانگەیەکی هەیە جێگەی یەکێتی بگرێتەوە. کەوتن و لاوازبوونی یەکێتی لە ڕێگەی کودەتا و ململانێی خێزانی و بەرژەوەندیی تەسکی چەند کەسێک، بەوشێوەیەی کە دەیبینین زەبرێکی کوشندەیە بۆ ئاساییشی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت ئەگەر دۆخەکە بگاتە پێکدادانی چەکداری، ئەوکات دوور نییە لایەنێکیان پاڵبداتە بەغدا و حکومەتی ئێراقی بێنێتەوە، سەرئەنجام ئەو هەرێمەی کە هەشە، لەباربچێت، ئەمە شتێکی مەحاڵ نییە، بەڵکوو لە بەرژەوەندیی ئێراق و ئێران و تورکیاشە کە دەسەڵاتی حکومەتی ئێراق بگەڕێتەوە بۆ ناوچەی سلێمانی. ڕاستە هەرێمی کوردستان چوارچێوەیەکی دستووری هەیە، بەڵام لە ئێراق و دەوربەرییشدا دەستوور و یاساکان پڕۆسەی سیاسی ئاڕاستە ناکەن. ئەو دۆخەی ئێستا لە ئێراقدا هەیە شتێک نییە کە ڕێگربێ بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستانیش دووبارە نەبێتەوە. بۆ نموونە چ گرەنتیێک هەیە ئەگەر یەکێتی دەنگەکانی بە قەد قەبارەی خۆی نەبوو و ڕازیبێت بەقەد قەبارەی دەنگەکانی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، واتە هەمان ئەو شتەی ئێستا هێزە شیعییەکانی بەناو بەرەی هاوئاهەنگی (الاطار التنسیقی) دەیکەن، ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیش دووبارەببێتەوە، ئەگەر دۆخی یەکێتی و سلێمانی بەوشێوەیە و خراپتر بەردەوام بێت. گریمان ئەگەر یەکێتی نەیویست بەشداری لە حکومەتی داهاتوودا بکات، یان یەکێتی ڕازی نەبوو بەقەد قەبارەی کورسییەکانی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، هەمان سیناریۆی ئێستا کە لە بەغدا لە ناو ماڵی شیعەدا هەیە دەکرێت لە هەرێمی کوردستانیش دووبارە ببێتەوە، بەڵام جیاوازییەکەی ئەوەیە ئێراق وڵاتێکە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەیپارێزن لەوەی دۆخەکەی لەدەست دەرچێت، یان وڵاتێکی دیکە داگیری بکات، چونکە دەبێتە هۆی ناسەقامگیری لە تەواوی هەرێمەکەدا، ئێران و مەرجەعیەتی شیعەش دوو هۆکاری گرنگن کە لەکاتی پێویستدا دێنە سەرخەت و هەرگیز ناهێڵن کار لە کار بترازێت، وەک ئەوەی لەکاتی شەڕی #داعش# و لەکاتی پێکهێنانی حکومەتدا دەیبینین، یان ئەوکاتەی مالیکی بەنیازبوو واز لە دەسەڵات نەهێنێت، چۆن مەرجەعیەتی سیستانی و ئێرانییەکانیش دەستێوەردانیان کرد، بەڵام هەرێمی کوردستان نەک کەسی نییە دەستی بگرێت بەڵکوو چەندین دەوڵەتی دراوسێ چاوەڕێی کاتێکی وادەکەن لەباربچێت. بۆیە لەسەر گشت لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێویستە بەتایبەتیش #پارتی دیموکراتی کوردستان# کە بە هەستیاری و بەرپرسیارێتییەوە مەمەڵە لەگەڵ ئەو دۆخەی ئێستای یەکێتی و سلێمانی بکات و دەست بە یەکێتییەوە بگرن و نەهێڵن بکەوێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览438
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 12-11-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 12-11-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 26-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on26-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览438
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,622
图片 105,760
书籍 19,399
相关文件 97,442
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 传记 - 党 - K. D. P. 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 性别 - 男 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!