图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,016
图片 104,899
书籍 19,342
相关文件 97,620
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سۆسیۆلۆژیای حیزب لە کوردستاندا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سۆسیۆلۆژیای حیزب لە کوردستاندا

سۆسیۆلۆژیای حیزب لە کوردستاندا
$سۆسیۆلۆژیای حیزب لە کوردستاندا$
#عادل باخەوان#
#05-11-2016#
لە بیست و پێنج ساڵی رابردوودا، بۆ خوێندنەوەی بەشێکی زۆر لە وڵاتانی خاکی ئیسلام، زۆربەی زاناکانی بواری زانستە کۆمەڵایەتییەکان هاتوون و ئەو چوارچێوە تیۆریانەیان بەکارهێناوە کە لەسەر ئیشکالیەتی زەبروزەنگ، ناڕەزایی، یاخیبوون، شوناس، کولتوور و شۆڕش بیناکراون. بەڵام درووست وەک تونسی دوای بن عەلی، هەرێمی کوردستان، ڕووبەرێکی دیکەی جیاواز پێکدەهێنێت کە دەکرێت بە چوارچێوەیەکی تری تیۆری بیخوێنینەوە کە کار لەسەر دیاردەی حیزب، حیزبایەتی، دێمۆکراسی، ئەندام، ئینتیما وەک بازاڕێک بۆ کڕین و فرۆشتن یان وەک مەیدانێک بۆ خەباتکردن لەپێناوی بەرنامەیەکدا، دەکات.
پاش ڕاپەڕینی گەلی کوردستان دژ بە ڕژێمی بەعس لە ساڵی 1991دا، هەرێمی کوردستان یەکەمین ئەزموونی هەڵبژاردنی لە 19\5\1992، بە چاودێریی نوێنەرانی چەند ڕێکخراوێکی بیانی بەڕێوەبرد و نزیکەی 967 هەزار دەنگدەر بەشدارییان تێدا کرد. لەو چرکە ساتەدا، ئەم پڕۆسەیە وەک یەکێک لە ئەزموونە تاقانەکانی ناوچەکە پێناسە کرا و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وا پێناسە دەکرا کە کورد وانەیەکی حیکمەتی سیاسییان بە ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاست گوتەوە کە بەدەگمەن هەڵبژاردن بەخۆیەوە دەبینێت.
یەکێک لە ئاماژە بەهێزەکانی ئەم ئەزموونە ساوایە، بریتییە لەوەی کە ئەو حیزبانەی تەواوی ڕابردوویان لەنێو ژێرزەمین و ئەشکەوت و بەسەر شاخەکانەوە و لەگەڵ چەکدا بەسەربردبوو، ئامادەبوون بۆ حوکمکردنی هەرێمی کوردستان، لەبری ڕێگای براکوژی، ڕێگای هەڵبژاردن، کە میکانیزمێکی دێمۆکراسیە، بگرنە بەر و لە دەرئەنجامیشدا پەڕڵەمانێک و حکومەتێکی هەڵبژێردراو درووست بکەن.
لێرەوە، حیزبە کوردییەکان کە تا دوێنێیەکی نزیک چەند گرووپێکی نایاسائیبوون و بەپێی سیستمی دادوەریی بەعس، بە ناپاکیی گەورە تاوانبار کرابوون، پاش هەڵبژاردن و دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شەرعیەتی یاسایی وەردەگرن و پێکەوە دەبنە ئەکتەری نێو کێڵگەی سیاسی. تەنانەت حیزبە ئیسلامییەکانیش (بزووتنەوە، یەکگرتوو، ڕاپەڕین) ، بە فەرمی مۆڵەتی یاسایی وەردەگرن.
بەم شێوەیە کێڵگەی سیاسی کوردی، پڕ دەبێت لە چەندین حیزب کە لەسەر ئاستی ئایدیۆلۆژی، خۆیان وەک کۆمۆنیست، سۆسیال-دێمۆکرات، موحافزکار، ئیسلامیست، لیبراڵ پێناسە دەکرد. لە دۆخێکی ئاوادا، حیزبە کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی و یەکێتی، پرۆسێسی بەدێمۆکراتیکردنی هەرێمی کوردستان و دیاردەی فرەحیزبی/ میوڵتیپارتیزمیان بەیەکتری یەکسان دەکرد و وەک بەڵگەنەویستێک بەناوەوە و دەرەوەی کوردستانیان دەناساند.
چرکەساتی ڕاپەڕین و کۆتایی بەعس، دوو دیاردەی نوێ لە هەرێمی کوردستاندا درووست دەکات. یەکەمیان بریتییە لە دەرکەوتنی حیزبە‌ مێژووییە شۆڕشگێڕەکانی شاخ لەسەر شانۆی سیاسی (سۆسیال-دێمۆکرات، موحافزکاری لیبراڵ، ئیسلامیست، چەپ، چەپی چەپ) . ئەم هێزانە کە بەدرێژایی مێژوویان هیچ دەرفەتێکی ڕاستەقینەیان پێنەدراوە بۆ خۆڕووتکردنەوە لە بەردەم جەماوەردا و هەموو ژیانیان لەنێو لۆژیکە جیاوازەکانی جەنگ لەگەڵ سوپای ئێراقیدا بەسەر بردووە، لە ساتەوەختی پاش ڕاپەڕیندا و بۆ یەکەمجار، تێکەڵ بە لۆژیکەکانی پرۆسێسی هەڵبژاردن و سیستمی کێڵگەی سیاسی دەبن. گەر تا دوێنێ، بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە بەرەکانی جەنگدا، ناچار بووبن چەک بەکاربێنن، لێرە بەدواوە، بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکاندا، ناچارن دەنگی جەماوەر بەدەستبێنن.
دیاردەی دووەمیش بریتییە لە سەرهەڵدانی چەندین ئەکتەری نوێ لە کۆمەڵگەی کوردیی پۆست سەدام حسێندا کە بە خەونی نوێ و میتۆدی نوێ و گوزارشتی نوێوە تۆڕی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کێڵگەی سیاسیدا دادەمەزراند. ئەم ئەکتەرە نوێیانە کە سیاسەتیان بەبێ حیزبی سیاسی دەکرد، بۆ نموونە ڕۆشنبیران، ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوە ناحکومیەکان، خەونیان بە دابڕانی ڕیشەیی لەگەڵ زەمەنێکدا دەبینی کە ناویان نابوو: زەمەنی حیزبی فەرماندە. واتە زەمەنێک کە تەنیا بەعس وەک حیزبی سیاسی مافی بوونی هەبوو.
ئەم خەونەش ڕاستەوخۆ دەمانباتەوە سەر ئاسایییزەکردن/ ئاساییکردنەوەی پلۆرالیزمی سیاسی و فرەحیزبی لە کۆمەڵگەیەکدا کە تازە بە تازە لە جەنگ و زەبروزەنگە جۆراوجۆرەکانی هاتووەتە دەرەوە. واتە پەڕینەوە لە کۆمەڵگەیەکەوە کە لە زەمەنێکی درێژدا تاکە حیزبێکی یاسایی هەبووە، بۆ کۆمەڵگەیەک کە لێرە بەدواوە لێوانلێوە لە حیزبی سیاسی جیاوازی یاسایی.
بەڵام ئایا بەڕاستی، کۆتایی ئیداریانەی بەعس لە کوردستان مانای کۆتایی بەعسە وەک کولتووری ئامادەبوون لەنێو ڕووبەری گشتیدا، یان بە پێچەوانەوە، میراتی بەعس تائێستاش وەک بنەمایەکی کارا، بوونیەی حیزبە کوردییەکان بینا دەکات؟ ئایا گۆڕانی مەزن و ڕادیکاڵ لە پاش ڕاپەڕینەوە، لەناوەندە حیزبیەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، یان بەپێچەوانەوە، حیزبە کوردییەکان لە چەندین ئاستدا، درێژبوونەوەی کولتووری بەعسن و سەرکردەکانیان لەسەر وێنەی سەدام حسێن، وێنەی خۆیانیان کێشاوە؟
ئایا ئەو گۆڕانە مەزن و ڕادیکاڵە، پەڕینەوە لە کولتووری حیزبی سەرکردە و سەرۆکی هەمیشەییەوە بۆ کولتووری پلۆرالیزمی سیاسی و سەرکردەی کاتی، لە پەراوێزی حیزبەکان و لەنێو کۆمەڵگەی مەدەنییەوە سەرچاوە ناگرێت؟ ئایا لە کوردستاندا حیزب نەبووە بە بازاڕێکی کراوە بۆ کڕین و فرۆشتن و ئەندامبوونیش لە حیزبێکدا نەبووە بە کەرەستەیەک بۆ بەدەستهێنانی دەسکەوتی تایبەت بۆ تاکەکان و گرووپەکان و خاڵی نەکراوە لە هەر مانایەکی ئایدیۆلۆژی و بەرنامەگەرا و سیستمی بەها؟
ئایا حیزبە کوردییەکان، بە گۆشت و ئێسقانیانەوە، ڕووبەڕووی گرفتێکی کوشندە نەبوونەتەوە کە دەکرێت ناوی بنێین: گرفتی خۆوەرگێڕان بۆ ئەکتەری گۆڕانکاری، گرفتی درووستکردنی دنیایەکی جیاواز، گرفتی هەرسکردنی نەوەیەکی نوێ کە هەڵگری خەونی تایبەتی نوێیە، گرفتی پرۆگرامێکی سیاسی کۆنکرێتی کە گوزارشت لە خواستی جەماوەرێک بکات، بڕیارە متمانەی پێ ببەخشێت؟ ئایا حیزب لە کوردستاندا، نەبووە بە بار بەسەر کۆمەڵگەوە؟ ئایا چیتر دەتوانین باس لە حیزب وەک میکانیزمی گۆڕانکاریی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری بکەین؟
بۆ کارکردن لەسەر ئەم پرسیارانە، ئێمە لە گۆشەی داهاتوودا، ‌پرسی فرەحیزبی و پلۆریالیزمی سیاسی لە هەرێمی کوردستانی پۆست بەعسدا، وەک دیاردەیەکی نوێ، بەڵام لەرزۆک، داهاتوو نادیار، نادڵنیا و کۆنترۆڵکراو، دەخەینە ژێر چاودێرییەوە و لەنزیکەوە شرۆڤەی دەکەین
. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览507
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-11-2016
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication date: 05-11-2016 (8 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 26-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on26-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览507
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,016
图片 104,899
书籍 19,342
相关文件 97,620
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!