图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,788
图片 104,786
书籍 19,314
相关文件 97,589
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕەنجی دایکم و شۆڕشی ئێمە
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕەنجی دایکم و شۆڕشی ئێمە

ڕەنجی دایکم و شۆڕشی ئێمە
$ڕەنجی دایکم و شۆڕشی ئێمە$
#عارف قوربانی#
$گەلی کورد نەک هەر مێژووی کۆن و دێرینی بەوردی نەنووسراوەتەوە، تەنانەت مێژووی هاوچەرخ و تازەیشی پڕن لە کەموکوورتی. بەهۆی نەبوونی دامەزراوەیەکی زانستییەوە کە ئەو ئەرکە بگرێتە ئەستۆ، دەرگە واڵا بووە بۆ جۆرێک لە نووسینەوەی مێژووی چەواشە، هەروەها بەهۆی دابەشبوونی کۆمەڵگەیش بەسەر چەند حیزب و ئایدۆلۆجیایەکدا، جۆرێکی دیکە لە نووسینەوەی مێژوویی نزیکی ڕووداوەکان سەریهەڵداوە، کە دەخوازن ڕووداوەکان لە مێژووی حیزب و ئایدۆلۆجیاکانیاندا بەرتەسک بکەنەوە. ئەوەشی زیاتر ئاو دەکات بە ئاشی ئەم شێوازە لە نووسینەوەی مێژوو، بڵاوکردنەوەی یاداشت و بیرەوەری بەشێک لە و کارەکتەرانەیە کە ڕۆڵیان لە درووستکردنی ڕووداوەکاندا هەبووە یان بەشداری ڕووداوەکان بوون.$
ماوەیەکە دیاردەی چاپکردنی پەڕتووکی یاداشت و بیرەوەری زۆر پەرەی سەندووە، بێگومان ئەگەر دور لە ڕق و کینە و بەدڵێکی پاک و واقیعییانە ڕووداوەکان تۆمار کرابن و ئێستا چاپبکرێن، خزمەتێکی گەورە بە نووسینەوەی مێژوو دەکات، چونکە هیچ کەس بە ئەندازەی کەسێک ئاگاداری ڕووداوێک نییە کە خۆی تیایدا بەشدارە، بەڵام لێرەشدا جێی داخە بەهۆی ناکۆکیی حیزبی و لەناو حیزبەکانیشدا بەهۆی بوونی ململانێی جۆراوجۆرەوە بەشێک لە و بیرەوەرییانە بۆ ئامانجی شکاندن و تۆڵەکردنەوە دەنووسرێن، یان بۆ خۆبەپاڵەوان کردن. هەرچەندە بەشێکیش لە و پەڕتووکانەی تاوەکو ئێستا بڵاوکراونەتەوە، زۆر دیوی شاراوە و نەزانراوی ناو ڕووداوەکانیان بۆ یاداشتکردووین و ڕاستگۆییانە نووسراون کە خزمەتی گەورە بە نووسینەوەی مێژوو دەکەن، دەبێت ستایشی خاوەنەکانیان بکرێت.
چەند ساڵێک لەمەوبەر پەڕتووکی یاداشتەکانی سەید کاکەم خوێندەوە، وەک کارەکتەرێکی ئاگادار و بەشداربوونی هەردوو قۆناخەکە ئەوەندە خاڵی گرنگ و سەرنجڕاکێشی تۆمارکردووە، گەیشتم بە و باوەڕەی لە وتارێکدا نووسیم پێویستمان بە سەرلەنوێ‌ پێناسەکردنەوەی شۆڕش هەیە، چونکە ئەوەی سەید کاکە ڕاشکاوانە تۆماریکردووە، ئەو بزووتنەوە چەکدارییەی باشووری کوردستان لە (شەست و یەکەوە بۆ نەوەت و یەک) لە چەمک و پێناسەی شۆڕش بەتاڵ دەکاتەوە و دەبێت ناوێکی دیکەی لێبنرێت.
لەم ڕۆژانەشدا پەڕتووکی (رەنجی دایکم و شۆڕشی ئێمە) بەشی یەکەمی بیرەوەرییەکانی (شوان کادر) م خوێندەوە، لەبەر ئەوەی لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو لە گەڕەکی ئازادی کەرکووک دراوسێی دیوار بە دیوار بووین، لە کۆنەوە یەک دەناسین و بەخێزانی دۆستایەتی و ئاشنایەتیمان هەیە، بۆیە شایەتی بەشێک لە و مێژووەم تۆماریکردووە. دەتوانم بڵێم ئەم بیرەوەرییانەیش یەکێکە لە و پەڕتووکانەی پەردەی لەسەر زۆر ڕاستی لاداوە کە بۆ زۆرێک لە خەڵک و خوێنەران جێگەی پرسیارن.
شوان لە ‌پەراوێزی ژیانی خۆی و خێزانەکەیدا، لە نەفیکردنیان بۆ نەجەف لە سەرەتای هاتنە سەر حوکمی بەعس و گەڕانەوەیان بۆ کەرکووک لەدوای ڕێککەوتنی ئازار، ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر کەرکووکدا هاتوون لە و حەوت ساڵەدا، وەک قۆناخێکی نوێی تەعریب بەوردیی تۆمارکردووە، کە لێکۆڵەر و نووسەران کەڵکی زۆری لێدەبینن بۆ نووسینەوەی مێژوو، هەروەها لە باسکردنی سەردەمی پێشمەرگایەتیی ناوچەی جەباری نزیکترین دەروازەی جەستەی کەرکووک، کەرتەکەی مامەڕیشە کە ئەم کادری ئەو کەرتە بووە، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە‌کانی ئەو سەردەمە و ژیانی لادێ‌ و پێشمەرگایەتی، دڵسۆزیی خەڵکی ئەو سنوورە و هاوکارییەکانیان بۆ پێشمەرگە، ناکۆکیی نێوان کەرت و تیپەکان، ئیرەیی بردن بە ئازایەتیی مامەڕیشە، سزا و زیندانیکردنی لەلایەن شۆڕشەوە تاوەکو تاشینی ڕیشەکەی و زۆر ڕووداوی دیکە، دەتوانرێت لەنێوان دێڕەکانیدا بە دیووە شارەوەکانی ئاشنابین.
پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان مامەڕیشە و تەحسین شاوەیس، دیدار و یەکتر بینینەکانیان، ئەوانەی ڕۆڵیان لە درووستکردنی ئەو پەیوەندییانەدا هەبوو، متمانەی مامەڕیشە وەک قوربانییەک بە جەلادەکەی، ئاگاداربوونی پێشوەختەی سەرکردایەتیی کۆمەڵە و یەکێتی لە پیلانی شەهیدکردنی مامەڕیشە، تاوەکو چۆنییەتیی شەهیدکردنی و ڕووداوەکانی پاش ئەو ڕووداوە، بۆ خوێنەر شۆکهێنەرن. ڕەنگە قوورس بێت خوێنەر باوەڕ بەوەبکات دوای شەهیدبوونی مامەڕیشە چەند پێشمەرگەیەکی مامەڕیشە بچن لەلای تەحسین شاوەیس ببن بە جاش.
کێشەی ئاڵای شۆڕش و سزا و زیندانیکردنی چەندین کادیر و پێشمەرگە لەلایەن شۆڕشەوە، لەکاتێکدا هەندێک لەوان لە و چرکەساتەدا کەسوکاریان لەلایەن بەعسەوە لە زیندان بوون. شوان خۆی وەک نموونەیەکی قوربانی ئەو ململانێ و ناکۆکییانە دەهێنێتەوە کە دوور و نزیک ئاگاداری ئاڵای شۆڕش نەبووە و وەک خۆی دەیگێڕێتەوه: لە دوای ساڵی 2002 بۆ یەکەمجار مەلا بەختیار دەناسێت کەچی لە ساڵی 1987 دەخرێتە زیندانەوە بە بیانووی ئەوەی لەگەڵ مەلا بەختیاردا خەریکی پیلانن لە شۆڕش. ئەو کاتەش کە دەستگیری دەکەن بۆ ماوەی شەش مانگ دایکی لە کوت و باوکی لە ناسرییە و برایەکی لە ئەبوغرێب لەلایەن بەعسەوە خراونەتە زیندانەوە، لەبەر ئەوەی کوڕەکەیان کادری کەرتەکەی مامەڕیشەیە، خۆیشی لەلایەن عومەر فەتاحەوە دەخرێتە زیندانەوە و تەنانەت ڕێگە نادەن دۆست و هاوڕێکانیشی سەردانی بکەن.
ئەوەی لەم گێڕانەیەدا مایەی هەڵوەستەیە تەنیا ئەو دوو دیمەنە نییە کە لەیەک کاتدا کوڕە پێشمەرگەکە لەلایەن شۆڕش و کەسوکارەکەی لەلایەن بەعسەوە لە زیندانن، بەڵکوو ئەوە جێی سەرسوڕمانە کاتێک شوان لە زیندانەوە نامەیەک بۆ د. هوسمان ناوێک دەنووسێت کە خاڵۆی خێزانەکەیەتی و لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەکە نیشتەجێیە، بۆی دەنووسێت: من ئێستا دەستگیرکراوم و لە زیندانم، ئەو ڕۆژەی هاتم کوڕە تاقانە و تازە لەدایکبووەکەم نەخۆش بوو، تکات لێدەکەم بچۆ خێزانەکەم و منداڵەکەم بەرە بۆ لای خۆت و چاوت لێیان بێت تاوەکو خۆم دێمەوە. هەروەها لە کۆتایی نامەکەیدا سڵاو بۆ دوو کەسی دیکە دەنێرێت کە کەسوکاری شەهیدن و وەک سەربازی هەڵاتوو و لە ماڵی د. عوسمانن. نامەکە بە پێشمەرگەکە دەگرن و لە بری ئەوەی سۆز و بەزەییان بۆ درووستبێت کە منداڵی نەخۆشی هەیە، کەچی بەبێ لێکۆڵینەوە بڕیار دەدەن دکتۆر عوسمان و ئەو دوو سەربازە هەڵاتوەش بخەنە زیندانەوە وا ئەم سڵاوی بۆ ناردوون.
ڕووداوی لەمانەش سەیرتر ئەوەیە دوای ئەنفال و مانەوەیان بۆ چەند مانگێک لە دەشت و هەردە کاکی بەکاکییەکانی گەرمیاندا، ژمارەیەک پێشمەرگەی یەکێتی، مەفرەزەیەکی پێشمەرگەی حیزبی شیوعی شەهید دەکەن و فەرماندەکەیان (ملازم سەعد) بەدیل دەگرن و بە هێلیکۆپتەر دەیبەن بۆ سلێمانی و ڕادەستی بەعسی دەکەنەوە. چیرۆکی پشت ئەم ڕووداوە و چۆنێتی درووستبوونی پەیوەندیی نێوان هێمنەڕەش سەرتیپی یەکێتی بە ئیستخباراتی ئێراقییەوە و چوونی بۆ سلێمانی و بەغدا و گەڕانەوەی بۆ گەرمیان، هاتنی نمایندەی ئیستخباراتیش بۆ هەردە و هەڵەتەکانی گەرمیان و شە و مانەوەیان لەلای تیپ. چیرۆکی شەهیدکردنی مەفرەزە پێشمەرگەکەی شیوعی و دەستگیرکردنی ملازم سەعد و بردنی بۆ سلێمانی، نهێنییەکانی پشت ئەم ڕووداوە و دواتریش، ئەو وردەکارییانەی لەم پەڕتووکەدا هاتووه، ‌ دەیان پرسیارت بۆ درووست دەکەن.
ناونیشانی پەڕتووکەکەش هەرچەندە پێدەچێت وەک وەفایەک بۆ دایکی کۆچکردووی ویستبێتی وشەی دایک بکاتە ناونیشانی پەڕتووکەکەی (رەنجی دایکم و شۆڕشی ئێمە) ، بەڵام لە ڕاستیدا بەهۆی ئەوەی ساڵانێکی زۆر پورە ئەلفی دایکیم دەناسی، ژنێک بوو کەموێنە لە ئازایەتی و خۆڕاگریی، خاوەن بیروباوەڕێکی پتەو، کوردێکی ساخڵەمی بێ‌ غەلوغەش، بۆیە شایستەی ئەوەیە بۆی وەفاداربێت، بەڵام بە هێنانەوەی چەندین نموونەی بەراوردکاری ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە کە دایکی ئەو و هەزاران شەهیدی ئەم کوردستانە، ڕەنج بەخەسار بوون. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览328
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 11-06-2022
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 11-06-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 21-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on21-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览328
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,788
图片 104,786
书籍 19,314
相关文件 97,589
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!