图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,732
图片 104,782
书籍 19,311
相关文件 97,587
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کورد شۆڕشی لەپێناو چیدا کرد؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد شۆڕشی لەپێناو چیدا کرد؟

کورد شۆڕشی لەپێناو چیدا کرد؟
$کورد شۆڕشی لەپێناو چیدا کرد؟$
#عارف قوربانی#
لە شارەدێی قەراج کوردی تێدا نەماوە، لە کەرکووک چەندین گەڕەک بە زیادەڕۆیی لەلایەن عەرەبی تازە هاوردەوە درووستکراون، لە داقووق هەڕەشە لە جووتیارانی کورد دەکرێت دەستبەرداری زەوییە کشتوکاڵیەکانیان بن بۆ عەرەب، لە سەرگەڕان بەلێشاو عەرەب دەهێندرێتە سەر گوندنشینە کوردەکان و دەستبەسەر ماڵ و زەویوزاریاندا دەگرن، 90%ی کوردەکانی سەعدییە لەلایەن دەسەڵاتی ناوچەکەوە دەربەدەرکراون، 36 گوندی کوردنشینی خانەقین و 24 گوند لە قەرەتەپە و جەبارە، 12 گوند لە جەلەولا و 12 گوندی کوردی لە سەعدییە چۆڵکراون.
لە سێ‌ مانگدا دوو هەزار خێزانی عەرەب لە خانەقین نیشتەجێبوون، لە 60 گوندی کوردنشینی سنووری مەخموور 50یان چۆڵکراون‌، 24 قوتابخانەی کوردی کراونەتە عەرەبی و ڕێکخراوێکی فەڵەستینی لە عەفرین پڕۆژەی نیشتەجێبوون بۆ عەرەبی هاوردە درووستدەکات.
ئەمانە ناونیشانی بەشێک لە و ڕاپۆرت و هەواڵانە بوون کە لە ‌ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو تۆڕی میدیایی ڕووداو بڵاویکردوونەتەوە، ئەگەر دەزگایەکی لێکۆڵینەوە یان هەر ناوەندێکی زانستی و تەنانەت ئەگەر هەر میدیاکارێکی بە سەلیقە، لە دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە بۆ ئێستا کۆی ئەو هەواڵ و ڕاپۆرتانەی پەیوەست بە بەڕێوەچوونی سیاسەتی نوێی ئێراق بۆ بەعەرەبکردن و تەشەیوعی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان گرتوویەتییەبەر، کۆبکاتەوە، ڕەنگە پێویستی بە چەند بەرگی پەڕتووکێک هەبێت بۆ تۆمار و بڵاوکردنەوەی، بەڵام لەبەرانبەر ئەم زوڵم و ستەم و داگیرکارییەدا ئەگەر بەدوای ناڕەزایەتی و کاردانەوە و ڕێکارەکانی کورددا بگەڕێت بۆ بەگژاچوونەوەی ئەم سیاسەتە، هیچی وات بەردەست ناکەوێت.
کاتێک ئەو بابەت و هەواڵانە دەخوێنمەوە و لە بێدەربەستی و بێهەڵوێستی دەسەڵاتدارانی کورد لە بەغدا و لە کوردستان ڕادەمێنم، پرسیارێک بە مێشکمدا دێت و لە خۆم دەپرسم ئایا کورد لە ساڵی 1961 شۆڕشی لەپێناو چیدا دەستپێکرد؟ یان بە مانایەکی دیکە پاش ئەو گۆڕانکارییانەی لە سیستمی ئێراق هاتنە ئاراوە و مەلەکییەت ڕووخێندرا و ئێراق بووە کۆماریی، دەستووری تازە نووسرایەوە، ڕێگە بۆ کاری سیاسی و درووستکردنی پارتی سیاسی کوردی کرایەوە، دەرفەتی ئەوە درووستبوو کورد بەشداربێت لە حوکمڕانی و عەبدولکەریم قاسم دەستیکرد بە کۆمەڵێک چاکسازی، بۆچی کورد لە و هەلومەرجە یاخی بوون و دەستیان دایە چەک و بە خەباتی چەکداری بەگژ قاسمدا چوونەوە؟
ئایا لە و 3 ساڵەی نێوان ڕووخاندنی مەلەکییەت لە 1958 تاوەکو بەرپابوونی شەڕی چەکداری لە 1961، چ زوڵم و ستەمێکی جیاواز و تازە بەرانبەر بە کورد کراوە کە پێشتر پەیڕە و نەکرابێت وا کورد یاخی بوون؟ هەرچەند لاپەڕەکانی مێژووی ئەو 3 ساڵە دەخوێنمەوە 1%ی ئەو زوڵم و ستەم و داگیرکارییانە نابینم کە لە 2017وە بۆ ئێستا بەرانبەر بە کورد دەکرێت. دەپرسم باشە بۆچی کورد ئەوکات ئامادەبوو دەست بداتە چەک و یاخی بێت و بەگژ دەوڵەتی مەرکەزی ئێراقدا بچێتەوە، بەڵام ئێستا نەک یاخی بوون، تەنانەت ناڕەزایەتیش لە و داگیرکارییانە دەرنابڕێت کە لە ناوچە کوردستانییەکان لە گەرمەسێرەوە تاوەکو شنگال دەکرێت؟
لە کاتێکدا ئێستا کورد لە بەغدا لە ناوەندی بڕیاردا نەک هەر بەشدارە، بەڵکوو پەیوەست بە ڕێگریی لە پێشێلکاریی دەستووریی، تاکە بڕیاردەریشە. هەموو ئەو سیاسەتانەی لە و ناوچانە بەڕێوە دەبرێن هەموویان پێچەوانەی دەستوورن و کورد پارێزەری دەستوورە.
لە هەرێمی کوردستانیش خاوەن پێگەیەکی دەستووریی و یاسایی حوکمڕانییەکە و خاوەنی دوو هێزی چەکداریی پڕچەک و چەندین دەزگای ئەمنی و سەربازییە. بەپێی دەستووریی ئێراقیش لە چارەسەری کێشەی ئەو ناوچانەی کوردستاندا لەگەڵ بەغدا بەشدارە. لە بەغداش بەشی ئەوە پۆست و پێگەی لە دامەزراوە دەوڵەتییەکانی ئێراقدا هەیە کە بتوانێت نەهێڵێت ئەم زوڵمە لەسەر کوردی ئەو ناوچانە بەردەوام بێت. کەچی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زوڵم و ستەم و داگیرکارییەکان زیاتر پەرەدەسێنن.
ماوەیەکە زۆرترین قوورسایی بەعەرەبکردن لەسەر ناوچەکانی خانەقینە، د. فوئاد حسێن بە پلەی جێگری سەرۆکوەیرانی ئێراق، وەزیری دەرەوەی ئێراقە و نوێنەرایەتی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، یەکێکە لە گوێلێگیراوەکان لە ناوەندەکانی دەسەڵات لە بەغدا، خەڵکی خانەقینە، هیچ قسە و هەڵوێستێکمان لێی نەبینی بەرانبەر بە و سیاسەتەی لە بەغداوە بۆ ناچارکردنی کورد بۆ چۆڵکردنی خانەقین گیراوەتەبەر.
د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری ئێراقە و نوێنەرایەتی سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیش دەکات لە بەغدا، بەپێی دەستووری ئێراق تاکە پارێزەری دەستوورە، هەموو ئەو داگیرکاریانەی بۆسەر زەویوزاری جووتیارانی کورد و گوندنشینانی کورد و گۆڕینی زمانی کوردی و هاتنی عەرەب بۆ ناوچەکە بە ئامانجی گۆڕینی دیموگرافیایە و دژی ماددەی 140ی دەستوور و پێچەوانەی چەندین بڕگە و بەندی دیکەی دەستووری ئێراقن. کەچی هیچ قسە و هەڵوێستێکمان لەم سەرۆکە کوردە نەبینی بۆ ڕاگرتنی ئەو ستەمەی لە کورد دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستانیشەوە هەڵوێستی پارتی و یەکێتی، حکومەت و دامەزراوەکانی دیکەی دەسەڵاتداریی لە کوردستان زۆر ڕوونن کە دەستیان گرتووە بەکڵاوەکانیانەوە تاوەکو با نەیبات.
دۆخی ناوچە کوردستانیەکانیش تادێت خراپتر دەبێت و ڕێژەی هاتنی عەرەب هەر بەرز دەبێتەوە، کورد لەسەر ماڵ و حاڵی خۆی دەردەکرێت، گوندە کوردییەکان پڕکراون لە ماڵی عەرەب، لە شارەکان خانووی کورد دەڕوخێندرێت و ڕێگە بە درووستکردنی گەڕەکی زێدەڕۆی عەرەب دەدرێت، خوێندن لە قوتابخانە کوردییەکان دەکرێنەوە بە عەرەبی، کۆبۆنی خۆراک و نفوسی عەرەب لە شارەکانی خواروو و نێوەڕاستی ئێراقەوە دەگوێزرێتەوە بۆ ئەم ناوچانە و کورد ناچار بە جێهێشتنی خاکەکەی دەکرێت. هەقە ئەو پرسیارە بکەین ئەی ئیتر کاتی خۆی کورد بۆچی شەڕی چەکداری بەرپاکرد؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览292
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو ــ 10-09-2022
挂钩项目: 3
传记
日期与活动
的地方
小组: 文章
Publication date: 10-09-2022 (2 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 98%
98%
添加( هومام تاهیر 19-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on20-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览292
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,732
图片 104,782
书籍 19,311
相关文件 97,587
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!