图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,797
图片 106,048
书籍 19,350
相关文件 97,415
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
جەیمس جێفری: ئەمریکا وڵاتێک بۆ کوردان لە سووریا دروستناکات
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ جەیمس جێفری

هەڤپەیڤینی رووداو لەگەڵ جەیمس جێفری
نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند: ئەمریکا وڵاتێک بۆ کوردان لە سووریا درووستناکات.

جەیمس جێفری، نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی ڕووداو کە دلبخوین دارا لەگەڵیدا کردوویەتی باسی لە پەیوەندیی ئەمریکا و ڕۆژاوای کوردستان، هاوبەشی هەسەدە و ئەمریکا لە شەڕی دژی داعش، هەوڵ بۆ کۆبوونەوەی پەیەدە و تورکیا، بوونی پەکەکە لە ڕۆژاوای کوردستان، دانووستاندنەکانی ئەنەکەسە و پەیەدە کرد.

جەیمس جێفری ئاماژە بە بوونی پەکەکە لە ڕۆژاوای کوردستان دەکات و دەشڵێت، ئەمریکا پەکەکە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دادەنێت. ئێمە بەشێوەیەکی تەکنیکی یەپەگەی لقی [پەکەکە] بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دانانێین، بەڵام تێدەگەین کە تورکیا وا دەکات، هەر ئەوەشە کە بووەتە کێشە، چونکە تورکیا لایەنێکی زۆر گرنگ و هاوپەیمانێکی زۆر نزیکە. بۆیە پێویستە هاوسەنگی لەنێوان بەرژوەندییە جیاوازەکاندا بپارێزین.

دەقی هەڤپەیڤینی ڕووداو لەگەڵ جەیمس جێفری، نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا

جێفری: زۆر سوپاس بۆ میوانداریکردنم. دەمەوێت سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەم لەبەرانبەر پشتیوانیکردنی لەم کۆنفرانسە و لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی ڕووداویش بۆ ڕێکخستنی کۆنفرانسەکە. ئەمە نموونەیەکی زۆر باشی پێکەوەکارکردنی نێودەوڵەتیی و ئەو پێگەیەیە کە هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەیەتی.

ڕووداو: ئایا پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و ڕۆژاوای کوردستان تەنیا لەسەر بنەمای شەڕی دژی داعشە، یانیش ئەمریکا پلانێکی هەیە پێگەیەکی تایبەت بۆ ڕۆژاوای کوردستان درووست بکات؟

جێفری: ئەوە پرسیارێکی زۆر گرنگە، پرسیارێکە کە بەردەوام لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لێمان دەکرێت. هەروەها پرسیارێکە بەردەوام لە ئەنقەرەش لێمان دەکرێت. ئێستا من چیدیکە لەنێو حکومەتی ئەمریکادا نیم. من دەتوانم بە شێوەیەکی فەرمی باس لە سیاسەتی ئەمریکای سەردەمی ئۆباما و ترەمپ بکەم. بەڵام وەکوو کەسێکی دەرەوە[ی حکومەت]، بڕوام وایە دەتوانم قسە لەسەر سیاسەتی فەرمی و هێندەی من بزانم ڕاستەقینەی ئیدارەی بایدن بکەم. وەڵامە کوورتەکە ئەوەیە کە ئێمە هیچ پلانێکی درێژخایەنمان نییە. ئێمە کە ساڵی 2014 چووینە سووریا، کە منیش لە بڕیارەکەدا بەشدار بووم، بۆ هیچ مەبەستێک نەچووین جگە لە پاراستنی کۆبانێ و کردنەوەی بەرەیەکی دیکە دژی داعش. وەکوو خۆتان دەزانن، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان لەگەڵ هاوبەشەکانمان، هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە ڕادەبەدەر سەرکەوتووبوون و لە کۆتاییدا ڕەقەی پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامیمان گرتەوە.

هەروەها توانیومانە گوشار بخەینە سەر تەواوی داعش، نەک تەنیا لێرە لە ئێراق، بەڵکوو هەروەها لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاش، ئەوە ئەو ئامانجەیە کە هەمانە و سەربازەکانیشمان بۆ ئەنجامدان و بەردەوامیدان بەو ئەرکە لەوێ دەمێننەوە، لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە ئێراقیش. بەڵام ئێمە زۆر بە باشی ڕوونمان کردووەتەوە کە ئێمە هیچ ڕۆڵێک لە کاروباری نێوخۆی سووریادا ناگێڕین بەدەر لەو شتەی کە بڕیارنامەی ژمارە 2254ی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی دەکات.

بڕیارنامەکە دەڵێت پێویستە ئاشتەوایی لەنێوان ئەسەد و زۆربەی خەڵکەکەیدا بکرێت. نیوەی دانیشتووانەکە هەڵهاتوون، بەشێکی دیکەی گەورەی دانیشتووان بێگومان لە باکووری ڕۆژهەڵاتە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئۆپۆزیسیۆنە و لەژێر کۆنتڕۆڵی ئەسەددا نییە. ئەمە هەمووی پێویستە یەکلابکرێتەوە. یەکلاییکردنەوەکەشی لە ڕێگەی ئەو پڕۆسە دەستوورییەوە دەبێت کە لە بڕیارنامەی ژمارە 2254دا دیاریرکراوە. پێویستە خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتیش بخرێنە نێو ئەو پڕۆسەیە، بەڵام ئەمریکا هیچ ئەنجێندایێکی تایبەتی نییە، نە بۆ سووریا بە گشتی، نە بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتیش بە دیاریکراوی. پەیوەندیی نێوانمان، وەکوو پێشتر گوتوومانە، پەیوەندیێکی تەکتیکی، ڕاگوزەر و کاتییە. بەڵام کاتیبوونەکە لە ساڵی 2014ەوە هەر بەردەوامە، واتە ئێستا بووەتە 9 ساڵ. ئەوەش بەهۆی ئەوەیە کە هێشتا ئەرکەکە بەردەوامە. داعش بە دیاریکراوی لە ناوچەکانی [ژێر دەسەڵاتی] ئەسەد هێشتا زۆر چالاکە. بۆیەش پێویستە وریابین و لەگەڵ هاوڕێکانمان لە سووریا، ئێراق و لێرە لە کوردستانی ئێراق بمێنینەوە.

ڕووداو: واتە بۆ ئێوە مانەوەی ئەمریکا تەنیا بەهۆی داعشە، ئەگەر داعش نەمێنێت، ئەمریکا لە ڕۆژاوای کوردستان جێدێڵێت؟

جێفری: ئەوە پرسیارێکی زۆر باشە. بنەمای یاسایی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بەدیاریکراوی، شەڕی دژی تیرۆرە، کە ئەوە ڕێگەیان پێدەدات دەست بە کاری شەڕکردن بکەن بۆ ئەوەی بڕۆن و هێرشبکەنە سەر تیرۆرستان یان یارمەتیی خەڵکی دیکە بدەن هێرشیان بکەنە سەر. بەڵام هیچ نهێنیێکی تێدا نییە کە ئەمریکا لەگەڵ هاوڕێیانمان لە هەسەدە لە باکووری ڕۆژهەڵات و هاوڕێکانی دیکەشمان کە هێشتا ئۆپۆزیسیۆنی سووریان لە تەنەف لە باشوور، ڕێگە لە کۆنتڕۆڵکردنی خاک لەلایەن ڕژێمی ئەسەد و هاوپەیمانە ڕووسی و ئێرانییەکانیەوە دەگرن، هەر وەک چۆن تورکەکان لە باکووری ڕۆژاوای سووریا ڕێگریان لێ دەکەن. ئەوەش ئەنجامی ئاگربەستی لێ کەوتووەتەوە لە شەڕی نێوخۆیی وێرانکەری سووریا، کە ئەوەش شتێکی باشە و بناخەیێکە بۆ گەییشتن بەو ئاشتەواییە سیاسییە، هەروەها ڕێگری لە پەلهاوێشتنی زیاتری ئێران و ڕووسیا دەگرێت. لەبەر ئەوە، هەبوونی هێزەکانمان لە گۆڕەپانەکە سوودێکی سیاسیشی هەیە، بەڵام ئەوە ئەرکە سەرەکییەکە نییە.

ڕووداو: تۆ باسی هەسەدەت کرد. ئەمریکا پشتیوانییان لێ دەکات و بە هاوبەشی سەرەکیی لە شەڕی دژی داعش دەیانبینێت، بەڵام تورکیا لەمە ناڕازییە. تورکیا نایەوێت بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، یەپەگە یان هەسەدە بمێنن. ئەمەش بووەتە خاڵێکی ناکۆکیی گەورە لەنێوان ئەنقەرە و واشنتندا. ئێوە ئەم هەڵوێستەی تورکیا چۆن دەبینن؟

جێفری: ئەوە ئاڵۆزیێکە کە پێماندەزانی و چووینە نێوی. لەبیرتانبێت کاتێک کە ئێمە لە ساڵی 2014 چووینە ئەوێ، تورکیا ئاگربەستی لەگەڵ پەکەکەدا هەبوو. ئەنقەرە پشتیوانی لە ڕۆیشتنی ئێمە بۆ ئەو شوێنە دەکرد بۆ ئەوەی لە کۆبانێ یارمەتیی یەپەگە بدەین. هەروەها لە بیرتانبێت کە مەسعود بارزانی پێشمەرگەی لێرە لە باکووری ئێراقەوە بە نێو تورکیادا نارد بۆ نێو کۆبانێ بۆ ئەوەی لە شەڕەکەدا یارمەتیدەر بن. ئەمە لە ساڵی 2015 گۆڕدرا. بەڵام دووبارە، ئێمە هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هاوپەیمانێکی سەرەکی دەبینین لە شەڕی دژی ئەسەد، ببوورن ئەسەد نا، بەڵکوو داعش. ئەوان بە جۆرێک لە جۆرەکان لەسەر پرسی ئەسەد بێلایەنن. ئاشکرایە کە نیگەرانیی تورکیا ئەوەیە کە سەرکردایەتیی یەپەگە پەیوەندیی بە پەکەکەوە هەیە. ئەوەی تورکیا لێی دەترسێت ئەوەیە کە بە هەبوونی پەکەکە لێرە لە کوردستان و لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، چیای قەندیلی گەورەتر درووست دەبن. ئێمە لەو ترسە تێدەگەین و زۆر لە نزیکەوە لەگەڵ خەڵکی نێو گۆڕەپانەکە کارماندەکرد بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی هیچ هێرشێک لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە نەکرێتە سەر تورکیا، کە لە ڕاستیشدا هیچ هێرشێکی لەو جۆرە نەکراوە. بەڵام ئەوەی تورکیا لێی دەترسێت، ئەوەیە کە ئەگەر ئەمریکا ناوچەکە جێبێڵێت، ئەوا ئەوکات پێویستە ئەوان مامەڵە لەگەڵ قەوارەیەکی گەورە لەسەر سنوورەکەیان بکەن کە پەیوەندیی بە پەکەکەوە هەیە. ئەوە ترسێکی بێ هۆکار نییە بۆ تورکەکان، چونکە ئەمریکا چەند جار لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا وتی لە سووریا دەکشێتەوە؟ سێ جار. ئێستا ئێمە لەوێین، بەڵام نە تورکەکان و نە هاوڕێکانمان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پشتڕاست نین لەوەی ئێمە دەمێنینەوە. من بڕوام وایە و گوتووشمە کە ئێمە دەمێنینەوە، بەڵام هەموو کەسێک لە ناوچەکەدا گومانیان هەیە. بۆیەشە ئەم گرژیانە هەن.

ڕووداو: ئایا ئێوە هیچ هەوڵێکتان دا کە پەیەدە، یەپەگە هەسەدە، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر یان مەزڵوم عەبدی لە تورکیا نزیکبکەنەوە و کۆبوونەوەیەک لەنێوانیاندا ڕێکبخەن؟

جێفری: چەند جارێک گفتوگۆ هەبووە، وەکوو خۆتان دەزانن، ئیلهام ئەحمەد لە باڵی سڤیلی پەیەدە پێشتر چووەتە ئەنقەرە لە ساڵانی 2013، 2014 و 2015. هەروەها ساڵح موسلمیش چووەتە ئەوێ. ئێمە پەیوەندیی لەو جۆرە هاندەدەین. هەروەها ئێمە هیچ شتێکمان نییە دژی ئەو کەسانەی کە قسە لەگەڵ دیمەشق و ئەسەد دەکەن، کە دەشیکەن. هەندێ شت هەن، بۆ نموونە لە بارەی مووچەی مامۆستایان و خانەنشینان و شتی لەو جۆرە، هێشتا پەیوەندیی لەنێوان دیمەشق و باکووری ڕۆژاوادا هەیە. لەبەر ئەوەی ئێمە هیچ چارەسەرێکمان نییە، ئێمە ئەو کەسانەی کە لەگەڵیاندا کاردەکەین هاندەدەین بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ ئەنقەرە و دیمەشقدا بکەن، بەردەوامیش دەبین لەو کارە. بەڵام نێوەڕۆکی ئەو گفتوگۆیانە، وردەکارییەکانیان، یان هەر شتێک ئەوان هەوڵدەدەن بەدەستیبێنن، پێویستە ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن نەک ئێمە.

ڕووداو: پەکەکە لە ڕۆژاڤا هەیە؟

جێفری: بێگومان. ئێوە بینیتان کە ڕەققە کۆنترۆڵکرایەوە، وێنەیەکی زەبەلاحی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە گەورەترین باڵەخانەی شارەکەوە کە هێشتا لەسەر پایەکانی مابووەوە، هەڵواسرابوو. ئێمە هەموومان ئەم شتە دەزانین.

ڕووداو: هەبوونی پەکەکە لەو ناوچەیە کێشەیە بۆ ئەمریکا؟

جێفری: ئەمریکا پەکەکە بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دادەنێت. ئێمە بەشێوەیەکی تەکنیکی یەپەگەی لقی [پەکەکە] بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستی دانانێین، بەڵام تێدەگەین کە تورکیا وا دەکات، هەر ئەوەشە کە بووەتە کێشە، چونکە تورکیا لایەنێکی زۆر گرنگ و هاوپەیمانێکی زۆر نزیکە. بۆیە پێویستە هاوسەنگی لەنێوان بەرژوەندییە جیاوازەکاندا بپارێزین.

ڕووداو: تورکیا دەڵێت پەکەکە ڕۆژاوای کوردستان بەڕێوەدەبات، فەرماندەکانی یەپەگە پەکەکەن، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پەکەکەن، ئایا ئێوە بڕواتان وایە ئەمەی تورکیا دەڵێت ڕاستە؟

جێفری: بێگومان، هیچ گومانێکی تێدا نییە کە زۆربەی ئەو کەسانە مێژووێکیان هەیە. هەمووشمان دەزانین. ئێمە هەواڵگریی تایبەت بە خۆمان هەیە و زۆر لە نزیکەوە بەدواداچوونمان بۆ ئەم پرسە کردووە. بۆیە بێگومان ئەوە ڕاستە.

ڕووداو: کەواتە بۆ ئەمریکا کێشە نییە پەکەکە لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و هەسەدەدا هەبێت؟

جێفری: لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا؟ نەخێر.

ڕووداو: هۆکار چییە کە گفتوگۆی کوردی - کوردی سەرناگرێت؟ دانووستاندنەکانی نێوان ئەنەکەسە و پەیەدە بۆچی سەرکەوتوو نین؟ ئێوەش زۆر جار هەوڵتاندا سەربگرێت، بەڵام نەبوو.

جێفری: ئێمە چەندین جار هەوڵمانداوە، زۆر لە هاوڕێیانمان لێرە لە هەولێریش هەوڵیاندا، واتە هەوڵی گەورە دراوە. پێم وایە کێشەکە بەهۆی خەڵکی باکووری سووریاوە نییە، بەڵکوو پەیوەندیی بەو خەڵکەوە هەیە کە لە قەندیلن. چونکە ئەوان بە هیچ شێوەیەک نایانەوێت ئەم شتە ڕووبدات. هەرچی ئەنقەرەیە، ئاماژەی تێکەڵوپێکەڵی هەیە. وەکوو خۆتان دەزانن ئەنەکەسە لەلایەن ئەنقەرە پشتیوانی دەکرێت و بەشێکە لە ئۆپۆزیسیۆنی فەرمیی سووریا. بەڵام وێڕای ئەوە توانییان گفتوگۆی بەرچاو [لەگەڵ پەیەدە] ئەنجام بدەن. دەتوانم بڵێم ئەنقەرە دوودڵە، هەندێ جار بەڵێ، [پشتیوانیی گفتوگۆکە دەکات، ] هەندێ جاریش نەخێر، بەڵام قەندیل وا دەردەکەوێت لە دژی [گفتوگۆکان] بێت. پێم وایە ئەوەش هۆکارە سەرەکییەکەیە.

ڕووداو: هەردوو لایەنی پەیەدە و ئەنەکەسە دەڵێن، ئەمریکییەکان جیددی نین. بەپێی ئەوەی کە ئێوە سیاسەتڤانێکی خاوەن ئەزموونن، مادڵین ئۆڵبرایت کە ئەو کات وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بوو، دەستی بەڕێز جەلال تاڵەبانی و سەرۆک مەسعود بارزانی گرت و لەیەکی نزیککردنەوە، واتە کوردانی باشووری کوردستانی لەگەڵ یەک ئاشتکردنەوە. هۆکار چییە کە ئەمریکا نەیتوانیوە شتێکی لەو جۆرە بۆ ڕۆژاوای کورستان بکات و هەردوو لایەنەکەی ڕۆژاوای کوردستان بەیەکبگەیێنێت؟

جێفری: ئەوەش پرسیارێکی باشە. وەکوو گوتم، من چیدیکە لەنێو حکومەتی ئەمریکادا نیم. کاتێک لەنێو حکومەتدا بووم، ئەوە کاری هەرە لەپێشینە بوو. ئێمە لەو بارەیەوە قسەمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانیدا کرد، لەگەڵ ئەنقەرە، هەروەها لەگەڵ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەگەڵ ئەنەکەسە. لەسەر هەموو ئاستەکان هەوڵماندەدا. لە چەند ڕووێکەوە بەرەوپێشچوونی بەرچاومان بینی. ئێستا وردەکاریم لانییە کە ئیدارەکە لەم کاتەدا چی دەکات، بۆیە ناتوانم بەشێوەیەکی فەرمی باسی بکەم. بەڵام ئەوەی کە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە لە نزیکەی 100 ململانێی سەرانسەری جیهان، ئەگەر شتەکان بەباشی بەڕێوەنەچن، یەکەم شت گوێت لێ دەبێت ئەوەیە کە [دەڵێن] ئەمریکا بە باشی هەوڵنادات. بەڵام هەندێ جار هەڵەی ئێمە نییە و هەڵەی خەڵکانی دیکەیە. بەڵام ئەگەر بتوانرێت بسەلمێنرێت کە ئێستا واشنتن وەکوو پێویست لەسەر ئاستی باڵا هەوڵنادات، وەک ئەو کاتەی من لە ئاستی باڵادا بووم و ئەو کارەمان دەکرد، ئەوا پێویستە واشنتن چاو بە سیاسەتەکەیدا بخێشێنێتەوە، چونکە گرنگە ئەو پەیوەندییە هەبێت، لەبەر ئەوەی لە کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکانی نێوان تورکیا و باکووری ڕۆژهەڵات و هەسەدە یارمەتیدەر دەبێت. ڕەنگە ئێوە تێبینیتان کردبێت کە ئەگەرچی زۆر پشێوی و شەڕکردن و هەروەها لە ئۆکتۆبەری 2019 لەشکرکێشی هەبوو، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ماوەی نزیکەی یەک دەیەیە ئەم دۆخەی کە هەیە سەرکەوتوو بووە. باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە داعش ڕزگاریبووە، تەنیا هەندێ شت نەبن. تورکیاش زیانی گەورەی بە دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نەگەیاندووە. هیچ کەس بەوەی کە هەیە ئاسوودە نییە، بەڵام هەندێ جار بەردەوامبوونی دۆخێکی نائاسوودە دەبێتە سیاسەتێکی باش. پێم وایە لەم کاتەدا بەرژوەندییە ئەمنییەکانی تورکیا پارێزراون چونکە هیچ شتێکی خراپ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە ڕووینەداوە. ئاساییشی خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاش پارێزراوە، چونکە زۆر خەڵک هەن کە دەتوانن هێرشیان بکەنە سەر بەڵام کەس شتی وا ناکات، بۆ نموونە دەکرێت ئەسەد، ئێرانییەکان، داعش، سوپای تورکیا یان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشیان بکەنە سەر، بەڵام شەڕێکی زۆر کەم هەیە، کە ئەوەش شتێکی باشە. بۆیە من دەڵێم ئەوەی کە هەیە، سیاسەتێکی سەرکەوتووە. ئایا کۆتاییەکەی ڕوونە؟ نەخێر، [روون نییە] تەنیا پڕۆسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەبێت. ئایا مەترسیی هەیە؟ بەڵێ، چونکە تورکیا چەند مانگێک لەمەوبەر هەڕەشەی ئەنجامدانی لەشکرکێشی کرد، بەڵام لە کۆتاییدا پێویستە سەیربکەیت چی لە گۆڕەپانەکەدا ڕوودەدات، ئەوەی لە گۆڕەپانەکەشدا ڕوودەدات ئەرێنییە.

ڕووداو: ئایا ئەمریکا ڕێگە بە تورکیا دەدات جارێکی دیکە هێرش بکاتە سەر ڕۆژاوای کوردستان، وەک چۆن هێرشی کردە سەر عەفرین، سەرێکانی و گرێسپیی کرد؟

جێفری: یەکەم... ئەمە پەیوەندیی بەوەوە نییە... ئەمە هەڵەیەکە کە هەموو ئەو ڕۆژنامەڤانانەی قسەیان لەگەڵدا دەکەم دەیکەن، [دەپرسن] ئایا ئەمریکا ڕێگە بە فڵانە وڵات دەدات فڵانە شت بکات و بۆچی؟ ئەمریکا فەرمان ناکات، بەڵکوو ئێمە تەنیا ئامۆژگاری و پێشنیاز دەدەین. تەنیا لە کاتی ئامادەبوونت بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی فەرمان دەدەیت بۆ ئەوەی پشتیوانی لێ بکەیت. ئەمریکا ئامۆژگاریی تورکیای کردووە کە هیچ لەشکرکێشیێک نەکات. ئەمە لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە ڕوون بووە. من کاتێک لەوێ بووم هەڤپەیڤینێکم هەبوو. من هاووڵاتیێکی سادەم، بەڵام دەتوانم یارمەتیی هەموو کەسێک بدەم بۆ ئەوەی بزانن ئەمریکا چۆن بیردەکاتەوە، من چەندین جار قسەم لەگەڵ چاپەمەنیی تورکیادا کرد، لەوانەش ڕۆژنامەی سەباح و ئەوانەی دیکە، من لە دژی لەشکرکێشیکردن ئامۆژگاریم کرد، خەڵکانی دیکەش هەمان شتیان کردووە. پێم وایە تورکیاش دەزانێت کە زیان بەو پەیوەندییە گرنگە دەگات کە لەگەڵ ئەمریکادا هەیەتی، بە هەمان شێوەی ئۆکتۆبەری ساڵی 2019، ئەگەر لەشکرکێشی بکات بە تایبەتیش بۆ سەر ناوچە گرنگەکانی هەسەدە کە بێگومان کۆبانێ یە.

ڕووداو: ئەبوبەکر بەغدای، خەلیفەی یەکەمی داعش و عەبدوڵڵا قارداش، سەرکردەی دواتری داعش لە ئیدلبی ژێر دەسەڵاتی گرووپە چەکدارەکان لەلایەن ئەمریکاوە بە پشتیوانیی هەسەدە کوژران. ئایا ئەمریکا ئەو ناوچانە بە گرنگ دەبینێت؟

جێفری: بێگومان، بەڵام ڕاستییەکەی دوایین سەرکردەی داعش لەلایەن ئێمەوە نەکوژرا، بەڵکوو لەلایەن گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان نزیک لە تورکیا بە پشتیوانیی گەورەی هێزەکانی تورکیا کوژرا. ئێمە هاوئاهەنگیمان لەگەڵ تورکەکانیشدا هەیە و زانیاریی هەواڵگریی ئاڵۆگۆڕ دەکەین. هەروەها وەکوو گوتم، ئەوانیش ئۆپەراسیۆن لە دژی داعش ئەنجامدەدەن، بەڵام نەک هێندەی ئێمە و هەسەدە. بەڵام دەتوانی وای دابنێی کە ئێمە هەر ئۆپەراسیۆنێک لە سووریا بکەین، ڕەنگە هەندێ بەشداریی هەسەدەی تێدا هەبێت.

ڕووداو: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و میخایێل بۆگدانۆڤی جێگری، تەنانەت تورکیاش دەڵێت کە ئەمریکا دەیەوێت وڵاتێکی بچووک بۆ کورد لە سووریا درووستبکات لە ڕۆژهەڵاتی فورات. ئایا ئەمریکا نیازی وایە وڵاتێک بۆ کورد درووستبکات، ئەگەر بچوکیش بێت؟

جێفری: من 15 خوولەک لەمەوبەر ئەم پرسیارەم وەڵامدایەوە، وایدەبینم تۆ بڕوام پێناکەیت، بەهۆی ئەو شتەی کە لاڤرۆڤ گوتوویەتی. لاڤرۆڤ گەورەترین درۆزنە لەسەر ڕووی زەوی. پێم وایە دەتوانی وایدابنێیت ئەگەر لاڤرۆڤ بڵێت ئەمریکا دەیەوێت وڵاتێکی بچووک درووستبکات، ئەوا ڕێک پێچەوانەکەی ڕاستە کە هەر واشە. من لەسەر بنەمای ئەوەی کە لاڤرۆڤ چی دەڵێت: وەڵامی پرسیارەکان نادەمەوە. لاڤرۆڤ تاوانباری جەنگە. لاڤرۆڤ باجی ئەو شتە دەدات کە نەک تەنیا لە سووریا، بەڵکوو لە ئۆکرایناش کردوویەتی دەدات، زوو یان درەنگ. بە پەرۆشم بۆ بینینی ئەو ڕۆژە.

ڕووداو: هەڤپەیڤێنکم لەگەڵ جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشووی ئاساییشی نیشتمانیی ئەمریکادا کرد. ئەو وتی جەیمس جێفری زۆر دۆستی کورد نییە و زیاتر تورکیاوە نزیکە. دوای ئەو هەڤپەیڤینە زۆر حەزم دەکرد لەو بارەیەوە لێت بپرسم.

جێفری: یەکەم، شتێکی بێمانایە بڵێیت کە زیاتر هاوڕێی کام لایەنی. بۆڵتن باسی ئەو کاتەی کردووە کە من دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی بووم. من وەکوو دیپلۆماتێک و وەکوو ئەمریکیێک، هاوڕێی ئەمریکام و نوێنەرایەتیی بەرژوەندییەکانی ئەمریکا دەکەم. ئەو بەرژەوەندییانەش هەبوونی پەیوەندیێکی زۆر نزیک لەگەڵ تورکیادا لە خۆدەگرن، هەروەها هەبوونی پەیوەندیێکی زۆر نزیک لەگەڵ کورد لەخۆدەگرن.

دەتونم بڵێم ئەگەر هەڤپەیڤن لەگەڵ هەر کوردێکدا ئەنجامبدەیت، چ کوردانی ئێرە بن، کوردانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، یان هاوڕێ کوردەکانم لە هەدەپە، وەکوو بەڕێز دەمیرتاش ئەگەرچی لە زینداندایە، پێم وایە باسی پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ من دەکەن، چونکە من کاری خۆم دەکرد بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانم لەگەڵ هەردوولا بپارێزم. بەداخەوە بەڕێز بۆڵتن کاری خۆی نەدەکرد. سەرۆک ترەمپ بۆ چەند هۆکارێکی زۆر باش، دەیویست پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان و تورکیادا هەبێت، بەهۆی چەند هۆکارێکی ئاشکرا، وەک ئەو شتەی کە ئەمڕۆ لەبارەی ئۆکرایناوە هەیە، هیچ کەسێک هێندەی جۆن بۆڵتن زیانی بە کارەکەی ترەمپ نەگەیاند، چونکە جۆن بۆڵتن دۆستی تورکیا نییە، بەڵام من دۆستی تورکیام و دۆستی هاوبەشە کوردەکانیشم لێرە، لە سووریا و لە تورکیاش. کێشەکە لە جەیمس جێفریدا نییە، لە جۆن بۆڵتندایە.

ڕووداو: ماوەی 50 ساڵە لە سیاسەت و دیپلۆماسیدا کاردەکەیت و باش شارەزای ناوچەکەیت...

جێفری: خولەکێک، دەمەوێت بگەڕێمەوە سەر بابەتی جۆن بۆڵتن. من لە دۆخی زۆرتر مەترسیداردا لە گۆڕەپانەکدا بووم، لێرە لە ئێراق لەگەڵ کوردانی هاوڕێم لە باکوور، هەروەها لەگەڵ کوردانی هاوڕێم لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا. جۆن بۆڵتن چۆن دەوێرێت وا بڵێت؟ ئایا هەرگیز ئەو لە گۆڕەپانەکەدا بووە؟ ئایا هیچ کات جۆن بۆڵتنت لە بەرەکانی پێشەوە بینیوە لە نزیک داعش یان قاعیدە؟ بینیوتە لەگەڵ هاوبەشە کوردەکانمان بێت؟ من خۆم هەرگیز نەمبینیوە و نەمبیستووە. قسەکەم زۆر ڕوونە.

ڕووداو: دەمویست بڵێم ماوەی 50 ساڵە لە سیاسەت و دیپلۆماسیدا کاردەکەیت و باش شارەزای ناوچەکەیت، خۆتان دەزانن ماوەیەک بوو نێوانی باشووری کوردستان و تورکیا باش نەبوو، ئێستا باشە، پەیوەندیی بازرگانی، سیاسی و ئابووریان هەیە. پێتوایە کوردانی سووریا بتوانن بە هەمان شێوە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا باش بکەن ئێرە ببێتە نموونەیەک بۆیان؟

جێفری: نموونەیەکی باش ساڵانی 2013 بۆ 2015 بوو. پێم وایە کێشەکە بەهۆی پەکەکەیەوەیە. پێم وایە تاوەکو ئەوکاتەی تورکیا پەکەکە بە هەڕەشە بۆ سەر خۆی بزانێت کە بەو شێوەیەشە، زۆر نیگەران دەبێت لەبارەی هەر لایەنێک کە پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکەدا هەبێت. ئەوە کێشەکەیە.

ڕووداو: واتا پەکەکە هۆکارە؟

جێفری: بۆ نموونە، تورکیا ئێستا دەزانێت کە هاوڕێکانی لێرە لە باکووری ئێراق پەیوەندییان لەگەڵ پەکەکەدا نییە. ئەوان بەشێک نین لە پەکەکە و بەڵکوو ڕاستییەکەی 24 ساڵ لەمەوبەر شەڕی پەکەکەشیان کردووە. ببوورە 26 ساڵ لەمەوبەر. بۆیە هیچ گرژیێک لەنێوان هەولێر و ئەنقەرەدا یان لەنێوان سلێمانی و ئەنقەرەدا نییە، بەڵکوو پەیوەندیێکی زۆر بەهێزیان هەیە.

ڕووداو: واتە پەکەکە هۆکاری باش نەبوونی پەیوەندییەکانی نێوان کوردانی ڕۆژاوای کوردستان و تورکیایە؟

جێفری: تاکە هۆکارە. تاکە هۆکارە. تورکیا ڕێز لە دانیشتووانی کوردی خۆی دەگرێت کە 15 تا 20٪ی دانیشتووانی تورکیا پێکدەهێنن. هەروەها پەیوەندیی خۆی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە هەند وەردەگرێت کە پەیوەندیێکی زۆر گرنگ و زۆر ستراتیجییە. بیر لەوە بکەوە نەوتەکەتان بۆ کوێ دەڕوات؟ بۆ تورکیا دەڕوات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览397
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.rudaw.net
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 12-03-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
文件类型: 翻译
普罗旺斯: United States
普罗旺斯: Kurdistan
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هەژار کامەلا 13-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on16-03-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):16-03-2023
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览397
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.123 KB 13-03-2023 هەژار کامەلاهـ.ک.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,797
图片 106,048
书籍 19,350
相关文件 97,415
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!