图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,790
图片 104,786
书籍 19,314
相关文件 97,589
Video 1,401
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ماڵی کۆسرەت ڕەسوول ڕیسی ئێرانیان کردەوە خوری
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ماڵی کۆسرەت ڕەسوول ڕیسی ئێرانیان کردەوە خوری

ماڵی کۆسرەت ڕەسوول ڕیسی ئێرانیان کردەوە خوری
$ماڵی کۆسرەت ڕەسوول ڕیسی ئێرانیان کردەوە خوری$
$عارف قوربانی$
سەرباری ئەوەی بەپێی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، سنوور و سەروەریی دەسەڵاتی وڵاتان وەک بابەتێکی ڕێزلێگیراو پەسەندکراوە و دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتان ڕێگەپێنەدراوە، بەڵام لە ‌مێژووی دوور و نزیکماندا نموونەی زۆر هەن، کە جۆرێک لە سیاسەتی دەرەکی نادەوڵەتی لەلایەن چەند وڵاتێکەوە وەک بەشێک لە ستراتیژی ململانێ‌ لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیی، نەتەوەیی یان ئایینی و مەزهەبی پەیڕە و کراوە.
ساڵانێکی زۆر یەکێتیی سۆڤیەتی جاران پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کۆمۆنیست و چەپ و بزووتنەوە جوداخوازەکانی تەواوی دونیا درووستکردبوو، پشتگیری و پشتیوانی دەکردن وەک بەشێک لە سیاسەتی سۆڤێتی بۆ دژایەتیی دەوڵەتە نەیارەکانی. بزووتنەوەی بیری نەتەوەپەرستیی عەرەب لە سەردەمی ناسردا بەهەمان شێوە و دواتریش ئیسرائیل لەبەرانبەر دوژمنایەتیی جیهانی عەرەبی پەیوەندی لەگەڵ ئەو پێکهاتە و کەمینە ناعەرەبانەی ناو وڵاتانی عەرەبی درووستکرد. هەندێک لە وڵاتە ئیسلامی و عەرەبەکانیش لە ڕێگەی درووستکردنی حیزبی سیاسیی دینیی جیهادی، هەمان سیاسەتیان بەرانبەر نەیارەکانیان گرتووەتەبەر.
ئێستاش تورکیا، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا درێژە بە هەمان کار دەدەن وەک ئامرازێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان، بەڵام هیچ کام لە و وڵاتانە نە لە ڕابردوو نە لە ئێستا، هاوشێوەی ئێران سوودیان لەم (پەیوەندییە دەرەکییە نادەوڵەتییانە) نەبینیووە. لەنێوەڕاستی سەدەی ڕابردوو بە دواوە (حەمە ڕەزا شا) ئەم سیاسەتەی کرد بە ئامرازێکی گرنگی ململانێ‌ لەگەڵ هەموو ئەوانەی بە مەترسی دەزانی لەسەر دەسەڵات و وڵاتەکەی. لە کوردی ئێراقەوە بۆ شیعەی لوبنان و سووریا و یەمەن تا موجاهیدەکانی ئەفغان و تەنانەت بۆ دژایەتیی یەکێتیی سۆڤییەت دەستی گەیشت بە کێشە ناوخۆییەکانی (ئەنگۆلا) و لەوێش پەیوەندی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی درووستکردبوو دژ بە بەرەی میللی، کە یەکێتیی سۆڤییەت پشتیوانی دەکردن.
لە دوای کودەتاکردن بەسەر شادا، ئەم سیاسەتی پەیوەندییە نادەوڵەتییانە لە ئێران وەک بەشێک لە هەناردەکردنی (شۆڕش) شێوازێکی ڕێکخراوتر و فراوانتری وەرگرت. ئێستا ئێران نەک هەر لەناو وڵاتانی دەرودراوسێی، بەڵکوو دەستی لە هەناوی زۆر لە و وڵاتانەدا هەیە کە ناکۆکی و ململانێیان هەیە. پەیوەندییەکانی گەیاندووەتە ئاستێک کە لە ‌هەندێک لە و وڵاتانەدا گرووپ و هێزی چەکداری نەتەوەی جیاوازی وابەستەی سەر بە ئێران هەن.
ئەوەی لەم وتارەدا مەبەستمە سەرنجی بخەمەسەر دیوێکی دیکەی ئەم سیاسەتەیە لەلایەن ئێرانەوە، ئەویش جۆری مامەڵەکردنێتی لەگەڵ ئەو هێز و گرووپانەی دۆست یان وابەستەی سیاسەتی ئێرانن. دەکرێت ئەمە وەک خەسڵەتێکی تایبەتی ئێرانی بناسرێتەوە کە هیچ کام لە و وڵاتانەی هاوشێوەی ئێران پەیوەندی نادەوڵەتییان هەیە بە و شێوازەی ئێران مامەڵە لەگەڵ دۆستەکانیان ناکەن. ئەویش دوو شتە، یەکەمیان هیچ وڵاتێک بە ئەندازەی ئێران وەفادار نییە بۆ دۆستە وابەستەکانی. دووەمیان جێی سەرسوڕمان و تێڕوانینی وردە، کە ئێران نایەڵێت هیچ کام لە و حیزب و هێز و گرووپە سیاسی و چەکدارییانەی دۆست و وابەستەی سیاسەتی ئێران دەبن، بەیەکگرتوویی بمێننەوە، ناهێڵێت خاوەن ئیرادە و ناوەندێکی بەهێزی خۆبەڕێوەبردن بن. تا بۆی بلوێ‌ پارچەپارچەیان دەکات، دەیانکات بە چەندین هێز و گرووپی جیاجیاوە. تەنانەت ئەگەر حیزبەکە بەیەکگرتوویش بهێڵێتەوە، لەناو هەناوی ئەو حیزبەدا چەندین ئاڕاستە و گرووپی جیاواز درووست دەکات و هەموویان گرێدەدات بە خۆیەوە.
قسەکردن لەسەر کۆی ئەم سیاسەتەی ئێران پێویستی بە توێژینەوەیەکی فراوانی نامەی دکتۆرایەکە، نەک وتار یان ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی، بەڵام ئەگەر هەر بە چاوێکی خێرا لە هەندێ‌ وێستگەی حیزبە ئێراقی و کوردستانییەکانی دۆستی ئێران بڕوانین چەندین نموونەی بەرجەستەمان بەرچاو دەکەوێت، کە ئەو خەسڵەتەی ئێران دەسەلمێنن. شیعەکانی ئێراق وابەستەترین پێکهاتەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینین بە ئێرانەوە‌. تەماشا بکەن ئێران چی بەسەرهێناون، لە حیزبی دەعوە و ئەنجوومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی- مجلس ئەعلای محەمەد باقر حەکیمەوە تا یەکەیەکەی گرووپەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسیی ئەمڕۆ، ئێران نەیهێشتووە هیچیان وەک هێزێکی سیاسیی خاوەن ئیرادە و بەهێز بمێننەوە، کردوونی بە پارچەی بچووک بچووک. تەنانەت ئەو هێزە چەکدارەی لەسەر هەمان بنەمای عەقیدەی سەربازیی سوپای پاسداران لە ئێراق بەناوی حەشدی شەعبی درووستیکردووە، نەیهێشتووە سوپایەکی یەکگرتووبێت، کردوونی بە 68 فرقەی جیاوازەوە، کە هەریەکەی لە ئاوازێک دەخوێنێت، بەڵام هەمووشییان لەچوارچێوەی پڕۆژەی ئێران دەخولێنەوە کە تەشەیوعە.
لە کوردستانیش بەهەمان شێوە، ئێران ڕۆڵی سەرەکی لە هەڵگیرساندنی شۆڕشی چەکداریی کورد هەبووە لە ئەیلوولی 61، بەڵام بۆ ئەوەی شۆڕشەکە خاوەن یەک هێزی تۆکمە و یەک ناوەندی سەرکردایەتی نەبێت، ئێران لە ڕێگەی عیسا پەژمانەوە درز دەخاتە ناو شۆڕش و یەکەم لێکترازان لەناو بزووتنەوەی چەکداریی کوردستان درووست دەکات. هەموو ئەو ڕووداوانەی لە و نزیک بە سێ‌ چارەکە سەدەیە ڕوویانداوە، دەستێکی ئێرانی تێدابووە. کام هێزی سیاسی لێی نزیک بووبێت، لەناو هەناوی ئەودا زیاتر سەرچاوەی کێشە و ناکۆکییەکانی بووە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ‌حوکمی جوگرافیا و هەندێ‌ هۆکاری دیکە، لەناو بازنەی دۆستایەتیی ئێراندایە، باجی ئەو دۆستایەتییەشی لە دوولاوە داوەتەوە. لەلایەک نەیارەکانی ئێران و بەهۆی سرووشتی مامەڵەی ئێران لەگەڵ دۆستەکانی لەلایەن خودی ئێرانیشەوە. کێشە و ناکۆکییەکانی سەردەمی سەرهەڵدانی باڵی ڕیفۆرم و جیابوونەوەیان و درووستکردنی گۆڕان، تا ڕووداوەکانی 8ی تەممووزی دوو ساڵی ڕابردوو، لە هەموویاندا ئێران ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە. هەرکات کێشە لەناو یەکێتی هەبووبێت ئێران وەک تەرەفێک ئامادەیی هەبووە. پرسیارەکە لێرەدایە هیچ کات یەکێتیی بە ئەندازەی ئەمڕۆ خاوەن یەک ئیرادەی بەڕێوەبردن و یەک ناوەندی بڕیار نەبووە، ئایا ئیتر ئێران شادومانە بەوەی حیزبێکی لەم شێوەیە لە ناوچەکە دۆستی بێت؟
سرووشتی ئێران بەوجۆرەیە و مێژووش ئەوەی سەلماندووە لەناو هەر گەل و نەتەوە و لە هەر وڵاتێک هەر هێزێکی سیاسی کەوتبێتە ناو بازنەی دۆستایەتیی ئێرانەوە، سەرەتا نەیارەکانی پەراوێزخستووە و حیزبەکەی لە دەستێکی ئەمیندا بۆ ئێران کۆکردووەتەوە، بەڵام نەشیهێشتووە ئەو حیزبە بە ‌یەکگرتوویی بمێنێتەوە، کەوتووەتە درووستکردنی ناوەندی جیاجیای بڕیار لەناو حیزبەکە و پەلی هەر یەکیانی بەستووە بە ناوەندێکی خۆیەوە.
ئەو هەواڵەی لە دوو هەفتەی ڕابردوو دزەی کرد بۆ میدیاکان کە ئێران بە نیازە لەناو یەکێتی بە ‌پاساوی تەندرووستیی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی حیزبەکەوە، زەمینەی گۆڕانکاری بێنێتە ئاراوە، ئەوە دەستپێکی قۆناخی دووەمی مامەڵەکردنی ئێرانە لەگەڵ یەکێتی، بەتایبەتیش کە لە بنەڕەتەوە بەهۆی هەڵوێستە نەتەوەییەکانی و نەچوونەژێر باڵی ئێرانەوە، کینەیەکیان بەرانبەر بە کۆسرەت ڕەسوول هەیە، چونکە ئەو تاکە سەرکردەی سەردەمی شاخ بوو کە ناڕازی بوو بەوەی دەرگە بە ڕووی ئێراندا بکرێتەوە بۆ هێنانیان بۆ کەرکووک و دواتر بۆ هەڵەبجە.
کاک کۆسرەت بەوردی ئەو گفتوگۆ و ڕووداوانەی بۆ من گێڕاوەتەوە و مام جەلالیش لە دیداری تەمەندا دەیگێڕێتەوە کە دوای ئەوەی وەفدی یەکێتیی دەچنە ئێران و لەسەر ئەوە ڕێککدەکەون پێکەوە لەگەڵ سوپای پاسداران چالاکیی سەربازی بکەن، تەنیا کەسێک کە ناڕازی و بیروڕای جیاواز بووە کۆسرەت ڕەسوول بووە. لە ‌سەردەمی ڕیفراندۆم و ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و هەوڵی تیرۆرکردنی کاک کۆسرەت لە کەرکووک و دواتریش، ئێران لە پشتی پیلانگێڕییەکانەوە بوو، بۆیە چاوەڕوانکراوە ئێستاش بە ‌جۆرێکی دیکە بەردەوام بن لەدژی.
بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە وەک زانیاریی پێشوەختە کە هێشتا لەناو یەکێتی زەمینەی بۆ خۆشنەکرابوو، ماڵی کاک کۆسرەتی بەئاگاهێنا لەوەی چی دەگوزەرێت و‌ ڕیسەکەی ئێرانی کردەوە بەخوری، بەڵام ئایا ئێران بە ئاشکرابوونی دەستی ئیتر کۆڵ دەدات، یان بە سیناریۆی جیاوازەوە دێتەوە؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览290
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 05-03-2023
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 05-03-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 94%
94%
添加( هومام تاهیر 07-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on08-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):06-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览290
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,790
图片 104,786
书籍 19,314
相关文件 97,589
Video 1,401
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!