图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,968
图片 106,406
书籍 19,323
相关文件 97,287
Video 1,397
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
هاکان فیدان، کوردێک لە لوتکەی هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هاکان فیدان، کوردێک لە لوتکەی هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

هاکان فیدان، کوردێک لە لوتکەی هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
ناونیشانی بابەت: هاکان فیدان، کوردێک لە لوتکەی هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

$هاکان فیدان، چۆن لە هەرێمی کوردستان دەڕوانێت؟$
هاکان فیدان، ڕاوێژکاری دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) لە ئێستادا بەکەسی یەکەمی هەواڵگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت و دەزگاکەی هەژمونێکی هێندە بەهێزی هەیە نەخشی بەسەر زۆربەی ڕووداوەکانی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە.
هاکان فیدان، تێکەڵبوونی بەبواری سەربازی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1986 وەک سەرباز لە ڕیزەکانی سوپای تورکیا دەست بەکار دەبێت. دواتر لە سوپا بەردەوام دەبێت و پلەی مولازم بەدەست دەهێنێت. دەبێتە ئەفسەر لە یەکێک لەو یەکە سەربازیانەی تورکیا کە لەناو هێزەکانی ناتۆ ئەرک دەبینێت. پاشان لە زانکۆی میریلاندی ئەمەریکی دەخوێنێت و بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری کارگێڕی سەربازی بەدەست دەهێنێت. لە ساڵی 1999 دەیەوێت لە زانکۆی بلیکێنت لە ئەنقەرە لە بواری کارگێڕی و ڕێکخستنی سەربازی بخوێنێت. بەڵام یەکێک لە مامۆستاکانی پێشنیار دەکات ماستەرەکەی لە بواری هەواڵگریدا بخوێنێت... بەو پێیەی دەزانێت هاکان خوێنەری ئەو پەڕتووکانەیە کە لەسەر دەزگا هەواڵگرییەکان نووسراون. پاشان هاکان فیدان پێشنیارەکە پەسەند دەکات و توێژینەوەکەی لەسەر ڕۆڵی دەزگای میت دەبێت لەدەرەوەی تورکیا.
ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، سەرۆک وەزیری پێشووتری تورکیا زۆر سەرسام دەبێت بە توێژینەوەکەی. پاشان هاکان فیدان لە باڵوێزخانەی ئوسترالیا وەک شارەزای بواری سەربازی کاردەکات و دواتر لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەست بەکارکردن دەکات. لەپاڵ شارەزاییە سەربازیەکەی وەکوو دبلۆماتێکی کارا دەردەکەوێت. دوای ئەوەی بڕوانامەی دکتۆرا بەدەست دەهێنێت و توێژینەوەکەی لەسەر داڕشتنەوەی دەزگای میت دەبێت و بەراوردی میت دەکات بەدەزگای هەواڵگری بەڕیتانیا لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم.
لە ڕێگای ئەحمەد داود ئۆغڵۆوە پێشنیار دەکرێت بۆ کارکردن لە ئاژانسی هەواڵگری تورکیا. دوای نزیکبوونەوەی لە ئەردۆغان و ئاک پارتی وەک ڕاوێژکاری دەزگای میت دادەنرێت کە بەرزترین پۆستی هەواڵگری و ئەمنی تورکیایە.
فیدان، ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە پتەوکردنی پێگەی ئەردۆغان و سەرەتا تەسفیەی جەنەڕاڵەکانی سوپای تورکیای کرد کەئەمە ئەستەم بوو لە دوای 85 ساڵ لە باڵا دەستی سوپا و جەنەڕاڵەکان لە تورکیا.
هاکان فیدان، سەرجەم تۆڕە گەورەکانی ناو سوپای ئاشکراکردو هەر زوو دەزگا گرنگەکانی تورکیای لە نەیارەکانی ئاک پارتی پاک کردەوە.
لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە، دووبارە دەزگای میت دادەڕێژێتەوە و تۆڕی فراوان بۆ دەزگاکە درووست دەکات بەتایبەت لە وڵاتانی هاوسنووری تورکیا.
میت لەو پەڕی کازاخستان و کۆمارە تورکەکانی ناوەڕاستی ئاسیاوە تا ئەفریقا و وڵاتانی عەرەب و باڵکان و ئەوروپا دەست بەچالاکی دەکات. لە ئێستا یەکێکە لە بەهێزترین ئاژانسەکانی هەواڵگری لە جیهان.
تێڕوانینی فیدان و توژینەوەکانی بەتەواوەتی ڕەنگی داوەتەوە لە دەزگای میتدا... هۆبەی جیاوازی بۆ سەرجەم ئەو ناوچەو وڵاتانەی دەرەوەی تورکیا کردووەتەوە کە بەلای تورکیاوە گرنگن.
فیدان پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ ئەردۆغان هەیە. زۆرجار بە ڕووەکەی تری ئەردۆغان وەسفی دەکەن.
لە 15ی تەمووزی 2016، پلانی گەورەترین کودەتای دژی ئەردۆغان پوچەڵکردەوە کاتێک بەشێکی سوپا شوێنە گرنگەکان و ڕاگەیاندنەکانیان کۆنترۆڵکرد.
لەو کاتەدا هاکان فیدان، هەواڵی مردنی خۆی بەشێوەی فەیک دایە ڕاگەیاندنی کودەتاچییەکان و ئەوەیان بڵاوکردەوە کە فیدان کوژراوە و تەرمەکەی لە نەخۆشخانەی باشتەپەیە لە ئەنقەرە. گرووپێکی سەربەخۆ لەناو میت، هەواڵەکەیان گەیاندە ژەنەڕاڵە کودەتاچییەکان. گوایە ئەوان فیدانیان کوشتووە. بەوەش لینکێکی لەگەڵ کودەتاچییەکان درووستکرد. وایان دەزانی میت لەگەڵیاندایە و بەدرێژای شەوی 15ی تەمووز، توانی تەواوی نەخشەکانی کودەتاچییەکان ئاشکرا بکات.
دوای دەستکەوتنی ئەو نەخشەو زانیارییانە، توانی لە چەند کردەیەکی خێرادا ژەنەڕاڵەکان لە سوپا داببڕێت و بەناوی میتەوە زانیاری هەڵەی پێدان. بەمەش شکستی بەکودەتاکەیان هێنا... خۆشی بەدرێژایی ئەو شەوە پارێزگاری لە ئەردۆغان کرد و لە تەواوی هەوڵەکانی کوشتن ڕزگاری کرد.
دوای شکست هێنانی ئەو کودەتایە، ئەردۆغان و فیدان پێکەوە هەزاران کەسیان لە سوپاو دەزگاکانی تورکیا دەستگیرکرد... بەتەواوی پاکتاوی نەیارانی ئەردۆغان کرا و بەدرێژای مێژووی کارکردنی فیدان و ئەردۆغان تاکە کەسە تا ئێستا لەگەڵ ئەردۆغان پەیوەندی بەتینە پێچەوانەی هاوڕێ کۆنەکانی ئەردۆغان وەک داود ئۆغڵۆ و عەلی باباجان و عەبدوڵڵا گویل و محەمەد شیشمەک کە پەیوەندیان لەگەڵیدا تێک چوو.
زۆربەی شرۆڤەکارانی دۆخی تورکیا پێیان وایە فیدان کاریگەریی گەورەی لەسەر ئەردۆغان داناوە و بەشێکی بڕیار و دەست وەردانەکانی تورکیا لە وڵاتانی دەرەوە کاریگەریی فیدانە بەسەر ئەردۆغانەوە.
هاکان فیدان، بڕوای بە عوسمانی نوێ و درێژبوونەوەی جوگرافیای تورکیا هەیە... بەتەواوەتی بڕوای بە نەخشەی عەهدی میللی تورکیا هەیە کە باکووری قوبرس و #هەرێمی کوردستان# و #کەرکووک# و موسڵ و بەشێکی دورگەکانی یۆنان بە خاکی تورکیا دەزانێت...
لە ئاستی دەرەوە جگە لە ڕۆڵی گەورەی میت لە هەرێم کە چەندین چالاکی و کردەوەی ئەنجامداوە لە دەستێوەردانەکانی شەڕ لە سووریا و درووستکردنی دەیان گرووپی چەکداری نزیک لە تورکیا لەو وڵاتە ڕۆڵی هەبووە. لە لیبیا ڕۆڵی گەورەی هەبوو لە هێشتنەوەی حکومەتی تەرابلوس کاتێک هێزەکانی سەر بە خەلیفە حەفتەر بە پشتیوانی میسر و ئیمارات و سعودیە ویستیان بیڕوخێنن.
لە گەمارۆی سعودیەو ئیمارات بۆ سەر قەتەر ئەندازیاری فریاکەوتنی حکومەتەکەی قەتەر بوو... هەر زوو خۆی و یەکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا گەیشتنە قەتەر و پلانی جوڵەی سەربازیان لە دژى ئەو وڵاتە پوچەڵ کردەوە...
لە جەنگەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان، ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی بینی بە قازانجی ئازەربایجان. لە کەیسی کوشتنی خاشقچی ڕۆژنامەنووسی سعودیە لە کونسوڵخانەی تورکیا لە ئێستانبوڵ گورزێکی کوشندەی لە سعودیەو محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینداو هەرزوو بڕوای بەهەموو وڵاتان هێنا کارەکە بە فەرمانی شازادەی جێنشین کراوە و سعودیەی ناچارکرد بۆ داخستنی کەیسەکە سازش بە قازانجی تورکیا بکات لە سووریا و وڵاتانی عەرەبی.
هەموو ئەو ڕۆڵانەی تورکیا لە پشت پەردەوە دەیگێڕێت، دەرهێنەرەکەی هاکان فیدانە و لەپاڵ پەیوەندی لەگەڵ ڕۆژاوا لە هەمان کات پەیوەندی لەگەڵ ئێران و ڕووسیا درووستکردووە لە ئاستی هەواڵگری. ئەمەش نیگەرانی خۆراوای لێکەوتووەتەوە، بەڵام ئەردۆغان و فیدان وەکوو ستراتیجی تورکیا لە پەیوەندییەکانی میت دەڕوانن.
فیدان لە ئێستادا بەهێزترین پیاوی هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و دەزگاکەشی بەهەمان شێوەیە، یار و نەیارەکانی حسابێکی گەورەی بۆ دەکەن.
هاکان فیدان، لە ساڵی 1968 لە ئەنقەرە لە دایک بووە. هەر چەندە باوکی و باپیری لە شاری ئەردیشی باکووری کوردستانەوە ڕۆشتونەتە ئەنقەرە و بەڕەچەڵەک کوردن، بەڵام فیدان دانی بەمەدا نەناوە... ئەگەرچی کەسە نزیکەکانی نایشارنەوە خەڵکی شارۆچکەی ئەردیشن کە شارۆچکەیەکە سەر بە پارێزگای وانە و دەکەوێتە باکووری ڕۆخی دەریاچەی وان.
لە ساڵی 2018 میدیاکانی پەکەکە چاوپێکەوتنی گەڕیلایەکیان بڵاوکردەوە بەناوی ”عەگید زیلان” کە خۆی بە کوڕی ئامۆزای فیدان ناساند.
هاکان فیدان، هەر چەندە لە بنەڕەتیشدا کورد بێت، بەڵام لە سەردەمی ئەودا میت زۆرترین کردەی دژی کورد ئەنجامداوە لە هەرێم و #ڕۆژاوای کوردستان#... چونکە هەموو بۆردومانەکانی فڕۆکەو درۆنەکانی تورکیا، ئامانجەکانی لەلایەن میتەوە دیاری دەکرێن.
ئێستا فیدان لە لوتکەی هەواڵگری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و زۆرجار میدیاکانی تورکیا بەشوێنگرەوەی ئەردۆغانی دەزانن و پێیان وایە ئەگەر ئەردۆغان ئەم خولەی سەرۆکایەتی بباتەوە ئەوا بەهۆی تەمەن و نەخۆشییەوە ناتوانێت خولی ئاییندە بباتەوە، بەڵام لە فیدان دڵخوازتری دەستناکەوێت کاندیدی بکات بۆ سەرۆکی تورکیا.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览673
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی Bwar Media - 17-02-2023
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 17-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 传记
文件类型: 原文
普罗旺斯: Kurdistan
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 18-02-2023
本文已被审查并发布( ڕۆژگار کەرکووکی )on18-02-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):18-02-2023
URL
此产品已被浏览673
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.178 KB 18-02-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,968
图片 106,406
书籍 19,323
相关文件 97,287
Video 1,397
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!