ناو: هیوا
نازناو: هیوا خۆشنووس
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
دوای دەرکردنی لە زانکۆی تەکنەلۆجی بەغدا کۆلیجی میدیای لە زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.. لە قۆناغی ناوەندییەوە بە پۆستەر بەشداری ژمارەیەک لە پێشانگاکانی چالاکی قوتابخانەکان ئەکات.. دواتر دەست ئەداتە ھونەری خۆش نووسین دەرکەوتوو ئەبێت لە تایپێکی نوێ لەم بوارەدا.. لە ساڵانی ھەشتاکانەوە ئەنووسێت
و لە گشت ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا و لە بواری شانۆ و سینەما و مۆزیکی جیھانی (بالێت و ئۆپێرا ) و ھونەری شێوەکاریی و بابەتی ناو کەڵتوور و ھەندێک وەرگێڕان و شیعری منداڵان و گرفتە سایکۆلۆجی یەکانی بواری پەروەردە و خوێندنی باڵا بڵاو ئەکاتەوە.. لە ساڵانی 2000 ە کانەوە خاوەنی گۆشەی تەنزی (وردبوونەوە) یە کە لە سایتی ناوخۆدا بڵاو ئەکرایەوە ..لە پێشانگای یەکەمی کاریکاتۆری ھونەرمەندانی کوردستان یەکەمی ھەرێمی کوردستان بووە ..لە زۆربەی گۆڤار و ڕۆژنامە کوردیی و عەرەبییەکاندا نیگاری کاریکاتۆری بڵاو کراوەتەوە ..خاوەنی بڕوانامەی ڕٍێزلێنانی میھرەجانێکی عەرەبی یە کە لە لوبنان ساز دەکرێت..لە ساڵی 2015 ەوە بەشدارێکی بەردەوامی پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی کاریکاتۆر بووە لە وڵاتی یۆنان و کرواتیا و ڕۆمانیا و ھەنگاریا و وڵاتانی تر ..پێشتر لە پێشانگایەکی کاریکاتۆری ڕێکخراوی یونیسێف بەشداری کردووە بە چەند نیگارێک ..خاوەنی دوو شانۆنامەیە بۆ کارەساتی (ئەنفال) کە لە گۆڕەپانی زانکۆی سلێمانی نمایش کراوە و لەدەرەوەی کوردستان ھەندێک گرتەی لێ بڵاو کراوەتەوە.. ھەروەھا خاوەنی لاوانەوەیەکی شیعریی یە کە لە ئەمەریکا ھونەرمەندان (شاکیرا) و (ھێمن خالید) تۆماریان کردووە بە زمانی کوردیی و ئینگلیزیی و ئیسپانی.. ھەروەھا خاوەنی بیرۆکەی گۆرانی یەکە کە بۆ ھەڵەبجە ھونەرمەند خاتوو (ھایدی فلیپ) تۆماری کردووە.. لە ناو دراماشدا گەلێک جار بە پۆستەر و خۆش نووسین و دانانی مۆزیک بەشدار بووە.. لەکاتی ڕزگارکردنی ئێراق تیمی میدیای تەلەڤزیۆنی (ئاساھی) ژاپۆن و وەرگێڕی زمانی ئینگلیزیی بووە لەگەڵ ھەندێک ئاژانسی ھەواڵی جیھانی لەبەر خوێندنی ماستەر بانگھێشت کردنی بۆ ئەندامی پەڕڵەمانی ئێراق ڕەت دەکاتەوە گەرچی لەبەر ھەندێک ھۆکار (ماستەر) ەکەش ناخوێنێت.. لە کاری حکومەتی دا مامۆستای ھونەری پیشەیی و بەڕێوەبەری میدیا و لە کەرتی تایبەتیشدا وەرگێڕی زمانە بیانی یەکان و ڕۆژنامەنووس و میدیا کار بووە.. لە ھەندێک بەرنامە تەلەڤزیۆنی یەکاندا و لە بواری جیاجیا دەرکەوتوو بووە.. خاوەنی توێژینەوەی زمانی ئاماژەی نابیستانە لە سوشیاڵ میدیاش بایەخ بە زمان و کلتوور ئەدات.. خاوەنی ھەندێک شیعری پەروەردەیی منداڵانە.. ئێستا خانەنشینە.
[1]