图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,888
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕوتبەی خودایی یان ڕوتبەی جەجاڵی؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕوتبەی خودایی یان ڕوتبەی جەجاڵی؟

ڕوتبەی خودایی یان ڕوتبەی جەجاڵی؟
$ڕوتبەی خودایی یان ڕوتبەی جەجاڵی؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
خەڵک ئەوا مەشغوڵی دوخۆخستنی خەڵقن بەجان
من بەدڵ مەنفورمە ڕووتبەی جەجاڵم بۆ چییە
دەوترێت یەکێک لەوانەی کە زۆر سەردانی پێغەمبەر د.خ دەکات یەکێک دەبێت لە هاوڕێکانی بەناوی ئەبوو هورەیرە. وا دیارە زۆری ژمارەی سەردانەکانی پێغەمبەر بێزار دەکات، ئەمیش وەک ئیلتفاتێک بە ڕێزەوە جاڕێک پێی دەڵێت ئەی ئەبو هورەیرە زر غبا تزدد حبا سەردانەکانت کەمبکەرەوە با خۆشەویستیی نێوانمان زیاتر ببێت، یان نێوانی سەردانەکانت بخە بۆ ئەوەی تینووی دیدار ببیت ئەنجا وەرەوە.
لە مەسنەویی مەعنەوییدا مەولانای بەڵخی ئیقتباسێک لەم باسەی نێوان ئەبوو هورەیرەوەردەگرێت و دەڵێت:
لەمەزهەبی عاشقاندا نێوان خستنە نێو دیدار جێی نابێتەوە، بەهۆی ئەوەی گیانی عاشقان زۆر تینووی دیدارە عیشق حوکمی زر غباً قەبوڵناکات، وەک هێمایەک بۆ پەیوەندیی هەمیشەیی نێوان ئەبووبەکری سدیق و پێغەمبەر، مەولانا دەڵێت گیانی سادیقان ئەوەندە تینووە زُر غِبّاً قەبوڵناکات، واتە زُر غِبّاً بۆ نێوان ئەبوبەکر و پێغەمبەر شتێکی درووست نییە، هەروەک چۆن ماسی نێو دەریا هەرگیز خۆی بە موخاتەبی زُر غِبّاً ێک نازانێت دەریا پێی بڵێت، چونکە گیانی ئەم ڕاستەوخۆ بە دەریاوە بەندە گەر دەریا بە زُر غِبّاً کاری کرد و بۆ چەند خولەکێک لەماسیی بێزار بوو ئیدی ئەوە کۆتایی ماسییە:
نیست زُر غِبّاً وظیفەی عاشقان// سخت مستسقیست جان صادقان
نیست زُر غِبّاً وظیفەی ماهیان// زانک بیدریا ندارند انس جان
ئەم باسە ئاماژەکردنێکی زۆر دەقیقی تێدایە بە شێوازی دیندارییکردن و خودا پەرەستی مرۆڤ. ئەوانەی ئەمڕۆ ئەربابی دینن و ئیدیعای خوداپەرەستیدەکەن، ئەوانەی خۆیان بە سێبەر و وەکیلی خودا دەزانن لەسەر زەوی هەموویان لە بنەڕەتدا یەک داواکارییان هەیە ئەویش ئەوەیە هەموومان یەک فۆڕم لە دینداریی و خودا پەرەستیمان هەبێت، فۆڕمەکەش بە دڵنیایی دەبێت ئەوان دیاریی بکەن و بەدڵی؟ئەوانبێت. ئەوان خودا وەک پاشایەکی جێگیری موتەسەڵیتی دیکتاتۆری ڕقئەستوور بەرانبەر بە تاوانباران وەسف دەکەن کە لەسەر عەرش دانیشتووە و دەبێت ئێمە بەردەوام لە بەردەمییدا هەڵلەرزین و سوژدەی ترسی بۆ بەرین، هەمیشە خوتخوتەی ئەوەمان بێ تۆ بڵێ غەزەبمان لێنەگرێ، تەفروتوونامان نەکات، لەسەر تاوانێک تارومارمان نەکات! ئەماە پێ بزانن یا نەزانن خراپترین جۆری خوداناسی سەرڕێ دەخەن ئەمان نازانن خوداناسی لە جنسی ئیمانە نەوەک یاسا و ڕێسای شەرعی و قانونی، ئەوەندەی لەگەڵ ناخی مرۆڤ و خەڵوەتەکانیدا سازگارە ئەوەندە نابێتە باس و خواسی زانایان و ڕای گشتیی ئایینی و پڕکردنی یاریگا و هوتافکێشان بۆی.
لەڕستیدا خودا تاکە شتێکە لەم بوونەدا کە بۆ زیهنی مرۆڤ ماڵیی ناکرێت، ئەوانەی دەیانەوێت یەک فۆڕم لە خوداناسیی بەهەموومان بڵێنەوە دەیانەوێت لەسادەترین مانادا خودا ماڵیی و دەستەمۆ بکەن و وێنەیەکی وەک ئەوەی سوڵتانەکان هەیانە لەمیشی بکێشن، دیارە خۆیان لە پەنا ئەم وێنەیەوە دەستکەوتی ماددی مەعنەویی زۆریان دەست، هەندێ جار خۆیان دەچنە شوێنی ئەو و بڕیاز دەدەن کە کێ شەقییە و کێ سەعید، بەڵام خودا بە قەولی مەحوی نەک هەر لەمێشکی بچوکی ئەماندا ئۆقرە ناگرێ، بەڵکوو غەزالەیەکی بەڕە و بەکەس ڕامناکرێت:
بە کەس نابێ بتی من ئاشنا قەت
غەزالەی بەڕ نییە ڕامی وەفا قەت
خودا لەسەر یەک شێواز لە دووکاتی جیاوازدا بۆ تەنیا کەسیکیش خۆی بەهەمان ئەندازەی یەکسان نانوێنێت، بە گوێرەی کات و دۆخی کەس خوداش تەجەللیاتی خۆی دەگۆڕێت، بەڵام کۆمەڵێک هەن دەیانەوێت خودا هەموو کاتێک و لە هەموو شوێنێک بەهەمان ئەندازەی یەکسان خۆی نیشانی هەموو ئێمە بدات، بێت بە هانامانەوە، یاساکانی بگۆڕێت، غەزەب لە بێئەخلاقەکان بگرێت، پاداشتی ماددی مەعنەوی ئەوانە بداتەوە کە سیواک بەکار دەهێنن، شەرەرواڵی کورت لە پێ دەکەن، چوار زیکری جەهری دەخوێنن و پێیان وایە خودا بانکێکی داناوە ئەم نەقدە زاهیریانە بۆئەوان دەکاتە چەکێکی دەهێندە و حەوستەد هێندە! مەگەر شێوازی زاهیری خوداناسیی زاهیر بین و سەلەفییەکان شتێکی لەمە زیاترە؟
دەرکەوتەکانی خودا لە دونیای ژمارە و دژەکاندا عوالم الاعداد و الاضداد بەردەوام لە جوڵە و گۆڕاندان کل یوم هو فی شٲن فۆڕم دەگۆڕن، دوجار لەهەمان شوێن بەهەمان ئەندازەی یەکسان تەجەللی ناکەن، بەڵام فۆڕمەکانی ئەمڕۆی دینداریی و خوداناسیی و لە قاڵبدانی دینداری بۆ کۆمەڵێک بکە و مەکەی وشک و بێ ڕۆح، بۆ فەتوایی سەرپێیی ستۆدیۆ و کاناڵە پڕ لە ئیسرافەکان، بۆ حەرام و حەڵاڵ، بۆ شەرعی و ناشەرعی بوون حیکایەتی یەک فۆڕمی و مۆنۆپۆلکردنی خودا و خوداناسیی بۆ کۆمەڵێک زیهنییەتی چونیەکی فرسەت تەڵەب زیاتر شتێکی دیکەی لێناخوێندرێتەوە!
خودا بۆ هەموومان چونیەک نییە، هەموو کاتێک بە هەمان ئەندازە توانای هەستپێکردنیمان نییە، بە قەولی پێغەمبەر د.خ دەبێت نێوانی بخەین، زُر غِبّاً. هەندێک جار بۆ هەندێکمان وەک دەرمان وایە، کاتێک نەخۆش دەکەوین ئەنجا پێویستیمان پێیەتی، داوای یارمەتیی لێدەکەین ئەگەر چی تاڵیش بێت بەڵام هەر تەحەمولی دەکەین، بەڵام بۆ هەندێکی دیکەمان وەک خۆراک وایە، هەنگاوێک لە دەرمان بەرزتر خۆی دەنوێنێت بۆمان، لەڕۆژێکدا چەندجارێک پێویستیمان پێی دەبێت و دەڕۆینە سەر خوانەکەی، بۆ هەندێکی دیکە وەک ئاو وایە بۆ ماسی زیاتر لە خواردن دەبێت هەبێت بۆ ئەوەی بەردەوام بین لەژیان، بەڵام بە قەولی مەولانا بۆ عاشقان وەک هەوا وایە ئەوان ناتوانن چەند خولەکێک بەبێ ئەو هەڵکەن، لە خەو و لە بێدارییدا دەبێت لەگەڵی بن، بەبێ ئەو هەڵناکەن. واژەی زُر غِبّاً بۆ عاشقانی بەحەقی خودا بڕیارێکی نادرووستە هەروەک چۆن دەریا ناتوانێت بە ماسی بڵێت زُر غِبّاً، ئەمانیش ناتوانن نێوان بخە دیدار و مولاقاتی خودا ، ئەمەیە مانای جعلت قرت عینی فی الصلاة
ئەوی ئەمڕۆ لەشاشەی تەلەفیزۆنەکان، لە ماڵپەڕ و سۆشیال مێدیاکان، لە مزگەوت و کۆڕ و کۆبوونەوە و تەنانەت سیمیناری نەخۆشخانەکانیش هەیە سەبارەت بەخودا و ئیدیعاکردن گەوە گەورە بۆی لەم حیکایەتی زُر غِبّاًنە شتێکێ زیاتر نییە. ئێمە لەهەرکاتێکی دیکە زیاتر پێویستیمان بەوەیە خودا پێمان بڵێت زُر غِبّاً، کەمتر باسی من بکەن بۆ ئەوەی زۆرتر منتان لەیاد بێت، ئەمڕۆ ئەو بارەی کە خستومانەتە سەرشانی خودا، ئەو چاوەڕوانیانەی کە هەمانە لێی، ئەو یونیفۆرم و زی موەحەدەی لە خوداناسیی بۆ هەمووان کە لە یەک ئاستدا کە سەرڕێ خراوە، ئەو یەک فۆڕمییەی لەخوداناسیی کە داوادەکرێ سەڕەتانییترین جۆری خوداناسیی و خودا پەرەستییە. خودا بە دەیان زمان ڕۆژان پێمان دەڵێت زر غباً ئەوەندە ناوی من لە قەرەباڵخییەکانتانا بۆ دەسکەوت بە بێ جێ بەکار مەبەن لە جێگای ئەوە لە خەڵوەتێکدا لەناو خۆتاندا بۆ من بگەڕێن، ئێمە هەر مل دەجەڕێنین و ئیدیعا دەکەین کە نەخێر تۆ وەک هەوایت بۆمان، وەک ئاویت بەڵام لەڕاستییدا خۆمان عاشقی نین، نەخۆشێکین دەبێت خودا وردەوردە وەک دەرمان بڕژێنینە ناخمان، تا ئەوەی دەگەینە ئەوەی وەک ئاو بۆ ماسی پێویستیمان پێی دەبێت، نەک بیکەینە کاڵایەک و بۆ دەڵەک و ڕێوی فرۆشێ لەبەری بکەین بۆ دەسکەوتی کەسی و کۆکردنەوە خەڵک لە خۆ و درووستکزدنی خەرگەلەی مەخلوق و بەدەستهێنانی ڕوتبەی جەجاڵی، بە قەولی مەحوی:
غەیری ئەوەی سوێندی درۆی پێ بخۆن و بەس
قوربانی ناوی بم ناوی لە ناو ناوا نەما خودا
یان
لە دڵدا خەڵک و خوا بوو فائیدەی چی
کە دەم پڕ بێ لە ایاک و ایاک [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览588
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 09-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 17-02-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on17-02-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览588
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,888
图片 106,294
书籍 19,330
相关文件 97,315
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!