图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,680
图片 105,501
书籍 19,445
相关文件 97,473
Video 1,394
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
سایبەر سێکس و هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سایبەر سێکس و هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی

سایبەر سێکس و هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی
ناونیشانی بابەت: سایبەر سێکس و هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی
ئامادەکردن: #دیار سەعدی عەلی#

لە دوای کرانەوەی وڵاتانی جیهان بە ڕووی ئینتەرنێتدا بە دیاریکراوی لە دوای ساڵی 1983 وە زۆرینەی وڵاتەکان وردەوردە ئینتەرنێتیان گەیشت بەدەست بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وڵاتی تونس یەکەم وڵات بوو ئینتەرنێتی گەیشتە دەست لە ساڵی 1992، پاشان ئێران و تورکیا 1993 پاشان دوبەی و سعودیە 1999 پاشان ئێراق لە ساڵی 2003 دا پاشان کوردستان بە دیاریکراوی لە 2005-2006 هەروەها 2006-2007 . لەسەرەتادا ئەمە ئامرازێکی نامۆبوو کەمترین کەس لە شارێکدا ئینتەرنێتی لەدەستدابوو کاتێک کەسێک پێویستی بە ئینتەرنێت بوایە دەیتوانی سەردانی ئەو شوێنانە بکات کە هێڵی ئینتەرنێتی لێ دامەزراوە وەکوو سەنتەرەکانی پەیوەندی و هتد.. بەڵام ئیدی خراپ بەکارهێنانی ئامێرە پەیوەندییەکان لە نامەناردن بە شێوەی کوورتە نامە (ئێسەمێس) و هەروەها پەیوەندی ڕووی لە کەمبوونەوە کردن چونکوم ئیدی ئامرازێک هاتە گۆڕێ ئیدی پێویستی نەدەکرد هەندێک سانسۆر کە لەسەر پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان هەبووە لەسەر ئینتەرنێت هەبێت جیاواز لە وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەوروپی کە لەو کاتیشدا توانای دیاریکردنی ناوچەکانیان هەبووە لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە بەڵام بۆ ئێراق ئەمە کەمێک جیاوازتر و کەشوهەوایەکی نالەباری هەبوو بەهۆکاری ئەوەی هەمووی چەند ساڵێک بوو ئێراق ئازادکرابوو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە؛ ئیدی لە دوای ساڵی 2007 هاووڵاتیان بەڕووی ئەم ئامرازەدا کرانەوە و ڕۆژبەڕۆژ بەکارهێنانیان زیاتر دەبوو، کڕینی ئامێرەکانی کۆمپیوتەر ڕووی لە زیادبوون دەکرد هەروەها کڕینی هێڵەکانی ئینتەرنێت ڕووی لە زیادبوون دەکرد بە تایبەت دوای ئەوەی لە ساڵی 2006 کۆمپانیای فەیسبووک دامەزرا و یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی بەرفراوان بوو کە بە ڕووی جیهاندا کرایەوە کە تێیدا چەند کارێک دەتوانرا لەنێو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا ئەنجامبدرێت پێویستی بە سیمکارت و هەروەها مۆبایل نەبێت؛ هیچ سانسۆرێک و هیچ چاودێریەکی ئەوەندە بەهێز و گەورەش نەبوو کە مەترسی گەورە لەسەر بەکارهێنەران درووست بکات، کارەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ببوونە جێگرەوەی ئامێرەکانی تەلەفۆن وەکوو (ناردنی نامە و وێنە) بڵاوکردنەوەی (وتار و وێنە و ڤیدیۆ) هەموو ئەوەی پێویستی بوو تەنیا ئێمەیڵێک بوو لەگەڵ هەندێک زانیاری کە دەتتوانی وەکوو هەژمارێکی ساختەش ناوێکت بۆخۆت درووستکردبا و سوودت لە بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وەرگرتبا ، بەڵام ئیدی وردەوردە مرۆڤ وەکوو پیشەی هەمیشەیی خۆی دەگەڕێت بەدوای دوو لایەندا لە هەر بابەتێکدا ئیدی ئینتەرنێت و تۆڕی کۆمەڵایەتیش بێبەش نەبوون لەوەی کە بۆکاری خراپە بەکاربهێنرێن ئەمەش وایکرد گۆڕەپانێکی گەورەبێت بۆ ئەو کەسانەی ئامانجیان خراپ بەکارهێنان و ناوزڕاندن و بڵاوکردنەوەی بابەتانێکە کە زیان لە ناو و کەسایەتی بدات ئەم دیاردەیەش لە دوای ساڵانی 2009-2020 دەستیپێکرد لەو کاتەشدا بێجگە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەندین (ژووری قسەکردن) هەبوون لە بەنێو بانگترینیان پاڵتاک بوو کە زۆرینەی کوردەکانی تێدا کۆدەبوونەوە و هەر جارێک کەسێک لەسەر بابەتێکی جیاواز قسەی دەکرد و هەندێکجاریش هەڕەشە و هەڕەشەکانی و جنێو و چەندان بابەتی دیکەی دیکە.
سایبەر سێکس چییە: سایبەر سێکس بیرتیە لە ئەنجامدانی پڕۆسەیەکی سێکسی لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیەوە وەکوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە ڕێگاکانی ئەنجامدانی سایبەر سێکس بریتین لە نامە ، کوورتە نامە ، ڤیدیۆ ، وێنە . یانیش ڕاستەوخۆ لەبەرانبەر کامێرادا ئەنجام دەدرێت . زیاتر ئەنجامدانی سایبەر سێکس لەبەرانبەر منداڵندا ئەنجام دەدرێن بە تایبەت لە وڵاتانی: ئەمریکا، ئەڵمانیا، مەکسیک، فلیپین، تایلەند، کەمبۆدیا، سۆماڵ و سووریا. هەروەها ئەو وڵاتانەی کە پارە بەسەریاندا زاڵە بە زووبانێکی ڕێکتر شوێنێک کە پارە تێیدا دەسەڵاتدارە؛ بیانیەکان زیاتر بۆ ئەوەی کە سایبەر سێکس ئەنجام بدەن پەیوەندی دەکەن بە گوندەکانی فلیپینەوە یەکێک لە ئەنجامدەران بڕی 9000 دۆلاری دابوو بە گوندەکانی فلیپین بۆ ئەوەی کە لەگەڵ منداڵەکاندا سایبەر سێکس ئەنجامبدات . بەشێک لە دایک و باوکەکان خۆیان منداڵەکانی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە بۆ ئەوەی پارە لەلایەن بیانیەکانەوە بەدەست بهێنن؛ یەکێک لە قوربانییەکان کە تەمەنی خوار 18 ساڵان بوو بەم شێوەیە وتی:
قوربانی: کاتێک دەبینم دایک و باوکم شەڕدەکەن لەبەرانبەر پارەدا ئەوا منیش ناچارم ئەم کارە ئەنجام بدەم، بەشێکی زۆری منداڵانی گوندەکەمان کاری سایبەر سێکس دەکەن و قوربانی سایبەر سێکسن لەبەرانبەر پارەدا.
بەشێک لە قوربانییەکان تەنیا بە بڕی 10 دۆلاری ئەمریکی سایبەر سێکس دەکەن لەگەڵ بیانیەکاندا کە تیایدا ئەمریکی و بەریتانی و ئەڵمانی تێدایە تەنانەت پۆلیس ئۆفیسەرێکی یۆنانیش دەستگیرکرا چونکوم پارەی دابوو بۆ سەیریکردنی ڤیدیۆی سایبەر سێکس یانیش سێکسی منداڵان کە زیاتر لەنێو وڵاتە هەژارەکاندا باوە؛ لە ئێستادا سایبەر سێکس ئامرازێکی زۆر بەسوودە بۆ پێدۆفیلەکان.
پێدۆفیلەکان کێن: پێدۆفیل ، یانیش پێۆدفیلیا دەکەوێتە سەر یەکێک لە نەخۆشییە پارافیلیکیەکان (لادانە سێکسییەکان) بەو کەسە دەگوترێ پێدۆفیل کە ئارەزووی هەیە بۆ سێکس کردن لەگەڵ منداڵاندا؛ پێدۆفیلەکان هەمان ئەو کەسانەن کە ئارەزووی سایبەر سێکس دەکەن لەگەڵ منداڵاندا بە تایبەتی منداڵانی ئاسایی و بەشێک لە وڵاتانی هەژارنشینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، بەپێی یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ژمارە تایتڵی 18 ی 2252 تایبەت بە سێکس لەگەڵ منداڵاندا یانیش بەکارهێنانی منداڵان بۆ کاری سێکس سزاکەی لە 15 ساڵ کەمتر نییە و لە 20 ساڵیش زیاتر نییە . بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا سزاکە تاوەکوو 30 ساڵ هەندێکجار تاوەکوو لەسێدارەدان دەڕوات . مێژووی سایبەر سێکس دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1990 بە تایبەت لە وڵاتانی دەرەوە و ڕۆژاواییدا . بەڵام لە دوای ساڵی 2010 وە بەتەواوەتی کوردستان و ئێراقیشی گرتەوە و ئەوەتا دەبینین ڕۆژانە چۆن کەیسەکان ڕوو لە هەڵکشان دەکەن! چۆن چەندین کەس کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن ، چۆن چەندین کەس دەربەدەر دەکرێن بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەیەک یانیش ڤیدیۆیەک کە هەموو هۆکاری ناردنی وێنەکانی بەهۆی متمانە و هەست کردن بە ئەمنیەت و خۆشەویستیەک بووە کە وا پێدەچوو هۆکارەکەی ئەوەبووبێت وا هەستکرابێت کە کۆتایی ئەم پەیوەندیە هاوسەرگیری دەبێت! قوربانییەکان تاوانبار نین ، شایەنی کوشتن و لێدان و زیندانی کردن نین. ئەمانە تەنیا هەڵەیەکیان کردووە . کردنی هەڵەیەکیش مانای کۆتایی هاتنی دونیا نییە؛ مانای ئەوە نییە کە بێیت و خۆت بەدەستەکانی خۆت جەرگی خۆت بخەیتە نێو گۆڕەوە و ئیدی هەموو شەوێک هەموو ساتێک هەموو کاتێک بە ئازاری ئەوەوە بمریت و تەنیا ڕۆحێک لە جەستەیەکدا بێت ئەگینا وەکوو مرۆڤ مردوویت. پێش ئەوەی هەوڵبدەیت کارێک بکەیت کە دواتر پەشیمانی دادت نەدا بیر لە بێ ئەوی بکەوە! بیر لەوە بکەوە ئەو کچەی بەتەمای کۆتایی بە ژیانی بهێنی بیر لە بێ ئەوی بکەوە بیر لە یادگاریەکان بکەوە بزانە چۆن دەبێت ؟! هەرچی بێت ئەو کچی تۆیە ، ئەو کوڕی تۆیە تەنیا هەڵەیەکی ئەنجامداوە ، تەنیا متمانەیەکی بە کەسێک کردووە کە وایزانیوە دەبێتە هاوبەشی ژیانی! ئەگینا ئەمە ڕەوشتی کچەکەی تۆ ڕەوشتی کوڕەکەی تۆ نییە.
$جۆرەکانی سایبەر سێکس:$
1- قسەکردن: شێوازێکی زۆر نوێی قسەکردن نییە کە هاتبێتە نێو سایبەر سێکسەوە بەڵکوو مێژووەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە دەکرا لە ڕابردوودا لە ڕێگەی ئێمەیڵینگەوە یانیش کوورتە نامە و پەیوەندیەوە ئەنجامدرابا ، پڕۆسەکە پێکدێت لە باسکردنی شوێنە هەستیارەکانی جەستە و بابەتێک بۆ وروژاندنی هەستی بەرانبەر و هەردوولا.
2- دەنگ: لە دوای سەرهەڵدانی ناردنی پەیامی دەنگی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە سەری هەڵدا کە تیایدا هەردوو کەسەکە لە ڕێگەی ناردنی پەیامی دەنگیەوە ئەم پڕۆسەیە ئەنجام بدەن.
3- ژووری قسەکردن: دەتوانین ناو لەوە بنێین فلاش چاتەکان کە مێژوویەکی کۆنی هەیە و ڕۆژگارێک زۆرترین کەس لە هەرێمی کوردستان و ئێراقدا بەکارهێنەری هەیە ئێستاش هەندێک کەس هەن کە فلاش چات بەکاردەهێنن.
$هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی:$
بریتییە لە ئەنجامدانی هەڕەشە و ترساندن وە چاندنی تۆوی نا ئارامی لە دڵی بەرانبەردا لەبەرانبەر مەرامێکدا. هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی لە هەندێک کاتدا بە بلاکمەیڵ دێتە هەژمار کە تیایدا کەسی هێرشبەر چەند پەیامێکی هەڕەشە ئامێز دەنێرێت بۆ کەسی قوربانی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە یانیش کوورتە نامە یانیش ئێمەیڵ، هەندێکجار بە پۆستکردن و نووسینی هەڕەشەکە لە بیۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
بیۆ: بریتییە لەو بەشەی کە دەتوانی وتەیەک یانیش کوورتەیەک لە ژیانی خۆت بنووسیت بە شێوەیەکی گشتی ڕێژەی نووسینەکانی بەشی بیۆ لەنێوان 100 بۆ 150 وشەدایە.
مێژووی هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی: مێژووی گێچەڵ و هەڕەشە ئەلیکترۆنیەکان بەشێوەیەکی گشتی بۆ دوای پەیدابوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەگەڕێتەوە . هەروەها زیاتر لە دوای ساڵانی 2010 ئەم بابەتە تەشەنەی سەند و کۆمەڵگەکانی جیهانی گرتۆتەوە و ساڵانە بە سەدان کەس کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن لەبەر ئەم گێچەڵ و هەڕەشە ئەلیکترۆنیانە.
جۆرەکانی هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی: چەند جۆرێک لە هەڕەشە و گێچەڵی ئەلیکترۆنی هەن کە بەکارهێنانی زۆریان هەیە لەوانە نووسینی نامە ، پۆستکردن ، ڤیدیۆیی ، وێنەیی ، میمیس ، دەنگ . هەروەها ناردنی پەیامێک دەکرێت تەنیا لە ڕێگەی یەک پلاتفۆڕمەوە بێت و هەندێکجاریش لە ڕێگەی چەند پلاتۆفڕمێکی دیکەوە ببێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览313
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 调查
书: 社会
书: 教育
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 15-02-2023
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on15-02-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):15-02-2023
URL
此产品已被浏览313
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,680
图片 105,501
书籍 19,445
相关文件 97,473
Video 1,394
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 方言 - 库尔德 - Sorani 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!