图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,707
图片 104,774
书籍 19,297
相关文件 97,585
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئازاری کلێنچکە چییە؟
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئازاری کلێنچکە چییە؟

ئازاری کلێنچکە چییە؟
‎ناونیشانی بابەت: ئازاری کلێنچکە چییە؟
ئامادەکردن: د. #هەڤین کەمال شا محەمەد#

‎ئازارێکە لەبەشی خوارەوەی بڕبڕەکانی پشتدا درووست دەبێت کە کلێنچکەیە، کۆتا ئێسکە لەبڕبڕەکانی پشتدا و ئێسکێکی سێگۆشەییە، لەسێ ئێسکی بچکۆلە پێکھاتووە. لەکاتی پێکان یاخود فشار خستنە سەر ئێسکەکە و بەستەر و ماسوولکەکانی دەوروبەری، تووشی ئازار دەبیت،
‎بە ئینگلیزی بە (coccydynia) ناودەبرێت.
‎لەزۆربەی حاڵەتەکاندا، ئازارەکە چەند ھەفتەیەک یاخود چەند مانگێک دەخایەنێت و لەدوای ئەوە ئازارەکە نامێنێت. بەڵام لەھەندێک حاڵەتدا ئازارەکە بەردەوام دەبێت و کار دەکاتە سەر چالاکی ڕۆژانەی کەسەکە.
$نیشانەکانی ئازاری کلێنچکە:$
‎گرنگترین نیشانەکانی ئازار و ھەستکردن بە ئازارە لەکاتی دەستلێدانی ناوچەی کلێنچکەی سەروو سمت . ئازارەکە لەوانەیە بەم شێوانەی خوارەوە بێت:
‎- ئازارێکی توندی بێزارکەر و جاڕس بێت لە کلێنچکەدا، ھەندێک جاریش تیژ دەبێت.
‎- ئازارەکە زیاد دەکات لە کاتی دانیشتن، جوڵان لە دانیشتنەوە بۆ ھەڵسان، وەستان بەپێوە بۆ ماوەیەکی زۆر، لەکاتی جوتبوون وسێکسکردندا، لەکاتی سەرئاو و پیسایکردندا، لەئافرەتاندا لە کاتی سوڕی مانگانەدا زیاد دەکات.
‎- خەوزڕاندن بەھۆی درووستبوونی ئازار لەکاتی پاڵکەوتندا، لەدەستدانی توانای ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕۆژانە پێیھەڵدەستیت، وەک ئۆتۆمبێل لێخوڕین ، چەمانەوە، ھەڵگرتنی شتومەکی قورس....ھتد.
‎ھەندێک کەس لەگەڵ ئەم نیشانانەی سەرەوەدا، ئازاری ھەردوو سمت و ڕانیشیان بۆ درووست دەبێت، یاخود وەک ئازاری سایەتیکا لەوانەیە بداتە پوز و قاچەکان.
‎$گرنگترین ھۆکارەکانی ئەمانەن:$
‎- لەکاتی منداڵبوونی سرووشتیدا، بەتایبەت ئەگەر منداڵبوونەکە کاتێکی زۆری پێ بچێت و زەحمەت بێت.
‎- پێکان یاخوود لەکاتی ڕووداوێکدا ئازاری کلێنچکە بدات یاخود درز یان شکاوی درووست بێت، وەک ڕووداوی ھاتوچۆ یاخود کەوتنە خوارەوە...ھتد.
‎- فشاری بەردەوام یاخود دووبارە لەسەر کلێنچکە، بۆ نموونە لەکاتی دانیشتنی زۆر یاخود وەستان بەپێوە بۆ ماوەیەکی زۆر، قەبزی، لەکاتی سوڕی مانگانە لە ژناندا کە فشار دەخەنە سەر ناوچەی حەوزیان لەبەر ئازار ......ھتد .
‎- کێشی زۆر فشار دەخاتە سەر کلێنچکە، بە پێچەوانەشەوە کێشی زۆر کەم ماسوولکە و بەستەرەکان لاواز دەکات ، بۆیە لەھەردوو حاڵەتدا ئەگەری درووستبوونی ئازار ھەیە.
‎- ھەندێک حاڵەتی دەگمەنیش ھەیە وەک: درووستبوونی داخوران و ئێسکی زیادە لەسەر کلێنچکە، ھەوکردنی کرکڕاگەی کلێنچکە، ھەندێک جار کلێنچکە ڕەق و نەجوڵاو دەبێت، ھەندێک حاڵەتی زۆر دەگمەنیش لەوانەیە گرێی شێرپەنجەیی بێت.
‎$دەستنیشانکردن:$
‎لە ڕێگای پشکنینی سەریری پزیشکی پسپۆڕ ، نیشانەکان و ھەستکردن بە ئازار لەکاتی دەستلێدانی ناوچەکە، ھەندێک جار پزیشک پێویستی بە ئەشیعەی ڕەش و سپی و ھەندێک پشکنینی تاقیگەیی دەبێت، سەیرکردنی ناوچەکە بە ئامێری سۆنەر گرنگە بۆ زانینی ھەر بریندارییەک لە بەستەر و ماسوولکەکانی دەوری کلێنچکە، ھەروەھا لەھەندێک حاڵەتدا ئەشیعەی تەنووری (MRI) پێویستە.
‎$بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە چی دەتوانیت بکەیت؟$
‎- لەکاتی دانیشتندا دۆشەکەڵەی تایبەت بەکاربێنە، کەناوەکەی کونێکی تیادابێت لەشێوەی دۆنات بێت، یاخود لەشێوەی حەرفی (V) ی ئینگلیزی بێت.
‎- لەکاتی دانیشتندا دەتوانیت خۆت بچەمێنیتەوە بۆ پێشەوە، بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکە.
‎- جەوەنەو پاکی سارد یاخود گەرم دەتوانیت بەکاربێنیت بۆ شوێنی ئازارەکە، بەپێی نەخۆشەکە بەکامیان ئارامتر دەبێت.
‎- ئازارشکێنەکان دەتوانرێت بەکاربھێنرێن بە تایبەتی دژەھەوکردنە ناستێرۆیدەکان ، بەڵام باشترە لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا بێت لەبەر زیانە لاوەکییەکانیان.
‎- ئەنجامدانی چارەسەری سرووشتی و وەرزشی تایبەت بەو کێشەیە، کەپزیشکی پسپۆڕ بۆت دادەنێت.
‎ئەگەر ئازاری کلێنچکەت بەو ڕێگا چارانەی سەرەوە چاک نەبوو، ئەوا پزیشکەکەت لەوانەیە پشکنینی کۆمت بۆ بکات بۆ زانینی ھۆکاری تر، ئەشیعەی ڕەش و سپی و ئەشیعەی تەنووری ھەندێک جار پێویستن بۆ بینینی شکاوی، داخوران، یاخود ھەندێک حاڵەتی دەگمەنی وەک شێر پەنجە .
‎$چارەسەرکردنی ئازاری درێژخایەنی کلێنچکە:$
‎- لێدانی دەرزی ستیرۆید ، پرۆلۆتێراپی ، پلاز ما بۆ کلێنچکە لەژێر دەلالەتی سۆنەردا .
‎-بەکارھێنانی ئامێری شۆک وەیڤ و تێنس لەگەڵ یەکدا بۆ شوێنی ئازارەکە و ھەندێک جار دەرزی ئاژنینیش لەناوچەکەدا سوودی دەبێت.
‎- بەکارھێنانی ئامێری ڕادیۆفریکوینسی (radiofrequency) لەژێر ئامێری (C arm) دا بۆ گرێ دەماری (ganglion impar) بۆ نەھێشتنی ئازاری درێژخایەنی کلێنچک.
‎- نەشتەرگەری؛ کەئەمیش زۆر بەدەگمەن دەکرێت و ئێسکەکە لادەبرێت. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览513
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 11-02-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 医疗
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 11-02-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on11-02-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):11-02-2023
URL
此产品已被浏览513
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,707
图片 104,774
书籍 19,297
相关文件 97,585
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed 传记 - 方言 - 库尔德 - 巴迪尼

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!