图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,806
图片 106,147
书籍 19,342
相关文件 97,362
Video 1,398
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پێشێلکردنی مافەکانی منداڵانی کورد
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێشێلکردنی مافەکانی منداڵانی کورد

پێشێلکردنی مافەکانی منداڵانی کورد
ناونیشانی بابەت: پێشێلکردنی مافەکانی منداڵانی کورد
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#

منداڵ کێیە؟ وەکوو لە (مادەی یەکەم) ی جاڕنامەی مافەکانی منداڵان دا ﮪاتووە، وەکوو پێوەر و ستاندەرێکی جیﮪانی بەم جۆرە پێناسەی منداڵ کراوە (منداڵ ئەو مرۆڤەیە کە تەمەنی لە هەژدە ساڵ تێ نەپەڕیبێت، مەگەر یاسا و وڵاتەکەی تەمەنێکی کەی بۆ دیاری کردووبێت ..) .
جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵان، کە لە (20/ نۆڤەمبەری/ 1989) دا، لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچوو . بریتییە لە (54) مادە، ﮪەندێ لە مادەکان لە چەند بڕگەیەک پێک ﮪاتوون، لەو کاتەدا (191) وڵاتی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆیان لەسەر ئەم جاڕنامەیەیان کرد. تەنیا (ئەمەریکا) و (سۆمال) ڕەتیان کردەوە و، واژۆیان نەکرد. لەوەدوا ئەمریکاش واژۆی لەسەر کرد.
ئەم جاڕنامەیە لە (2/ سێپتەمبەری/ 1990) دا، چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.. ئەو وڵاتانەی واژۆیان کردبوو، بەڵینیان دا کە پابەندی ئەم ڕێکەوتننامەیە دەبن و ڕێز لە هەموو منداڵانی گەلەکانیان و جیﮪان دەگرن و دەیان پارێزن و هەموو مافەکانیان جێبەجێ دەکەن، بەبی جیاوازی کردن، لەنێوانی منداڵان دا.
منداڵان لە هەر شوێنێکی جیﮪاندابن ﮪەر منداڵن، لە ﮪەر شوێنێکی جیﮪاندا بژین، کچ بن یا کوڕ بن، ڕەش پێست یا سپی پێستبن، دەوڵەمەند یا ﮪەژاربن، گوندنشین یا شارنشینبن، لە هەر نەتەوە و گەلێکبن، هەر ئایینێکیان هەبێت، دایکان و باوکانیان و بەخیوکەریان خاوەنی هەچ بیروباوەڕێکی سیاسی و ئایدیۆلۆجیایەکبن، هەموو منداڵن و هەمووشیان وەکوو یەک و بە یەکسانی مافیان هەیە. مافی ژیان و ئازادی و چاودێری و پارستنیان ﮪەیە، مافی خوێندن و چارەسەرکردن و یاری کردن و پێکەنین و دابین کردنی پێداویستییەکانی گەشەکردن و نەشونماکردن و پێشکەوتنیان هەیە. مافی… ﮪتد.
بەڵام بەداخەوە هەندێ لەو وڵاتە ئەندامانەی کە واژۆی جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵانیان کرد، نەک ﮪەر پێ بەند نەبوونە بە بەڵێنەکانیان و بە جێبەجێکردنی مافەکانی منداڵان، بەڵکوو هەر لە یەکەم ڕۆژەوە و تا ئەمڕۆش، زۆر بە زەقی و بە ڕەقی و بە ئاشکرا و بەبێ شەرمانە، مافەکانی منداڵانی کوردیان پێشێل کردوون و پێشێلی دەکەن، ستەم و تاوانە قێزەوەنەکانیان دەرﮪەق بە منداڵانی کورد، بە تەواوی بە پێچەوانەی بەڵێنەکانیان و بە پێچەوانەی مافەکانی منداڵانەوەن.
ڕەفتاری نامرۆڤانە و ڕەگەزپەرستییانەی، ڕژێمە دڕندە و سەرکوتکەرەکانی هەریەکە لە تورکیا و ئێران، لەپێشێلکردکردنی مافەکانی منداڵانی کوردمان بێ وێنەیە لە جیهاندا، کە نەک هەر منداڵانی کوردیان لە سادەترین ماف بێ بەشیان کردوون، بەڵکوو بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و نامەردانەش دەیان چەوسێننەوە. دوور لە ڕەوشت و لە بەزەیی و لە ويژدان، دوور لە پرەنسیپەکانی مرۆڤایەتی، دوور لە ﮪەموو یاسا و ڕێسایەکی نێودەوڵەتی، دوور لە مافەکانی منداڵان، دوور لە ﮪەموو داب و نەریت و ڕەوشتێک. بە ڕۆژی ڕووناک و بەبەر چاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە، بە ئاشکرا منداڵان و مێردمنداڵانی کوردمان دەگرن و بە شێوەیەکی دڕندانە ئازار و ئەشکەنجەی جەستەی و دەروونیان دەدەن. ﮪەر لەبەر ئەوەی کە کوردن. کوردبوونیش بە لای داگیرکەرانی ڕەگەزپەرستی کوردستانەوە، تاوانە.
تا ئەمڕۆش، بە ﮪۆی سیاسەتی چەوساندنەوە و سەرکوتکردن و دەمکوتکردن و قەدەغەکردنی خوێندن بە زمانی شیرینی کوردیمان لەلایەن داگیرکەرانی ڕەگەزپەرستی تورکیا و ئێران. بە ﮪۆی ستەم لێکردن و چەوساندنەوە و ژیانی پڕ لە کوێرەوەری و کڵۆڵییەوە. بەشێکی زۆری منداڵانی کوردمان، نازانن کە مافەکانیان چین، بەڵکوو بەشێکی زۆری دایکان و باوکانیشیان، نازانن مافەکانی منداڵەکانیان چین. بۆیە بە پێویستمان زانی کە جارێکی کەش ئەم بابەتە گرنگە بەسەربکەینەوە. بە کورتی و بە باسی بەشێک لە مافە گرنگەکانی منداڵان دەکەین، وەکوو لە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵان دا ﮪاتوون. بەو ﮪیوایەی کە سوودیان لێ وەربگرن. حەزیشم کرد، بە زمانی منداڵ خۆیوە بڵێم (مافی ئەوەم ﮪەیە) کە:
مافی ئەوەم ﮪەیە:
1 مافی وەرگرتنی ناسنامە: لەو ڕۆژەوە کە لە دایک بوومە، دەبێ ناو و نازناوێکم هەبێت و لە تۆماری لە دایک بوون تۆمار کرابێتم.. دەبێ (شوناسنامە) ی کەسی و ڕەگەزنامەم هەبێت.. ئەمانە بۆ من زۆر پێویستن و گرنگن، تا لە دواییدا بتوانم بچم بۆ قوتابخانە و بایەخم پێ بدەن، لە دژی نەخۆشییەکان بمکوتن و دەرزیم لێ بدەن.. تا گەورەش بووم بتوانم لە هەڵبژاردنەکاندا مافی دەنگدان و خۆکاندیدکردنم ﮪەبێت.. بە ڕێگای ئەم بەڵگانەوە، وڵاتێک ﮪەیە کە لە سەریەتی پێشوازی و پارێزگاریم لێ بکات.
لە ڕۆژاوای کوردستانی خۆشەویستدا، لە سایەی سووریای داگیرکەرەوە، تا ئەمڕۆش بەشێکی زۆری منداڵان و گەورەکانی گەلەکەمان، ڕەگەزنامە و شوناسنامەیان نییە، لە مافی خوێندن و لە زۆربەی مافەکانی منداڵان و لە مافەکانی مرۆڤدا، بێ بەش کراون. ﮪەر لەبەر ئەوەی کە بە ڕەگەز کوردن.
2 مافی خۆشەویستی و ڕێزگرتن: وەک ﮪەر منداڵێک مافی ژیانم ﮪەیە.. کۆمەڵێک کەس ( دایکم، باوکم، خێزانەکەم، کەسوکارم، یا ئەو کەسانەی کە هەندێ جار شوێنی ئەمانەم بۆ دەگرنەوە) منیان خۆش بوێ و بایەخم پێ بدەن و ڕێزم لێ بگرن.
3 مافی یەکسانی: ( کوڕ یا کچ ) بم.. خاوەنی پێداویستیی تایبەتی بم، یا تەندرووست باش بم. لەسەر ﮪەر ئایینێک بم.. یا ڕەنگی پێستم هەرچییەک بێت.. یا بە ڕەگەز لە چ نەتەوەیەک بم و بە چ زمانێک بدوێم.. ﮪەژاربم یا دەوڵەمەندبم.. دایک و باوکم یا بەخێوکەری یاساییم ﮪەچ بیر و باوەڕ و ئایدۆلۆژیایەکی سیاسییان ﮪەبێت.. نابێت جیاوازیم لەگەڵ دا بکەن.. منیش وەکوو منداڵانی تر دەبێت ﮪەمان مافم ﮪەبێت.
4 مافی ژیان و تەندرووستی: مافی ئەوەم ﮪەیە، کە خواردنی باش و ئاوی پاکم بۆ دابین بکەن.. جێی حەوانەوە و حەسانەوەم ﮪەبێت.. گەر نەخۆش کەوتم ببەن بۆ لای پزیشک، یا بۆ نەخۆشخانەم ببەن و چارەسەرم بکەن.. مافی ئەوەشم ﮪەیە، کە لە دژی نەخۆشییەکان بمکوتن و دەرمانی پێویستی بەرگریم بدەنێ.
5 مافی چوونە قوتابخانە: مافی ئەوەم ﮪەیە، کە بچم بۆ قوتابخانە و بە زمانی دایکم فێری خوێندنەوە و نووسین و بیرکاری و زانیاری ببم.
6 مافی خۆراک: وەکوو ﮪەموو منداڵانی تر، مافی ئەوەم ﮪەیە بخۆم و برسی نەبم. ئاوی خاوێن بخۆمەوە.. بۆ ئەوەی نەخۆش نەکەوم، پێویستە خواردنەکەم هەمەجۆرە و باش بێت، تا جەستە و ﮪۆشم گەشە بکەن و گەورەبم.
7 مافی ئازادی و ڕادەربڕین: گەر ﮪێشتا منداڵیش بم، دەبێت مافی ئەوەم ﮪەبێت، کە لە ناو خێزانەکەم و لە پۆل و لە قوتابخانەکەم دا، بتوانم بە ئەوپەڕی ئازادییەوە گوزارشت لە ڕای خۆم بکەم و لەو پرسە گرنگانەش کە پەیوەندیان بە ژیان و بە چارەنووسی منەوە هەیە، پەراوێزم نەکەن و گوێ بۆ خواستەکانم بگرن و دەنگ و ڕا و بۆچوونی منیش بە ﮪەند وەربگرن، بەڵکوو پێویستە لە بڕیارەکانیشدا بەشداربم.
(ئەو ڕۆژە نەبینم) ئەگەر دایک و باوکم لەیەک جیابوونەوە، پێش ئەوەی دادوەر بڕیاری خۆی بدات، پێویستە پرسم پێ بکات کە حەزدەکەم لە لای کامیان بمێنمەوە. ئەگەرچی ئەو بۆی ﮪەیە داواکەی من ڕەت بکاتەوە، بەڵام لەسەریەتی کە گوێم لێ بگرێت، چونکە ئەو بڕیارە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیانی منەوە ﮪەیە.
8 مافی پاراستن لە توند و تیژی: کەس مافی ئەوەی نییە کە لێم بدات، یا بە خراپی ڕەفتارم لەگەڵدا بکەن، یا لۆمەم بکەن و گاڵتەم پێ بکەن. لە کوێ دا بژیم مافی ئەوەم هەیە کە بەئارامی و ئاشتی بژیم. دووربم لە توندوتیژی و لە شەڕ و لە ئاژاوە. کەسیش ئەو مافەی نییە بمنێرێت بۆ بەرەی شەڕ. مافی ئەوەم ﮪەیە، کە دایکم و باوکم و کەسوکارم لە شەڕ و ئاژاوە و لە زەبر و زەنگ و ئەشکەنجە بمپارێزن.
9 مافی ناچاری نەکردن: شوێنی من پۆل و قوتابخانەیە.. نەک کێڵگە و کارخانەیە. شوێنی من یاریگا و شاری یارییە.. نەک قووڵی تونێلی کانی کانزاییە.. تەنانەت گەر باوکم و دایکم و خێزانەکەم زۆر ﮪەژاریش بن، نە ئەوان و نە کەسانی تر، ناتوانن ناچارم بکەن دەبێت کاربکەم. بە تایبەتیش گەر ئەو کارە قورس و مەترسیداربێت. کە لە توانامدا نەبێت وزیانم پێ بگەیەنێت، کەی بوشم بە شانزە ساڵان، لەوانەیە لەو تەمەنەدا باشتر ڕابێم و زیاتر تێ بگەم و قاڵ ببمەوە. ئەوسا مامۆستاکانم دەتوانن مامەڵەی یاساییم لەگەڵدا بکەن.
10 مافی یاری و پێ کەنین و خەون: هەندێ لە گەورەکانمان، ئەوەیان لە یاد نییە، کە من ﮪێشتا منداڵم و گەورە نیم، وەکوو هەموو منداڵانی تر مافی یاری و پێ کەنین و خەونی خۆشم ﮪەیە. منداڵیم لێ تێک مەدەن، چونکە من ﮪێشتا زۆرم ماوە گەورە ببم.
پشوو بۆ ئەوەیە کە گەشەی تیا بکەم لەزەتی لێ ببینم. ئایا لەوە خۆشتر و باشتر ﮪەیە، کە لە کاتی پشوودانمدا، ﮪەوای پاک ﮪەڵبمژم و ﮪاوڕێ ی تازە بگرم و لە جەنجاڵی شار کەمێ دووربکەومەوە.
11 مافی پێکﮪێنانی کۆمەڵەی منداڵان: مافی ئەوەم ﮪەیە، کە لەگەڵ کۆمەڵێک لە ﮪاوڕێکانم دا، ڕێ بکەوین و کۆمەڵەی تایبەت بە خۆمان دابمەزرێنین، داوا و پێداویستییەکانمان بخەینە ڕوو. گۆڤاری منداڵانمان ﮪەبێت، بۆشم ﮪەیە لە چالاکییە ڕۆشنبیری و ﮪونەرییەکاندا بەشداری بکەم و توانای خۆم بسەلمێنم و ڕۆڵم هەبێت.
12 لە سێدارەنەدان و بەند نەکردنی تا ﮪەتایی: ئەگەر بە ﮪەر بیانوویەک تاوانبار کرام، نابێت ئەشکەنجە و ئازارم بدەن و ڕەفتاری نابەجێ دەرﮪەقم بکەن، نابێت سزای قورسم و نامرۆیانەم بدەن و، نابێت لە سێدارەم بدەن و، ناشبێت بەندکرنی بە درێژایی ژیانم بە سەردا بسەپێنن. ئەوەش بزانن کە من هەرگیز حەز بە تاوان و بە خراپی و بە کاری ناڕەوا ناکەم.
لە ئەمڕۆدا، لە ئێراندا مانگ نییە، بە توومەتی هەڵبەستراوی بێ بنەما، بە شێوەیەکی زۆر دڕندانەی بێ وێنە لە جیﮪاندا.. چەند مێردمنداڵیک لە سێدارە نەدەن.. پشکی شێری ئەم تاوانە دڕندانەیەش، بەر مێردمنداڵانی کوردمان کەوتووە.
13 پاراستن لە دەسترێژی: پێویستە لە دەستدرێژی سێکسی بمان پارێزن و زۆر بەتوندی سزای ئەو بێ ڕەوشتانە بدەن، کە دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵان.
14 خاوەنی پێداویستییە تایبەتییەکان: گەر منداڵێکی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان بم، دەبێ ئەوە بزانن کە منیش وەکوو منداڵێکی تەندرووستی ئاسایی، مافی ژیانم هەیە. پێویستە پێداویستییە تایبەتییەکانی نەشونما و گەشەکردنم بۆ دابین بکەن، زامنی ڕێز و شکۆداری و سەروەریم بکەن و پشتم لێ مەکەن و پشتیوانیم لێ بکەن، تابتوانم بە ئاسانی تێکەڵ بە کۆمەڵگەکەمان ببم و، وەکوو تاکێکی ئاسایی ڕۆڵی بەرچاوم هەبێت.
15 بیمەی کۆمەڵایەتی: مافی ئەوەم ﮪەیە کەڵک لە زەمانی کۆمەڵاتی وەربگرم، ئەگەر خێزانەکەم هەژار و دەست کورتبێت، پێویستە مووچەیەکی مانگانەمان بدەنێ.
16 پاراستن لە مادە ﮪۆشبەرەکان: پێویستە لەسەرتان لە مادە ﮪۆشبەرەکان و هەر مادەیەکی سڕکەر و بێ ﮪۆشکەری تر، کە کەسانێکی دەروون نزم و لە ڕێ دەرچوو، دەیانەوێت دڵپاکی و ساویلکەییمان بقۆزنەوە و ﮪەڵمان بخەڵەتێنن، بۆ مەبەستی گڵاوی خۆیان و بۆ بازرگانی کردن بەم مادانەوە، ئێمەی منداڵان تووش بکەن، یا بە کارمان بﮪێنن. پێویستە ئەو کەسانەی کە منداڵان تووش دەکەن، سزای قورس بدرێن.
17 مافی پەروەردەکردنی درووست: گرنگترین و سەرەکیترین ئەرکی ئەستۆی دایکم و باوکم و بە خێوکەرم، ئەوەیە کە پێکەوە ﮪاوکاری بکەن و بە درووستی پەروەردەم بکەن.. بایەخەم پێ بدەن، ئەو ڕاستییە لە بەرچاوبگرن کە لە داﮪاتوودا من دەبمە تاکێکی کۆمەڵگەکەم.. ﮪیوادارم تاکێکی تەندرووست و سوودبەخش بم.
18 گۆشکردنم بە کوردایەتی و بە کوردستان پەروەری: ئەرکی دایکم و باوکم و خێزانەکەم و مامۆستاکانم و هەر دڵسۆزێکی دواڕۆژێکی گەشترە، بۆ گەلەکەمان و بۆ کوردستانەکەمان، بە بیری کوردایەتی دوور لە دەمارگیری، بە سۆز و خۆشەویسی بۆ کوردستانی شیرینمان گۆشم بکەن و ڕام بﮪێنن.. ئەمەش ئەرکێکی پێویست و پیرۆزی نیشتمانی هەموو لایەکتانە، گەر ئەو ڕێبازەم گرت، دەبمە مایەی شانازی بۆ هەمووتان.
19 ئەرکەکانم و مافەکانم: پێویستە دایک و باوکم و مامۆستاکانم، یان لە ڕێی میدیاکان و ڕاگەیاندنەکانەوە، بزانم کە ئەرکەکانی ئەستۆم چین. ئینجا مافەکانیشم چین بەجوانی بۆمی ڕوون بکەنەوە. چونکە ئەو دوو شتە بۆ من و بۆ هەموو منداڵان و بۆ هەموو چین و توێژێکی کۆمەڵگەی کوردیمان، زۆر گرنگن کە بیزانین چین.
20 فرۆشتن و ڕفاندن: دەزانم ﮪەژاری و نەبوونی، وای کردووە کە هەندێ خێزانی بێ دەرتان منداڵەکانیان پێ بە خێونەکرێت، وەکوو کەلوپەلێکی بازرگانی دەیانفرۆشن. یا هەندێ گرووپی مافیا و دز منداڵان دەرفێنن و بۆ کاری ناهەموار گەورەیان دەکەن؛ یا ئەندامەکانی لەشیان دەفرۆشن، یا بۆ ئازاد کردنیان داوای پارەیەکی زۆر لە خێزانانی منداڵە ڕفێنراوەکان دەکەن بەرانبەر بە ئازاد کردنیان، زۆر جاریش درۆدەکەن و دەیان کوژن. گرووپە تیرۆریستییەکانیش منداڵان و هەرزەکارانی شێت و ناتەوا دەڕفینن و، بۆ کار و مەرامی تیرۆریستی و تاوان و خۆتەقاندنەوە بە کاریان دەﮪێنن.. هەموو ئەم کارە نامرۆییانە، تاوانن و ﮪەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر ژیانی ئێمەی منداڵان. پێویستە لەم دز و مافیا و گرووپە دڕندانە بمان پارێزن، بێ بەزەییش قورسترین سزای یاساییان بدەن.
21 پاراستن لە دەمارگیری: لە ﮪەموو شێوازێکی دەمارگیری ئایینی و نەتەوەیی بمپارێزن، بە ﮪەستێکی پاک ڕام بﮪێنن، بە ڕۆحێکی برایانە و خوشکانە پەروەردەم بکەن. تۆوی ﮪاوڕێتی و ئاشتی و لێبووردەیی و زمانی گفتوگۆ و ڕێزگرتن و هاوکاری و هاوسۆزی و دڵسۆزی و چاکە و خێرخوازی و ئاشتیخوازی و … لە دڵم دا بڕوێنن. شین بوونی ئەم خەسڵەتە باشانە.. جیﮪانێکی ئاشتی و مرۆڤایەتی دۆستی دێننە ئاراوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览254
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان - 11-02-2023
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 人权
书: 教育
书: 儿童
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 11-02-2023
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on11-02-2023
URL
此产品已被浏览254
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,806
图片 106,147
书籍 19,342
相关文件 97,362
Video 1,398
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!