图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,656
图片 105,780
书籍 19,383
相关文件 97,459
Video 1,396
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
پەیام ئیبراهیم و ڕۆمانی نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ناونیشانی بابەت: پەیام ئیبراهیم و ڕۆمانی #نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر#
ئامادەکردن: #ڕەزا شوان#

باسکردن لە ڕۆمان، باسکردنە لە جۆرێکی گرنگ و باو و بڵاوی ئەدەبی، کە شوێنێکی بەرزی لە ئەدەبی نوێدا ﮪەیە. ڕۆمان ﮪونەرێکی خەیاڵی تازەیە لە ﮪونەرەکانی ئەدەب. کە لە ڕۆژاوادا سەری ﮪەڵدا. ڕۆمان لە چیرۆک درێژترە، یا لە زنجیرە چیرۆکێک پێکﮪاتووە. بە شێوەی پەخشان دادەڕێژرێت و باس لە کۆمەڵێک ڕووداوی ﮪەمەجۆرە دەکات. بێجگە لەپاڵەوانی سەرەکی، ژمارەیەکی زۆری کاراکتەری (کەسایەتی) تێدا بەشدارن و ڕۆڵیان لە ڕووداوەکانی ڕۆماندا هەیە. دەشێ ڕووداوەکان لە لە شوێن و دۆخێکی نامۆ و خەیاڵیدابن. دەشێش کارەکتەررکان ڕاستیبن یا خەیاڵیبن، مەرجیش نییە کە تەنیا مرۆڤبن، دەکرێ باڵندە و ئاژەڵ، یا شتی خەیاڵی و ئەفسانەیی بن، بە تایبەتیش لە ڕۆمانی منداڵاندا. خەیاڵ ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگی لە نووسینی ڕۆماندا ﮪەیە. لە سەردەمی ئەمڕۆدا، بەراورد بە ژانرەکانی تری ئەدەب، ڕۆمان گرنگترین ژانری ئەدەبییە و زۆرترین خوێنەری ﮪەیە. جیوازیشی لەوەدایە، کە چێژ و خۆشی و جوانی و ﮪونەر و زمان و ئەندێشە و فانتازی و ئەفسوونی لەخۆگرتووە و باس لە کێشەکانی ژیان و لە ململانێی نێوان باش و خراپ و شەڕ و ئاشتی و لە هیوا و لە خەونەکانی مرۆڤ دەکات. ڕۆمان خوێنەران دەﮪێنێتە ناو جیﮪانێکی بەرینەوە. وایان لێدەکات کە دەست لە خوێندنەوەی هەڵنەگرن تا بزانن ڕووداوەکان بە کۆێ دەگەن و بە چی کۆتاییان دێت.
ئەگەرچی ڕۆمان بە ﮪونەرێکی ئەدەبی تازە دادەنرێت. بەڵام ڕۆمان مێژوویەکی دانەبڕاوی ﮪەیە. کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە دوو ﮪەزار ساڵ بەر لە ئەمڕۆ. ڕەسەنایەتی سەرﮪەڵدانیشی بۆ یۆنانییەکان و ڕۆمانییەکان دەگەڕێتەوە.
گەورەکان زیاتر حەز لە خوێندنەوەی ڕۆمانی ڕیالیزمی دەکەن، کە شتی لۆژیکیان لەخۆگرتوون. بەڵام منداڵان ﮪۆگری خوێندنەوەی چیرۆک و ڕۆمانی خەیاڵین، کە پاڵەوان و کاراکتەرەکانیان منداڵانن یا ئاژەڵ و باڵندەن یا شتی خەیاڵی و ئەفسانەیین. چێژ لە سەرەکێشییەکانی پاڵەوانەکانی چیرۆک و ڕۆمانەکان وەردەگرن. لەمە زیاتر درێژە بەم پێشەکییە نادەین و دێینە سەر کرۆکی ناونیشانی ئەم نووسینەمان.
خوشبەختانە لە کۆتایی ساڵی پار (2022) و لە ئەمساڵدا (2023) دا لە لایەن دوو نووسەری ناسراوی کوردمان لە بواری ئەدەبیاتی منداڵان، دوو ڕۆمان بە زمانی کوردی بۆ منداڵان چاپکران. ڕۆمانی (#کچی دورگە بچکۆلەکە#) لە نووسینی (ئەمین محەمەد) بۆ مێردمنداڵان. ڕۆمانی (نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر) لە نووسینی (#پەیام ئیبراﮪیم#) بۆ نەوجەوانان. پێم وایە هەردووکیان بە ﮪەڵە نەچوونە کە نووسیویانە بۆ مێردمنداڵان و نەوجەوانان. چونکە منداڵانی خوار تەمەنی سیانزە ساڵان، ئەو پشوودرێژییەیان نییە کە ڕۆمان بخوێننەوە و لە ﮪێماکان تێبگەن.
ﮪەردوو ڕۆمانەکەش لە چوارچێوەیەکی کلاسیکی خەیاڵ ئامێزدان و بە شێوازێکی فانتازی ئاسان داڕێژراون. بۆ گەیشتنی پاڵەوانی ڕۆمانەکانیان بە خەونەکانیان، پەنایان بۆ ئەفسوون (جادوو) بردوون، بۆ ئەوەی بەسەر ئەستەم و لە توانابەدەر سەرکەون و خەونەکانیان بەدی بﮪێنن. گەلێ لە کەڵە ڕۆماننووسانی جیهانیش لە شاکارە ڕۆمانەکانیان بۆ منداڵان و مێردمنداڵان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و سەرکەوتنی پاڵەوانەکانیان بەسەر کێشە و تەگەرەکاندا و گەیشتنیان بە خەونەکانیان پەنیان بۆ جادوو بردوون. زۆرن گەر ناویان بﮪێنین.
پاڵەوانی هەردوو ڕۆمانەکەش (لولو) و (نازە) دوو کچی جوانکیلە و ئازا و ژیر و سەرەکێشن. ﮪێنانەدیی خەونەکانیان دەبەنە دوو جیﮪانی نموونەیی درووستکراوی زادەی خەیاڵی هەردوو ڕۆماننووسەکە. تەمەنی هەردوو پاڵەوانەکەش لە یەکترییەوە نزیکن. هەردوو ڕۆمانەکە دوو ئەزموونی تازەن لە بواری نووسینی ڕۆمانی کوردی بۆ مێردمنداڵانی کورد. دوو دەستپێشخەریی ترسشکێنن بۆ نووسین و چاولێکردنیان و بۆ سەرهەڵدانی ڕۆمانی تازەی کوردی بۆ منداڵان. مژدەبەخشن بۆ پێشکەوتن و بۆ داﮪاتوویەکی باش بۆ ڕۆمانی منداڵانی کورد. ئەوەی بەوردی ﮪەردوو ڕۆمانەکە بخوێنێتەوە. هەست بەوە دەکات کە چەند خاڵێکی ﮪاوبەش و لەیەکچووی نزیک لەنێوان ئەم دوو ڕۆمانە کوردییەدا هەیە. مەبەستیشم ئەوە نییە کە ئەم دوو ڕۆماننووسە چاویان لە یەکتری کردووبێت. پێمخۆشە کە بە کورتی و بە چڕی باس لە ڕۆمانی (نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر ) یش بکەم.
ڕۆمانی (نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر) لە نووسینی چیرۆکنووس و ڕاگەیاندکار و سەرپەرشتیکار و ئامادەکەر و پێشکەشکەری بەرنامەی (چیرۆک بۆ منداڵان) لە تەلەفزیۆنی پەروەردەیی. (پەیام ئیبراﮪیم عەبدولڕەحمان) ە. کە یەکەم ژنی کوردە کە ڕۆمان بۆ منداڵانی کورد بنووسێت. بەمەش ناوی چووە مێژووی سەرهەڵدانی ڕۆمانی منداڵانی کورد و تا هەتایە شانازی و شکۆداری و نەمریی بۆ خۆی تۆمارکرد.
پەیام ئیبراهیم لەدایکبووی شاری سلێمانییە و هەر لە سلێمانی دەژی. دەرچووی بەشی ژمێریارییە. لە پۆلی چواری قوتابخانەی بنەڕەتییەوە، ﮪۆگری نووسینی شیعر بووە. دوایی دەستی بە نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان کردووە. لە (2010) وە، چیرۆک بۆ منداڵان دەنووسێت و لە گۆڤارەکاندا بڵاوی کردوونەتەوە. تا ئێستا بەم ڕۆمانەیەوە شەش پەڕتووکی چاپکراوی هەیە ناوەکانیان (سمۆرەی میﮪرەبان، ژینگەکەم دەپارێزم، قاپی خواردنەکەی یەسنا، ئۆتیزمم ﮪاوکاررم بە، ددانی ورچە، نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر) پەیام ئیبراهیم ئەندامێکی چالاکیشە لە چەند ڕێکخراوێکی پەروەردەیی و ژینگەپارێزی لە سلێمانی.
خاتوو پەیام ﮪاوسەرگیریی کردووە دایکی (دوو کوڕ) و (دوو کچ) ە.
ڕۆمانی نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر، نۆبەرەی ڕۆماننووس پەیام خانە، هیوای نووسینی ڕۆمانی تری بۆ منداڵانی کورد بۆ دەخوازین.
وێنەی بەرگی ڕۆمانەکە و (13) وێنەی ڕوونکردنەوەی ڕەنگاوڕەنگ لەلایەن وێنەکێش (جێژوان عەبدوڵڵا) وە کێشراون. کوالێتی وێنەکان باشن. بەڵام خۆزەگە شێوەیەکی کوردی بە نازەوە دیاردەبوو، جلێکی ساکاری کوردیی لەبەربوایە، زیاتر سەرنجی منداڵانی کوردی ڕادەکێشا. گەر لە وێنەی ژمارە (2) بڕوانین. وێنەکە ﮪیچ شێوەیەکی کوردی پێوە دیارنییە. ﮪەڵەیەک لە وێنەکاندا ﮪەیە. نازەی پاڵەوانی ڕۆمانەکە لە یەکەموێنەوە تا دوا وێنە هەر هەمان شێوە منداڵی ﮪەیە، وەک ئەوەی کات وەستابێ و نەگۆڕابێت. لە کاتێکدا ئەو گەورەدەبێت و ﮪاوسەرگیری لەگەڵ شازادەدا دەکات و دووگیان دەبێت. دەبوایە کاک جێژوانی وێنەکێش. دوا وێنەی نازەی لایەنی کەمەوە لە شێوەی کچێکی نەوجەوان بکێشایە. شازادەش لە وێنەکەدا لە تەمەنی منداڵێکی یانزە بۆ دوانزە ساڵی دایە، دەبوایە خاتوو پەیام ﮪەستی بەم هەڵەیە بکردایە. من وەکوو خوێنەرێک لە وێنەکان دەڕوانم، نەک وەک ڕەخنەگرێک.
دکتۆر (ماجید خەلیل) پێشەکییەکی جوانی بۆ ڕۆمانەکە نووسیوە، ﮪۆی دواکەوتنی نووسینی ڕۆمانی کوردی بۆ قۆناغە سیاسییە نالەبارەکان دەگەڕێنیتە. بەڵام گرنگترین ﮪۆی دواکەوتنی ڕۆمانی منداڵانی کورد بۆ داگیرکردنی کوردستان دەگەڕێتەوە. کە زیاتر لە سەد ساڵە داگیرکەران بواری کوردیان نەداوە سەری خۆشی بخورێنێت. ﮪەمیشە ﮪەوڵی قڕکردن و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی کوردیان داوە و دەدەن.
دکتۆر ماجید لە پێشەکییەکەیدا، سەرهەڵدانی دەستپێکردنی ڕۆمانی منداڵان لە جیهاندا بۆ (جۆن نیوبەری) دەگەڕێنێتەوە، بە درووستیش بۆ ساڵی (1744ز) . بەڵام جۆن نیوبەری لە سەرەتادا، شاکارە ڕۆمانی (رۆبنسون کرۆزو 1719ز) لە نووسینی (دانیال دیڤو) ، کە بۆ گەورەساڵان نووسیوێتی. ئەو کورتی کردەوە و بە زمانێکی ئاسانتر و بە شێوازێکی ناسکتر و شیرینتر بۆ منداڵانی داڕشتەوە.
ڕۆمانی (گەشتەکەکانی گۆلیڤەر) لە نووسینی ڕۆماننووس (جوناسان سویفت) کە لە ساڵی (1726) نووسیوێتی، بە کۆنترین و بەناوبانگترین ڕۆمان بۆ منداڵان دادەنرێت.
خاتوو پەیام ئیبراﮪیم، لە ڕۆمانی نازیلێی مانگ و شازدەی خۆردا، بە شێوازێکی فانتازی و بە تەکنیکێکی تۆکمە و بە زمانێکی کوردیی ناسک و شیرین و ئاسان ڕۆمانەکەی داڕشتووە. لە میانەی نازیلێی پاڵەوانی ڕۆمانەکەی، کاری لەسەر زجیرە ڕووداوەکانی کردووە، کاری لەسەر ڕەهەندی پەروەردەیی درووستی منداڵان کردووە. کۆمەڵێک بەﮪای بەرزی بەرجەستەکردووە، کە دەیەوێت لە دەروونی منداڵانی کوردا بیان ڕوێنێت. وەک: ڕەوشت بەرزی، خۆشەویستی، ﮪاورێتی، دڵسۆزی، ﮪاوکاری، سوزداری، متمانە بەخۆبوون، ئازایەتی، مرۆڤایەتی، باڵندە و ئاژەڵدۆستی، ژینگەدۆستی، بەزەیی و دلۆڤانی، حەزی سەرەکێشی، گەشبینی، هیواخوازی، چاکەخوازی، یارمەتی، تێکۆشان، کۆڵنەدان، فریاڕەسی، سەرکەوتن، … ﮪتد.
فانتازیش بە شێوەیەکی ئەدەبی دەوترێت، کە مەیلی ئەوەی ﮪەیە لە جیﮪانی داب و نەریتی باودا دابڕێت و کاری لە لۆژیک بەدەر بکات. فانتازی یەکێکە لە فاکتەرەکانی پێشکەوتن و داﮪێنان لە جیﮪانی ڕۆمان و چیرۆک و ﮪونەردا.
خاتوو پەیام، خەونی منداڵان لە ﮪێنانەدیی داهاتوویەکی باشتر و ژیانێکی خۆشتر، لە نازەی ئازا و دلۆڤانی پاڵەوانی ڕۆمانەکەیدا بەرجەستە دەکات و دەیکات بە نوێنەریان. نازە خەونی ئەوەی ﮪەیە کە بفڕێت و سوورە لەسەر ﮪێنانەدیی خەونەکەی. ئەم خەونەش پێویستییەکی هەموو منداڵانە، بۆ ئەوەی ئاشنای جیهانێکی فراوانترببن و شتی تازە بدۆزنەوە و زانیاری زیاتر وەربگرن و ئەزموونی تازە فێرببن. ﮪێنانەدیی ئەم خەون و خواستەش، پێویستی بە بڕیارێکی تۆکمە و بە ئازایەتی جەستەیی و دەروونی و بە سەرەکێشی و سووربوون و کۆڵنەدان و ﮪەنگاونانی کرداری ﮪەیە. بە ﮪاوکاری و ﮪاوڕێتی و بە ﮪێزی لە توانەبەدەر ﮪەیە. ڕۆماننووس خاتوو پەیام بۆ هێنانەدیی خەونەکەی نازە، جەختی لەسەر هەموو ئەو فاکتەرانە کردووە. ئەو ﮪەستەی لە ناخی نازەدا ڕواندووە، کە لە سایەی ویستن و متمانە بەخۆبوون و سووربوون و ئیرادەیەکی بەﮪێز و پۆڵاییندا، لە سایەی ﮪەوڵ و کۆششکردندا، شتێک نییە کە ناوی ئەستەم بێت. هەموو خەون و ﮪیوایەک دێتەدی گەر مرۆڤ دەست لە خواست و خەون و هیواکانی هەڵنەگرێت. شاعیرێکی عەرەب دەڵێت:
ئەوەی ویستی بە خۆر بگات، بە تیشکەکانیدا سەرکەوت بۆ گەیشتن بە هیوای.
حەزەکەم بە کورتی، ئاماژە بە دوو نموونەی ئیرادەی ڕاستی بدەم:
لە سەرەتاکانی ساڵی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا، لە گەرمەی ململانی و پێشبڕکێی نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتدا. بۆ باڵادەستی لە بواری پشکنینی ئاسمانیدا. ئەمریکا ویستی پێش سۆڤیەت مرۆڤ بنێرێتە سەر مانگ و بە ساغیش بیگەڕێنێتەوە بۆ سەر زەوی، ئەوبوو کە (جۆن کەنەدی) سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا، لە ساڵی (1961) دا بڕیاری ناردنی مرۆڤی بۆ سەر مانگ دا. کە زۆربەی سەرکردەکانی جیﮪان گاڵتەیان پێکرد و بە خەونێکی ئەستەم و نەزۆک ناویان برد. بەڵام لە سایەی هەوڵدان و سووربووندا، خەونەکەی کەنەدی هاتەدی و لە ساڵی (1969) دا ئەمریکا لە ڕێی کەشتیی ئاسمانی (ئەپۆلۆ 11) ەوە، مرۆڤیان گەیاندە سەر مانگ کە ﮪەردوو کەشتیوانی ئاسمانی ئەمریکی (نیل ئارمسترۆنگ) و (باز ئاڵدرین) بوون، لەسەر مانگ دابەزین و بە ساغیش گەڕانەوە بۆ سەر زەوی. خەونی ئێستای ئەمریکا ناردنی مرۆڤە بۆ سەر هەسارەی کەیوان (مەریخ) ئەمەش ئەستەم نییە و دێتەدی.
زیاتر لە (750) ساڵ بەر لە ئێستاش بیرمەند و زانای ئینگلیزی (رۆجەر بایکۆن) کە ﮪێشتا باڵۆن و فڕۆکە درووست نەکرابوون، وتی:” لە داهاتوودا مرۆڤ دەتوانێت ئامێرێک درووست بکات و پێی بفڕێت” کە چی بە شێت و گومڕا و دژ بە ئایین ناویان برد و لە کڵێسە دەریان کرد. ئەوەتا خەونەکەی ڕۆجەر هاتەدی و فرۆکە درووستکرا.
ئەو خەونانەی کە لە ئەمڕۆدا دەمانەوێت، پێویستە لە خەیاڵ و لە ﮪزری منداڵانی ئەمڕۆمدا بەرجەستەیان بکەین. چونکە دواڕۆژی گەلەکەمان لە دەستی منداڵانی ئەمڕۆمان دایە. هەموو بیرێکی نوێش بە قۆناغێکی دژایەتیکردندا تێدەپەڕێت.
نازەی پاڵەوانی ڕۆمانەکەی خەونێکی گەورەی هەیە، خەونەکەشی (فڕین) ە، بۆ ئەوەی بە جیﮪانێکی فراونتر و بە گیانلەبەرانی زۆرتر و بە ژینگەیەکی گەورەتر ئاشنابێ. لەپێناوی هێنانەدی ئەم خەونەشیدا، توانی بەسەر ئەستەمدا سەربکەوێت و خەونەکەی بﮪێنێتەدی. ئامانج لە فڕینەکەی خاتوو پەیام. ئەوەیە کە ژیان نابێت بوەستێت و بچەقێت، چونکە وەستان مردنە. دەبێت خەون بە داﮪاتوویەکی باڵاترەوە ببینین. بویە ڕۆماننووس بە دەمی ژولیای یەکێک لە کاراکتەرەکانەوە دەڵێت:”هەموو جیهان خەون بە فڕینەوە دەبینن، ئێمە خەونی هەموو جیهانمان بەدی ﮪێنا” ئامانجی ژان و ژولیا، ئەوەبوو کە شارێک لە مرۆڤە باڵدارەکان درووستبکەن. کە ﮪەموویان توانای فڕینیان ﮪەبێت، وەک و نموونە و سەرمەشق، چەند منداڵێکیان لەنێو ئەشکەوتەکەدا فێری فڕین کردوون. ڕۆماننووس خەونی فڕین بەر گوێی کۆرپەلە جوانەکەی ناو سکی نازیلێ دەدات. شاژنی مانگ دەڵێت: “دەبێت منداڵەکەم خەونی هەبێت، چونکە مرۆڤ بەبێ خەون وەک ئەوەیە ﮪەر نەژیابێت”.
ﮪەردوو ﮪاوسەری زانای جێنەتیک (رەگەزی) ژان و ژولیا، کە دوو کەسایەتین لە ڕۆمانەکەدا دەڵێن:”لە وڵاتی خۆمان ئەم خەونەمان ﮪەبوو، کاتێک پێیان زانین ویستیان بمانگرن و ئەشکەنجەمان بدەن. بۆیە ئێمە بڕیارمادا شارەکە بەجێبﮪڵێن، ﮪەڵﮪاتووین بۆ ئەم ئەشکەوتە”.
بۆچی خاتوو پەیام ئیبراﮪیم و مامۆستا ئەمین محەمەد پاڵەوانی چیرۆکەکانیان کچن؟
لە نووسینێکمدا لەژێر ناوی (نایەکسانی ڕەگەزی لە ئەدەبی منداڵاندا) کە لە (2021) دا لە سایتەکاندا بڵاوم کردۆتەوە. جەختم لە نایەکسانی و ناﮪاوسەنگی و نادادپەروەری لە ڕۆڵی ڕەگەزی کچان کردووە، کە بە زەقی بە دیدەکەین. کوڕسالاری لە چیرۆک و ڕۆمانەکاندا ڕەنگدانەوەی ﮪەیە، بە زۆری پاڵەوانی چیرۆک و ڕۆمانەکان کوڕن. هەموو ﮪێز و توانا و ئازایەتی و قارەمانێتی و هیوا و سەرەکێشی و فریاڕەسی و سەرکەوتنێک دراونەتە پاڵ کوڕان. بەڵام سۆزدای و بێ دەسەڵاتی و لاوازی و بێ هیوایی و بەدبەختیش دراونەتە پاڵ کچان. ئەمەش جیاوازیییەکی زەقی ڕەگەزییە و ناڕەواییەکی گەورەیە بەرانبەر بە کچان. ئازادی و پێشکەوتنی گەل و نیشتمان لە هەموو بوارەکاندا، بەندن بە بەدیﮪێنانی یەکسانی و ﮪاوسەنگی ڕەگەزییەوە لەسەر بنەمای توانا و لێهاتوویی و شایستەیی.

نووسەرانی بوارەکانی ئەدەبیاتی منداڵان، دەتوانن ڕۆڵیکی گرنگ و کاریگەریان لە چاندنی تۆوی یەکسانی جێندەریدا هەبێت. بۆیە بەشێکی زۆری نووسەرانی منداڵان لەم سەردەمەدا، بە زۆری پاڵەوانی بابەتە ئەدەبییەکانیان ک�%8
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览218
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دەنگەکان - 10-02-2023
挂钩项目: 3
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 文学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 10-02-2023
本文已被审查并发布( ڕاپەر عوسمان عوزێری )on10-02-2023
此产品最近更新( ڕاپەر عوسمان عوزێری ):10-02-2023
URL
此产品已被浏览218
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,656
图片 105,780
书籍 19,383
相关文件 97,459
Video 1,396
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 传记 - - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 传记 - 党 - 库尔德斯坦爱国联盟 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 党 - K. D. P. 的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 的地方 - 广场 - 城市 的地方 - 城市 - 埃尔比勒

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!