ئامادەکردنی: #بارین سامان حەمەغەریب#
بۆچی دەبێت ببیت بە باشترین هاوڕێی خۆت؟
چونکە چەند سوودێکی هەیە بۆ بەهێزکردنی باوەڕبوون بە خود و پشت بەستن بە توانا هزری و جەستەییەکانی خۆت، نەک هاوڕێ و هاوپیشە و خێزانەکەت لە کاتە سەختەکاندا، چونکە زۆرجار کەسە نزیکەکانت لە کاتە سەختەکاندا پشتت تێدەکەن و بەمەش تووشی نا ئومێدی و ڕەشبینی دەبیت و دەڕوخێیت. مرۆڤی کامڵ و خاوەن ئەزموون نائومێد نابێت و دەتوانی کەڵک لە شکست و تەنگ و چەڵەمەکانی ژیان وەربگرێت و زیاتر پشت بە خۆت ببەستیت.
بێگومان کارێکی باشە ئەگەر لە چواردەورت کەسانی دڵسۆز و پاڵپشتی کار هەبن، لە کاتی پێویستیدا بە هانتەوەبێن و دەست بارت بن، بەڵام نەبوونیشیان نابێت، تۆ لە پەلوپۆ بخات و لە ئامانجەکەت ساردتت کاتەوە. زۆر جار نەبوونی کەسێک تا هاوکارت بێت دەرفەتێکی زێرینە بۆ ئەوەی تواناکانی خۆت بناسیت و ببیتە باشترین هاوری خۆت .
ئەم چەند خەلە یارمەدی دەرە بۆ بوون بە بشتیرین هاوری خۆت ..!
1-لەگەڵ خۆت جوان ڕەفتار بکە
یەکەم هانگاو بۆ بوون بە باشترین هاوڕێی خۆت ئەوەیە، کە چۆن لەگەڵ هاورێ نزیک و خۆشەویستەکانت مامەڵە دەکەیت، بەهەمان شێوە لەگەڵ خۆت مامەڵە بکە، پێویستە واز لە ڕەخنەگرتنی بەردەوام لەخۆت بێنیت و فۆکەس بخەرە سەر لایەنە باشەکانی ژیانت و لە بەرمبەر هەر کارێکی باش یان بیرکردنەوەیەکی باش، خۆت ستایش بکەو پاداشتێکی بچوکی خۆت بکە..کەواتە لە هەموو کەسێک زیاتر میهرەبان بە لەگەڵ خۆت.
بیرت نەچێت، کاتێک کە قسەیەکی ناخۆش بەخۆت دەڵێت یان ڕەخنەیەکی توند لە خۆت دەگریت، هەڵوەستەیک بکەو بەخۆت بڵێ ئایە ئەم ڕەخنە یان ئەم قسە توندە بە باشترین هاوڕیِی خۆم دەڵێم ..؟ ئەگەر وەڵامەکەت نەخێر بوو، ئەوە داوای لێبووردن لە خۆت بکە..
ئەوە قسەکردنت دوبارە چوارچێوەیەکی بۆ دابنی بۆ ئەوەی زیاتر پشگیری و گیرنگی پێبدەی .
2-پاڵپشتی خۆت بکە
بیر لە خۆشەویستەکەت ، هاوریەکەت ، ئەندامێکی خێزانت ، یان کەسێکی ئازیزت بکەرەوە و بیهێنە پێش چاوت، گەر ئەوان لەم دۆخە ناهەموارەی ئێستای تۆدا بوونایە چیت بۆ ئەکردن..چۆن ئامۆژگارییت ئەکردن و هاوکارییەکانت چی ئەبوو بۆ ئەوان، ئێستا ئەو وشانەی کە بەباشترین هاورێکەتی دەڵێت: بە ئەسپایی بەخۆتی بڵێ..ڕێگە بەخۆت بدە، هەست بەپشتگری خۆت بکەیت، ئەوی پێویستیت پێیە بەخۆتی ببەخشە..!
3-رێز لەپێویستیەکانت بگرە
پێویستە دەست بکەیت بە وەرگرتنی ئامۆژگاریەکانی خۆت و دانانی لیستی پێویستەیەکانت، سەرەتا لە کاری ڕۆتیناتی ڕۆژانە دووربکەرەوە، گەرماوێکی بکەو پشوویەک بدە، بە تەنیا بیر لەو کارانە بکەرەوە کە لە هەفتەی داهاتوو یان مانگی داهاتوو یان ساڵی داهاتوو، بۆ خێزان و هاورێ و هاوکارەکانت پێویستە ئەنجامی بدەیت، گرنگترین پێداویستیەکانی خۆت با لە سەرەتای لیستەکەدا بێت، دواتر کات تەرخان بکە بۆ هاوکاری خێزان و کەسەنزیکەکانت،
4-هەمیشە ئاگات لە بیرکردنەوەکانت بێت
دوایی هەموو بیرکردنەوەکانت مەکەوە، چونکە هەندێجار مرۆڤ بیرکردنەوەی نەرێنی بە مێشکیدا گوزەر ئەکات، ئەگەر بە وریاییەوە کاری لەگەڵ نەکات ئەوا لە پەلوپۆی دەخات و جوڵەی لێ دەبڕێت، بیرکردنەوەی نەرینی وەک ناتوانم، نابێت، یان من وەک پێویست باش نیم، زانیاریم لە بارەوەنییە، یان من ناتوانم باش بم، چاک نابمەوە....ئەو بیرکردنەوانە، وا لە عەقڵی ناوەوە دەکات بەوەڕت پێ بێنێ و بەمەش ڕێ لە پێشکەوتنەکانت بگرێت.
5-وەکو دایک میهرەبان بە لەگەڵ خۆت
ڕۆژانە بەزەی هاوریەتی لەگەڵ خۆت دووبارە بکەرەوە، خوگرتن و شارەزا بوون لە هونەری بەزەی بەهێزەو چارەسەرە، بە بێ ئەوەی پێویستیت بە کۆنترۆڵکردن و گۆرینی هیچ شتێک بێت..
بیهێنە پێش چاوت، کاتێک دایک منداڵە کەی لە ئامێزە دەگرێ تەنیا یەک سەرپۆشی پێیە، سەری منداڵەکە دادەپۆشێت، بەڵام خۆی سەری ڕوتە بەخشندەو میهرەبانە لەگەڵ منداڵەکەی...هەر بۆیە کاتێک منداڵەکە نەخۆشەو دایکی دەڵێت: خۆشەویستم باش دەبێت، منداڵەکە متمانی بەوشەکانی دایکی هەیە بەرەو باشبوون دەچێت... هەر بەوە شێوەیە فێر دەبین کەچۆن متمانەمان بە قسەکانی خۆمان هەبێت و بڕوا بە قسەکانمان بکەین و بەسەر نەخۆشی و بەربەستەکانی ژیان سەرکەوین.
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!