بەلکە وتی: خۆمم و ئەم سکمە.
بەلکە: مەبەست لە ناوی ژنە، هەندێک کەس لە ژیاندا هیچ بەرپرسیارییەتییەک هەڵناگرێ، بە ئارەزووی خۆی دێت و دەچێت، گرنگی تەنیا بە خۆی دەدات، هەندێک جار بەشێکی زۆر لە کارەکانی کەسانی دەوروبەر بۆی ئەنجامدەدەن، بە جۆرێک لە جۆرەکان کەسانی خۆپەرستن، پەندەکە کەسێک دەیڵێ: کە هیچ بەرپرسیاریەکی نەبێ.[1]