图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,838
图片 105,970
书籍 19,372
相关文件 97,535
Video 1,395
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
نووسین بۆ منداڵان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نووسین بۆ منداڵان

نووسین بۆ منداڵان
ناونیشانی بابەت: نووسین بۆ منداڵان
نووسینی: #ڕۆستەم خامۆش#
نووسین بۆ منداڵان، لەلایەن شاعیران و نووسەرانی بواری ئەدەبیاتی منداڵانەوە، هەتا بڵێی کارێکی زۆر چاک و پێویست و بەجێیە، شایانی ستایش و بە هەند وەرگرتن و بە گرنگ تەماشا کردنە، بەڵام دەبێ ئەوەش باش بزانین کە ئەمانەتێکی زۆر قورس و گەورەشە، کە دەکەوێتە سەرشانی کەسانی قەڵەم بەدەستی ئەو بوارەوە، وە یەکێکە لەو کارە سەخت و دژوارانەی کە سەرکەوتن تێیدا هێندە ئاسان نییە و ئیشێکی زۆر زەحمەتیشە، وە بۆ گەیشتن بە ترۆپکی سەرکەوتن لەو بوارەدا، بێگومان هەوڵ و ماندوو بوون و تێکۆشانێکی زۆر و بێوچانی دەوێ، لە بەر ئەوەی پێویستی بە لێزانی و شارەزاییەکی باش هەیە بۆ ناسینی قۆناغەکانی گەشەکردنی منداڵ، وە زۆر گرنگە زانین و تێگەیشتن لە زانستەکانی: (منداڵناسی بەگشتی، دەروونناسی، پەروەردەیی) ، بۆیە کارێکی هەر وا ئاسان نیە، مادام نووسینەکە بۆ منداڵە، دەبێ زۆر (وریا و هۆشیارانەتر، لێزانانەتر، زانستیانەتر، جوان و ناسکتر، واتادار و مانادارتر، پەیامدارتر... هتد) بێ، وە ئەوانەی دەستیان پێنووسی گرتووە هەتا بۆ منداڵان بنووسن و ئەو توێژە گرنگەی کۆمەڵگە بەسەر بکەنەوە، بۆ ئەوەی ئەوانیش بەپێی مافی ڕەوای خۆیان خزمەت بکرێن لەلایەن قەڵەمی شاعیران و نووسەرانەوە، وە دەبێ پێ بزانرێ، کە ئەو قەڵەمانەی بۆ ئەو توێژە بەنرخ و گرنگ و پڕ بایەخەی کۆمەڵگە کەوتوونەتە کار و لە چاوەڕوانی ئاسۆی گەشی سبەینێ دان، بێشک دەبێ بە چاوی پڕ لە ئەوین و خۆشەویستییەوە تەماشایان بکرێ و ڕێز لە قەڵەمەکەیان بگیرێ، بۆ ئەوەی بەردەوام بن و گەرموگوڕتر بنووسن، تا جوان و باشتر بنووسن، وە یارمەتیی و هاوکاری بکرێن بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان بۆ چاپ بکرێ، تا دیدەی گەشی منداڵانیان پێ ڕۆشەن ببێتەوەو کەڵک و چێژی لێ وەر بگرن، وە بەڕاستی دەبێ نووسەرانی ئەو بوارەش زیاتر و زۆرتر بخوێننەوە لە بوارەکانی: (ئەدەبیات بەگشتی و دەروونناسی و پەروەردەی منداڵاندا) ، وە لە زۆر بواری دیکەش خۆیان شارەزا بکەن، بەڵکوو ئاستی مەعریفی و ڕۆشنبیرییان بەهێزتر و فراوانتر و باشتر بێ، وە خۆیان بە دوور بگرن لە وشەی سواو و جوینەوەی نووسینی پێش خۆیان و دووبارە کردنەوەی وێنەکانی پێشووتر، بە جدی هەوڵی نوێگەریی بدەن و زیاتر خۆیان ماندوو بکەن و تێبکۆشن بۆ داهێنان و نووسینی جوان و ناوازەتر لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا، بۆ ئەوەی ئێمەی کوردیش بەرەو پێشتر بچین لەو بوارە گرنگەدا، کە ئەویش ئەدەبیاتی منداڵانە، هەر چەندە هەنگاوی باشی ناوە لە سایەی پێنووسی دڵسۆزان، بەڵام پێویستە بە هەوڵی خەمخۆرانەی زیاتری قەڵەم بەدەستانی ئەو بوارەو لایەنی پەیوەندیدار بەو بابەتەوە، ئەو ئەدەبیاتە بگەیەنرێتە لوتکە، تا ئێمەش شانازیی بەخۆمان بکەین و بڵێین: ئەوە ئەدەبیاتی منداڵانی کوردەو هیچی کەمتر نییە لە هی گەل و وڵاتانی دیکە، شاعیران و نووسەرانمان بەقەڵەمەکانیان بۆ خەمی ئاییندەی نەوەکان و کۆمەڵگەیەکی باشتر دەنووسن و دەڕوانن و تێدەکۆشن، وە دەبێ بۆ هەموو نووسینێکی کە باشیان پێکاوەو ڕێک و ڕاست بۆ منداڵیان نووسیوە، وەک: (شیعر و چیرۆک و ئۆپەرێت و دەقی شانۆیی... هتد) ، کە چەند ژانرێکن لە بواری ئەدەبیاتی منداڵاندا، دەبێ سوپاس و دەست خۆشییان لێبکرێ، بۆ؟ چونکە ئەگەر نووسینەکانی ئەوان سوودبەخش و باش و پەروەردەیی بوون، واتە شتێکی چاکیان دەرخواردی مێشک و هزر و خەیاڵی منداڵان داوە، بێشک ئەو منداڵانەی کە ئەمڕۆ بە تەمەن بچووکن و گەورەساڵانی سبەینێ و داهاتوون، کەواتە کەسانێک زۆر بەجوانی: (ڕاهێنراو، پەروەردەکراو، فێرکراو، دەرووندرووست، متمانە بەخۆ، باوەڕ بەهێز... هتد) ، ئەوا بەدڵنیاییەوە دەبنە کەسی پاک و ڕاستگۆ و دڵسۆز بۆ گەل و نیشتمانەکەیان و بە شانازییەوە خزمەتیان دەکەن، وە ئەگەر هەندێ لە نووسەرانی بواری ئەدەبیاتی منداڵان، بەپێی کەم ئەزموونییانەوە، نەیان توانی وەک پێویست، جوان و باش بنووسن بۆ منداڵان، ئەوا ڕەخنەیان لێدەگیرێ و خاڵی لاوازی نووسینیان دەست نیشان دەکرێ لەلایەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزای ئەو بوارەوە، کە ڕەخنەشیان لێگیرا، یان ڕێنمایی کران بۆ ئەوەی پێیان بگوترێ، لێرەدا هەڵەتان کردووە و نەتان توانیوە وەک پێویست و شارەزایانە بچنە نێو ناخی منداڵانەوە و جوان و باشیان بۆ بنووسن، دەبێ بەدڵێکی گەورەوە وەری بگرن و زۆر لایان ئاسایی بێ و دڵیان هەر وەکوو دڵی منداڵان پاک و جوان بێ و هەرگیز ڕق و کینە لەڕەخنەی ڕەخنەگر هەڵنەگرن، چونکە ڕەخنەگری ڕۆشنبیر و بێ لایەن و بە ویژدان، هەمیشە دەستبار لەگەڵ نووسەردا دەگرێ و ناهێڵێ خوار ڕێ بکاو بکەوێ. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览1,017
HashTag
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 教育
书: 文学
书: 儿童
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 04-02-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on04-02-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-02-2023
URL
此产品已被浏览1,017
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,838
图片 105,970
书籍 19,372
相关文件 97,535
Video 1,395
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
Folders
传记 - 性别 - 男 传记 - 国 - 库尔德人 的地方 - 普罗旺斯 - 北库尔德斯坦 图像和说明 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 考古的地方 - 普罗旺斯 - 南库尔德斯坦 传记 - 人键 - 政治活动家 的地方 - 广场 - 城市 考古的地方 - 广场 - 城堡 考古的地方 - 城市 - 埃尔比勒 的地方 - 城市 - Amed

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!